سەبارەت بە ڕووداوەکەی ئەوڕۆی فەرهاد پیرباڵ
Monday, 10/10/2016, 23:14
ڕونکردنەوەیەک لە پارێزهر هوشیار شیر كاوهیی.... ههولێر
سەبارەت بە ڕووداوەکەی ئەوڕۆی فەرهاد پیرباڵ
۱. فەرهاد پیرباڵ ئەوڕۆ وویستوویەتی بچێت بۆ کۆشکی دادی هەولێر بۆ هەر مەبەستێک بێت ، بەڵام وویستوویەتی بەبێ تێپەڕ بوون بە پرسگەدا بچێتە ناو دادگا، بۆیە پۆلیسەکان ئەرکی خۆیان جێبەجێ کردووە و ڕێگریان لێکردووە نەیانهێشتووە بەبێ تێپەڕبوون بەپرسگە بچێتە ژوورەوە.
۲. فەرهاد پیرباڵ سێ ساڵ پێش ئێستا ۹۸,۰۰۰,۰۰۰ دینار (٩٨ ملیۆن دینار)ی بەقەرز لەهاوڕێیەکی پارێزەرم وەردەگرتووە، کە بۆ ماوەیەکی دیاریکراو لەبەرامبەردا کۆمپیالەیەک بۆ هاوڕێی پارێزەرم واژوو کردووە، کە بەرامبەر ئەو قەرزەی لێی وەردەگرێت لەسەر ئەو خانووەی کە تێیدا دەژیت بەڵام فەرهاد پیرباڵ لەکاتی دیاریکراو قەرزەکەی پێنادرێتەوە بۆیە خاوەن قەرز بەناچاری کۆمپیالەکە واتە سەنەدی قەرز لەسەر فەرهاد پیرباڵ جێبەجێ دەکات، فەرهاد پیرپاڵیش بۆئەوەی ڕێگری بکات لەجێبەجێ کردنی کۆمپیالەکە هەندێ کەس بەفەرهاد پیرپاڵ دەڵێن بۆ ئەوەی ڕێگری بکەی لە جێبەجێ کردنی کۆمپیالە و سەنەدی قەرزەکە، بچۆ جنسیە و نفوسە عێراقییەکەت بسووتێنە فەرهادیش هەڵدەستێ بەسووتاندنی جنسیە ونفوسە عێراقییەکەی، لەولاشەوە وەکو موزایەدەیەکیش بڵاوی دەکاتەوە گوایە مەبەستی لە سوتاندنی ئەو جنسیە عیراقییە، بۆ پشتگیری کردنە لە دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی، بۆیە ڕەگەزنامەکەی دەسوتێنێت،بەڵام ئەمە دادی نادات لە کۆتاییدا ئەو خانووەی کە تێیدا دەژی هەر لەدەستی دەدات، بەپێی یاساش فەرهاد پیرباڵ پاش ماوەیەکی تر لەو خانووە دەردەکرێت، بۆیە فەرهاد پیرباڵ تەنگاو بووە و ئەو سیناریۆ و نمایشە دروست دەکات.
لهپهیجی پارێزەر: هوشیار شێر كاوهیی وهرگیراوه
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست