کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئازاد تۆفیق ئەكرێتە سەرپەرشتیارى شارەزوور

Tuesday, 14/06/2011, 12:00


كورد راستى فەرمووە كە تەیرى گول عاشق بەدارى ژقنەبووتە ، حیزبێكى دەسەڵاتدار و حكومەت و دكتۆر بەرهەمێك كە لاف و گەزافى پاكسازى و چاكسازى و بنبڕكردنى گەندەڵى لێدەدەن بەسەرمانا ، لەهەمان كاتدا دەستپیسێكى پاشەڵ تەڕى زۆنگاوى گەندەڵى دێنن و ئەیانەوێ بیكەنە سەرپەرشتیارى دەڤەرى زامارى شارەزوور ، ئازاد تۆفیقێك كە هەموو كادرەكانى پێشوو و ئیستاى مەڵبەندى سلێمانى و بەرپرس و كارگێڕ و كادرەكانى كۆمیتەكانى .. شاهیدى زیندوو و حاشاهەڵنەگرن لەسەر ئەوەى ئەم زاتە واتە [ئازاد تۆفیق] لەكاتى رووداوەكانى سى و یەكى خیانەتدا لەسلێمانى و كاتێ كارگێڕى كۆمیتەى چوارباخ بوو چۆن پێنج كلاشینكۆفى ئەو كۆمیتەیەیى دزى و فرۆشتیەوە و پارە حەرامەكەى كەشاباشى خوێنى شەهیدان بوو بەسەوزى خواردى لەسەر ئەم جەردەیەش كاتێ ئاشكرابوو چەند بەرپرسێكى سەربازى و حیزبى ئەوكاتە لەناو حەوشەى مەڵبەندى یەكدا تفبارانیان كرد و هەزار و یەك قسەى بازاڕیانەى ناشرینیان ئاراستەكرد ، هەر ئەوكاتیش ئازاد تۆفیق وتبووى : [ئەگەر پیاو بم ئەمەم بەسە و ئیتر حیزبایەتى ناكەم] ، بەڵام ئازاد تۆفیق لەدەرگاوە تڕۆ كراو و بێئابرووانە لەپەنجەرەوە بەئەستۆ وردكردنى ئەم و ئەو هاتەوە مەڵبەند ، ئازاد تۆفیقى كۆنە بەعسى كە هەموو مامۆستاكانى دار المعلمین لەهەشتاكانا شاهیدن لەسەر ئەوەى كەچۆن نزیكترین هاوڕێى رەفیق ئەبو جۆدەى فیرقەى حەتین بووە و چەندین جار دەعوەتى ماڵەوەى كردووە و كاسەلێسى بۆكردووە تاكو لەسەرحسابى هاوڕێكانى رەوانەى موعایەشەى جەبهەى قادسیە نەكرێ ، ئازاد تۆفیق كەسێ بەشى مامۆستاكانى ئەوكات ئیستاش شاهیدى ئەوەن كەچۆن لە [یوم المحافەزە]دا بەجلى زەیتونیەوە وێنەى سەدام حسێنى ئەدا لەسنگى و قوتابیەكانى فێرى چەپڵەرێزانى بەردەم منەسەكەى شێخ جەعفەرى موحافزى ئەوكاتى سلێمانى ئەكرد و كچەكانى دارالمعلماتى فێرى هەلهەلە ئەكرد لەئاپورەى بۆنە و یادەكانى رژێمى بەعسى گۆڕبەگۆڕدا .

ئەو ئازاد تۆفیقە چڵكاوخۆرە حەلقە لەگوێى ئەمن و تەواریەكانى سەردەمى بەعس هەر هەمان ئازاد تۆفیقى دووڕوو و بێهەڵوێستى 2006 بوو كاتێ خۆى بەباڵى ریفۆرمدا هەڵواسیبوو و هەموو ئەندام مەڵبەند و كارگێڕەكان وەبیریانە چۆن كاتێ لەهەڵبژاردنەكانى ئەو ساڵەدا لەسەر باڵى ریفۆرم دەرنەچوو چۆن خۆى و هاوسەرەكەى لەبەردەمى مەڵبەندا هەزار و یەك جنێوى سووكیان بەجەلال تاڵەبانى ئەدا .. ئەمە پێش ئەوەى تەماعى پۆست و پارە بیكات بەچــاگێڕ و پێڵاودانەرى دیوەخانەكەى بەرزانى ئەحمەد كوردە تاكردیە ئەندامى مەكتەبى پەیوەندیەكان و پاشتریش هێندە سپڵە و بێ ئابروو بوو بەزنجیرە وتارێك هێرشى دەكردە سەر باڵى ریفۆرم و بەباڵاى تاڵەبانیدا هەڵیدەدا .. هەر ئەو تاڵەبانییەیى سێ مانگ پێشتر بە عەلوەچى و گەندەڵكار و دیكتاتۆر ناوزەندى دەكرد .

دەى تو ئەسحابە لەپاى ئەم پاشەڵە گەن و پڕ لەنگیە شوورەیى نیە بۆ دانیشتوانى دەڤەرى شارەزوور بەگشتى و هەڵبجەى شەهید بەتایبەتى كەبوار بدەن كەسێكى سوك و رسوا و گەندەڵى لەمجۆرە ببێتە سەرپەرشتیارى ناوچە و دەڤەرەكەیان ؟! ، ئەى گوایا لەم ناوچانەدا ئەزمەى پیاوى پاك و دڵسۆز و خەمخۆرە ؟! ، پاشتر ئەمە كامە سیستمى دیموكراسیە كە بێ گەڕانەوە بۆ دەنگ و ویست و خوازى دانیشتوانى ناوچەكە كەسێكى گەندەڵكارى پاشەڵپیس بكرێتە دیۆزمەى سەر سنگى خەڵكى بێدەسەڵاتى ناوچەكە ؟! ، ئەى پرۆسەى هەڵبژاردن و قورسایى دەنگەكانى ناو سندوقەكانى لەكوێیە و كوا پیرۆزى ئیرادەى جەماوەرى كە ئیستا یەكێتى لافى پێوە لێدەدات ؟!!!! .

لەكۆتایدا ئێمە كە چەند پارێزەرێكى دانیشتووى هەڵبجەى شەهیدین داوا لەهەموو دانیشتوانى هەڵەبجە و دەورەبەرى و دەڤەرى شارەزوور دەكەین كە زۆر بەگەرموگوڕى بەشداربن لەو كەمپینەى دامەزرێنراوە بۆ بەگژداچوونەوەى دانانى [ئازاد تۆفیق] ى گەندەڵكار بە سەرپەرشتیارى ناوچەكەمان ، لەبەرئەوەى مانگەشەو سەرلەئێوارە دیارە و ئازاد تۆفیق بۆ دزى و سەركووتكردنى دەنگە ئازادەكانى ئەوێ دانى خۆى تیژدەكاتەوە و هیچى تر ، ئەمڕۆش هەر ئەمجۆرە هەنگاوانە و ئەم دەموچاوانە لەیەكێتى ئەمڕۆ چاوەڕێ دەكرێت .

چەند پارێزەرێكى هەڵەبجەى شەهید

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە