لیستی هیوا به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه
Wednesday, 10/06/2009, 12:00
هه‌رچه‌ند زۆر دره‌نگ بوو بۆ ئه‌م چه‌ند دێڕه نووسینه‌م،به‌ڵام به گرنگی ده‌زانم ئه‌گه‌ر به‌چه‌ند دێڕێکیش بێت هه‌ڵوێستی خۆم ده‌ربڕم، به‌رامبه‌ر به لیستێک که هێنده‌ی لیستی گۆڕان ترسی له دڵی حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان درووست کردووه.ئه‌و ترسه‌ش بۆ ئه‌وه‌ده‌گه‌ڕێته‌وه که دڵنیان لیستی هیوا، لیستی پارتی چاره‌سه‌ره.پارتی چاره‌سه‌ریش به‌شێکه له په‌که‌که.که‌واته ترسه‌که‌ی ئه‌مان له په‌که‌که‌یه.نه‌ک به‌ته‌نیا له لیستی هیوا،له‌وه زیاتر ترسه‌که له‌وه‌دایه که ئه‌م لیسته بتوانێت ده‌نگێکی باش به‌ده‌ست بهێنێت،به‌مه‌ش پشتیوانی په‌که‌که له باشوری کوردستان زیاتر ده‌بێت.هه‌رچه‌ند ئێستاش خه‌ڵکێکی زۆر له باشور پشتیوانی له په‌که‌که ده‌که‌ن،به‌ڵام جیاوازه ئه‌گه‌ر ئه‌وان نوێنه‌ریان بچێته پارله‌مانه‌وه‌و ئازادنه ده‌نگوڕه‌نگی ئه‌وان بێت،ئه‌مه مه‌ترسییه‌کی گه‌وره له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی هه‌موو ئه‌و حزبانه درووست ده‌کات،که مێژوویه‌کی ڕش و په‌ڵه‌یه‌کی ڕه‌ش به‌ناوچاوانیانه‌وه‌یه.ئه‌گه‌ر چاوێک به‌و خه‌باته‌دا بگێڕین که له باکور به‌رده‌وامه چ له ناوخۆ‌و چ له شاخیش ،هێنده‌ی زه‌وی و ئاسمان جیاوازییان هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌و خه‌باته‌ی که له باشوردا کراوه. خوانه‌خواسته مه‌به‌ستم ئه‌وه‌نه‌یه له‌و خه‌باته که‌م بکه‌مه‌وه که چه‌ندین رۆڵه‌ی قاره‌مانی تێدا شه‌هید بووه له باشور.به‌ڵام ده‌بینین له باکور حزبێکی ڕێپێدراو هه‌یه به‌ناوی ده‌ته‌په.چه‌ند زه‌خت کراوه‌ته سه‌ریان بۆ ته‌نیا جارێک به په‌که‌که بڵێن تیرۆریست به‌ڵام نه‌یان ووتوه‌و هه‌رگیز نایڵێن.هه‌رچه‌ند گه‌وره‌ترین مه‌ترسی له‌سه‌ر ئه‌و حزبه‌یه.ئه‌گه‌ر بیهێنینه به‌رچاوی خۆمان ئه‌وه‌ی له باکور هه‌یه له باشور هه‌بوایه داوایان له پارتی و یه‌کێتی بکردایه یه‌کێکیان ئه‌وی تریان به تیرۆریست ناوببردایه، له‌به‌ر به‌رژه‌وندی لایه‌کییان له بری جارێک یه‌ک ملیۆن جار ده‌یانووت تیرۆریستن. هه‌روه‌ها ده‌بینین چه‌ند کوردێک پارله‌مانێکی وه‌ک و تورکیایان هه‌ژاندووه،ئه‌گه‌ر بێت و بێنه پارله‌مانی کوردستانه‌وه ده‌بێت چی بکه‌ن؟ جونکه پارتی چاره‌سه‌رو لیستی هیواش په‌روه‌رده‌ی ژێر ده‌ستی سیاسییه‌کانی باکورن.من هه‌روه‌ک و به‌هاوڕێیه‌کی لیستی هیوام ووت،من ده‌مه‌وێت گۆڕان بکرێت،جا گرنگ نییه کێ ئه‌و گۆڕانه ده‌کات کاک نه‌وشیروان ده‌یکات یان هه‌رکه‌سێکی تر،ئه‌مساڵ من پشتگیری له‌لیستی گۆڕان ده‌که‌م به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌وانیش وه‌ک و پێویست نه‌بوون چوار ساڵی تر ده‌نگ به لیستێکی تر ده‌ده‌م،ئه‌گه‌ر ئه‌ولیسته له‌لایه‌ن په‌که‌که‌شه‌وه دانرابێت کێشه نییه له‌لای من، من شانازی پێوه‌ده‌که‌م ئه‌گه‌ر که‌سێک بتوانێت گۆڕانکاری بکات هه‌ر کورد بێت ئیتر ئه‌وه گرنگ نییه سه‌ر به‌حزبێکی باکوره باشوره رۆژئاوایه ڕۆژهه‌ڵاته.هه‌روه‌ها ئه‌م لیسته جیاوازانه به‌تایبه‌تی لیستی گۆڕان خه‌ڵکی کورد فێرده‌کات که چیتر شه‌خس په‌رست نه‌بن، ده‌نگ بده‌ن به لیستی جیاواز،بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌مساڵ لیستی گۆڕان، یاخود لیستی هیوا ئه‌گه‌ر ڕێگه‌یان پێبدانایه ده‌نگێکی زۆریش به‌ده‌ست نه‌هێنن،به‌ڵام بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئاینده ده‌توانن ده‌نگی زۆر باش به‌ده‌ستبهێنن،جونکه خه‌ڵکی کورد زیاتر هۆشیار تر ده‌بنه‌وه. ئه‌مه‌ش چانسی په‌که‌که‌ی زیاتر ده‌کرد بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت نوێنه‌ری خۆی هه‌بێت له پارله‌مانی کوردستاندا.به‌ڵام ئه‌م حزبه ده‌سه‌ڵاتدارانه ده‌یانه‌وێت هه‌ر زوو بوونی ئه‌و ده‌نگانه نه‌هێڵن،که له ئاینده‌دا مه‌ترسی ده‌بێت بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیان و بۆی هه‌یه ده‌سه‌ڵات بگرنه ده‌ست. بۆیه هه‌ر له ئێستاوه دژایه‌تی لیستی هیوا ده‌که‌ن،هه‌تا نه‌توانن گه‌شه بکه‌ن له باشوری کوردستاندا.من ئه‌مه به‌یه‌کێکی تر له‌و خیانه‌تانه له قه‌ڵه‌مم ده‌ده‌م که تا ئێستاش پارتی و یه‌کێتی ده‌یانه‌وێت خۆیانی لێ بدزنه‌وه،له‌خوا ده‌پاڕێنه‌وه که‌س باسی هه‌موو ئه‌و خیانه‌تانه نه‌کات که کردوویانه.ئه‌وه‌ی که ماوه به یه‌کێتی و پارتی بڵێین خه‌رمان به‌ره‌که‌ت له خیانه‌تدا.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست