کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گه‌نجه‌کانی گۆڕان پاشه‌کشه‌ ده‌که‌ن له‌ گۆڕان

Tuesday, 06/10/2009, 12:00


ده‌سه‌ڵاتی پاوانخوازی،قۆرغکردنی ده‌سته‌ڵات له‌لایه‌ن دوو بنه‌ماڵه‌و،کۆمه‌ڵێک که‌سه‌وه،به‌کارهێنانی ده‌سته‌ڵات بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی،سوکایه‌تی کردن به‌ مرۆڤه‌کان له‌ ژێر سایه‌ی یه‌کێتی و پارتی،دزینی پاره‌ی میلله‌ت،خیانه‌تکردن،بچڕانی په‌یوه‌ندی نێوان جه‌ماوه‌رو حکومه‌ت و حزبه‌کان،زۆرترین ناڕازیی به‌دوای خۆیدا هێنا،ئه‌و ناڕه‌زایی بوونه‌ زیاتر چینی گه‌نجانی گرته‌وه،ئه‌م گه‌نجانه‌ به‌دوای فریاد ڕه‌سێکدا ده‌گه‌ڕان هه‌تا له‌و میحنه‌ته‌ ڕزگاریان بکات،ئه‌و فریاد ڕه‌سه‌ش کاک نه‌وشیروان و لیستی گۆڕان بوو.بۆیه‌ چینی گه‌نجان به‌هه‌موو توانایانه‌وه‌ کاریان بۆ سه‌رخستنی ئه‌و لیسته‌ کرد،هه‌روه‌کو بینیمان که‌ لیستی گۆڕان سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێنا،که‌ له‌لایه‌ن یه‌کێتی و پارتییه‌وه چاوه‌ڕواننه‌کراو بوو، ئه‌گه‌ر چی ئێمه‌ دڵنیا بووین که‌ ئه‌و سه‌رکه‌وتنه‌ به‌ده‌ستده‌هێنێت،چونکه‌ خۆمان له‌ ناو واقیعه‌که‌دا بووین، ده‌مانزانی که‌ گه‌نجه‌کان چۆن کارده‌که‌ن بۆ ئه‌و لیسته .گه‌نج هه‌ڵقوڵاوی ناو کۆمه‌ڵگان،ئه‌و چینه‌ن ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن حکومه‌ت و حزب و لایه‌نه‌کان پشتگوێ بخرێن ئه‌وه‌ به‌کاره‌سات کۆتایی پێدێت،وه‌کو ئه‌وه‌ی له‌ که‌ به‌سه‌ر یه‌کێتیدا هات هه‌روه‌ها بۆ پارتیش به‌ڕێوه‌یه،گرنگ ئه‌وه‌یه‌ که‌ گۆڕان ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر نه‌یه‌ت.کاتێک که‌ چالاکوانێکی لیستی گۆڕان له‌ نوسینێکدا ڕه‌خنه‌ له‌ کاک نه‌وشیروان ده‌گرێت و به‌وه‌ پێناسه‌ی ده‌کات که‌ له‌ خۆی بایی بووه،هه‌رچه‌ند ئه‌و قسه‌یه‌ ته‌نیا کاک سه‌باحی عه‌لی قاره‌مانی نه‌یکردووه‌ به‌ڵکو له‌چه‌ندین که‌سی تریشم بیستووه،ئه‌وه‌ی گرنگه‌ بۆ لیستی گۆڕان و شه‌خسی نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌و ڕه‌خنانه‌ی که‌ لێیان ده‌گیرێت پشتگوێی نه‌خه‌ن،به‌ڵکو به‌دواداچوونی بۆ بکات بۆچی ئه‌م گه‌نجانه‌ په‌شیمانن که‌خۆیان هیلاک کردووه‌ بۆ لیستی گۆڕان؟زۆرمان نوسی زۆر داوامان له‌ یه‌کێتی کرد، زۆر هاوارمان بۆ جه‌لال تاڵه‌بانی کرد،که‌ یه‌کێتی لاواز بووه‌ ،یه‌کێتی کۆمه‌ڵێک که‌س ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتووه،به‌ ئاره‌زووی خۆیان دوور له‌هه‌ر پرنسیپێک هه‌ڵسوکه‌وت ده‌که‌ن،دڵی هه‌موو ئه‌ندامه‌کانیان له‌خۆیان زوویر کرد،به‌جه‌لال تاڵه‌بانیمان ووت به‌ پاره‌ی میلله‌ت لێپرسراوه‌کانی یه‌کێتی له‌ تورکیاو ووڵاته‌ ئه‌وروپییه‌کان شه‌وه‌کانیان ده‌ڕازێننه‌وه،به‌ جه‌لال تاڵه‌بانیمان ووت ئه‌وانه‌ی له‌ ده‌ورتن هه‌موویان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ‏تایبه‌تی کارده‌که‌ن،میلله‌تیان له‌بیر کردووه،به‌ڵام جه‌لال تاڵه‌بانی هه‌موو نوسه‌ران و ڕۆشنبیرانی به‌سه‌گ زانی ووتی ئێمه‌ گوێیان لێناگرین.من بۆ خۆم شه‌ڕه‌ نوسینێکم بوو له‌گه‌ڵ یه‌کێک له‌ په‌یامنێره‌کانی کوردسات به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ که‌س نه‌بوو لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک بکات له‌وباره‌یه‌وه‌ بۆ ئه‌م هه‌موو خه‌ڵکه‌ قسه‌ به‌م په‌یامنێره‌ ده‌ڵێن،بۆ به‌بۆنه‌ی چه‌ند که‌سێکه‌وه‌ حزبێکی گه‌وره‌ لاواز بێت،هه‌تا ڕۆژیان گه‌یشت به‌وڕۆژه‌ی ئه‌و یه‌کێتییه‌ی که‌ به‌ قیبله‌ی خۆمان ده‌زانی به‌وشێوه‌یه‌ لاواز بوو،مه‌رگه‌که‌ی له‌سه‌رده‌ستی خه‌ڵکه‌که‌ی خۆی بوو له‌شاری سلێمانیدا.ئه‌وه‌ی که‌ ئێستاش له‌ناو گۆڕاندا ڕووده‌دات به‌هه‌مان شێوه‌ی کاره‌ساته‌که‌ی یه‌کێتییه‌ دووباره‌ ده‌بێته‌وه،هاوڕێیه‌که‌م هه‌یه‌ هه‌ر که‌ قسه‌ ده‌که‌ین ده‌ڵێت شۆخان ئه‌مانه‌ بۆ واده‌که‌ن بۆ نایه‌ڵن ئیش بکه‌م؟ بۆ لێم ده‌ترسن؟بۆ جوابی ته‌له‌فونه‌کانم نایه‌نه‌وه؟بۆ بۆکۆبونه‌وه‌کانیان پێمان ناڵێن؟بۆ بۆ بۆ؟ده‌ڵێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی من زیره‌کترم له‌وان بۆیه‌ لێمده‌ترسن؟به‌ڵام منیش ده‌ڵیم نا ئێمه‌ نه‌گبه‌تین چونکه‌ فێری نه‌و بووین،ئێمه‌ هه‌رچی نایه‌کسانییه‌ک ببینین ده‌ڵێین نه‌و،ئێمه‌ ڕه‌خنه‌یان لێده‌گرین ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ک ببینین‌ ،ئێمه‌ چاره‌مان گرانه‌ چونکه‌ ڕاستییان پێده‌ڵێین،بیرم دێت له‌گه‌ڕانه‌وه‌م بۆ کوردستان ڕه‌خنه‌یه‌کم گرت به‌ڵام ئه‌ندامێکی ئه‌نجومه‌نی کۆمپانیای ووشه،‌ که‌ ئێستا هه‌ر زوو زوو له‌ هه‌واڵێکدا ناوی ده‌هێنن پێی ووتم هه‌ر جنێومان پێنه‌ده‌ن قه‌ینا،ئێمه‌ جنێوفرۆش نین،به‌ڵام له‌م ڕۆژه‌دا ڕاستی ووتن وه‌کوجنێو دان وایه.ئه‌و فلیمه‌ی که‌ له‌ناو یه‌کێتیدا بینیمان هه‌مان فلیمه‌ دووباره‌ ده‌بێته‌وه‌ له‌ناو گۆڕاندا، به‌ هه‌مان عه‌قڵییه‌ته‌وه‌ کارده‌که‌ن،هه‌مووی هه‌ر هه‌ڵپه‌ی ده‌سه‌ته‌ڵاتیانه‌ بێ ئه‌وه‌ی هیچیشیان هه‌بێت،هه‌مووی ده‌یه‌وێت خۆی به‌رێته‌ پێشه‌وه‌ که‌سیش نازانێت بۆچییه،ئه‌گه‌ر له‌ناو یه‌کێتیدا خه‌تی گشتی و باڵی ڕیفۆرم هه‌بووبێت،ئه‌وا له‌ ناو گۆڕاندا دوو هێنده‌ی تێدایه،که‌سێک ووتی پێیان ووتوم ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت شتێک بکه‌ی به‌شتێک ئه‌وا بڕۆ ئه‌شهه‌دو بیلا بۆ یه‌کێک له‌ باڵه‌کانی گۆڕان بکه.ئه‌وه‌ی که‌ سه‌ری لێده‌رناکه‌م ئه‌وه‌یه‌ بۆ کورد فێر نابێت به‌رژه‌وه‌ندی گشتی بخاته‌ پێش به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی،بۆ هه‌مووی بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌سته‌ڵات و پله‌و پایه‌ کارده‌که‌ن،بۆ فێر نابن خزمه‌ت بکه‌ن بێ به‌رامبه‌ر.من له‌ ئه‌ورپا ده‌ژیم خۆشترین ژیانم هه‌یه، هیچ کێشه‌یه‌کم نییه‌ پێویستم‌‌‌‌ به‌هیچ شتێک نییه‌ هێنده‌م هه‌بێت که‌ پێی بژیم زیاترم ناوێت،به‌ڵام ئه‌وه‌ی که‌ تووشی کێشه‌ی کردووم بیرکردنه‌وه‌یه‌ له‌و ووڵاته‌ بێناونیشانه‌ ،ئه‌وه‌ی کێشه‌ی منه‌ گۆڕینی ئه‌و عه‌قڵیه‌ته‌یه‌ که‌ چه‌نده‌ها ساڵه‌ کورد پێیوه‌ی ده‌ناڵێنێت،ئه‌گه‌ر عه‌قڵییه‌تی تاکی کوردی بگۆڕێت ئه‌وا هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی که‌ لیستی گۆڕان ڕیکلامی بۆ ده‌کات ئۆتۆماتیکی خۆی ده‌گۆڕێت.من دڵنیام که‌ به‌ڕێز کاک نه‌وشیروان ئه‌م نوسینه‌ ده‌خوێنێته‌وه‌ بۆیه‌ لێره‌وه‌ داوای لێده‌که‌م،که‌ کاک سه‌باح عه‌لی قاره‌مانی و هه‌موو ئه‌وکه‌سانه‌ی که‌ گله‌ییان هه‌یه‌ و بڕیاریان داوه‌ که‌ چیتر کار بۆ لیستی گۆڕان نه‌که‌ن هه‌موو ئه‌وانه‌ی په‌راوێز خروان بانگیان بکات یاخود په‌یوه‌ندیان پێوه‌ بکات ئه‌وانه‌ی که‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی ووڵاتن،بۆ ئه‌وه‌ی خۆی دڵنیا بێت که‌ کێشه‌که‌یان چییه‌ ،بۆ ئه‌وه‌ی به‌ده‌ردی هه‌ڵه‌که‌ی مام جه‌لال نه‌چێت که‌ به‌قسه‌ی ئه‌وانه‌ی که‌ ده‌وره‌یان دابوو یه‌کێتی له‌ پارتیش زیاتر ئه‌ندامی هه‌یه.ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش نه‌کرێت ئه‌وه‌ من له‌ کوردستانپۆسته‌وه‌ ئه‌و کوردستانپۆسته‌ی که‌ ته‌نانه‌ت ناوێرن ناویشی بهێنن به‌ ڕاده‌یه‌ک که‌ ته‌نانه‌ت ناوێرن ته‌نیا جارێک بابه‌ته‌کانی بڵاو بکه‌نه‌وه‌ له‌ تیڤییه‌که‌تانه‌وه،به‌ڵام نوسینی زۆر سایتی تر بڵاوده‌که‌نه‌وه‌ ،به‌ڵێنده‌ده‌م که‌ به‌دواداچوون ده‌که‌م له‌سه‌ر هه‌موو کردارو هه‌ڵسوکه‌وته‌کانی ئه‌ندامانی لیستی گۆڕان به‌بێ جیاوازی، بڵاویان ده‌که‌مه‌وه،‌ هه‌روه‌کو چۆن به‌دواداچوونم کرد له‌سه‌ر چه‌ژنانه‌که‌ی پارله‌مانتاره‌کان.
[email protected]‌‌‌‌‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە