راگه‌یاندنیك له مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنه‌ی دیموكراسیخوازانی كوردستان سه‌باره‌ت به بریاری دادگا
Sunday, 17/07/2011, 12:00
هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی دیموكراسیخوازان له‌دادگا هۆكاری سیاسی له پشته‌وه‌یه جه‌ماوه‌ری كوردستان
حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان
رۆژی 4/ 7/ 2011 دادگای به‌رایی هه‌ولێر له‌سه‌ر داوایه‌كی وه‌زاره‌تی ناوه‌خۆ به بیانوی دواكه‌وتنی كۆنگره له كاتی ئاسایی خۆی بڕیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی دیموكراسیخوازانی ده‌ركرد، ئێمه لێره‌وه رایده‌گه‌یێنین كه ئه‌و بڕیاره یاسایی نییه، چونكه له بنه‌ڕه‌تدا داواكه بنه‌مای یاسایی نییه‌و كه‌موكوڕی تیدایه له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆمان و یاسای ئه‌حزابیش سكرتێر به‌رپرسه له‌به‌رده‌م یاسا، كه‌چی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ئه‌وانه‌ی جیاشبوونه‌ته‌وه وه‌ك لایه‌نی دووه‌می داوالیكراو هیناوه‌ته به‌رده‌م دادگا، ئه‌مه له‌كاتیكدا ئه‌وانه‌ی كه جیابوونه‌وه ساڵی پار له‌دوای جیابونه‌وه‌یان له‌دادگا داوایه‌كیان له‌سه‌ر سكرتێری حزب و جێگری سكرتێر تۆمار كرد و داواكه له‌دادگای به‌رایی و دادگای ته‌مییزیش به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌وانه ركابه‌ری سكرتێرنین داواكه‌یان ره‌تكرایه‌وه، به‌لام وه‌زاره‌تی ناوخۆ كاری به‌و بڕیاره نه‌كرد،له‌هه‌مانكات ئه‌گه‌ر به‌پێی شه‌رعیه‌تی دیموكراتیش بوایه ده‌بوو وه‌زاره‌تی ناوخۆ بێ ئه‌و بریاره‌ی دادگاش بێكێشه مامه‌ڵه‌یه‌كی یاسایی له‌گه‌ڵ ئێمه بكردایه چونكه ئه‌وانه پێنج كه‌س بوون جیابوونه‌وه له سه‌ركردایه‌تیه‌كی دوازده‌كه‌سی له‌كاتیكدا له‌دوای ده‌رچوونی بڕیاره‌كه له‌لایه‌ن به‌ڕیوه‌به‌ری گشتی دیوانی وه‌زاره‌ته‌وه پیرۆزباییمان لێكرا به بۆنه‌ی كۆتایی هاتنی كیشه‌كه‌مان به‌پێی یاسا و نووسراویشی بۆ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار بۆ كردین، كه‌چی له‌ولاتر به‌هۆی ته‌داخولاتی سیاسییه‌وه كاره‌كانمان راگیران و دوای نزیكه‌ی پێنج مانگ ئینجا بیانوی به‌ستنی كۆنگره‌یان پێگرتین، كه‌چی ئه‌مڕۆ دادگا له‌سه‌ر هه‌مان كێشه بڕیاریكی پێچه‌وانه‌ی بڕیاره‌كه‌ی پێشوی ده‌دا. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی بیانوه‌كه‌یان زۆر لاوازه‌و دووره له راستییه‌وه، چونكه ئێمه ئه‌و كاته‌ی ئه‌و بیانوه‌یان پێگرتین هێشتا زیاتر له پێنج مانگمان مابوو بۆ كاتی به‌ستنی كۆنگره، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش بۆ بڕینی ئه‌و بیانووه ئێمه هه‌وڵی به‌ستنی كۆنگره‌مانداو ره‌زامه‌ندی وه‌زیریشمان وه‌رگرت بۆ به‌ستنی كۆنگره، كه‌چی له‌ناو كۆنگره پێان راگه‌یاندین ده‌بێ كۆنگره‌كه‌تان راگرن! به‌پاساوی ئه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی جیابوینه‌وه له‌و كۆنگره ئاماده‌نین، له‌كاتیكدا ئه‌وانه به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆ هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به دیموكراسیخوازانه‌وه نه‌ماوه‌و رێكخستنێكی جیان، به‌داخه‌وه ئه‌و كێشانه‌ی بۆ دیموكراسیخوان دورستكران، به‌كۆمه‌ڵێك سیناریۆ تێپه‌ڕی تاوه‌كو ئه‌و بڕیاره‌ی له‌سه‌ر ده‌ركراو به‌رگێكی یاسایی به به‌ر داخستنه‌كه‌ی داكرا، ئه‌گه‌رنا گریمان دیموكراسیخوازان گۆنگره‌شی دواكه‌وتبێ و كێشه‌ی ناوخۆیشی هه‌بووبێ له‌كاتێكدا ئه‌و كێشانه‌ی رووبه‌ڕووی ئێمه كرانه‌وه به‌پێی ئه‌و دانپیانانه‌ی ئه‌وانه‌ی كه جیابونه‌ته‌وه وه‌ك به‌لگه‌یه‌كی ره‌سمی داویانه‌ته دادگا دان به‌وه داده‌نێن به‌پێی پیلانێكی پێشوه‌خت ئه‌و سیناریۆیه ئاماده‌كراوه‌و رێككه‌وتنێك هه‌بووه، به‌ڵام به‌هه‌ڵه به‌هۆی لێكتێنه‌گه‌یشتنێكه‌وه پیلانه‌كه وه‌ك خۆی سه‌ری نه‌گرتوه ئه‌گه‌رنا كه‌ی له‌و هه‌رێمه‌ی ئێمه له‌سه‌ر پێشێلكردنی یاسای حزبه‌كان و دواكه‌وتنی كۆنگره حزبێك دراوه‌ته دادگا؟ خۆ هه‌موو لایه‌ك له‌وه ئاگادارن كه هه‌ردوو حزبی فه‌رمانره‌وا هه‌ریه‌كه‌و ده ساڵ به‌سه‌ر یه‌كه‌وه كۆنگره‌یان نه‌به‌ست كه‌چی ئه‌م وه‌زاره‌ته بەپێی ئەم یاسایە لە هیچ لایەكیانی نەپرسیەوە , ئایا ئەم بان و دوو هەوایە بۆچى , چ یاسایەك ماوە لە كوردستاندا پارتی و یەكێتی پپَشێلیان نەكردبێت , بۆچى تا ئێستا حكومەت لە هیچ كام لەو پێشێلكاریانەى پرسیوەتەوە ؟ وا ئێستا ئەیەوێـت دیموكراسیخوازان قەدەغە بكات ؟
خه‌ڵكی به‌شه‌ره‌فی كوردستان:- ئێمه لێره‌وه ئه‌و داوایه ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌و پێمان وایه هۆكاری سیاسی له پشت كێشه‌كان و خودی بڕیاره‌كه‌شه‌وه هه‌یه بۆیه داواكارین له دادگای تێهه‌ڵچونه‌وه (ته‌مییز) به‌شێوه‌یكی دادپه‌روه‌رانه مامه‌ڵه‌یه‌كی یاساییانه له‌گه‌ڵ دۆسیه‌كه بكات و ئه‌و بڕیاره ره‌تبكاته‌وه. له‌هه‌مانكاتیش داوا له‌سه‌رجه‌م حزب و لایه‌نه‌كان و خه‌ڵكانی رۆشنبیر‌و دیمكراتیخواز ده‌كه‌ین له‌ئاست ئه‌و پێشێلكارییه یاساییه به‌ده‌نگ بێن، چونكه ئه‌وه ده‌بێته سه‌ره‌تایه‌كی مه‌ترسیدار له‌به‌رده‌م پرۆسه‌ی ئازادی سیاسی له‌كوردستاندا.
مەكتەبى سیاسى
بزووتنەوەى دیموكراسیخوازانى كوردستان / هه‌ولێر
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست