پۆڵا سه‌عید یه‌کێتی نه‌یتوانی من بکڕێت به‌ڵام تۆیان کڕی
Sunday, 03/01/2010, 12:00
یه‌کێتی پیلانێکی تازه‌ی هه‌یه بۆ خستنی کوردستانپۆست و ناوزڕاندنی ئه‌و که‌سانه‌ی که له‌و سایته ئیش ده‌که‌ن.ده‌بوو هه‌ر یه‌کێک له ئێمه کاتێک که یه‌کێتی که‌سێکی ڕاده‌سپاردو کۆمه‌ڵێک پێشنیازیان ده‌خسته به‌رده‌ممان یه‌کسه‌ر له کوردستانپۆسته‌وه باسمان بکردایه بۆ ئه‌وه‌ی نوسه‌ره‌کانمان نه‌که‌ونه هه‌ڵه‌یه‌که‌ی گه‌وره‌وه‌و بیانکڕن،به‌داخه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که خه‌ڵک واهه‌ست نه‌که‌ن که خۆمان گه‌وره ده‌که‌ین نه‌مانده‌توانی باسی ئه‌وه بکه‌ین که چۆن هاتونه‌ته بن کڵێشه‌مانه‌وه، کۆمه‌ڵێک به‌ڵێنمان پێده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بمانکڕن.سه‌ربه‌رز ئه‌و که‌سه‌یه که نه‌که‌وتۆته داوه‌که‌یانه‌وه.منیش یه‌کێک بووم له‌و که‌سانه‌ی که زۆرترین جار داوام لێکراوه له کوردستانپۆست نه‌نوسم ئه‌گه‌ر چی کۆمه‌ڵێک که‌س له دڵسۆزیان هه‌ندێک شتیان پێ وتووم وه‌کو ئه‌وه‌ی که کۆمه‌ڵێک خه‌ڵک به‌ناوی خوازراوه‌وه کوردستانپۆستیان ناشرین کردووه.منیش سه‌باره‌ت به‌مه قسه‌م له‌گه‌ڵ کاک که‌مال کردووه.تازه‌ترین پلانی یه‌کێتی ئه‌وه بوو بۆ من که سێ پێشنیازیان خسته به‌رده‌مم چونکه دڵنیا بوون له‌وه‌ی که من له ژیانی تایبه‌تی خۆمدا هه‌وڵی ئه‌و سێ شته ده‌ده‌م،که گرنگترینیان ته‌واو کردنی خوێندنه‌که‌مه دوو شتی تریش که لێره‌دا باسی ناکه‌م لای براده‌ران باسم کردووه.بۆیه که‌سێکی به‌ڕێز له ناو یه‌کێتیدا وه‌کو ئه‌وه‌ی پێی ووتم ئه‌و لای که‌سه‌وه ڕانه‌سپێردراوه به‌ڵام پێشنیازی خۆیه‌تی.ئه‌گه‌ر چی ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی به منیدا ته‌نیا که‌سانی سه‌ره‌وه ده‌توانن جێ به‌جێی بکه‌ن.خۆزگه ئه‌و براده‌ره‌ی که په‌یوه‌ندی به‌منه‌وه کرد خۆی باسی ئه‌وه‌ی بکردایه که من چۆن جوابم دایه‌وه.من له دوای ئه‌وه په‌یوندیم به که‌سێکی زۆر به‌ڕێز کرد له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕاندا پێم ووت من ئه‌مه‌ت پێده‌ڵێم وانه‌زانیت که من خۆم گه‌وره ده‌که‌م به‌ڵام بۆیه پێت ده‌ڵێم من هیچ په‌یوه‌ندییه‌که‌م له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌نه‌ماوه که لێره نوێنه‌ری گۆڕانن له به‌ریتانیا هه‌تا خۆم پێیان بڵێم ئاگادار بن پلانێکی به‌و شێوه‌یه به‌ڕێوه‌یه، من یه‌که‌م که‌س نیم که په‌یوه‌ندیم پێوه‌ده‌که‌ن ئاخیر که‌سیش نابم ته‌نها بۆ ئاگاداکردنه‌وه پێتان ده‌ڵێم.ئه‌وه‌ی گرنگه لێره‌دا بیڵێم ئه‌وه‌یه ئێمه قه‌ڵه‌مێکمان هه‌ڵگرتووه ته‌نیا ئه‌و قه‌ڵه‌مه شک ده‌به‌ین که بتوانین گۆڕانی پێبکه‌ین و له‌گه‌ڵ ئه‌و خه‌ڵکه سته‌مدیده‌یه‌ی کوردستان بین،بۆیه ئه‌و که‌سه سه‌ربه‌رزه که نه‌توانن به پاره‌یه‌کی کاغه‌ز هه‌ڵیبخه‌ڵه‌تێنن.نوسه‌ر ده‌بێت هاوبه‌شی خه‌مه‌کانی گه‌ل و میلله‌ته‌که‌ی بێت.ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی که یه‌کێتی به ئێمه‌ی ده‌دات بڕوات بۆ میلله‌تی بکات ئێمه پێویستمان نییه.من نامه‌وێت له پڕێک ببم به کوڕێک ده‌مه‌وێت به‌ڕه‌نجی شانی خۆم خوێندن ته‌واو بکه‌م ،و ئاواته‌کانم بهێنمه دی نه‌ک له‌سه‌ر ژیانی گه‌له‌که‌م قومار بکه‌م ،ئه‌مه چییه من قه‌ڵه‌مێکم پێیه زۆر به‌ساده‌یی دوور له‌فه‌لسه‌فه به زمانی خه‌ڵک ده‌نوسم.ئه‌گه‌ر چی من ئێستاش بڕوا ناکه‌م که کاک پۆڵا به‌و شێوه‌یه هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنراوه به‌هیوام ئێستاش په‌شیمان بێته‌وه له‌و قسانه‌ی که کردویه‌تی لێره‌وه به کاک پۆڵا ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر یه‌کێتی بیتوانیایه من بکڕن ئه‌بوایه یه‌که‌م ئیشم ئه‌وه بوایه که قسه به کوردستانپۆست بڵێم پاشان به بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان.تۆ که‌سێکی ڕۆشنبیریت چۆن پشت له میلله‌ته‌که‌ت ده‌که‌یت و به‌ژدار ده‌بیت له گه‌ڵ ئه‌و دزانه‌یا هه‌روه‌کو به‌و براده‌ره‌م ووت یه‌کێتی و پارتی با بڕۆن پاره‌ی مییلله‌ت بگێڕنه‌وه بۆ خزێنه‌ی میلله‌ت ئه‌و کاته ئێمه‌ش به‌شی خۆمان ده‌وێت نه‌ک یه‌کێتی پاره بدات به من.یه‌کێتی پاره‌ی له کوێ بوو پاره‌ی میلله‌ته یه‌ت من و تۆی پێده‌کڕێت.بۆ دڵنیایت له دوای ئه‌وه‌ی که ئه‌و داوایانه‌م لێ‌کرا داوام له کاک که‌مال کرد به ئاشکرا ئیشیان بۆ بکه‌م وه‌کو جوابێک بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که ده‌یانویست بمکڕن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست