عەمید شاناز خان
Monday, 08/01/2018, 21:13
لە کۆتا رۆژى ساڵى پر لە نەهامەتى پاردا عەمیدى خانەنشین شاناز بلەى ئەحەڕەش هەرەشە لەوانە ئەکات کە خانەنشینکردنى بەپلەى عەمید بوروژێنێت و ئەڵێت : (ههركهس و لایهنێك ئهو بابهته له دژم بهكار بهێنێت ئهوا ڕووبهڕوی لێپێچینهوه دهبێتهوه.. ) ئەوەش لەمیانەى وتارێکدا هاتووە کە کوردوستان پۆستى بوێریش بۆ ئەرشیفاندنى وەشاندویەتى .
لێپێچینەوەى دادەى عەمید و دادە هێرۆ زۆر پڕوکێنەرە ، ئاسایش و دژەتیرۆر و هێزە حەفتاى هەڵهاتوو و زۆر هێز و لۆمپین و کاسەلێس و چڵکاوخۆرى سەروو یاسا لەژێر فەرمانى ئەماندان چۆنیان بوێت ئەڕفێنن ، ئەکوژن ئەبرن ، بەبێ هیچ لێپرسینەوەیەک .
عەمیدخان ، لێپێچینەوە ئەکات ، بە دادگایەک کە پڕیانکردووە لەدادوەرى جاهیل و ویژدانفرۆش بە هەژار وێرو سەرشۆر لەئاست نەوت دزەکان، کە یاساش بووە بە بەشێک لەو جیهازى سەرکوتەى کەلەژێر فەرمانى هێرۆدایە .
ئەمەوێت چەند سەرنجێکى یاسایى لە وتارەکەى عەمیدخان بدەم ، هیوادارم پێش فڕاندن و لێپێچینەوە خۆى یان پارێزەرەکەى وەڵامم بداتەوە ، بەتایبەت کە زۆرى لەلا ناخۆشە لە مەملەکەتێکدا سەرتاپاى خانەنشینى علوجە، دەیەوێت تەنها باسى ئەم ئەکرێت کە داخوازى بۆ خانەنشینکرنى ئاگادار نییە چۆن خانەنشینکراوە و ئەڵێت : (پهیوهندیم به مهكتهبی سیاسیهوه كرد كه ئایا بۆ و چۆن و له سهر چ بنهمایهك و كێ خانهنشینی كردووم به بێ ئاگاداری خۆم و به بێ بهڵگه و به بێ ئهوهی كه داوام لێ بكرێت كه هیچ جۆره فۆرمێك پڕ بكهمهوه )
داواکارم عەمید خان ، ڕاستگۆیانە وەلام بداتەوە ، مامڵەى خانەنشینیەکەى بچێتە ئەنجومەنى وەزیران و ئەم هەموو نوسراوانە کراون ڕەزامەندى وەرگیراوە ، ئایا بە راستیی ئاگادار نیە و تەنیا لە ڕاگەیاندنەوە بیستویەتى؟ ئەوە درۆیەکى شاخدارە ، ئەگەر ئەیەوێت لێپێچینەوە بکات ئەوە ئەو فەرمانى کارگێڕییە کە پێی خانەنشینکراوە ، لەم فەرمانى کارگێریەوە دەتوانێت هەموو بەراییەکانى بدۆزێتەوە، کە چۆن خانەنشینیەکەى کراوە ، ئیتر بۆ خۆڵ ئەکەیتە چاوى خەڵکەوە . ئەمەش دەقی فەرمانى خانەنشینەکەى :
عەمید خان لەبەشێکیترى نوسراوەکەیدا ئەڵێت : (به بێ ئهوهی كه داوام لێ بكرێت كه هیچ جۆره فۆرمێك پڕ بكهمهوه)
پاش ئهوه داوام كرد كه بڕیارهكه ههڵوهشێننهوه و له رێی چهند پارێزهرێكهوه بهو كاره ههڵساین و كاتێك كه له رێی ههرێمهوه له بهر نهبوونی هیچ یاسایهك بۆ ههڵوهشاندنهوهی ئهو جۆره بڕیارانه شكستمان هێنا و كهس ئاماده نهبوو كه ئهو كاره بكات بۆیه پهنامان برده بهر بهغدا و لهوێش وتیان ئهوه داوایهكی سهیره و كهس له مێژووی عیراقدا تهنازولی له خانهنشینی نهكردوه
ئەمەش یەکێکە لە هەرە گەورە درۆ زلەکانی عەمیدی خانەنشین. خانەنشینکردن ، لەڕوى یاساییەوە ، ئەوکەسە تەنازل لەمافى خۆى ئەکات بەتەنیا داواکاریەک بەبەڕێوەبەرایەتى خانەنشین ئەدات وکارەکە ڕۆتینى ئەڕوات . خۆ ئەیتوانى لەلایەن دادنوسێکى سلێمانیەوە تەنازولی لەموچەکەى بکردایە و بیوتایە کە لە ڕوى یاساییەوە ئەو ناشایستەى موچەى خانەنشینییە بەپلەى سەربازى .
بڕواننە ئەم دەستەواژەیە (كه له رێی ههرێمهوه له بهر نهبوونی هیچ یاسایهك بۆ ههڵوهشاندنهوهی ئهو جۆره بڕیارانه) هەتا ئێستاش لەسەدا نەوەدى ئەو یاسایانەى لەکوردستان کارپێکراون لەبەغداوە دەرچون . ئەڵێت (كهس ئاماده نهبوو كه ئهو كاره بكات بۆیه ) دیارە ئەم خاتونە مەبەستى کەس دادگایە یان دادوەرە ، لە ڕوى یاساییەوە دادگا مولزەمە کەداواکەى وەربگرن ، ئەنجا بڕیارى لێدەدرێت بە قبوڵکردن ڕەتکردنەوە یان بڕیارى حوکم دەرکردن . ئەوەش سوکایەتیەکە بەدادگاکانى کوردستان خۆى چاک ئەزانێت دادگایان کردوە بە کەلاوەیەک ،پرسیارێکى تر بۆ هەتا ئێستا نەییتوانیوە وێنەیەک لەو بڕیارەى دادگاى بەغدامان پیشان بدات کام دادگایە کە پەناى بۆ بردووە بخاتە ڕوو؟ .
پارێزەرەکەى كامەران مەحمود پێش سێ سال واتە لەساڵى ٢٠١٤دا لە ئاوازێکیتر ئەخوێنێت و بە ئاوێنەنیوزی راگەیاندووە:
دەستیانكردوە بەمامەڵەكردن بۆ بڕینی مووچەكەی و لەدوا هەنگاودا ئەنجومەنی وەزیران بە نوسراوی ژمارە (1021 لە 2014/10/29) خانەنشینی، شاناز ئیبراهیم ی هەڵوەشاندووەتەوە.
زانیاریەکى یاسایى بۆ عەمیدخان و خوێنەران ئەخەمە ڕوو و کە ئەبوایە ئەم کارەى بکردایە، ئێوە بپرسن پاش خوێندنەوەى کە بۆ نەیکردووە . ئەبوایە لە دادگاى لێکۆڵینەوە سکالاى تۆماربکردایە دژ بەوانەى کە ئەم مامڵە نایاساییەیان بۆ کردووە ، وەکو ئەوەى کەخۆى ئەڵێت (كێ له باتی من پهنجه مۆر یان ئیمزای كردوه؟ ) (به بێ ئهوهی كه داوام لێ بكرێت كه هیچ جۆره فۆرمێك پڕ بكهمهوه )
کەواتە فۆڕم و داواکراوە و لە برى شاناز برایم ئیمزاو پەنجەمۆر کراوە و زۆر نوسراو و بەرای تر ، ئەوانە ساختە کارى تیاکراوە و ئەبوایە سکالاى لەسەر ئەوانە بکردایە بەو کارە هەڵساون و بە بێ ئاگادارى ئەو ، ئەو کاتە دادگا ئەو کەسانەى بەسزاى خۆى ئەگەیاند و بریارى خانەنشینکردنەکەى هەڵئەوەشاندەوە ، بەڵام ئەگەر هێرۆى میراتگرى کورسى و میراتگرى تاڵەبانى بە تەنها بەتەلەفونێک بتوانێت دەیەها خانەنشین بکات ، ئیتر کێ سکالا بکات و لاى کێ سکاڵا وەربگیرێت .
شاناز باس لە خانەنشینى جاش و مستەشار و ئەو بابەتانە ئەکات، با لەوە بگەڕێت خۆ حیزبەکەى خۆشى جاشاویی بووە و بە دەرزەن جاش و موستەشاری تێدایە، حیزبەکەی خۆیان درێخى نەکردووە زیاد لەوەش ئەى وێنەى ئەو خانمانەى نەبینیوە لەبەر ناوقەد و کەفەڵیان بەپلەى سەربازى قەبە خانەنشینن.
کچەکانی برایم ئەحمەد بەراستیی درۆکردنیان ناخۆش کردووە، بۆیە پیاو دەپرسێ، ئایا بەڕاستیی برایم ئەحمەد کەسێکی تەواو بووە وا ئەم مندالانەی لە سپۆر لایان داوە و ساختەچیی و درۆزن و دز و بێویژدان دەرچوون!؟ کچ دەبێت نەرمونیانی و جوانی تێدا بێت، لێ کجەکانی برایم ئەحمەد خەسلەتی کچێنییان دۆڕاندوە وەکو دڕندەیەکی برسی دێنە بەرچاو، ئاخۆ برایم ئەحمەد بۆخۆی چۆن کەسایتییەکی هەبووبێت، کەوا ئەمانە پەروەردە کراون، یان هەموویان چوونەتە سەر قوتابخانەکەی تالەبانی و لەوێ بڕوانامای درۆ و خیانەت و ساختەچیتییان وەرگرتووە بۆیە شەرمیش ناکەن قەپ بە هەموو شتێکدا دەکەن و زۆر بە ساویلکانە سەرەتا بە درۆ هەموو شتێک پینە دەکەن، ئەوەشیان بۆ نەچووە سەر ئینجا بە تیرۆر و بە پیاوکوژی!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست