جەلال تاڵەبانى شەخسى خۆى تەلەفون بۆ نۆرمالى ماڵان دەكات
Wednesday, 22/07/2009, 12:00
زۆر شتمان بینى لە پڕوپاگەندەى هەڵبژاردندا لەلیستى كوردستانى زۆر ئاسایى بوو لامان, هەر لە منجەڵ ,لە خواردنى ئێكسپایەرو تەنانەت پێڵاوى تاكەو تاكیش كە بەخشیتانەوە.هاوڕێیەكم ڕۆژێك پێیووتم بنكەیەكى لیستى كوردستانى جل و پێڵاو دەبەخشێتەوە،منیش پێمووت چەند پارەت دەوێت من دەدەمێ بە مەرجێك یەك پارچە جل یاخود پێڵاوێكم بۆ بهنیت،چەند ڕۆژێكى پێچوو هاوڕێكەم هاتەوە ووتم ها چیت بۆكردم،ووتى نەما،ووتم چۆن نەما ووتى هەموویان دابەشكرد بەواستەو بەسەر خزمەكانیاندا،هەموو ئەم شتانە لام ئاسایى بوو،بەڵام ئەوەى كە زۆر پێی پێكەنیم ئەوە بوو،تەلەفونێك بۆ نۆ رماڵەكەى ماڵى خوشكەكەم هات ووتى لە كورد تێلەوە قسە دەكەین،فەرموون ڕاستەخۆ سەرۆك كۆمارتان لەگەڵدایە،سەوتێكى تەسجیل كراوى سەرۆك كۆەار بوو،داواى دەكرد دەنگ بدەین بە لیستى كوردستانى و مەسعود بارزانى.خوێنەرى خۆشەویست تۆ ئەم كردارانەى سەرۆك كۆمار چۆن دەبینیت چى ناو دەنێیت؟سەرۆك كۆمار ئەم هەموو تەنازوولە بۆ و بۆ كێ؟سەرۆك كۆمار لە برى ئەوەى خەڵك بێزار بكەیت،لە ژنەكەت بپرسیت عومەر فەتاح بۆ ڤێلایەكى لە هەولێر درووست كردووە بۆى كە هەزاران مەترە، سەرۆك با واز لە ژنەكەت بهنین ،دەڵێى چى رەسمى قوبادىكوڕت بڵاو بكەمەوە لە ئاهەنكێكدا، ئاهەنكێكى یادى لە دایك بوونە لە سەرحسابى كوڕەكەت ڕێكخراوە لە ئەمریكا،ڕەسمەكەیان بۆ ناردووم كە كوڕەكەت لەوێ چیكردووە؟سەرۆك وەڵامم بدەرەوە بە پارەى كێ ئەمانە دەكەن؟زۆرتان نەماوە میللەت ڕیسواتان بكات و داواى مافى خۆیان بكەن و بتاندەنە دادكا.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست