نامەیەکی کراوە بۆ: دادگا و دادوەرەکان
Sunday, 22/07/2018, 22:18
نامەیەکی کراوە بۆ:
سەرۆکایەتى دادگاى تەمیزى کوردستان
سەرۆکایەتى دادگاى تێهەلچونەوەى ناوچەى سلێمانى
سەرۆکایەتى داواکارى گشتى فەرمانگەى سلێمانى
سەرۆکایەتى داواکارى گشتى فەرمانگەى ڕاپەڕین
سەندیکاى پارێزەرانى کوردستان
بەڕیوەبەرێتى گشتى ئاسایشى سلێمانى
پزیشکى دادوەرى سلێمانى
ناوچەى پشدەر و بتوێن هاوسنورن لە گەل ئێران دا، هێنان و بازرگانیکردن بەمادە هۆشبەرەکانەوە بە شێوەیەکى ترسناک تەشەنەى کردووە و خەڵکانێکى زۆر تێوە گلاون بوە بە مایەى ئەوەى کە گەنجان ئالودەى ئەو ئافاتە مەرگبارە ببن . دەزگا تایبەتەکان رۆلێکى بەرچاویان بینیوە لە بەرەنگار بونەوەى ئەم دیاردەیە و چەندەها کەس دەستگیرکراون کە بە ئەمەکانە ئەبێت دەستخۆشیان لێبکرێت ، بەلام ئەوەى کە جێگەى نیگەرانیە ئەم پرۆسەیە ڕێچکەى یاسایى خۆیى ناگرێت بەهۆى باندیکەوە کەپیشەى پارێزەرایەتیان کردووە بە کارێکى مافیایى و لە ژێر پەردەى یاسادا هەموو نایاساییەک دەکەن و یاساى پارێزەرایەتى و نەریتى پارێزەرایەتیان خستۆتە ژیرپێ .
ئەم باندە لەم پارێزەرانە پێکهاتووە :
- هەوار حمە خورشید - بەپێی زانیاریەکانمان ئەم خاتونە کاتى خۆى بەهۆى ڕووناک خانى دایکى دکتۆر بەرهەم پۆستێکى چنک کەوتبوو . ئەمە لە سلێمانى بە هۆى نەزانیەوە هیچ ئیشێکى چنگ ناکەوێت و ڕۆژانە لە دەڤەرى ڕاپەڕینە لەوێ دەلاقەیەکى دەستکەوتووە .
٢- پارێزەر ڕێبوار لە قەلادزێ
٣- پارێزەر بەکر لە قەڵادزێ
ئەم ئەفسەرانەى ئاسایش بون بەدەڵاڵى ئەم باندە :
لە ئاسایشى ڕانیە :
١- ڕائید ئەبوبەکر محمود ئبراهیم – لێپرسراوى لێکۆڵینەوەى ئاسایشى ڕانیە .
٢- مقەدەم هێرش ئەفسەرى نەهێشتنى تاوان
لە ئاسایشى قەڵادزێ نەقیب محەمەد
ئەم باندە هەموو دۆسیەکانى مادە هۆشبەرەکانیان قۆرخکردووە بۆ خۆیان ، لەڕێگەى ئەو دەڵاڵانەوە و لە و پێناوەدا سڵ لە هیچ نایاساییەک ناکەنەوەوە بە ویژدانێکى مردوەوە بەردەوامن و لەگەڵیدا کەوتونەتە بانگەشەى ئەوەى کە لەدادگاى تەمیز و لەداگاى تێهەڵچونەوەى سلێمانى بەدڵى خۆیان کاریان بۆ مەیسەر ئەبێت .
لە پزیشکى دادوەرى سلێمانى کە پشکنین بۆ خوێن و میزى تۆمەتباران ئەکرێت ئەنجامى پشکنینەکە ئەگۆڕن واى ئەوەشێنن کە پەیوەندیان لەگەڵ کارمەندنى ئەو دەزگایەدا هەیەو کاریان مسۆگەرە .
ئەم پارێزەرانەئیستغلالى پیشەکەیان بەنادروستیکردووەو پابەندى ئەو سوێندەنین کە خواردەیانە پیشەکەیان بەئامانەتەوە بکەن وپێشێلکردنى پرنسیپەکانى پیشەى پارێزەرایەتیە خۆدەوڵەمەندکردنە لەسەر مافى گشتى .
داوا لەو لایەنە دڵسۆزانە ئەکەم ، کە ئەم پرسە فەرامۆش نەکەن و هەریەکە بە پێی پێگەى یاسایى و ئیدارى لێکۆڵینەوەى تێدا بکەن ، مادە هۆشبەرەکان و بڵاوبونەوەى بە شێوە جۆراو جۆرەکان بەداخەوە بووە بەدیاردەیەکى ترسناک بەرۆکى پێگرتووین هیمەتى دڵسۆزانەو پەیگیرانەى دەوێت بۆ بەرەنگاربونەوە و قەڵاچۆکردنى با ئەم دەڤەرە لە هەندێک چاوچنۆک و بێدەربەست رزگار ببێت .
پارێزەرێک لە ڕانیە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست