کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


جه‌نابی سه‌رۆک پێش ئه‌وه‌ی بچیته‌ گرده‌که‌ ، دڵی سلێمانیت ئاشت بکردایه‌ته‌وه‌

Saturday, 28/01/2012, 12:00




واحەڤدەى شوبات بەڕێوەیە ئەى سیاسیەكانى وڵات دڵى سلێمانی بدەنەوە...خەندەبۆكۆڵانەكانى شارم بگێڕنەوە...لەحزوری پەیكەری نالی و مەحویدا كڕنوشى لێبوردن بەرن....پیاسەی ئێوارانی باخی گشتی گەنجانی شارەكەم بەنەوە.....عەشقمان بەنەوە عەشق....ئازادیمان بەنەوە....
جەنابى سەدری ئەعزەم سەرۆكی حوكمەتی داهاتوو كاك نێچیرڤان كەهە واڵی سەردانیكردنی جەنابتم بیست بۆ سلێمانی خەریك بو شاگەشكەبم وامزانی یەكەمین وێستگەی سەردانەكەت بۆ ماڵی شەهید(ڕیژوان) ئەبێت لەكن حاجی عەلی داوای اعتزارئەكەیت كە ئەزیزترین كەسی ڕۆڵەتاقانەكەی بو بەدەستی جەلادەكانی ئەوحیزبەی كەبەرێزت جێگریت شەهید كرا باش ئەزانم ئەم پیاوەش ئەوەندە گەورەیە هەرزو ئەیوت..مادەم هاتویتەماڵەكەم لێت خۆشەبم.ئەی ئەوەنەبو هێشتاخوێنی تاقانەكەی وشك نەبوبەوە بەتەلەفونێكی بارزانی ئەودەمەی لەسەفەربو وتی كوڕی من نیە ڕێژوان كوڕی خۆتانە...واشم ئەزانی دوای تەواوكردنی ماڵی حاجی دوەمین وێستگەى سەردانەكەت بۆباخی گشتی و جادەی سالم ئەبێت ئەوناوچەیەی كەلە حەڤدەی شوباتدا كرتانەگۆمی خوێن كرتانەكەپكی حەمەدئاغایەكی تر هەتا ئێستەش كە بەو ناوچەیادا تئ ئەپەڕم بۆنی باروتوخوێنی لێ ئەكەم ..ئاخر من ئەم بۆنەزۆرئاشنایەلام مناڵیم لەناوبۆنی باروتو ڕشتنی خوێنی براكاندا بەدەستی ئێوە تەواوكرد جەنابی ئەعزەم...
كەچی ئەم خەیاڵەم هێندەی نەبرد بینیم كەجەنابت سەردانی بەڕێزانی گردەكەو كاك (نەوشیروان)ت كردو هێندەی نەبرد بەرەوپایتەختەكەت گەڕایتەوە...ئاخرجەنابی سەرۆك لەحەڤدەی شوباتدائەوكاتەی كەگەنجانی شارەكەم هاتنەسەرشەقامو داوای نان وئازادیان ئەكردلەماوەی چەندچركەیەكداوەكوباران جەلادەكانت فیشەكیان بەسەردا باراندین بەدڕندانەترین شێوە كەشارەكەمتان خوێناوی كرد یەكەمین لایەن ئەم بەڕێزانەبو كەبە خەڵكی رەشوڕوتو برسیان وت ئاژاوەگێڕ...بۆیەجەنابی ئەعزەم هیچ هێَزولایەنێكی ڕاستەقینە نیەكەنوێنەرایەتی گەنجانی توڕەی شارەكەم بكات..ئەوەنیەكەخۆت وەعدی پارەخواردنیشت بەوان داوەسەرۆك...
سەرەتای كابینەكەی كاك بەرهەم بوكەگەنجێكی توڕە(بەرزان عەلی حەمە)وتی...گەرحوكمەتەی (بەر هەم ساڵح)دەڕابەیەك بوایەبەدەستی خۆم دام ئەدایەوە.... منیش جەنابی ئەعزەم لەسەرەتای كابینەكەی تۆداوەكوگەنجێكی توڕەی ئەم مەملەكەتە ئەڵێم.گەرحوكمەتەكەی تۆكارەبای مۆلیدە دووئەمپێریەكەی ژورەساردەكەم بوایە جۆزەكەم دائەدایەوەبۆئەوەی تاریكیو بێومێدی هێندەی ترنەیخواردمایە)

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە