وانه‌زانیت ئه‌و جنێوانه‌ی پێتداوم ده‌م وه‌ستێنێ
Friday, 14/08/2009, 12:00
گه‌نده‌ڵکاران دڵنیان له‌وه‌ی که فهشلیان هێناوه،دڵنیان که که‌وتونه‌ته به‌ر نه‌عله‌تی میلله‌ته‌وه،میلله‌ت سوک‌و ڕسوای کردوون،دڵنیان که ته‌مه‌نی درێژیان هه‌ر چوار ساڵێکی تره چونکه به‌زه‌بری ته‌زویرات خۆیان هێشتۆته‌وه میلله‌ت ئه‌و دزانه‌ی ناوێت، دزه‌کان به نانبڕینهوه ناوه‌ستن به‌ڵکو له ڕێی ئیمه‌یڵه‌وه جنێو بۆ که‌سه ئازاده‌کان ده‌نێرن،ئه‌و که‌سانه‌ی که ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وانیان خسته مه‌ترسییه‌وه‌و هاواریان بۆ میلله‌ت ده‌کرد که چاویان بکه‌نه‌وه له ئاستی ئه‌و بێ‌ویژدان و خۆ فرۆشانه‌دا له پێناوی پاره‌و سامان ئاماده‌ن هه‌موو کوردستان بفرۆشن،ده‌مه‌وێت دڵنیاتان بکه‌مه‌وه ئه‌و جنێوانه‌ی که بۆم ده‌نێرن،هێنده‌ی تر هانمده‌دات که له کوردستانپۆستی ئازیزه‌وه زیاتر ڕیسواتان بکه‌م،بێشه‌ره‌ف ئه‌وه‌یه که بووه به کۆیله له‌به‌رده‌م 2 بنه‌ماڵه‌دا نه‌ک من،بێ ئه‌خلاق ئه‌وه‌یه که دیفاع له سه‌رکرده‌یه‌ک ده‌کات که به‌س کورسییه‌که‌ی خۆی ده‌توانێت بجوڵێنێت و هیچی به‌ده‌ست نییه که‌رکوکی فرۆشت له به‌غدا نه‌ک من،ئه‌و جنێوانه‌ی که به‌منتان داوه زۆر گه‌وره‌تره له‌وه‌ی که کتێبه‌کانی فه‌رهاد پیر باڵیان سوتاند و فهرهادتان لێ‌کردین به‌خوا له‌سه‌ر تیڤییه‌کانه‌وه وه‌کو ئه‌وه وابووه ئه‌و کۆمه‌ڵه گه‌نجه قورئانیان سوتاندبێت.وانه‌زانن به‌و جنێوانهتان ئێمه بێدهنگدهبین له ئاستتان،ئه‌و هه‌موو ههڕهشهیهیهی که ناردتان منی نه‌ترساند ئێستا دوو جنێو ئه‌مترسێنێت،پێیان ده‌ووتم شۆخان شه‌خسێک به‌خوێنی سه‌رت توونییه ئێستا بتکوژێت به‌خۆی نازانێت وه‌کو ئه‌وه وابوو ههرنهمبیستبێت،پێیان ده‌ووتم شۆخان بوه به پیاوی شه‌خسێک هه‌رچی ئه‌و پێی ده‌ڵێت ده‌ینوسێت،هه‌موو ئه‌و قسانه کاری له من نه‌کرد ئێستا دوو جنێو کار له من ده‌کات؟ئێمه ئه‌مڕۆ له‌به‌ره‌ی گه‌لین،گه‌لێکی ده‌سته‌مۆ کراو،گه‌لێکی چه‌وساوه،گه‌لێکی بێبه‌شکراو له هه‌موو مافه‌کانی.له‌بری ئه‌وه‌ی جنێو بۆمن بنێرن بڕۆن مناڵی سه‌رجاده مه‌یه‌ڵن،بڕۆن به‌لای ئه‌و پیره‌مێردانه‌ی که له‌گه‌ڵ ڕاکێشانی عهربانهکانیاندا ڕۆژی ملیۆنێک دوعاتان لێده‌که‌ن،بڕۆن ژن کوژی مه‌یه‌ڵن،ژن و کچی کوردستانتان هه‌مووی ئه‌تک کرد و بهکوشتنتان دا،ئه‌وه‌تان پێناکرێت له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا بۆیه جنێومان پێده‌ده‌ن؟ئێمه سه‌ربه‌رزین ناتوانن ئێوه ملمان بشکێنن.
له‌گه‌ڵ داوای لێبوردن بۆ هه‌موو خوێنه‌رانی به‌ڕێز که دوو جنێوم به‌کارهێناوه.
من: chi yin (
[email protected])
قد لا تعرف هژا المرسل.وچع علامە كێمن|وچع علامە علیها كعشوائی تاریخ الإرسال: 23/شعبان/1430 01:50:36 ێ
إلى:
[email protected] galik kas daprsn ka bo gali Kurdish wak galani tr xawani dawlati xoi nia, lerada daleem la bar awai ka xawani ganji be axlaq w sok w besharafi wak toi haia sagi sag bab, abi dast nwez bgret awja nawe barez mam jalal benet be axlaiqi hich w pochi ............. barasti sharma bo Kurd ka ..........i wak toi habe tf la xot w ajdad w abaet qondari ...........a tf law bawk w daikai ka wa tarbiatian krdoit tf diara ch bnamalaiki xweren ka sharafi kchakaian awa beet .
--
ئه‌وه‌ش جنێونامه‌که‌ی ئه‌و که‌سه‌یه بیخوێننه‌وه ئیمهیڵهکهشی نوسروا به‌ڵام جارێکی تر بۆتان ئه‌نوسمه‌وه
[email protected] وانه‌زانیت که ئیمێڵی خۆم نانوسم چیتر
بڕیارمدا له بری ئیمێڵیک دوان بنوسم ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت بۆ هه‌ردووکی جنێو بنێرن
[email protected] [email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست