کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بانگەوازێ بۆ گۆڕانخوازانی سنووری كەلار

Sunday, 21/02/2010, 12:00


یەكێتی نیشتمانی دەزانێ كە چارەنووسی لە 73 دۆراندنە بۆیە لیپسراوی مەلبەندی كەلاری یەكیتی (حەمەچاوجوا) لە كوبوونەوەیەكی دا لە گەل كارگیرانی مەلبەند گووتی" جەماوەری گۆران لە كەلار لە فراوانبوونە بۆیە ئەبێ بە شێوەیەك بە پلانەوە كار بكەین بۆ نانەوەی ئاژاوەوەو بلاوكردنەوەی ترس لە نێو خەڵكیدا بەم شێوەیە 1- دراندنی پوستەرەكانی گوران2- رازاندنەوەی چەند سەیارەیك بە ئالای گۆڕان وە سووراندنەوە بە ناوی كۆلانەكانی شاری كەلار بۆ ئەوەی خەڵكی هەراسان بێت و ئەو كارەش وا دەكات خەڵكی لە گۆڕان تەریك ببنەوە 3- ئەبێ وا لە خەڵكی بكەین كە یەكیتی براوەیە وا بلاو بكەینەوە كە هەموو كارمەندانی سەر سنووقەكانی دەنگدانمان كڕیوەو وە بە تەزویر وپارە هەموو شتێكمان مسۆگەر كردووەو وە هەر ئیمە براوەین بەمەش خەلكانی گورانخواز نائومید دەكەین و ناچن بۆ دەنگدان 4- ئیستفزازكردنی پۆلیس و فرێدانی بەردو شتی تر بۆ سەیارەی پولیسەكان لە ناو ئاپورەی گورانخوازاندا بۆ ئەوەی پۆلیسەكان تەقە بكەن لە گورانخوازان.بۆیە داواكارم لە هەوادارانی گوران بە وریاوە مامەلە بكەن لە گەل رووداوەكاندا هەروەها داوا دەكەم لە برا پۆلیسەكانو ئاسایش نەكەونە ناو داوی مەلبەندی كەلارە وە چوونكە ئاسایش هیزی پاراستنی گەلە, هەرچەندە تاكو ئیستا ئاسایش هەلویستی نیشتمانی هەیەو وە یەك چاو تەماشای هەموو لایەنەكان دەكات هیوادارین هەروەها بە بێلایەنی بمێننەوەو چونكە دڵنیابن لە 73 گورانێكی ریشەیی روو دەدات لە نەخشەیی سیاسی عیرا قو كوردستاندا سوودمەندی یەكەم لەو گورانكاریانە هیزی پیشمەرگەو ئاسایشە.

مەلبەندی كەلار 
كادیرێكی یەكێتی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە