کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


له‌ له‌نده‌ن ئه‌نجومه‌نی پشتیوانی له‌ لیستی گۆڕان هه‌ڵبژێردرا

Sunday, 18/10/2009, 12:00


تایبه‌ت به‌ کوردستانپۆست .
له‌ کۆبونه‌وه‌یه‌کدا که‌ ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له‌ دانیشتوانی له‌نده‌ن و ده‌ورو به‌ری به‌ژداربوون تێیدا،ئه‌نجومه‌نی پشتگیری له‌ لیستی گۆڕان هه‌ڵبژێردرا. له‌ دوای خوله‌کێک وه‌ستان بۆ گیانی پاکی شه‌هیدان، کۆبونه‌وه‌که‌ به‌چه‌ند ووته‌یه‌کی به‌ڕێز کاک مسته‌فای سه‌ید قادر ده‌ستی پێکرد،که‌ به‌ڕێزیان تیشکی خسته‌ سه‌ر ‌ بارودۆخی لیستی گۆڕان له‌ ئێستاداو هه‌روه‌ها تیشکی خسته‌ سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌کانی پارله‌مانی عێراق، پاشان ده‌رگا کرایه‌وه‌ بۆ هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ ئاماده‌ییان تێدایه‌ که‌ خۆبه‌خشانه‌ کاربکه‌ن له‌و ئه‌نجومه‌نه‌دا له‌ ئه‌نجامدا نزیکه‌ی 15 ئه‌ندام خۆبه‌خشانه‌ ئاماده‌یی خۆیان پشاندا.
هه‌روه‌کو به‌ڕێز مه‌لا خدر له‌ ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی کۆبونه‌وه‌که‌ بۆمان دوا،که‌ پێشتر ئه‌نجومه‌نێکیان هه‌بووه‌ پێش هه‌ڵبژاردنی25/07، ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ به‌باشی کاره‌کانیان ڕاپه‌ڕاندووه.له‌ ئێستاشدا هه‌ڵبژاردنی پارله‌مانی عێراقیان له‌ پێشه‌و کاره‌کانیان زۆر تر ده‌بن،له‌ به‌رئه‌وه‌ له‌ هه‌موو ووڵاته‌کان بڕیاریان داوه‌ که‌ ئه‌نجومه‌نی پشتگیری له‌ لیستی گۆڕان هه‌ڵبژێرن.هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که‌ ئه‌م ئه‌نجومه‌نه‌ خۆی له‌ چه‌ند لیژنه‌یه‌کدا ده‌بینێته‌وه‌ که‌ ئیشه‌کانیان بریتی ده‌بێت له:
درووستکردنی که‌مپه‌ین بۆ سه‌رکه‌وتنی لیستی گۆڕان و،هه‌روه‌ها لیژنه‌ی دارایی و ،لیژنه‌ی ڕاگه‌یاندن و،چه‌ند لیژنه‌یه‌کی تر ده‌ستنیشان ده‌که‌ن.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌دا له‌گه‌ڵ ئه‌و ئه‌نجومه‌نانه‌ی که‌ تایبه‌ت به‌شاره‌کان هه‌ڵده‌بژێرێن،ئه‌نجومه‌نێک به‌هه‌مان شێوه‌ی ئه‌وانی تر بۆ هه‌موو به‌ریتانیا هه‌ڵده‌بژێرێن.
له‌ کۆتایی قسه‌کانیدا به‌ڕیزیان ته‌ئکیدیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ کرده‌وه‌ که‌ ئه‌م ئه‌نجومه‌نانه‌ له‌ دوای هه‌ڵبژاردنی پارله‌مانی عێراق ڕاسته‌وخۆ کۆتایی به‌کاره‌کانیان دێت و،چاوه‌ڕێده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بزانن گۆڕان چۆن خۆیان ڕێک ده‌خه‌نه‌وه‌ ئه‌مانیش به‌هه‌مان شێوه‌ خۆیان ڕێکده‌خه‌نه‌وه.‌ ‌‌


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە