ئاگادری و بانگه‌واز بۆ رای گشتی له‌لایه‌ن چه‌ند قیره کچ و بێوه‌ژنێکی بێ لایه‌نه‌وه.
Wednesday, 04/03/2009, 12:00
ئێمه که کۆمه‌ڵێک قه‌یره کچ و بێوه‌ژنین که سه‌ر به هێج لایه‌ن وڕێکخراوه‌یه‌کی حیزبی و مه‌ده‌نیه‌وه نین .به پێویستمان زانی به بۆ نه‌ی هاتنی ڕۆژی جیهانی ژنان ئه‌م بانگه‌وازو پێشنیارانه بخه‌ینه به‌رچاوی حوکمه‌تی هه‌رێم و ڕۆشنبیران و په‌یوه‌ندیداران به بواری ژنان و ڕای گشتی به‌گشتی.
خۆشه‌ویستان هه‌روه‌ک ئاگادارن له کوردستانی ئێمه ڕێژه‌ی ڕه‌گه‌زی مێینه زیاتره له ڕه‌گه‌زی نێرینه . وه له پاڵ ئه‌وه‌شه‌وه ڕۆژ له دوای ڕۆژ ڕێژه‌ی قه‌یره کچان و بێوه‌ژنان ڕووی له زیادکردنه به هۆی چه‌ندین هۆکار هه‌ر له ده‌ره‌نجامه خه‌رابه‌کانی شه‌ڕه یه‌ك به‌دوا یه‌که‌کانی کوردستان و عێراق به‌گشتی وه زیادبونی ڕێژه‌ی جیابونه‌وه‌ی نێوان هاوسه‌ره‌کان به هۆی دیارده ناشیاوه‌کانی کۆمه‌ڵگاو به هۆی نه‌بونی یاسا‌و بۆ پاراستنی خێرزان وه بونی ئازادی ڕه‌ها ی بێبنه‌ما ئه‌م دوو هۆکاره هۆکاری سه‌ره‌کی زیاد بونی ڕێژه‌ی بێوه‌ژنانه‌و وه له پاڵ ئه‌وه‌شه‌وه زیادبونی ڕێژه‌ی قه‌یره کچانی به دواوه‌یه .
به باشمان زانی داوا‌و پێشنیاره‌کانی خۆمان بخه‌ینه به‌ر چاوی حوکمه‌ت و ڕۆشنبیران و خه‌م خۆرانی مافه‌کانی ژنان به گشتی .
1.هه‌وڵدان بۆ ده‌رخستنی ئاماری ته‌واوی بێوه‌ژنان و قه‌یر کچانی کوردستان به ئومیدی زیاتر ئاگادار بون له باری ژیانی ئه‌م چینه‌ی کۆمه‌ڵگاو ئاگادار بوون له ڕێژه‌ی زیاد بوونی ساڵانه‌و سوک کردنی خه‌مه‌کانی ئه‌م چینه له‌بیر کراوه‌ی کۆمه‌ڵگا ..
2.هه‌وڵدان بۆ دۆزینه‌وه‌ی هۆکاره‌کانی زیاد بونی قه‌یره‌ی و بێ وه‌ژنی و وه دواتر ڕێگرتن له زیادبونی ئه‌رکی سه‌رشانی حوکمه‌ت و ڕێکخراوه‌کانی ژنان و په‌رله‌مان و ڕۆشنبیرانی ئه‌م گه‌له‌یه .
داوا له هه‌موو ڕێکخراوه‌کانی ژنان و ئافره‌تان ئه‌که‌ین هه‌وڵه‌کانیان بخه‌نه گه‌ڕ بۆ ورد بونه‌وه له‌م کێشه‌یه‌ی هاو ڕه‌گه‌زانیان و ڕێگا چاره‌ی گونجاو بدۆزنه‌وه بۆ ڕێگرتن له زیاد بونی دیارده‌ی قه‌یره‌یی و بێ وه‌ژنی و هۆکاره‌کانیان ئه‌میش به هاندانی چینی لاوان بۆ پێک هێنانی ژیانی هاوسه‌رێتی و هۆشیار کردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا له ڕێگای کۆڕ و سیمینار تایبه‌ت به‌م مه‌سه‌له‌یه‌و هۆشیار کردنه‌وه ژنان و کۆمه‌ڵگا له سه‌ر ده‌ره‌نجامه خه‌راپه‌کانی ته‌لاق و جیابونه‌وه زیانه‌کانی جیابونه‌وه له‌سه‌ر ژیانی ژنان و مناڵ و کۆمه‌ڵگا به گشتی و فشار خستنه سه‌ر حوکمه‌ت و په‌رله‌مان بۆ یارمه‌تی دانی ئه‌م لاوانه‌ی ئه‌یانه‌وێت ژیانی هاوسه‌رێتی پێک بێنن.
3.ڕێگرتن له لاوانی کورد له کۆچ کردن بۆ ده‌ره‌وه‌ی کوردستان و باشتر کردنی باری ژیانیان و دابین کردنی شوێنی نیشته‌جێبون و هاندانیان بۆ پێک هێنانی ژیانی هاوسه‌رێتی .
4.داوا له ڕۆشنبیران و نوسه‌رانی به‌ڕێز ئه‌که‌ین که ئه‌م بابه‌ته هه‌ستیاره بورژێنن له ڕێگای نوسینه‌کانیان و به‌ستنی کۆڕ‌و سیمیناری گشتی بۆ هه‌موو چینه‌کانی کۆمه‌ڵگاو بۆ به ئاگاهاتن له‌م کێشه‌ی که به‌سه‌ر کچان و ژنانی کورد هاتوه‌و په‌نجه بخه‌نه سه‌ر زیانه‌کان و ڕێگا چاره‌ی گونجاو بدۆزنه‌وه بۆ ئه‌م کێشه‌یه.
5.ئه‌رکی سه‌ر شانی دایکان و باوکان و ڕێکخراوه‌کانی ژنانه که کچان ئاگادار بکه‌نه‌وه له ده‌ره‌نجامه خراپه‌کانی خۆ هێشتنه‌وه شو نه‌کردن له ته‌مه‌نی لاوی‌دا و ده‌ره‌نجامه خه‌رابه‌کانی جیابونه‌وه له دوا ڕۆژی ژیانیاندا.
6.داوا له ڕێکخراوه‌کانی ژنان ئه‌که‌ین هه‌روه‌ک هه‌فته‌یه‌ک ته‌رخان کرا بۆ به‌ره‌نگار بونه‌وه‌ی توند‌و تیژی چه‌ند هه‌فته‌یه‌کیش ته‌رخان بکه‌ن بۆ ئه‌م کێشه هه‌ستیارو زه‌قه‌ی کچان و ژنانی کورد وه فشار بخه‌نه سه‌ر حوکمه‌تی کوردستان بۆ بڕینه‌وه‌ی موچه‌یه‌کی شیاو بۆ ئه‌و چینه‌ی ناو کۆمه‌ڵگا بۆ سوک کردنی باری ژیانیان به ده‌یان بێوه‌ژن و قه‌یره کچ هه‌یه که که چاوی له‌وه‌یه خه‌ڵکی یارمه‌تی بدات و ژیانی به کوله‌مه‌رکی ئه‌باته سه‌ر.
7.وه داواکارین به توندی دژ به دیارده‌ی له‌ش فرۆشی و له‌ش کڕان بوه‌ستنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بێته هۆکار بۆ بی متمانه‌ی لاوان به ئافره‌ت و یان خۆ دور خستنه‌وه له ژیانی هاوسه‌رێتی به هۆی زیادبونی ئه‌م دیارده‌یه‌و دامرکاندنی حه‌زه‌کانی لاوان له ده‌ره‌وه‌ی ژیانی هاوسه‌رێتی و سوک بونی کچان و ژنان له به‌ر چاوی لاوانمان و خۆ دورخستن له ئاست به‌رپرسیاره‌تی ژیانی هاوسه‌رێتی .
8.گله‌ی ئه‌که‌ین له ڕێکخراوه‌کانی ژنان و ئافره‌تان که تا ئێستا ته‌نها جارێک نه‌یان توانیوه کۆڕێک یان سیمینارێک یان هیچ نه‌بێت له ڕێگای نوسینێک ئه‌م کێشه‌یه بورژێنن و بیر له چاره‌سه‌رێکی گونجاو بکه‌نه‌وه.وه‌ک ئه‌وه‌ی که ئێمه چینی مێینه نه‌بین و مافمان نه‌بێت و قه‌یره بون و بێ وه‌ژنی به کێشه هه‌ژمار نه‌کرێت .
9.داوا ئه‌که‌ین له گشت کۆمه‌ڵگای کورده‌واری هه‌ڵگری به‌شێک له خه‌می ئێمه بن که‌س ئاگاداری ئازاره ده‌رونیه‌کانی ئێمه‌ی قه‌یره کچ و بێوه ژنان نیه وه سوکایه‌تی پێکردنیشمان له نوسین و گۆرانی و شیعر ڕاگه‌یاندن خه‌مه ده‌رونیه‌کانمان زیاتر ده‌که‌ن وه داب و نه‌ریت و ڕه‌وشتی جوان ڕێگا نادات به ئێمه تا ده‌نگی هاوارمان به ئاشکراو ڕاشکاوه‌نه‌تر ده‌ر بڕین بۆیه له ڕێگای نوسینێکی ئاوا ده‌نگ هه‌ڵ ئه‌بڕین به ئومێدی ئه‌وه‌ی ژن دۆستان و خه‌مخۆرانی مافی ژنان و حوکمه‌ت وپه‌رله‌مان وڕۆشنبیرانی گه‌له‌که‌مان ئاگادار بکه‌ینه‌وه له کێشه داخراوه‌کانی خۆمان.
تا ئێستا نه‌مان بیست ئه‌م ڕێکخراوانه کۆڕێک ببه‌ستن له ژێر ناو نیشانی کێشه‌ی قه‌یره‌ی و بیوه‌ژنان و خه‌م و ئازاره‌کانیان داوا ئه‌که‌ین له داهاتودا وا نه‌بن ئه‌گه‌ر خۆیان به نوێنه‌ری ژنان و کچانی کورد ئه‌زانن .
داوا له گشت لایه‌ک ئه‌که‌ین ده‌نگ بخه‌نه پاڵ ده‌نگمان بۆ فشار خستنه سه‌ر حوکمه‌ت وپه‌رله‌مان وڕێکخراوه‌کان بۆ زیاتر گرنکی دان به‌م کێشه گه‌وره‌یه‌ی ناو کۆمه‌ڵگای کوردی و بێ ناز بونی ئه‌م ڕێژه زۆره‌ی ژنان و کچانی کورد .
له‌گه‌ڵ ڕێز‌و سوپاسمان بۆ خه‌مخۆرانی کێشه‌که‌مان.
کۆمه‌ڵه قه‌یره کچ و بێ وه‌ژنێکی بێ لایه‌ن دوور له ڕێکخراوه‌کانی ژنان.
ڕێکه‌وتی/2009/03/03
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست