کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کوردانی به‌ریتانیا ئه‌مه‌ریکایان تاوانبار کرد له‌و سیسته‌مه‌ی که‌ له‌کوردستاندا هه‌یه‌

Saturday, 22/05/2010, 12:00


ئه‌مڕۆ ڕێکه‌وتی21/05/2010 کوردانی دانیشتووی به‌ریتانیا،دژی تیرۆرکردنی ڕۆژنامه‌نووس زه‌رده‌شت عوسمان خۆپیشاندانێکیان له‌به‌رده‌می سه‌فاره‌تی ئه‌مه‌ریکا له‌ له‌نده‌ن ئه‌نجامدا.له‌ خۆپیشاندانه‌که‌دا یاداشتنامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی سه‌فاره‌تی ئه‌مه‌ریکا کرا.پاشان به‌ڕێز دکتۆر(که‌مال میراوده‌لی)خاڵه‌کانی ناو یاداشتنامه‌که‌ی ڕوون کرده‌وه،‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا بۆیه‌ به‌رده‌م سه‌فاره‌تی ئه‌مه‌ریکامان هه‌ڵبژاردووه‌ جونکه‌ ئێمه‌ ڕه‌خنه‌کانمان ڕووبه‌ڕووی ئه‌مه‌ریکا ده‌که‌ینه‌وه‌ که‌ به‌رپرسه‌ له‌و سیسته‌مه‌ی که‌له‌ هه‌رێمی کوردستاندا هه‌یه،هه‌روه‌ها ووتی تیرۆرکردنی زه‌رده‌شت عوسمان ته‌نیا تیرۆرکردنی که‌سێک نییه‌ به‌ڵکو تیرۆرکردنی خه‌یاڵی هه‌موو که‌سێکه،که‌ ته‌نانه‌ت مافی بیرکردنه‌وه‌و خه‌یاڵیش له‌ ژێر مه‌ترسیدایه‌ له‌ هه‌رێمی کوردستان.
پاشان به‌ڕێز خاتوو به‌هره‌ وه‌لی که‌ خاتونێکی چالاکه‌ له‌ بواری مافی مرۆڤدا وه‌کو ئاماده‌بوویه‌ک له‌ خۆپیشاندانه‌که‌دا،ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که‌ ئه‌مه‌ سێهه‌م جاره‌ به‌ژداربێت له‌ خۆپێشاندان له‌ دژی تیرۆرکردنی ڕۆژنامه‌نووس زه‌رده‌شت عوسمان، دیاره‌ هۆکاری ئه‌وه‌ی گه‌ڕانده‌وه‌ بۆ ئه‌و په‌رت و بڵاوییه‌ی که‌ له‌ناو کوردی دانیشتووی به‌ریتانیادا هه‌یه‌و هه‌ر لایه‌نه‌و بۆخۆی ئیش ده‌کات و هه‌ریه‌که‌ به‌ناوێکه‌وه‌ هه‌ڵده‌ستێت چالاکی ده‌کات، که‌ ئه‌مه‌ش بۆته‌ هۆکار بۆ ئه‌وه‌ی که‌ کوردان له‌ تاراوگه‌ تاڕاده‌یه‌ک له‌یه‌ک دووربکه‌ونه‌وه‌و یه‌کگرتوو نه‌بن.
به‌ڕێز که‌مال ره‌ئوفی سه‌رنووسه‌ری هاوڵاتی له‌وێ ئاماده‌بوو،ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که‌ چالاکییه‌کانی دژی تیرۆرکردنی زه‌رده‌شت عوسمان له‌ ئه‌وروپاش به‌هه‌مان شێوه‌ی کوردستان به‌رده‌وامی ده‌بێت.
جێگه‌ی ئاماژه‌ پێدانه‌ که‌ هه‌ر له‌ خۆپیشاندانه‌که‌دا له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه‌ هاوکاری کۆکرایه‌وه‌ بۆ تێچووی خه‌رجی ئه‌م خۆپیشاندانه‌و هه‌روه‌ها ئه‌و چالاکییانه‌ی که‌ به‌رده‌وام ده‌بێت،ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ده‌گه‌یه‌نێت که‌ هاوڵاتییان خۆیان دژی تیرۆکردن و کپکردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌ ئازاده‌کانن،مرۆڤی کورد به‌ره‌و ووشیاربوونه‌وه‌ هه‌نگاو هه‌ڵده‌هێنن، نه‌ک وه‌کو ئه‌وه‌ی که‌ چه‌ند لایه‌نێک ئاماژه‌ی پێده‌ده‌ن ئه‌م چالاکییانه‌ لایه‌نێک یاخود بزوتنه‌وه‌یه‌کی له‌ پشت بێت.‌ ‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە