ئیبراهیم لۆتۆس زۆر جار واهه‌ستی کردووه کورد به‌شێکن له عه‌ره‌ب
Saturday, 07/11/2009, 12:00
2 بۆ 4 ی ئه‌م مانگه کۆنفڕانسیکی گه‌وره له ئه‌مه‌ریکا بۆ هه‌موو ئه‌و نه‌ته‌وانه به‌سترا که له ووڵاتێکی فیدڕاڵی‌دا ده‌ژین.ئامانج له‌و کۆنفڕانسه ئه‌وه بوو که هه‌موو ئه‌و نه‌ته‌وانه شاره‌زای کلتوری یه‌کتربن و زانیاری‌یان هه‌بێت له‌سه‌ر مێژووی یه‌کتر.خۆشبه‌ختانه کوردیش یه‌کێک بوو لهونهتهوانهی که به‌ژداری ئه‌و کۆنفڕانسه بوو.بۆیه به باشم زانی کۆمه‌ڵێک که‌س بدوێنم که له‌و کۆنفڕانسه که به‌ژداربوون.
سه‌ره‌تا به‌ریز کاک عه‌دنان کۆچهرمان دواند ،سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئه‌م کۆنفڕانسه کێ ڕیکی خستبوو هه‌روه‌ها تۆ وه‌کو کوردێک ئه‌و ته‌وه‌رانه‌ی که ووروژاندت له‌سه‌ر چی بوو؟
له وه‌ڵامدا پێی ڕاگه‌یاندین،که ئه‌م کۆنفڕانسه له‌لایه‌ن سه‌نته‌ری لیکۆڵینه‌وه‌ی هیندییه سوره‌کان و،هه‌روه‌ها به‌هاوکاری زانکۆکانی کریتن و نهبراسکاو ئایاواو ویست کانسنس)ڕێکخرا بوو که تیایدا ئێمه وه‌کو(کورد‌و ،سکۆتلیندییهکان و وێڵزییه‌کان له به‌ریتانیا ،ئاگا له هیندستان،گه‌لی ماری له نیوزلاند،گه‌لی ئهبورگینال له ئوسترالیا،هینده سوره‌کانی که‌نه‌دا،گه‌لی مایان له گۆتیمالا،باسک‌و که‌ته‌لان له ئیسپانیا‌و)، چه‌ندین نه‌ته‌وه‌ی تریش تیایدا به‌ژداربوون.کۆنفڕانسه‌که 3 ڕۆژی خایاند 3 ڕۆژیش سه‌ردانی چه‌ندین وویلایهتمان کرد ،هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن سهنهتۆرو پارێزگاری شاری ئۆماها پێشوازی کراین.سه‌ردانی مۆزه‌خانه‌مان کرد، داوای کردنه‌وه‌ی به‌شێکمان بۆ ئه‌نفال کرد که به‌خۆشحاڵی قبوڵکرا،هه‌روه‌ها باسی کردنه‌وه‌ی مۆنۆمێنتێک بوو به چالاکی داهاتوومان.ته‌وه‌ره‌کانی کۆنفڕانس به‌م شێوه‌یه بوو ڕۆژی یه‌که‌م من بابه‌تێکم پێشکه‌شکرد،له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و کاره‌ساتانه‌ی که به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌ی کوردا هاتووه، که داتای سه‌رچاوه‌کانی وه‌زاره‌تی شه‌هیدانمان له پێوه‌رو زیانه‌کانی که‌به‌سه‌ر کوردا هاتوون به‌کارهێنا،هه‌روه‌ها باس له جیاوازی له نێوان ده‌سته‌واژه‌ی جینۆساید یان تاوانی کۆمه‌ڵکوژی له ناوهێنانی تاوانه‌کانی ڕژێمی سه‌داممان کرد.
ڕۆژی دووه‌م بابه‌تێکمان پێشکه‌شکرد که ده‌وری ڕێکخراوه مه‌ده‌نییه‌کان چییه له هاریکاریکردنی پاشاماوه‌کانی ئه‌م کاره‌ساتانه و هه‌روه‌ها چۆن ده‌سه‌ڵات به‌رپرسه له چاککردنی باری گوزه‌رانی خهڵکو یارمه‌تیدانیان هه‌روه‌ها پاراستنی هه‌موو ئه‌و به‌ڵگه‌و دیکۆمێنتانه‌ی که به‌رده‌ست ده‌که‌ون.
ڕۆژی سێیه‌میش زیاتر له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌کانی ئامده‌بووان به‌ڕێوه‌چوو، که تیایدا خه‌ڵکێکی زۆر پرسیاره‌کانیان ده‌رباره‌ی کوردستان بوو چونکه خۆتان ده‌زانن ئێستا میدیاکانی ئه‌مه‌ریکا باسه‌کانیان زیاتر چڕکردۆته‌وه له‌سه‌ر دۆسییه‌ی عێراق.
دواتر خاتوو(ئه‌دا دێر) سه‌رۆکی به‌شی هینده سوره‌کان له وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری ئه‌مه‌ریکا به‌مشێوه‌یه بۆمان دوا:
من زۆر خۆشحاڵم که ئه‌مڕۆ لێره له‌گه‌ڵ چه‌ندین نه‌ته‌وه‌ی تر له‌م چه‌ند ڕۆژه‌دا مێژوو کلتورمان باس ده‌که‌ین،بۆ ئێمه‌ش وه‌کو ئه‌مه‌ریکا زۆر گرنگه پاراستنی مافه‌کانی مرۆڤ، و مافی ڕۆشنبری گه‌لان له جیهان.من زۆر خۆشحاڵبووم که کوردیشم بینی له‌م جۆره کۆنفڕانسانه،به‌ڕاستی ئێوه له ڕابردوو زۆر ئازاردراون،گرنگه خه‌ڵک ئازاره‌کانتان بزانێت.من دووباره سوپاستان ئه‌که‌م هیوادارم چیتر کورد ئازار نه‌درێت.
دواتر به‌ڕێز پرۆفیسۆر(هیزه‌ر فره‌یه‌ر)که له نیویۆرکه‌وه هاتبوو وه‌کو نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان باسی ئه‌وه‌ی کرد،که نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان زۆر به‌توندی پشتگیری پاراستنی مافه‌کانی نه‌ته‌وه‌کانی نێوچوارچێوه‌ی ووڵاتانی ئه‌ندامی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌کات،به‌تایبه‌تی له ڕووی فه‌رهه‌نگی وکلتوری.له پرسیارێکی ئێمه‌دا ئایا بۆ تورکیا ڕێز له مافه‌کانی گه‌لی کورد ناکرێت؟به پێکه‌نینه‌وه ووتی من زۆر دڵته‌نگم به‌ڵام له بیر مه‌که نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌زگایه‌کی زۆر گه‌وره‌یه،ڕه‌نگه هه‌موو شتێکیش نه‌کرێت.
دواتر به‌ڕێز ئیبراهیم لۆتۆس له‌گه‌لی(ئاگا)باسی له زه‌روره‌تی ئه‌م دیدارانه کرد،که خۆی یه‌که‌مجاره کوردێک ده‌بینێت و ده‌زانێت که کورده‌کان له‌گه‌ڵ عه‌ره‌ب جیاوازن،چونکه زۆر جار ئه‌و وای هه‌ست کردووه که کورده‌کان به‌شێک بوون له عه‌ره‌ب.
له دواجاردا به‌ڕێز(لویس مارکۆس) ئه‌ندامی پارله‌مان له ئیسپانیا له‌گه‌لی (که‌ته‌لۆنیا)به‌م شێوه‌یه دوا ئێمه به(عه‌دنان کۆچه‌ر)مان ووت زۆر خۆشحاڵ ده‌بین که دان به‌و تاوانانه بنێین که به‌رامبه‌ر به کورد کراون،ئاماده‌ین له پارله‌مانی ئیسپانیادا دانی پێدابنێین.ئاماده‌ی هه‌موو شێوازێکی هاوکاریکردنێکین له‌گه‌ڵ گه‌لی کورد.هه‌روه‌ها دووپاتی کرده‌وه خۆشحاڵ ده‌بن سه‌ردانی هه‌ڵه‌بجه بکه‌ن. هه‌روه‌ها خۆشحاڵ ده‌بن به دانانی مۆنۆمێنتێک له بهرشل.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست