کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


به‌هۆی خۆکوشتنی لێپرسراوه‌کانمانه‌وه‌ هه‌موو ڕۆژێک ته‌عزێیه‌

Sunday, 24/05/2009, 12:00


هه‌موو ڕۆژێک سه‌رکرده‌یه‌کی کورد خۆی ده‌کوژێت ،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕوبه‌ڕووی تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی ده‌بنه‌وه. هه‌ر به‌و هۆیه‌وه‌ هه‌موو ڕۆژێک ته‌عزێیه‌ له‌ کوردستان.ئه‌مه‌ش بۆته‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ خوێندکاره‌ خۆشه‌ویسته‌کانمان له‌ خوێندن دوا بکه‌ون ،هه‌ر فریای ئه‌وه‌ ده‌که‌ون بچن پێشوازی له‌ ته‌رمی ئه‌و خوا لێخۆشبوانه‌ بکه‌ن.ئه‌وه‌ی سه‌رسامی کردم ئه‌و هه‌واڵه‌ بوو که‌ سه‌رۆک کۆماری پێشووی کۆریای باشور خۆی کوشتووه‌ جونکه‌ ڕوبه‌ڕووی تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی بۆته‌وه.هات به‌ مێشکمدا ئه‌گه‌ر لێپرسراوه‌کانی ئێمه‌ خۆیان بکوژن،کوردستان که‌سی تیادا نامێنێت،خه‌ڵکیش هه‌مووی له‌ ئیشوکار ده‌بن،بێچگه‌ له‌وه‌ی ته‌له‌به‌ی فه‌قیریش دواده‌که‌ون له‌ خوێندن که‌ به‌زۆر ده‌یان به‌ن بۆ پێشوازی، کۆمه‌ڵێک منداڵیشمان بۆ جێده‌هێڵن له‌دوای خۆیان،حکومه‌ت هه‌ر فریا ده‌که‌وێت مه‌عاش بۆ ئه‌وان ببڕێته‌وه‌و خانوو زه‌ویان بده‌نێ چونکه‌ باوکیان له‌ڕێگه‌ی گه‌نده‌ڵیدا خۆیان شه‌هید کردووه، دایره‌ی تاپۆش هێند مه‌ژغوڵ ده‌بێت هه‌ر فریای مه‌عامه‌لاتی ئه‌وان ده‌که‌وێت له‌لایه‌ک وه‌ره‌سه‌ دابه‌ش ده‌که‌ن له‌لایه‌کی تر زه‌وی و خانوو تاپۆ ده‌که‌ن،ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی دواخستنی مه‌عامه‌لاتی خه‌ڵکی فه‌قیرو هه‌ژار،له‌لایه‌کی تر شه‌ڕ درووست ده‌بێت له‌ نێوان منداڵه‌کانیاندا که‌ کامه‌یان جێگه‌ی باوکیان بگرنه‌وه،بۆیه‌ بیرم کرده‌وه‌ که‌ ئێمه‌ باسی گه‌نده‌ڵی نه‌که‌ین،باسی ئه‌وه‌ نه‌که‌ین که‌ به‌ڵێنی خانوو، زه‌وی ،سه‌یاره،‌ پاره‌ی باش به‌ ئه‌ندامه‌کانیان ده‌‌ده‌ن هه‌تا وازیان لێنه‌هێنن،باسی ئه‌وه‌ نه‌که‌ین که‌ به‌ چانتا پاره‌وه‌ ده‌گیرێن،باسی ئه‌وه‌ نه‌که‌ین که‌ حیمایه‌کانیان هه‌ڕه‌شه‌ له‌ خه‌ڵک ده‌که‌ن،باسی ئه‌وه‌ نه‌که‌ین خه‌ڵکی فه‌قیرو هه‌ژار ده‌گرن له‌به‌رئه‌وه‌ی سڕه‌کانیان ده‌زانن،باسی ئه‌وه‌ نه‌که‌ین له‌ په‌رله‌ماندا داوای سێکس له‌ کچه‌ شه‌هیدێک ده‌که‌ن،باسی ئه‌وه‌ نه‌که‌ین که‌ پاڵێوراوه‌کانیان که‌ بۆ په‌رله‌مان ده‌ستنیشانیان کردوون،‌ ده‌بێت به‌ نمونه‌ بیانهێنینه‌وه‌ له‌ ڕه‌وشتدا له‌ قیمه‌ی ئه‌خلاقدان.باسی درۆکانی هه‌ڵبژاردنیان نه‌که‌ین،باسی ئه‌وه‌ نه‌که‌ین که‌ منداڵه‌کانیان پاره‌ ده‌به‌خشنه‌وه‌ به‌سه‌ر ره‌فیقه‌کانیاندا، نازانینن ئه‌م پاره‌یه‌یان له‌ کوێ بوو؟له‌وانه‌یه‌ وه‌ک و ئه‌وه‌ی پاپاکه‌ ئه‌سپێکی سیحراوییان هه‌بێت ئه‌و هه‌موو پاره‌یه‌یان بۆ هه‌ڵبڕژێت،یاخود بانقێکی سیحراوییان هه‌بێت پاره‌ی لێهه‌ڵبقوڵێت،بۆیه‌ پشتیان پێوه‌ی نایه‌شێت به‌ ئاره‌زووی خۆیان ته‌خشان و په‌خشانی ده‌که‌ن،به‌ئاره‌زووی خۆیان عه‌ملیاتی جوانکاری پێده‌که‌ن،به‌ ئاره‌زووی خۆیان سه‌ردانی ده‌ووڵه‌ته‌ ئه‌وروپیه‌کانی پێده‌که‌ن و هۆڵیده‌کانیان له‌ وێ به‌سه‌ر ده‌به‌ن،بۆیه‌ بیرم کرده‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی وه‌زعه‌که‌ خراپتر نه‌که‌ین له‌بری ئه‌وه‌ی باشی بکه‌ین، ئه‌و هه‌موو به‌رپرسه‌ش به‌بێ تاوان نه‌بن به‌شه‌هیدی ڕێگه‌ی گه‌نده‌ڵی بێده‌نگ بین و باسیان نه‌که‌ین. ‌‌‌‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە