تێبینی کوردستانپۆست: ئەم نامەیەی کە بەناوی کۆمەڵێک لە کادری یەکێتی نووسیوایانە و هێرش دەکەنە سەر مەلا بەختیار، وەکو بەڵگەیەکی مێژووی لە ئەرشیەکەماندا دەیپارێزین، کە نامەی مەلا بەختیار و هاوڕێکانی تێدایە. گومان دەکرێت کەوا مەحمود سەنگاوی و چەند بەرپرسێکی دیکە لە پشتی ئەم کارەوە بێت وەکو تۆڵەکردنەوە و وەڵامدانەوەیەک بۆ مەلا بەختیار. بۆیە بە پێویستمان نەزانی قسەی زیاتر لەسەری بکەین چونکە نامەکە دیوێکی دیکەی ناشرینی و پۆخڵی هەڵسوکەوتی بەرپرسەکانی یەکێتیی دەخاتە روو، کە بە چ زمانێک لەگەڵ یەکتردا دەدوێن و پەلاماری یەکتری دەدەن. لەوە زیاتر ئێمە قسەیەک ناکەین.
-------------------------------------------
خەڵکی بەشەرەفی کوردستان، کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان، تێکۆشەرانی ڕێگای ئازادی و بەتایبەتیش لایەنگرە دڵسۆزەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانپێشەکی داوای لێ بوردنمان قبوڵ بفەرموون بۆ ئەو وشە و دەربڕینانەی کە لە نوسینی ئەم وتارەدا بەکاریان دەهێنین، دەزانین هەموو لایەک و لایەنگرانی یەکێتیەکەمان بە تایبەتی بەم دۆخە فرە نیگەران و دڵ تەنگن. هەڤاڵانی یەکێتی، کادر و ئەندامە بوێر و ماندووەکان، دەزانین هەموو ڕۆژێک دەروونی ماندوتان بە زیاتر ئاڵۆزبوونی بارودۆخی نێوخۆی یەکێتی بە هیلاک تر دەبەین بەڵام دڵنیاتان دەکەینەوە ئێمەیەک کە هەموو تەمەنی خۆمان و کەسوکارمان و خوێنی ئازایزان و هاوڕێ و هاوسەنگەرانمان بە حزبەکەی مام بەخشیەوە لە ئێوە زیاتر نیگەران و بە پەرۆشین بۆ ئەم دۆخە نەخوازراوە.
دڵنیاشین لە لای کەسە بە ویژدانەکانڕوونە کە سەرجەم هەوڵ و ماندووبوونەکانی پێشووی ئێمە لە پێش ڕاگەیاندنی ناوەندی بڕیار و لە دوای ناوەندی بڕیاریشەوە بۆ ئەوە بووە کە یەکێتیەکەمان بخەینەوە سەر شاڕێ ڕەسەنەکەی خۆی و چەپکە گوڵەکەی مام بە یەکگرتووی بمێنێتەوە وجەماوەر و کادر و ئەندام و بەرپرسی دڵسۆزیی چیتر لێ هەڵ نەوەرێ چونکە لە ڕابردودا یەکێتیەکەمان بە ئەزموونی لێکترازان و جیابوونەوەدا تێپەڕێوە و ئێمە نەمان ویست دووبارە ئەزموونی تاڵی جیابوونەوەی ڕەوانشاد (نەوشیروان مستەفا) و هەڤاڵەکانیدوبارە ببێتەوە کە دەرەنجامەکەی تەنها بچووک بوونەوەی یەکێتیەکەمان بوو بە قازانجی چەند دۆڕاوێکی سیاسیی ناو یەکێتی کە هەمیشە کاریان بۆ ناشرینکردنی یەکێتیەکەمان کردوە و دەیانەوێت لە حزبی جەماوەر وخەمخۆری کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانەوەوە بیگۆڕن بۆ حزبێک کە پاشکۆ و بێزراو بێت لە نێو کۆمەڵانی خەڵکی کوردستاندا.
هەوڵەکانی ئێمە بۆ ئەوە بووە حزبی هەزاران شەهید، حزبی خاوەن هەزاران داستان و نەبەردی، ئەو حزبەی کە بە ئارەقەی ڕەنجدەرانی بیر و بازو بوو بە کاریگەرترین حزب لە مێژوویی گەلی کورد و ناوچەکەدا بە هەڵەی کۆمەڵێک سیاسی سواوی پاشەڵ پیس بەرەو بچووک بوونەوە نەچێت و لە ناو جەماوەردا ئاستی دانەبەزێت،بەڵام بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە بەهۆی بیری چەوت و مەبدەئیکینەبەرایەتی و حەسادەت و سیاسەتی هەڵەی کۆمەڵێک دەموچاوی سواوەوە پەڕێکیتر لە چەپکە گوڵەکەی مام هەڵوەری، دیسانەوە پۆڵ پۆڵ لە کادرە دڵسۆز و تێکۆشەرە دێرین و ماندونەناسە دڵ ڕەنجاوەکانی یەکێتیەکەمان بەرەو دەرگای ماڵئاوایی لەو حزبەی کە بە خوێن و ئارەقەی خۆیان ئاویاندەدا قەتارەیان بەست و بە دڵێکی شکاوەوە جێیان هێشتین.
ئەمهەلپەرست و دۆڕاوە سیاسیانە کە لە مێژە کەڵکەڵەی دەستگرتن بە سەر یەکێتیدا دڵ و دەرونیانی تەنیوە و لە پێناو ئەو خەیاڵە پڵاوەیاندا هەر لە سەردەمی شاخەوە تاکو ئێستاش لە هیچ خیانەت و ئابڕوچونێک نەسڵەمیونەتەوەو هەمیشە کاریان پلانگێڕان و دروستکردنی دووبەرەکی بووە بۆ وەدەرنانی ئەو کەسانەی کە لەوان شیاو تر و لە پێشتر و خاوەن پێگەی جەماوەری زیاترن.
هەر ئەم سیاسیی مایەپوچانە بە ڕابەرایتی فەیلەسوفەکەی پلاتفۆرمی دابڕان (مەلا بەختیار) پاش بێ ئومێد کردنی ڕەوانشاد (نەوشیروان مستەفا) بە کارە چەوت و دزێوەکانیان و کۆچی دوایی هەڤاڵی گەورە و سەروەرمان (مام جەلال)، وەک ئەوەی شانە هەنگوینیان لە کلۆرە داردا دۆزیبێتەوە دیسانەوە هەڵپڕژانەوە بە قولە پێیی ئەندامە دڵسۆز و بە هەیبەتەکانی نێو یەکێتدا و جیابونەوەیەکیتری جەرگ بڕیان کرد بە بەشی یەکێتی بەو ئومێدەی کە بە ئابڕوویەکی تکاوەوە ئەمان ببنە ڕیش سپی و دەم ڕاستی یەکێتیەکەمان و لەو ڕێگەیەشەوە بگەن بە مەرامە گڵاوەکانی خۆیان کە خۆی لە نۆکەری و کاسە لێسی نەیارەکانی یەکێتیدا دەبینێتەوە.
دوایی جیابوونەوەی دکتۆر بەرهەم لە یەکێتی وەدەرنانی ئێمەیەک کە بە هەوڵ و خەبات و تێکۆشانی خۆمان شەرەفی بوون بە ئەندام و کادری ئەم یەکێتیە مەزنەمان پێ بڕاوە بووەتە دوا ئامانجی مەلا و هاوئاوازەکانی بۆ تەواوکردنی پلانە نەگریسەکانیان چونکە ئێمە وەک ڕێگرییەک لە بەردەم گەشتن بە خەونە لە مێژینەکەیان کە دەستگرنە بە سەر یەکێتیدا دەبینن. بۆ ئەمەشمەلا بەختیار وەک هەمیشە پەنایی بردۆتە بەر سیاسەت و پلانە ترسنۆکانەکانی کە خۆی لە لیژنە و لیژنەکاریدا دەبینێتەوە بۆ وەدرنانی ئەو ئەندام و کادرە دڵسۆزانەی کە لە یەکێتیدا ماونەتەوە کە ئەمەش تەنها خەیاڵێکی خاوە و ئەبێت وەکو خەیاڵی (ئاڵای شۆڕش)ەکەی بیباتە ژێر گڵەوە و هەر بە ئازاری مانەوەی ئێمە لە یەکێتیدا بتلێتەوە چونکە ئێمەیەک کە هیچ پەڵەیەکی خیانەت لە یەکێتی و ڕێبازەکەی مام بە ناوچاوانمانەوە نیە هەرگیز لێ ناگەڕێین یەکێتیەکەمان بکەوێتە دەست هەندێک کەسی خەڵەفاوەوە.
مەلا حیکمەت کە خۆی هەر ڕۆژەو داردەستی کۆمەڵێک تاقمی سیاسی ناو یەکێتی و دەرەوەی یەکێتی بووە و ئێستاشوەک ئەوەی ساحەکەی بۆ تەخت بووبێ و خەونەکەی هاتبێتە دی خۆی لێ بووە بە (ماوتسی تۆنگ) و هەر ڕۆژەو لە کوچە و کۆڵانێکی ئەم هەرێمەدا قسەی سواوی سیاسی و درۆ ئەفسانەییەکانی سەردەمی شاخی بە لایەنگرە ماندوو و دڵسۆزەکانی یەکێتی دەفرۆشێتەوە و بەڵێنی دووبارە بەهێز کردنەوەی یەکێتیدەدات بە گوێیاندا کە بۆ خۆی لە هەمان کاتدا مۆرانە و سەرچاوەی پیسی سەرجەم کێشەکانی یەکێتی بووە هەر لە سەردەمی شاخ و ئاڵاکەی شۆڕشیەوە تاکو ئێستا.
مەلا کە دەکرێ وەک نموونەی هەرە زەقی شکستی سیاسی لەناو بزوتنەوەی سیاسی کوردستاندا سەیر بکرێ، لە ڕابردوودا هەمیشە ئەو دەرفەتەی بۆ لواوە کە لە پاڵ خەباتی پێشمەرگایەتی و بەبۆنەی شەهید بوونی هاوسەنگەرانیەوە بێتە پێشەوە و دەستەپاچەیی و بێ توانایی خۆی بشارێتەوە.هەلپەرستی ئەم گەنەیە هەموو سنورە ئەخلاقی و مرۆییەکانی تێ پەڕاندووە و لە پێناو پاراستنی خۆیدا هەمیشە باجی کارە گڵاوەکانی خۆی بە هاوسەنگەرەکانی داوە و پاشان بە پاکانەکردنێکی سەر شۆڕانە خۆی لێ قوتار کردوە. مەلا کە خۆی وەک سیاسەتمەدارێکی پڕۆفیشاناڵ وێنا دەکات سەردەمی شاخ و ئەو ساتانەی کە شۆڕشی نوێی گەلەکەمان لە ترۆپکەدا بوو خولیای چوونە پێشەوە و بوون بە کەسی یەکەمی شۆڕش وای لێکرد ئینشیقاق و کودەتایەکی سەربازی شکست خواردوو بکات، جگە لەوەی بەم کارە هەرزەییەی خەریک بوو سەری خۆی تیا بباتبوو بە مەهزەلەیەک کە هەتا ماوە ناتوانێ لە ژێر باری دەربچێت و پاشان بە زەلیلی و وەک پۆڕی بەر لێزەمەی باران بە سەرێکی کزەوە لە ڕێگای چەند خێرخوایەکەوە توانی دەلاقەیەک بدۆزێتەوە بۆ گەڕانەوە بۆ ناو یەکێتی، کە هەر ئەو سەردەمەش لەلای کۆمەڵێک درکاندبووی کە بۆ تۆڵەکردنەوە دەگەڕێتەوە نێو یەکێتی!
ئێستاش کە مەلا بێ شەرمانە باس لە شەهیدانی زیندان و لە سێدارەدراوەکان دەکات بەڵام کاتێک کە خۆی گیرا بە ئاسانی بەرائەتنامەیەکی بە گریان و نوزە نوزەوە نووسی و بێ شەرمانە پاکانەی لە ڕابردووی خۆی کرد و باجی هەموو کارە گڵاوەکانی خۆی کردە ئەستۆی هەڤاڵەکانی.
ئەم شۆڕە سوارەی ڕۆژانی سەختی خەبات جگە لەوەی لە سیاسەت و عەولەمەدا بەڵەدە بە قەولی خۆی، بێ بەش نیە لە بەهەرەیەکی تر کە ئەویش بەهرەی درۆکردنە و لە هەموو بۆنە و چاوپێکەوتنەکانیدا درۆیەکی شاخدار ئەکات کە یار و نەیارەکانی یەکێتی وەکو نوکتەیەکی تازە باسی دەکەن و دەم هەراشەکانی چاودێرەکەی دەبێت چەندین وتار و پەڕەی ڕۆژنامەکەیان سەرف بکەن بۆ دیزە بە دەرخۆنە کردنی درۆکانی ئەم حیکمەت بێ حیکمەتە.
ئەم برسیەی پۆست و میکرفەۆن، ئەم شۆڕە سوارەی مەیدانی درۆ و دیزە بە دەرخۆنەکردنی ڕووداوەکان، بەهۆی گۆڕانی زروفەکە و هەبوونی ئازادیی و دیموکراسیەوە زۆر جار دەرفەتی بۆ ڕەخساوە بە درۆکانی ڕوداوەکان بۆ چاکەی خۆی داتاشێ و وێنەی ڕاستی ڕووداوەکان بشێوێنێت بەڵام مەلا بێ ئاگایە لەوەی کە بەڵگە هەرگیز ون نابێت و کارە چەوتەکانی بە درۆ و دەلەسە پینە ناکرێ، وەک لێرەدا چەندین بەڵگەنامەی مێژووی لەگەڵ ئەم نووسینەدا هاوپێچ دەکەین کە مێژووی ئەم بەڵگەنامانە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ئاڵای شۆڕشەکەی مەلا و تێیدا بە ڕوونی دیارە کە چۆن بە زەلیلی و بە دەستوخەت و ئیمزای خۆییەوە دان بە هەموو کارەکانیدا دەنێت و سەرشۆڕانە داوای لێ خۆشبوون دەکات.
لە ماوەی ڕابردودا و بە ئێستاشەوە، مەلا لەپاڵ بە کۆیلەکردنی بەشێک لە کادیرەکانی یەکێتی لە پێناو مووچەو بژێوی ژیان و بەکارھێنانی داھاتی یەکێتی بۆ دەزگا بە ناو ڕۆشنبیریەکانی دەرفەتی ئەوەی بۆ ڕەخساوە بە کەیفی خۆی بیرکردنەوەی خۆی پڕفوو بکات وەکو ڕۆشنبیرو خوێندەوار و لە دەزگاکانیەوە کە کاری سەرەکی ڕۆژانەیان تەنها دەوار هەڵدانە بۆ درۆکانی مەلا هێرشی بێ بنەما بکەنەسەر ئەو کەسانەی کە بە درۆ و دەلەسە و جادووەکانی مەلا ناڵێن ئامین. لە تازەترین نمونەشدا مەلا لە دەزگای چاودێرەکەیەوە بێ جورئەتانە و بە ناوی خوازراوەوە چەند هێرشێکی بێ بنەمایان کردۆتە سەر هەڤاڵ (مەحمود سەنگاوی) کە جێگایی هەڵوێستە لەسەر کردن و وەڵام دانەوەیە. سەنگاوی کە هاوڕێ و هاوسەنگەر و هاو خەباتی زۆرێک لە تێکۆشەران و پێشمەرگەکانی شۆڕشی نوێیە حەق وایە کە هەر ئەوان باس لە کار و کردەو قارەمانیەکانی بکەن، نەک مەلایەک کە زۆر لە مێژە ویژدانی مردوە و چاوی کوێربووە لە ئاست ڕاستیەکاندا وەک ئەوەی کە خەڵکی و کەسە ماندووەکان بێ ئاگا بن بێت و کۆمەڵێک تۆمەتی بێ بنەما بداتە پاڵ کەسێک کە چەندین دەیەیە بێ ئەوەی لە هیچ مەلەفێکی گەندەڵی و خیانەتەوە تێوە بگلێت پێشمەرگە و خەباتگێڕی ئەم میللەتەیە.
لە وتارە بێ سەر و بەرەکەیاندا کە نوسەرەکەی نادیارە و هێندە بە شپرزەیی نوسیویانە و تڕە کەڵەکی درۆکانیان بە چەشنێک هەڵچنیوە کە بۆ خۆشیان ئەستەمە بڕوای پێ بکەن. کاکی نوسەر کە پێ دەچێت مەلا هەر خۆی بێت بەڵام لە ژێر ناوێکی خوازراوداوا هاتۆتە گۆ کە گوایە هەڤاڵ (مەحمود سەنگاوی) لە دۆسیەی گەندەڵیی و سەرمایەداریەوە تێوە گلاوە و خاوەنی چەندین ڤێلایە لە سووید.حەق بوو مەلا و هاوئاوازەکانی پێش ئەوەی تۆمەتی بە هەدەردانی پارە بدەنە پاڵ هەڤاڵ (مەحمود سەنگاوی)، ئەوەیان لە بیر بوایە کە ئەوە سەنگاوی نیە بۆ پلاتفۆرمێکی بێ سوود کە تەنها ئامانج لێی توڕە کردن و تۆراندنی خەڵکییە لە یەکێتی بچێت بە کاسەلێسی بۆ لایەنێکی سیاسی دیاریکراو پارەیەکی بێ شومار کە قوتی خەڵکی بەش مەینەتی کوردستانە وەربگرێت. سەنگاوی چۆن وەک پێشتر ڕایگەیاندووە و لە هەموو بۆنەکانیشدا جەختی لەسەر کردۆتەوە کە نەک لە مەلا و هاوئاوازەکانی بەڵکوو بگرە لە سەرجەم نەیارەکانی بێ منەتە و ئێمەش لێرەوە داواکارین لە نەیارەکان و سەرجەم خەڵکی کوردستان کە هەر مەلەفێکی سیاسی و دارایی و ئەخلاقی شک دەبەن لەسەر سەنگاوی ئەوا با لە دەزگاکانیانەوە جاڕی بۆ بدەن ئەگەر نا باشترە ئەو دەمە پیسەیان کە تەنها درۆ و بوختانکردنی لێ دەردەچێ دابخەن و سەری کزیان کزتر بکەن. بۆ ئەو تۆمەتەی کە گوایە سەنگاوی خاوەنیڤێلایە لە سووید، ئێمە پەرلەمانتارانی بەڕێز و کوردانی تاراوگە ڕادەسپێرن کە چۆن لە ڕابردوودا بە بەڵگەوە خاوەندارێتی چەندین بەرپرسی گەندەڵیان بۆ هەبوونی ڤێلا و هۆتێل و تا دوایی سەلماند، ئەوا با لێکۆڵینەوەیەکیش لەوانەی سەنگاوی بکەن گەر هەیە.
ئەم ناوزڕاوانە، وەک ئەوەی خۆیان چەندان شەو لە سەنگەری بەرگریدا ڕۆژیان کردبێتەوە تۆمەتی هەڵهاتن دەدەنە پاڵ ئەم هاوڕێ و هاوسەنگەرەمان کە تەنها خەڵکی بەشەرەفی گەرمەسێر دەزانن لە سەر و بەندی شەڕی دژ بە تیرۆریستانی داعشدا خۆی و هەڤاڵەکانی چ جۆرە بەرگری و قارەمانێتیەکیان تۆمار کردووە. ئێمە دەپرسین، ئەو ساتانەی سەنگاوی و هەڤاڵکانی سنگیان دەنا بە گوللەوە، ئەم قارەمانە لە کوێ و لایی کێ و بە پشتیوانی و فیتی کێ سەرقاڵی پلان گڵاوەکانی بوو؟
لە کۆتایدا جێگایی سەرەنجە بڵێین:-
کەسێک کە پاس و بەرگری لە قنی خۆی پێ نەکرێ، بە چ خەیاڵێکەوە نیازیەتی ئێمە پاسی حزبێکی گەورەی وەک یەکێتی پێبسپێرین؟
کەسێک کە هەزاران مەلەفی ئەخلاقی (بە هەموو جۆرەکانیەوە) لەسەر بێت، ئەبێت چۆن و بە کام ڕووەوە ببێتە بانگەشەکەری حزبێکی گەورەی وەک یەکێتی؟
کەسێک کە شوناسی نادیار بێت، وا چاکترە بچێت فەحسێکی (DNA) بکات بۆ ئەوەی بزانێت کوڕی مەحمود شوکریە یان حەمەی ئاشەوان، نەک هەوڵی بوون بە کەسی یەکەمی حزبێیکی وەک یەکێتی بدات.
حەقە کە مەلا و هاوئاوازەکانی بزانن کە ئەوە سەنگاوینییە نوێژ بۆ عەلی بکات و نانی معاوییە بخوات، ئەوە تۆیت سەگی قولەرەیسیت و پاسی جڕتاوایی ئەو دیو دێگەڵە ئەکەیت. هیوادارین مەلا و هاوئاوازەکانی لێرەدا بوەستن و چیتر و زیاتر لە پێستی خۆیان دەرنەچن، ئەگینا زۆر شتی تر ماوە گوێیان لێ بێت، کە ئێمە لەبەر قەدری یەکێتی و جەماوەرە دڵسۆزەکەیی و لە خەمخۆری خۆماندا بۆ یەکێتیەکەمان نامانەوێت لەم کاتە هەستیارەدا بیدرکێنین و ئەم باسە بۆ کاتی بەستنی کۆنگرە هەڵدەگرین.
ئیتر هەر شاد و سەرکەوتووبن بەرەو سڕکردنی مەلا و ماوتسی تۆنگەکانی ناو یەکێتی و گەڕاندنەوەی حەق بۆ خاوەن حەق.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست