لە دادگایی هەولێر یاسا و بڕیارى دادگا بە(117) دەفتر دۆلار دەفرۆشرێت
Wednesday, 16/12/2009, 12:00
دواى ئەوەى هاوڵاتى(ئەحمەدئەمین) چەكێكى تەزویربەبڕى(117)دەفتەرى ئەمەریكى دەداتە بازرگانێكى شارى هەولێربەناوى(شیمال عزیز)،ئەگەرچى ئەم بازرگانەسكاڵاتۆماردەكات لەداداگاوداواى هەقى خۆى دەكات،كەئەم كەسەلەبڕى(117)دەفتەرئەم چەكەى بەناوبراوداوە،دوایی(6)دانیشتنى دادگا دادوەر(عبدالرحمن)داواى چارەسەركردنى كێشەكەدەكات لەدەرەوەى دادگا ودەڵێت پێم باشەلەدەرەوەى دادگاكێشەكەچارەسەربكەن،بازرگانەڕازى دەبێت بەلایەنى كۆمەڵایەتى چارەسەربكرێت،بەڵام خاوەن چەكى تەزویرڕازى نابێت وبەچەندبەرپرسێك هەڕەشەلەبازرگانەكەدەكات ودەڵێت حزب لەسەرووى یاسایە من كارم بۆحزب كردووە نەوەك بۆماڵى بابم!
ئەحمەدئەمین،كەبەمادەى (459)تۆمەتباركراوەولەبەردەم دادوەردان بەتەزویرى چەكەكەدادەنێت بەڵام دادوەر(عبدالرحمن) دەڵێت:(كوڕم ئاگات لەزمانت بێت چى دەڵێى)،لەمكاتەدا داواكارى گشتى دەڵێت جەنابى دادوەرچۆن دەبێت دادوەرئیفادەى تۆمەتباربگۆڕێت،دادوەرهاواردەكات دەڵێت من دادوەرم نەك تۆ،دواى كەمێك هەمان دادوەرداواى لێبوردن لەداواكارى گشتى دەكات ودەڵێت ببورەمن هەڵەبووم بەڵام نەخۆشم كلیەم دێشێ!!!دادوەر(عبدالرحمن)دواى پەشیمان بوونەوەلەهەڵەكەى لەجیاتى ئەوەى كاربەوقورئانەبكات،كەلەبەردەمیەتى بڕیاردەدات بە(3)ساڵ زیندانى بۆخاوەن چەكى تەزویرنەك لەزیندان بەڵكوزیندان لەكوردستان بۆى نیەلەكوردستان دەربچێت،نزیكەى(30)پارێزەرى بەئەزموون لەدادگاى هەولێر سەرسوڕمانى خۆیان لەبڕیارەكەى دادوەر نیشاندا،بەڵام دادوەرگووتى بڕۆن تەمیزى بكەنەوەحكوم دەبێت(سڵاولەسەروەرى یاسا ـ سڵاولەدادگاى سەربەخۆ!)
شایەنى باسە ئەم(ئەحمەدئەمین)ە تاكوساڵى2008لەموسڵ ژیاوە،ماوەیەك بەرلەئێستاسەدان تۆن گەنمى ژەهراوى هێناكوردستان لەڕێگاى سوریا ولەمەخموردەستى بەسەرداگیراولەلایەن قائیمقامى مەخمورلەكەناڵەكانى ڕاگەیاندن نیشاندرا،بەڵام ماوەیەكى كەمى پێچووخۆى وگەنمەكەى بەهاوكارى چەندبەرپرسێك ئازادكران،بۆیەپێویستەبەڕێزوەزیرى دادچۆن وەك شێربەرامبەرسەدام حسێنى موجریم دەینەڕاند،ئاواش بەرامبەربەم نادادیەى دادوەر(عبدالرحمن)بوەستێت بەم هەنگاوەیاساسەروەردەبێت لەكوردستان،ئەگەرئەم كێشەچارەسەرنەكرا ئەوا دواتركۆمەڵێك تێبینى وبەڵگەى خۆمان دەبێت.
پارێزەرێكى ئامادەبووى دادگاكە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست