کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


25/07 ڕاپه‌ڕین له‌ سلێمانییه‌وه‌ ده‌ست پێده‌کات

Wednesday, 27/05/2009, 12:00


که‌ خۆرهه‌ڵات له‌ به‌یانی ڕۆژی ده‌نگدان، له‌ ده‌ستێک جلی کوردی سوردا،له‌گه‌ڵ لۆگۆی لیستی گۆڕان ده‌ڕۆم به‌ره‌و سندوقی ده‌نگدان.خۆ من ته‌نها یه‌کجاری تر پێش ئێستا ده‌نگمداوه،بۆیه‌ ئه‌و جاره‌ دڵم پێی خۆش بوو جونکه‌ یه‌که‌مجارم بوو شمولی هه‌ڵبژاردن بکه‌م،زۆر‌ حه‌زم ده‌کرد بۆ یه‌که‌مجار سندوقه‌کانی ده‌نگدان ببینم به‌ڵام به‌ساده‌یی له‌ پانتۆڵێکدا ڕۆشتم بۆ ده‌نگدان.خه‌ڵکم ده‌بینی به‌جلی ئاڵاو واڵاوه‌ ده‌هاتن بۆ ده‌نگدان،له‌خۆمم ده‌پرسی بۆچی خه‌ڵک به‌جلی کوردی دێن بۆ ده‌نگدان؟دوایی که‌ هه‌ر لێی تێنگه‌شتم، پرسیارم کرد بۆچی کاکه‌ خه‌ڵک به‌جلی کوردیه‌وه‌ دێن بۆ ده‌نگدان؟ووتی ئاخر دڵیان خۆشه‌ به‌ پارله‌مان ده‌بێت به‌ماڵی خۆیان ده‌نگو ڕه‌نگی خه‌ڵکه،کێشه‌کانی خه‌ڵک له‌وێدا تاووتوێ ده‌کرێت، زۆر به‌ساده‌یی بۆی ڕوون کردمه‌وه‌ چه‌ندین شتی تریشی پێووتم،به‌ڵام دوایی که‌ تێگه‌شتم ئه‌وشتانه‌ی کاکه‌م ووتی وا ده‌رنه‌چوو ، ئه‌و پارله‌مانه‌ ده‌نگوڕه‌نگی خه‌ڵکی نه‌بوو ئه‌و پارله‌مانه‌ ته‌نیا خێرو به‌ره‌که‌ت بوو بۆئه‌ندام پارله‌مانه‌کان که‌ خۆیانی پێ ده‌وڵه‌مه‌ند بکه‌ن،ئه‌وه‌ی باسی نه‌کرا کێشه‌ی خه‌ڵکی بوو،ته‌نانه‌ت نه‌یانتوانی فره‌ژنیشم بۆ قه‌ده‌غه‌ بکه‌ن.واهه‌ستم ده‌کرد ئه‌و پارله‌مانه‌ به‌ میکانۆ درووست کرابێت یاخود له‌ مه‌قه‌با درووست کرابێت.به‌ڵام خۆم ده‌زانم بۆچی من به‌جلی کوردی ده‌ڕۆم،خۆم ده‌زانم ده‌نگی من بۆ کێ ده‌بێت،خۆم ده‌زانم به‌و ده‌نگه‌ی من ڕاپه‌ڕین به‌رپا ده‌بێت،ڕاپه‌ڕینێک جیاواز له‌ ڕاپه‌ڕینی 91ڕاپه‌ڕینێک دوور له‌ توندووتیژی، ڕاپه‌ڕینێک که‌ ته‌قه‌ی تێدا ناکرێت و که‌سی تێدا ناگوژرێت،من ده‌نگده‌ده‌م به‌و که‌سانه‌ی که‌ ڕاپه‌ڕینم بۆ ده‌که‌ن دژ به‌ گه‌نده‌ڵی،دژ به‌دزی و فه‌سادی،دژ به‌ بێڕه‌وشتی،دژ به‌و که‌سانه‌ی یاری به‌چاره‌نووسی میلله‌تیک ده‌که‌ن،ڕاپه‌ڕینێک دژ به‌ پارله‌مانێک که‌ بڕیاره‌کانی تا ده‌رگای ده‌ره‌وه‌ی بیناکه‌ی بڕ ناکات،ڕاپه‌ڕنێک دژ به‌وانه‌ی که‌ که‌رکویان فرۆشت هێنده‌ی بیریان لای گرێبه‌ستی نه‌وتی بوو هۆشیان لای شارێکی خۆیان نه‌مابوو، ئێوه‌ ده‌تانتوانی له‌ 2003 که‌رکوک وه‌ربگرنه‌وه،‌
ڕاپه‌ڕێنێک دژ به‌هه‌موو ئه‌و لێپرسراوانه‌ی منداڵه‌کانیان به‌ مۆنیکاوه‌ ته‌پوتۆزیان ده‌کرد به‌سه‌ر مناڵی فه‌قیرو هه‌ژاردا،ڕاپه‌ڕینێک دژ به‌وانه‌ی به‌ براکانمیان له‌ باکور ووت تیرۆریستن،ئه‌وان تیرۆریستن یاخود ئێوه؟ڕاپه‌ڕێنێک دژ به‌وانه‌ی خه‌می کورد به‌هی خۆیان نازانن له‌ به‌شه‌کانی تری کوردستان.من حه‌زده‌که‌م مه‌رگ ببینم نه‌ک حکومه‌ت ئیتیفاقی ژێر به‌ ژێر بکات له‌ گه‌ڵ داگیرکه‌رانی ووڵاته‌که‌م بکات هه‌تا خوێنی گه‌ریلا ماندوونه‌ناسه‌کان بڕێژن.که‌واته‌ ده‌بێت ئێمه‌ به‌هه‌موومان به‌ژداربین له‌وڕاپه‌ڕینه‌ به‌ده‌نگه‌کانی خۆمان، دڵنیام ئه‌و ڕاپه‌ڕینه‌ ئومێدی هه‌ریه‌که‌مانه.‌‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە