له شه‌ڕی نێوان گه‌ل و مه‌سعود بارزانیدا کامیان براوه ده‌بن؟
Friday, 07/01/2011, 12:00
هه‌موو شار‌و شارۆچکه‌کانی هه‌رێمی کوردستان وروژاون ، ڕۆژانه خه‌ڵک دێنه سه‌ر شه‌قامه‌کان، به‌درووشمی ئازادی ناڕه‌زایه‌تی خۆیان ده‌رده‌بڕن به‌رامبه‌ر به‌و واژۆیه‌ی که مه‌سعود بارزانی کردی له‌سه‌ر یاسای خۆپیشاندان.ئه‌و واژۆیه سه‌ره‌تایه‌کی ترسناکه بۆ نه‌هێشتنی ئازادی له ووڵاتدا،ئه‌گه‌ر ئازادی له هه‌رشوێنێکدا نه‌ما ئه‌وا مردن باشتره له کۆیله‌یه‌تی.
خواستی ئازادییه وه‌های کردووه که کچ و کوڕه قاره‌مانه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات بێ سڵه‌مینه‌وه له مه‌رگ بچنه به‌رپه‌تی سێداره وه گیانی خۆیان بکه‌ن به قوربانی له پێناوی به‌ده‌ستهێنانی ئازادی‌دا.
خواستی ئازادییه له باکور وه‌های کردووه هه‌موو ڕۆژێک گه‌ل بێنه سه‌رشه‌قامه‌کان و داوای ئازادی بکه‌ن،هه‌ر ئه‌و خواسته‌یه کچ و کوڕانی کورد له هه‌ر چوارپارچه هانده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی بچنه سه‌ر چیاکان و به‌باڵای قه‌ندیلدا هه‌ڵبده‌ن و ببنه گه‌ریلاو چاونه‌ترسانه ڕوبه‌ڕوی دوژمنی سه‌رسه‌ختمان ببنه‌وه.
جێگه‌ی سه‌رسوڕمان نییه ئه‌گه‌ر خواستی ئازادبوون له باشوریش هێنده‌ی هه‌ر سێ پارچه‌که‌ی تر بێت،ئه‌وه ئه‌و خواسته‌یه که شه‌ڕی نێوان گه‌ل و سه‌رۆکی هه‌رێمی هه‌ڵگیرساندووه،هه‌ر ئه‌وه‌یه که ئه‌و مرۆڤانه‌ی فێری بوێری کرد که ڕۆژانێک نه‌یانده‌وێرا له‌سه‌ر لێویشه‌وه ناوی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی بهێنن به‌ڵێم ئێستا له تیڤییه‌کانه‌وه به ئاشکرا پێی ده‌ڵێن تۆ سه‌رۆکی ئێمه نیت تۆ نا‌توانیت بڕیاری تاک لایه‌نانه بده‌یت.
گوڵم دنیا سه‌یره هه‌ر ئه‌و ڕۆشنبیرانه‌ی که ڕۆژانێک کوردستانپۆستیان به جنێو فرۆش ناوده‌برد ، ئه‌مڕۆ خۆم به‌گوێی خۆم گوێم لێی بوو له تیڤییه‌که‌وه هه‌مان ئه‌و قسانه‌یان ده‌کرده‌وه که نوسه‌ره بوێره‌کانی کوردستانپۆست زۆر له‌مێژه ئاماژه‌یان پێکردووه تازه به تازه ئه‌وان هه‌ست به مه‌ترسی بنه‌ماڵه‌یی ده‌که‌ن .خۆزگه ئه‌و ڕۆشنبیرو نوسه‌رانه‌ی که ئێستا باسی ئازادی ده‌که‌ن هه‌ندێک کاتی خۆشیان ته‌رخان بکردایه شتێکیان بنوسیایه بۆ ئه‌وانه‌ی که له پارچه‌کانی تری کوردستان له پێناوی ئازادی‌دا گیانیان به‌خت ده‌که‌ن نه‌با دوایی په‌شیمانی ئه‌وه‌ش ببنه‌وه دره‌نگ ده‌ستبکه‌ن به نوسین له‌و باره‌یه‌وه.
بارودۆخی کوردستان له ئێستادا پێمانده‌ڵێت چیتر بنه‌ماڵه ناتوانێت بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نوسی گه‌ل بدات به‌ڵکو ئه‌وه گه‌ل خۆیه‌تی بڕیار ده‌دات و ده‌بێت ئه‌وانیش گوێیان لێ‌بگرن ئه‌گه‌ر نا ئه‌وه سه‌رۆکه‌کانمان ده‌که‌ونه به‌ر نه‌عله‌تی میلله‌ت و به‌نه‌فره‌ت ده‌کرێن.گه‌لیش فێری ئه‌وه بوون بێنه سه‌رشه‌قامه‌کان و داوای مافه‌کانیان بکه‌ن.
ناکرێت له‌م کاته‌دا نکۆڵی له ده‌وری گۆڕان بکه‌ین له ووشیار کردنه‌وه‌ی خه‌ڵک له کوردستان،ئه‌گه‌رچی گۆڕانیش پڕاوپڕه له ململانێ کردن و کوتلهوکوتله بازی و دڵشکاندن و ڕه‌نجاندن و ڕێگیریکردن له خه‌ڵکانی پڕۆفیشنال که به‌ڕاستی ده‌یانه‌وێت خزمه‌ت بکه‌ن،ئه‌گه‌رچی ئاگاداری وه‌زعی کوردستانیان نین به‌ڵام به ڕوونی و ئاشکرایی دیاره له به‌ریتانیا ڕۆژانه پێماندهگاتهوه که کوتله‌و کوتله بازی و ڕێگرتن له ئیش‌کردنی خه‌ڵک و بڕیاریان له‌سه‌ر ده‌رکردنی ئه‌ندامه‌کانیان به‌ته‌واوی به‌ره‌و لاوازی بردون،ده‌بوایه له‌بری ئه‌و ململانێکردنهی یه‌کتر ئێستا بیریان بکردایه‌ته‌وه شان به‌شانی کوردستان ئه‌وانیش لێره خه‌ڵکیان ووشیار بکردایه‌ته‌وه،چگه له هه‌وڵی چه‌ند ئه‌ندامێکیان که دڵسۆزانه کارده‌که‌ن،له خه‌می ئه‌م بارودۆخه‌ی ئێستای کوردستانن.
هێنده ماوه که بڵێین که گه‌ل هه‌میشه براوه‌یه،ئه‌وه‌ی له ڕیزی گه‌لدا نه‌بێت،ئه‌وه‌ی بیه‌وێت ده‌سته‌ڵاتی خۆی و بنه‌ماڵه‌که‌ی بسه‌پێنێت بیه‌وێت گه‌ل کۆیله‌ی ده‌سته‌ڵات بکات،ئه‌وا چاره‌نوسی وه‌کو چاره‌نوسی حزبی به‌عس و هه‌موو دیکتاتۆرهکانهو چگه له دۆڕاوێک زیاتر هیچی تر نابێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست