کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کلک مۆره‌کانی سه‌ر گرده‌که‌ بگرن و هه‌ر هه‌موویان بکوژن

Thursday, 15/10/2009, 12:00


ئای ئه‌و ناونیشانه‌ی سه‌ره‌وه‌ چه‌ند ئازارم ده‌دات،ئه‌و ناونیشانه‌ی سه‌ره‌وه‌ بوو منداڵی شێواندم،تووشی ئه‌م ده‌رده‌ی ئێستای کردم،که‌ ده‌می خۆم نه‌گرم و بێده‌نگ نه‌بم،ئه‌و ناونیشانه‌ی سه‌ره‌وه‌ بوو که‌ کاکه‌می ناچار کرد چاڵێک له‌ حه‌وشه‌که‌ماندا هه‌ڵبکه‌نێت پێش ڕاکردنی بۆ سه‌یران به‌ن هه‌موو کتێبه‌کانی زینده‌ به‌چاڵ بکات تێیدا،هه‌ر له‌شێوه‌ی ژێر زه‌مینه‌که‌ی ماڵمان ده‌چوو که‌ له‌ سه‌رده‌می به‌عسدا هه‌ڵمان که‌ندبوو له‌یه‌کێک له‌ هۆده‌کانی خانووه‌که‌ماندا که‌ هه‌رچی گه‌نجی گه‌ڕه‌که‌که‌مان بوو خۆیان تیا شاردبۆیه‌وه،به‌مه‌رجێک ئه‌م دیومان ره‌فیق حزبی بوو ئه‌ودیویشمان به‌هه‌مان شێوه،به‌هۆی ئه‌و ناونیشانه‌ی سه‌ره‌وه‌ بوو نامه‌ردێک به‌ دایکه‌ په‌پوله‌که‌می ووت 10 ڕۆژه‌ ئه‌مرم پێیه‌ که‌ بتگرم به‌هۆی براکانمه‌وه‌ که‌ یه‌کێتی بوون،ئای له‌وڕۆژانه‌ی که‌ له‌م سه‌ری گه‌ڕه‌ک و له‌وسه‌ری گه‌ڕه‌ک تاقیبیان بۆ دانابووین بزانن کێ هاتوچۆمان ده‌کات ، ئه‌و ڕۆژه‌ بڕوات و نه‌یه‌ته‌وه‌ که‌ جاسوسیان ده‌نارده‌ ماڵمان بۆ ئه‌وه‌ی قسه‌مان لێده‌ربکه‌ن،ئای ئه‌و ناونیشانه‌ی سه‌ره‌وه‌ چی ماڵوێرانییه‌کی به‌دوای خۆیدا هێنا،برا برای ده‌کوشت،خزمه‌کان قسه‌یان له‌گه‌ڵ یه‌ک نه‌ده‌کرت،به‌ڵام ئه‌و ناونیشانه‌ به‌شێوه‌یه‌کی تر بوو له‌چه‌ند ساڵێک پێش ئێستا،کلک زه‌ردو کلک سه‌وز هه‌بوون،هه‌رچی سوکایه‌تی هه‌بوو به‌یه‌کیان کرد،هه‌رچی ناو ناتۆره‌ی ناشرین هه‌بوو له‌یه‌کیان ده‌رکرد،ئێستاش هه‌ردوو سه‌رۆک پێمان ده‌ڵێن ئێمه‌ له‌ هه‌موو که‌س بێ تاوانتر بووین.یه‌کێتی چیتان ده‌وێت ئێمه‌ شه‌ڕ ناکڕین بۆ شه‌ڕمان پێده‌فرۆشن؟ئێوه‌ پێویسته‌ هه‌موو ڕووداوه‌کان به‌ ڕۆحێکی وه‌رزشی وه‌ربگرن،ئه‌وه‌ تاوانی گۆڕان نییه‌ که‌ ئێوه‌ پێگه‌تان لاواز بووه‌ له‌ ناو جه‌ماوه‌ردا،ئێوه‌ خۆتان تاوانبارن،هه‌رکاتێک ئێوه‌ لێپرسراوه‌ دزه‌کانتان ته‌سلیمی دادگا کرد ئه‌و کاته‌ش میلله‌ت بڕواتان پێده‌کات،دوێنێ شه‌و عه‌دنان عوسمانی پارله‌مانتارم بینی له‌ هه‌واڵه‌کان له‌سه‌ر لیستی گۆڕان،هێند به‌ قاقاوه‌ پێکه‌نیم ترسام دراوسێکانم کوێیان له‌ سه‌وتم بێت و بێزاریان بکه‌م شکاتم لێبکه‌ن،ده‌زانن بۆ؟ چونکه‌ ئه‌ندامی ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ بوو،دڵنیابووم ئیتر ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ دزییه‌کانتان که‌شف ده‌بێت.دڵنیا بن گۆڕان چه‌کی نییه‌ به‌رنگارتان بێته‌وه،گۆڕان ئیراده‌ی خه‌ڵکی له‌گه‌ڵه،گۆڕان جه‌ماوه‌ری له‌گه‌ڵدایه‌وجه‌ماوه‌ر پشتگیری لێده‌کات،گه‌لیش ئه‌مڕۆ ووشیار بۆته‌وه‌ ڕێگه‌ ناداته‌وه‌ جارێکی تر ووشه‌ی کلک بهێننه‌ ناوه‌و له‌ بری کلک زه‌ردو کلک سه‌وز کلک مۆر به‌کاربهێنن،‌ جارێکی تر ئاگر به‌رده‌نه‌وه‌ ماڵی کوردی. ئه‌گه‌ر چی ئێمه‌ ڕه‌خنه‌ له‌ ئێستاوه‌ له‌ گۆڕان ده‌گرین له‌سه‌ر هه‌ندێک حاڵه‌ت مانای ئه‌وه‌ نییه‌ ئێمه‌ پشت له‌ گۆڕان ده‌که‌ین،به‌ڵام هه‌ندێک کات ترسمان لێده‌نیشێت بۆ ئه‌وه‌ی نه‌یه‌ڵین گۆڕانیش به‌ده‌ردی ئێوه‌ بڕوات.ئه‌و کاته‌ی که‌ پارله‌مانتاره‌کانی گۆڕان ده‌بیبنم له‌ ناو قوڕو چڵکاوێکه‌ وه‌ستاون له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی فه‌قیرو هه‌ژاردا،هه‌ست ده‌که‌م که‌ گه‌ل ئێستا نوێنه‌ری خۆی هه‌یه‌ له‌ پارله‌مان،داواکانیان به‌دڵسۆزی ده‌گه‌یه‌ننه‌ پارله‌مان .به‌دڵنیایی گه‌لیش به‌شێوه‌یه‌کی دیموکراسی دژی هه‌موو کردارو ڕه‌فتاره‌کانتان ده‌وستێته‌وه‌ که‌ ده‌یکه‌ن به‌رامبه‌ر به‌ نوێنه‌ره‌کانیان،بۆیه‌ داوا ده‌که‌ین ڕقی میلله‌ت له‌ خۆتان زیاتر مه‌که‌ن چونکه‌ ئه‌گه‌ر وابڕوات شاربه‌ده‌رتان ده‌که‌ن،گه‌ل جارێکی تر شه‌ڕی ناوێت،گه‌ل قسه‌و قسه‌ڵۆکی ناوێت،گه‌ل شه‌ڕکردن له‌ پێناوی ده‌سه‌ڵاتی ناوێت،ئه‌مڕۆ گه‌ل خزمه‌تکردنی ده‌وێت.
[email protected]‌‌‌‌‌



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە