کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


عیماد ئه‌حمه‌د له‌شه‌وی به‌راتدا پاره‌ ده‌به‌خشێته‌وه‌

Sunday, 21/06/2009, 12:00


به‌راتیکه‌ شه‌و تاریکه،به‌راتی عیماد ئه‌حمه‌د جیایه‌ نه‌ نوقوڵه‌و نه‌خورمایه،له‌جیاتی نوقڵ و خورما ئه‌یبه‌خشێت پاره‌ی میلله‌ت.له‌وانه‌یه‌ هه‌ریه‌که‌مان له‌ منداڵیدا به‌ژداری ئه‌وشه‌وه‌ خۆشه‌ی به‌راتمان کردبێت،له‌وانه‌یه‌ هه‌ندێکمان له‌یانیشمان خواردبێت و گریا بێتین که‌ دایکمان یان خوشکه‌ گه‌وره‌کانمان نه‌یانده‌هێشت به‌دڵی خۆمان بگه‌ڕێین، هه‌ڕه‌شه‌یان لێده‌کردین له‌ چوار ده‌وری ماڵه‌کانی خۆمان زیاتر بۆمان نییه‌ دووربکه‌وینه‌وه.‌ بیرم دێت که‌ ده‌چووین بۆ ماڵه‌کان ئه‌گه‌ر خورما بوایه‌ وه‌رماننه‌ده‌گرت،ئه‌گه‌ر نوقوڵ و جکلێتی خۆشیش بوایه‌ ئه‌وه‌ باشتر بوو وه‌رمان ده‌کرد،ئه‌گه‌ر ماڵێکیش پاره‌یان ببه‌خشیایه‌ته‌وه‌ ده‌مانووت ئه‌م ماڵه‌ ده‌وڵه‌مه‌ندن جارێکی تریش ئه‌چووینه‌ووه،به‌ڵام ئه‌وه‌ی ناخۆش بوو جاری وابوو ده‌یانناسینه‌وه‌ ده‌یان قیژاند به‌سه‌رماندا ده‌یانووت‌ ئێوه‌ جارێکی تریش هاتوون،ئیتر چانسمان نه‌ده‌بوو جارێکی تریش پاره‌که‌ وه‌ربگرینه‌وه.به‌ڵام خوێنه‌رانی ئازیز پێموابێت هێشتا به‌رات زۆری ماوه‌ به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه‌ عیماد ئه‌حمه‌د کاتی به‌راتی لێتێکچووه‌ له‌ ئێستاوه‌ ئه‌و ده‌ستی کردووه‌ به‌ پاره‌ به‌خشینه‌وه.ئه‌گه‌ر ئێمه‌ له‌شه‌وی به‌راتدا ته‌نیا دینارێک یان دوو دینارمان وه‌رگرتتایه،یادی به‌خێر ئه‌وکاته‌ هه‌زاری نه‌بوو،به‌ڵام ئێستا عیماد ئه‌حمه‌د پشتی پێوه‌ی نایه‌شێت به‌ ئاره‌زووی خۆی پاره‌ی میلله‌ت ده‌به‌خشێته‌وه،پاره‌ی قه‌ڵه‌و قه‌ڵه‌و ده‌به‌خشێته‌وه.نازانم ده‌بێت که‌س هه‌بێت له‌شه‌وی به‌راتدا پاره‌ی به‌وشێوه‌یه‌ی وه‌رگرتبێت؟نانا کچێ تێکه‌ڵی مه‌که‌ به‌راته‌که‌ی عیماد ئه‌حمه‌د جیایه‌ ئه‌وه‌ی ئه‌و بۆ کڕینی ده‌نگه،به‌خوا دنیایه‌کی سه‌یره‌ ئه‌وه‌ی نه‌مانبینیبوو ده‌یبینین،ده‌ڵێن تا زۆر بژیت شتی زۆریش ده‌بینیت،به‌ڵام ئێمه‌ شتی زۆر سه‌یر سه‌یر ده‌بینین،کێ بیستوویه‌تی له‌ هه‌ڵبژاردندا پاره‌ ببه‌خشرێته‌وه؟! نانا ببورن وابزانم شته‌که‌م زۆر گه‌وره‌ کرد ئه‌مه‌ به‌رات نییه‌ له‌وانه‌یه‌ عیماد ئه‌حمه‌د حسابی چه‌ژنی بۆ هه‌ڵبژاردن کردبێت،ئه‌ویش مافی خۆیه‌تی چه‌ژنانه‌ بدات به‌ڵام کاک عیماد ئه‌گه‌ر پێتناخۆش نییه‌ با چه‌ژنانه‌که‌ت له‌سه‌ر پاره‌ی میلله‌ت نه‌بێت،تکایه‌ با وازۆریش نه‌بێت چه‌ژنانه‌که‌ت.باوه‌ڕم پێبکه‌ من چه‌ژنانه‌که‌م چه‌ژن بۆ چه‌ژن زیادی ده‌کرد،به‌وه‌ی هه‌موو چه‌ژنێک ده‌مووت من ئه‌م چه‌ژنه‌ گه‌وره‌تر بووم ده‌بێت چه‌ژنانه‌که‌شم زیاد بکات،به‌ڵام ‌‌‌هه‌تا گه‌یشتومه‌ته‌ ئه‌م ته‌مه‌نه‌ش تا ئێستا له‌ کوردستان حسابم هه‌ر بۆ ده‌که‌ن چه‌ژنانه‌که‌ی من ده‌ده‌ن به‌یه‌کێکی تر ده‌ڵێن ئه‌وه‌ چه‌ژنانه‌که‌ی شۆخانه‌ به‌ڵام که‌ پرسیارده‌که‌م هێشتا چه‌ژنانه‌که‌م نه‌گه‌شتۆته‌ ئه‌و پاره‌یه‌ی که‌ تۆ ده‌یده‌یت به‌ چه‌ژنی هه‌ڵبژاردن.بۆیه‌ ئه‌مه‌شیان جێگه‌ی پرسیاره. هه‌رچه‌ند ده‌بێت کوێی نه‌ده‌ینێ باشتره‌ چونکه‌ ئه‌گه‌ر عه‌یب نه‌بێت کوێ به‌م هه‌موو شته‌ بده‌ین له‌ ووڵاتێکی بێ یاساو بێسه‌ره‌وه‌ به‌ره‌ ئه‌وه‌ بێ کوێ ده‌بین.بۆیه‌ باشتروایه‌ نه‌بپرسین ئه‌م پاره‌یه‌ت له‌ کوێ بوو؟نه‌بپرسین ئه‌رێ کاکی برا که‌س نییه‌ له‌و ووڵاته‌دا لێپرسینه‌وه‌ت له‌گه‌ڵدا بکات؟ هه‌ر بۆ دڵخۆشکردنی میلله‌ت ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ک ناده‌یت بزانین ئه‌م هه‌موو پاره‌یه‌ له‌چ خه‌زنه‌یه‌ک ده‌ری ده‌که‌یت؟ئه‌گه‌ر هه‌ر جوابیشمان ناده‌نه‌وه‌ له‌ کوێتان بوو؟ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌موو پاره‌یه‌تان هه‌بوو ئه‌ی ئه‌م هه‌موو خه‌ڵکه‌ هه‌ژاره‌ چییه‌ هه‌یه‌ له‌ کوردستان؟ده‌ڵێن ماوه‌یه‌کی تر ده‌بێت ژه‌مه‌ خواردن له‌ قوتابخانه‌کانی سلێمانی دابه‌شبکه‌ن،ئه‌ی به‌ڕێز بۆ ده‌هێڵن ئه‌مه‌ ڕووبدات که‌ هه‌موو پاره‌یه‌تان هه‌یه؟‌‌ ‌ ‌‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە