پارله‌مانتاره‌کان له‌سه‌ر لیستی گۆڕان ....مووچه‌که‌تان دا به نانبڕاوه‌کان؟
Sunday, 27/09/2009, 12:00
له پێش چه‌ژندا هه‌واڵی ئه‌وه‌مان بیست که ئه‌ندام پارله‌مانه‌کان کوردستان له‌سه‌ر لیستی گۆڕان له ./.10 مووچه‌کانیان ده‌ده‌ن به نانبڕاوه‌کان،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که چه‌ژنی ڕه‌مه‌زان ته‌واو بوو زۆر له نانبڕاوه‌کان به بێ چه‌ژن چه‌ژنیان به‌ڕێکرد،به‌ڵام هێشتا ئه‌و له ./.10 نه‌گه‌یشت به نانبڕاوه‌کان،لێره‌دا من ده‌ستخۆشی له هه‌ڵوێستی ئه‌و پارله‌مانتارانه ده‌که‌م،به‌ڵام جێگه‌ی خۆیه‌تی ئه‌گه‌ر چی به هه‌موو توانامانه‌وه کارمان ده‌کرد بۆ ئه‌وه‌ی لیستی گۆڕان سه‌ربکه‌وێت،به‌ڵام ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت که ئیمه بێده‌نگ بین له‌سه‌ر هه‌ندێک شت که ویژدانمان ئازارمان ده‌دات،ده‌مه‌وێت له ئه‌و ئه‌ندام پارله‌مانه به‌ڕێزانه بپرسم ئایا له 8000000 ملیۆن و نیو ته‌نیا یه‌ک ملیۆن بۆ نانبڕاوه‌کان به‌سه؟!ئایا به‌قه‌ده‌ر ئه‌ندام پارله‌مانه‌کانی یه‌کگرتووتان پێناکرێت؟! که له ./.40 مووچه‌کانیان دانا له کاتێکدا هێچ ئهندامێکشیان نابڕاو نه‌کراوه،هه‌موو ئێواره‌یه‌کی ڕه‌مه‌زان ئێمه کۆڵێک خه‌فه‌ت ده‌چوو به‌دڵماندا که ئه‌و مناڵه جوانانه‌مان ده‌بینی که باوکیان نابڕاو ده‌کران،ده‌بوو خۆتان بچوونایه سه‌ردانی ئه‌و ماڵانهتان بکردایه له چه‌ژندا که چۆن چه‌ژنیان به‌ڕێکردووه،ئێوه بیرتان چۆته‌وه که ئه‌و نانبڕاوانه چه‌ند به دڵسۆزی کاریان بۆ ئێوه ده‌کرد،ئێستا ئێوه ته‌نیا ./.10 ده‌ده‌ن به‌وان که هێشتا پێشیان نه‌گه‌شتووه،ده‌بێت له ./.10 چی بێت بۆ کۆمپانیای ووشه،ده‌بوایه زۆر له‌وه زیاترتان دابنایه بۆ ئه‌وه‌ی که خه‌ڵک سارد نه‌بێته‌وه له‌و هه‌ڵسوکه‌وته‌ی ئێوه‌ی به‌ڕێز،که هه‌ڵسوکه‌وتێکی زۆر نا دڵسۆزانه‌یه،دیاره ئێوه ئاگاتان له باردۆخی ئه‌و خه‌ڵکه نییه که له‌سه‌ر لیستی گۆڕان، و بۆ ئه‌وه‌ی نوێنه‌ری دڵسۆز‌و ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان بنێرنه پارله‌مان نانبڕاوکراون،ئێمه ئه‌گه‌ر چی هه‌موو که‌سوکارمان نانبڕاوکراون به‌ڵام سوپاس بۆ خوا پێیانه‌وه دیار نییه،به‌ڵام چی ده‌ڵێن بۆ خێزانێک که نه‌خۆشیان هه‌یه ته‌نیا ئه‌و مووچه‌یه‌یان هه‌بووه که بڕییان؟ چی ده‌ڵێن بۆ ئه‌و خێزانانه‌ی که گوزه‌رانیان له خراپترین ئاستدایه؟ به‌ڕێزان ئێوه داواتان ده‌کرد که ده‌بێت موچه‌ی ئه‌ندام پارله‌مانه‌کان که‌مبکرێته‌وه،به‌ڵام به‌داخه‌وه ئێستا ده‌ستتان تێناچێت هیچ نه‌بێت له ./.40 موچه‌که‌تان بۆ چه‌ژنانه‌ی نانبڕاوهکانی خۆتان بووایه،بۆ ئه‌وه‌ی چه‌ژنیان به ئاسوده‌یی بکردایه،ئه‌وه سێ چوار مانگه ئه‌و خه‌ڵکه به بێ موچه و به بێ ئیش ژیان ده‌گوزه‌رێنن،پێش هه‌ڵبژاردنه‌که وا بیرم ده‌کرده‌وه که هه‌موو مانگێک موچه‌که‌تان بکه‌ن به دوو به‌شه‌وه به‌شێکیان بۆ خۆتان و به‌شێکیشی بۆ نانبڕاوه‌کان بێت،هه‌تا کێشه‌که‌یان چاره‌سه‌ر ده‌کرێت،به‌ڵام به‌داخه‌وه ته‌نیا خه‌یاڵ بوو،له دڵسۆزیمان بۆ ئه‌ندام پارله‌مانه‌کانی گۆڕانه که به‌وشێوه‌یه ڕه‌خنه‌یان لێده‌گرین،بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیا بن قه‌ڵه‌مه‌کانمان له ئاستی هیچ بێویژدانییهک ناپارێزین جا ئه‌گه‌ر پارتی بێت یاخود یه‌کێتی یاخود گۆڕان.
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست