ئه‌و هه‌موو بایه‌خدانه به‌رامبه‌ر دکتۆر هۆرجۆن و شاجوانی کوردستان بۆ؟
Saturday, 30/06/2012, 12:00
مرۆڤێک که ڕه‌شبینی به‌ته‌واویی باڵی به‌سه‌ردا ده‌کێشێت،هیچ هیواو ئاواتێکی نامێنێت، ژیانی لێده‌بێته تاریکستان.هه‌رچه‌ند هه‌وڵبدرێت له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سه بۆ ئه‌وه‌ی له‌و بارودۆخه ڕزگار بکرێت له‌وانه‌یه بێ ئه‌نجام بێت چونکه ناتوانێت چیتر جوانییه‌کانی ژیان ببینێت و ڕوناکییه‌ک له درزێکه‌وه دڵی ڕۆشن بکاته‌وه.
زۆرینه‌ی خه‌ڵک له باشوری کوردستان بوون به‌و مرۆڤه‌ی که له سه‌ره‌وه باسم کردووه. ئه‌وان پڕبوون له ڕه‌شبینی به‌رامبه‌ر به یه‌کێتی و پارتی ناتوانن تروسکایی هیچ هیوایه‌ک له‌و دوو حزبه به‌دی بکه‌ن.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا من نامه‌وێت هه‌ردوو حزبی ده‌سته‌ڵاتدار (یه‌کێتی و پارتی) به ژیان بشوبهێنم، چونکه ئه‌گه‌ر کۆمه‌ڵێک که‌س له ژیان بێزار بن ئه‌وه زۆر زیاتر له‌و ڕێژه‌یه ژیانیان لهلاجوانه، هه‌تا ئه‌و ڕۆژه‌ی مه‌رگ له ده‌رگاکه‌یان ده‌دا له ململانێی سه‌ختدا ده‌بن بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆژێک زیاتر بژین به‌ڵام ئێستا زۆرن ئه‌وانه‌ی که ده‌یانه‌وێت ئه‌و دوو حزبه کۆتای‌یان پێبێت.
هه‌رشتێکی تازه ڕووبدات له کوردستان ده‌بینین چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک خه‌ڵک پێوه‌ی سه‌رقاڵ ده‌بێت په‌یچی هه‌ر که‌سێک له فه‌یسبوک ده‌بینیت، به جێگه‌ی ڕه‌خنه و پڕبوونه‌وه، هه‌تا ده‌گاته ڕاده‌ی جنێودان و سوکایه‌تی پێکردنیش. دوو نمونه‌ی بچوک که کاریگه‌ریی هه‌بووه له‌سه‌ر خه‌ڵکی هاتنی دکتۆر هۆرجۆن و هه‌ڵبژاردنی شاجوانی کوردستان بوو.
له ماوه‌ی ڕابردوودا بینیمان که دکتۆر هۆرجۆن هه‌روه‌کو له دراما کۆرییه‌که ناسرابوو به‌و ناوه‌وه سه‌ردانی کوردستانی کرد به بانگهێشتی ڕه‌سمی کوردسات، ئه‌مه کاردانه‌وه‌یه‌کی زۆری له‌لای خه‌ڵک درووست کرد هه‌روه‌ها هێرۆخان ڕووبه‌ڕوی ڕه‌خنه‌یه‌کی زۆربۆیهوه چونکه نه‌ده‌بوو ئه‌وه هه‌ڵسوکه‌وتی خانمی یه‌که‌می عێراق بووایه، ته‌نانه‌ت گه‌یشته ئه‌وه‌ی جلی کۆریش له‌به‌ربکات، که ئه‌مه نه‌بووه و نابێت و جێگه‌ی عه‌یبه‌یه..له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌م جۆره سه‌ردانانه له دنیادا زۆر ئاساییه و زۆر باوه، به‌ڵام له‌لای ئێمه زۆر جیاوازتره پاره‌یه‌کی خه‌یاڵی سه‌رف ده‌کرێت بۆم ئه‌م جۆره بانگهێشتانه و له ئاستێکی ئیداریی و سیاسیی زۆر به‌رزیشدا پێشوازی لێده‌کرێت، که له وڵاتانی تر ئاوا نییه!
ته‌نیا یه‌ک دوو ڕۆژێک تێپه‌ڕ بووه بهسهردیاریکردنی شاجوانی کوردستان دیسان خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستان له ده‌ره‌وه و له ناوه‌وه ڕه‌خنه‌ی توند ده‌گرن هه‌تا سوکایه‌تی به‌و کچه‌ش ده‌که‌ن که ده‌ستنیشان کراوه به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ زانیارییه‌کیان هه‌بێت سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که چۆن شاجوانێک دیاری ده‌کرێت.
هه‌موو ئه‌م کاردانه‌وه توندانه له بێزاری خه‌ڵکه‌وه سه‌رهه‌ڵده‌دات، ئه‌گه‌رچی یه‌کێتی و پارتی له‌وانه‌یه وا بیربکه‌نه‌وه به‌م شێوه‌یه ده‌توانن گه‌نجان ڕابکێشن بۆ لای خۆیان و فریویان بده‌ن،
نازانن که ئه‌مه ناڕه‌زایه‌تی زیاتری لێده‌که‌وێته‌وه. ئه‌م دوو حزبه ئه‌گه‌ر له ئێستادا ئیشی باش بکه‌ن یاخود نه‌یکه‌ن هه‌ر وه‌ی! چونکه هه‌ر به‌خراپ به‌سه‌ریاندا ده‌شکێته‌وه ناتوانن جارێکی تر متمانه‌ی خه‌ڵک به‌ده‌ست بهێننه‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست