جۆکەرەکەی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان، مەلا بەختیار
Wednesday, 01/03/2017, 18:08
جەماوەری یەکێتیی، بفەرموون ئەم مانشێتانەی خوارەوە بخوێننەوە خۆتان بڕیاڕ بدەن، کە کاکی کارگێر زۆری پێیە و کەمی دەردەخات، باسی دیمۆکراسیەت و فەمینزم و ئازادی دەکات، تەنها باسی نەخۆشیەک ناکات، کە ئەویش نەخۆشی (خۆ بەزلزانین)ـە، کە بەتەمای زۆر هەنگاوی مەزنە.ئەگەر بیرتان بێت، سەدام حسین بە هەمان شێوە وەرزشکار بوو، مامۆستا بوو، چێشت لێیەر بوو، کرێکار بوو، ئەکەتەر و سینەمایی بوو، هتد، واتە پسپۆڕی هەموو کارێک بوو، بە شێوەیەکی تر هەموو دیکتاتۆرێک ئەم جۆرە نەخۆشیانەی هەیە، کە چارەسەرکردنی زۆر زەحمەتە.
ئێستا جارێکی تر ئەم کابرا نەخۆشەی ناو یەکێتی هاتۆتە مەیدانی سیاسی کوردستانەوە دەستی کردۆتەوە بە جموجۆڵ، نەوشیروان موستەفا نەما، جەلال تاڵەبانی نەما، شاناز نەما، بەرهەم سالح نەما، کۆسرەت ڕەسوڵ کەس نازانێت چی دەوێ! واتە مەیدانەکە جارێکی تر چۆڵ بووە بۆ جۆکەرەکەی ناو یەکێتیی، مەلا بەختیار، لە کاتی خۆیدا دارای دامەزراند وەک سکرتێری هێرۆ برایم ئەحمەد، بە مانایەکی تر هەموو جموجۆڵێکی سەرەوەش دەبێت ئاگادار بێت، ئەندامانی تری مەکتەبی سیاسی هەموو کارتۆنین کەسیان یەک مەتر قسەیان ناڕوات، بەم شێوەیە جۆکەرەکەی یەکێتیی مەلا بەختیار شەلم کوێرم ناپارێزم، وەک لەم مانشێتانەی خوارەوەدا پێمان دەڵێ، کە تەنها من منم ومن، ئاگاداری خۆتان بن، بۆ هەموو کردەوە و هەڵسو کەوتێک دەبێت پرسیار بە جۆکەر بکرێت.
بفەرموون ئەم مانشێتانە بخوێننەوە:
- مهلا بهختیار: ههر كهسێ گهندهڵی دهكات به یهكێتیی مهزانن.
وەڵام: بەڵی تەماشای ڤیلاکانت بکە لە خانەقین، ئەو لەوحانەت بەچی کڕی لە هۆڵەندا؟ هەموو سەفەرێکت بۆ دەرەوەی وڵات زیاتر لە چل هەزار یۆرۆی تێدەچێ بەپێی زانیاری ئیدارەی گشتی یەکێتیی، ئەو سەفەرانەت کە زۆرینەی سەفەری عاتفین و بێ سودن بۆ یەکێتی بۆ کورد، هەروەها ئەو پارە زۆرانەی کە دەیدەیتە مامۆستا بیانیەکان بۆ ئەوەی کار ئاسانیت بۆکەن لەهەندێ بواردا، بۆ وەگرتنی دکتۆراکەت و ئاسانکردنی سەمینار و دەرخستنت لە میدیاکانی دەرەوەی وڵات، بەبێ ئەوەی ڕەفەرنسی ئەو مامۆستایانە بزانیت کە کێن وەکێنێن.
بفەرموون تاماشای ئەقوالەکانی ماوتسونگی کورد، مەلابەختیار بکەن، حفظە اللە!
- مهلا بهختیار: ههر كهسێ گهندهڵی دهكات به یهكێتیی مهزانن.
- مهلا بهختیار بۆ لۆمۆند: پێشمهرگه به بێ جیاوازی حزبایهتی شهڕ دهكات.
- مهلا بهختیار بۆ تیپه میللییهكان: پشتیوانی بزوتنهوهی وهرزشی دهكهم.
- مهلا بهختیار: گهنجانی خانهقین بونهته بهشێك له پرۆسهی دیموكراسی.
- مەلا بەختیار : سەرەدانا بنەماڵا وەرزشڤانێن کۆچکری دکەت.
- مەلا بەختیار: لە هۆڵی سینەماوە خولیای سیاسەت و پێشمەرگایەتی بووم.
- مەلا بەختیار....دیموكراسی و سکولاریسم..- توێشوو.
- مەلا بەختیار: دەبێت هەرێم بەرەو دامەزراوەیی و دیموكراسی بوون بڕوات.
- گەرمیان: لە كەلار مەلا بەختیار كۆڕێكی سەبارەت بە دۆخی سیاسی كوردستان و ناوچەكە ئەنجامدا.
- مەلا بەختیار لە فێستیڤاڵی گەلاوێژدا: با شۆڕە سوارەکانی فەیسبوک لە خۆیانەوە تیر نەهاوێن.
- مەلا بەختیار كۆڕێكی لە ژێر ناونیشانی زانكۆی ئازاد و بازاڕی ئازاد ئەنجامدا.
- مهلا بهختیار لهگهڵ یانهی وهرزشی كفری كۆدهبێتهوه.
- لە كەلار مەلا بەختیار كۆڕێكی سەبارەت بە دۆخی سیاسی كوردستان و ناوچەكە ئەنجامدا.
- مەلا بەختیار كۆڕێكی لە ژێر ناونیشانی زانكۆی ئازاد و بازاڕی ئازاد ئەنجامدا.
- مەلا بەختیار لەگەڵ ئەنجومەنی مەڵبەندی رێكخستن و رێكخراوەكانی گەرمیان كۆبۆوە.
- مهلا بهختیار: له یهكێتیەوە فێربوین له قۆناغه سهختهكاندا بهرگه بگرین.
----------------
مەلا بەختیار باسی دیمۆکراسیەت دەکات، بەڵێ هەرتۆ بویتە هۆکاری تێكدانی سیستەمی حوکمڕانی لە شاری سلێمانی، کە ئەوکەسانەی کلکی تۆ نەبونایە دات نەدەمەزراندن، یاخود دەرت دەکردن، وەکو لە ئەوروپاش دەستت پێکرد، لە: هۆڵەندا، ئەڵەمانیا، هەنگاریا، بەلچیکا، فەرنسا و لەندەن، هەموو کەسایەتیە لێهاتوە ڕۆشنبیرەکان و خەڵکی سلێمانی دێرین و یەکێتیی بەهێز هەمویانت دەرکرد لە ئۆرگانەکانی دەرەوەی وڵات، لەجێگەیان هەندێ کەسایەتی نەخۆش دەرون، پیاوکوژ، قاچاخچی و، بێ ئەدەب ودز و جەردە و لێنەهاتوت دامەرزاند.
ئەم گۆڕانکاریە بووە هۆکاری لەتکردنی یەکێتیەکان لە دەرەوەی وڵات، ئەمەت بۆچی کرد کاک مەلا بەختیار؟
ئەمە دیمۆکراسیەتەکەی تۆیە کە باسی دەکەیت؟؟ پرسیارێک، جیاوازی تۆ چی بوو لەگەڵ حوکمی بەعسدا، لەو کاتەشدا ئەوەی بەعسی بوایە و بەیعەتی بداتایە بە سەدام، سەرکەوتو دەبوو، ئیستا تۆش هەمان کار دەکەیت، ئەوی بێتە سەر خەتی بەختیاریزم هەموو کار ئاسانی بۆدەکرێ لەناو یەکێتیدا، بە پێچەوانەوە هیچ وجودێکی نابێت.لە داهاتویەکی نزیکدا مەلەفی ئەو نوێنەرانەی یەکێتیی لە ئەوروپا کە کلکی مەلا بەختیارن هەمووی بڵاو دەکەینەوە کە کێ، کێیە وە چیان کردوو لە ڕابردودا، ئەم زانیاریانەش هەر لە ناو دەزگای هەستیاری ناو یەکێتیەوە وەریدەگرین.
ئێستا خەریکی دروست کردنی بزوتنەوەیەکی فێمێنزمی ژنان دادەنێین کە پەیوەندی بە هیچ ڕێکخراوێکی ژنان یان ئافرەتان نیە" سەبارەت بەم قسانە، سەرچاوەکە دەڵێ "هەرچەندە یەکێتی ڕێکخراوی ژنانی سەر بە حزبەکەی هەیە، بەڵام مەلا بەختیار هاوشانی ئەو ڕێکخراوە، خەریکی دروستکردنی کوتلەیەکی ژنانەی جیاوازە، ماوەیەکە خەریکی دروست کردنی ڕێکخستنی سێبەرە بە ناوی (بازنەی دابڕان) و هەموو ئەمانە لە ئەمریکا و ئەوروپاو شارو شارۆچکەکانی کوردستان خەریکی درووست کردنیەتی و لە چەند شوێنێ دروستی کردووە و مەلا بەختیار وەعدی پێ داون کە زەویان پێ بدات و دایان مەزرێنێ.ئەم هەنگاوە بە پێشنیاری ژنەکەی دەکرێ.ئێستا لە زۆر وڵاتانی ئەوروپا دەگەڕێ بە شوین کەسانێکدا کە کلکی ئەون و نوێنەرایەتی ئەم پۆستانەیان پێ بسپێرێ.
مەلا بەختیار ئێستا ڕاگەیاندنی خۆی هەیە دەزگای چآودێر و ڕۆژنامەی چاودێر و ڕادیۆ و گۆڤار و سایتی هەیە و سەرپەرشتی چەند ڕێکخراوێکی کۆمەڵی مەدەنیش دەکات، بە مانایەکی تر لەناو یەکێتیدا حیزبیک و سەنتەری میدیایەکی تری دامەرزاندووە، نەوەک لە داهاتودا کارەستێک ڕووبدات و دەربکرێ و کۆدەتایەک بەسەریدا بکرێ، بەمە بتوانێ هەنگاوێک هەبێت بۆ گەڕانەوە، وەکو لینین دەڵێ.
مەلا بەختیار بۆ بەرژەوەندی شەخسی خۆی ئەم کارانەی کردووە، دەزانێ ڕۆژێک دێت کە تەنگەتاوی دەکەن، دەبێت لە یەکێتی جیا ببێتەوە و بتوانێ خۆێ هەڵبسێنێتەوە.
دەبێت جەماوەری بەشرەفی سلێمانی و یەکێتیی بەرەنگاری کردەوەکانی مەلا بەختیار بن و هەڵوێست وەربگرن، بێ دەنگی مانای ترسنۆکی و پەسەندکردنی زوڵمە.
کادیرێکی یەکێتیی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست