مەلا یاسین دادگاى مسۆگەرکردووە
Sunday, 03/07/2016, 19:32
میللەتێکى چەند بەد بەختە لە هەموو لایەکەوە مەلا بۆتە بەڵا بۆ گیانى ، مەلایەک بە ئاشەوە ، مەلایەک بە ئاشبەتاڵیەوە ، مەلایەک بە ڕیش و ناوگەڵیەوە ، مەلایەک بە گۆرەویەوە ، ... هتد . یەکێک لەو مەلا بازرگانانەى کە لەم چەند ساڵەى دوایى هەروە کو قارچکى پاش هەورە تریشقە هەڵتۆقی و دنیایەک گومانى بەدواى خۆیدا هێنا ئەم مەلا یاسینیە کە جارجارە بەمەلا گۆرەویش ناوى ئەهێنن . پاش بڵاوکردنەوەى دیکۆمینت لەسەرى کە چۆن هەشت ملێۆن ونیو دۆلارى لە بانکى گۆیژە وەرگرتووەو بردویەتیە دەروەى هەرێم لەڕێگەى فڕۆکەخانەى سلێمانیەوە ، ئێستا دژ بە پەڕلەمانتار عەلى حەمە ساڵح کە ئەو دیکۆمینتەى وەشاندووە ، پەناى بۆ دادگا بردووە و داواى قەرەبوى یەک ملیار دینار ئەکات ، قەپى مەلا بە ملیارە ، دیارە دادگایى مسۆگەرکردووە .
بۆ دادگاى مسۆگەر نەکردووە :
١- ئەوەتا هەروەکو لە وێنەکەدا دیارە ، کۆمەڵێک دادوەر ئەملاو لایان لێگرتووە ، ئەگەر جل وبەرگێکى خۆماڵیان لەبەردابوایە وامان ئەزانى جەنابیان سەرۆک خێڵن ئەوانەش دەست ودایەرەکەیەتى (ڕێزم بۆ کەسانێکیان کە بەڕێکەوت لە وێنەکەدان) .
کەى دادوەرانى دادگاى سلێمانى ئەوەندە بێمۆڕاڵ و ئاست نزم بوون ، کەوا تازە دەوڵەمەندێک یارى بە ئیرادەیان بکات، دادگاى سلێمانى دادوەرى وەهاى پێگەیاندووە کە هەموو موڵکى دنیاى بدەیتێ ناچەمێتەوە .
٢- ئەوەش بەشێک لە لیستى ناوى ئەو دادوەرانەیە کە خانویان لە مەلا یاسین وەرگرتووە ، لە پرۆژەى دییە سیتى ، کەواتە چ جۆرە دادوەریەک لەم دادوەرانە چاوەڕێبکرێت .
٣- عەلى حەمە ساڵح ئەچیتە بەردەم چ دادگایەک ، کەخودى دادوەرەکە باوەڕی بە دادگاو یاساکەى خۆى نیە ، ئەوەتا وەکو لە داوایەکدا ئاراستەى پارێزگاى سلێمانی کراوە داوایانکردووە زیادەڕۆی بەنزینخانەى مەولانا لاببرێت هەتا ڕێگەى خانوەکانیان لە پرۆژەى دییە سیتى بکرێتەوە ، کەى ئەوە کارى پارێزگایە ، ئەوە کارى شارەوانیە ، ئەوە کارى دادگایە ، هەر ئێستا لە دادگابەراییەکانى سلێمانى ژمارەیەکى زۆر داوا هەیە ، بۆ لابردنى زیادەڕۆیی.
٤- ئەو دادوەرانە گەردیلەیەک راستگۆیى لە جەستەیاندا نەماوە ، بون بە پارچەیەک درۆ ، ئەوەتا وەکو لە داوەکەیاندا بۆ پارێزگا ئەڵین کرێچین ، ئەوانە نەک کرێچیى نین بەڵکو هەمویان خانوى خۆیان هەیە ، زوربەیان لە لە گوندى ئەڵمانى خانویان هەیە ، بێجگە لەوانیتر کەلە گەڕەکە کانی ترى سلیێمانى وەکو سەرچنارو برایم پاشا و...... خانویان هەیە .
|
خانوى دادوەران لە کوندى ئەڵمانى |
ئەوانە بەڵگەى حاشا هەڵنەگرە کە ئەوانە شایستەى پۆستى دادوەری نین ، بەڵکو ئەبێت لەوەزیفەى داوەرى وەلا بنرێن و لێپێچینەوەیان لەگەڵدا بکرێت ، بەڵام چاوەڕێ هەنگاوێکى وەها ناکرێت چونکە دەزگاى داواکارى گشتى لاوازە ، سەرپەرشتیارى دادیش لەو کۆڵەوارترە ، ئەوانە بەر ئەنجامى سیستەمێکى دادوەری نابوتە لە هەرێمدا ، سەرۆکى دەسەڵاتى دادوەرى ئەحمەد زبێر خۆى کەسێکى بێمۆراڵ و نەزانە هەتا ئێستا نازانێت بڕیارێک بنوسێت ، بەنایاسایى و بەفێڵ ماوەى پۆستەکەى بۆخۆى درێژ کردۆتەوە ، نۆکەرێکى یاسایى قشتە بۆ بنەماڵەى بەرزانى ، ئەوەى دادگاو عەدالەت لە سلێمانى وێران بکات ئەم زەلامە ئەیکات ، ئەوەتا دادوەر خدر حەسەن کە نمونەى گەندەڵترین دادوەرى حیزبیە ، لە هەوڵدایە کە بکرێتە سەرۆکى دادگاى سلێمانى ، ئیتر هەمومان چاوەڕێین کە گەندەڵیش بە ئەلکترۆنى بکات ... کاکە عەلى کوڕى کاکە حەمە ساڵح ئیتر ئەبێت بۆعەدالەت بگەڕێین ، لە تەنەکە خۆڵى حیزبەکان یان لە قاپى مەسئولەکان یان لە گۆرەویەکانى مەلا یاسین دا ! ....
|
گەر مەلاو دادوەر کردەیان یەکخەن بەکونە بانا گاجوت سەر ئەخەن |
گەر مەلاو دادوەر کردەیان یەکخەن ... بەکونە بانا گاجوت سەر ئەخەن
گروپی كۆمپانیاكانی بەڕێز، سكاڵای یاسایی لەسەر عەلی حەمە ساڵح ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی گۆڕان تۆمار دەكاتو داوای یەك ملیار دینار قەرەبووی لێدەكات.
• دیکۆمینت و وێنەکان لە نوسینێکى پارێزەر سۆران محمدغریب کە لە سۆشیال میدیاى لڤین بڵاو بۆتەوە , وەرگیراوە .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست