یەکێتی ٥٠٠ ملیۆن دۆلار شرینی، لە بری دەنگدان لە بارزانی وەرگرتووە
Friday, 05/07/2013, 12:00
بەرێزان پێم خۆشە ئەو هەواڵە بگەیەنمە کوردستانپۆست بەهیوام بلاوی بکەنەوە
مەسەلەی هەلبژاردنەوەی بارزانی بەو گالتەجاریەی پەرلەمان، کە بەتەواوی پەرلەمانەکەیان کردە (مەجلیسی تەشریعی و تەنفیزی) یەک سودی گرنگی هەیە کە زۆرینەی خەلک دەمامکە درۆزنەکەی ئەوانەی بۆ ئاشکرا بوو، کە ئەو دوو پارتە چۆن کاتێک بەرژەوەندیان دەکەوێتە مەترسی سڵ لەهیچ ناکەنەوە ، گالتە بەو یاسایانەش دەکەن کە خۆیان دەریان کردوە
لەو چەند رۆژەی رابردوودا ئەو ناپاکی و تەسلیمبونەی یەکێتیی لبەرمابەر بە پارتی لێ ئاشکرابوە ، بۆیە هەر دەمەی بەیت و بالۆرەیەک دەهٶنیتەوە، جارەک دەڵێت تالەبانی ئاگای لێیە و رای ئەوە دواتر دەڵێ سازانی نیشتمانی دەکریت و دواتر دەڵێ پارتی هەرەشەی دوو ئیدارەیی کردوە، کۆی ئەمانە یەک شتە، کە یەکێتیە دەست رۆیشتوەکان لە ژێرەوە کەتنە گەورەکەیان کردووە و لەگەل نێچیرڤان بارزانی و پارتی ریکەوتون کە هاریکاری سیاسیی و حیزبی لەگەل یەک بکەن، کە بەشێک لەو رێکەوتنە بەپێی زانیارییەکان ئەوەیە.
نێچیرڤان لە شیرینی نەوت ٥٠٠ ملیۆن دۆلاری داوە بە یەکێتی لە پای ئەو دەنگدانەیان بە بارزانی. مەکتەب سیاسییەکانی یەکێتی لەناوە خۆیان وا ڕێکەوتون ئەوانیش باسی ئەو پارەیەی یەکێتی نەکەن، کە تالەبانی وەک قاسملۆ و مەلا مستەفا لای بنەمالەکەی دانابوو و زانیاری وردیان لایە، کاتێ خۆشیان نەمان بووە مولکی بنەمالەکانیان، گەرنا ئەوە چ ڕیکەوتنێکە، پارتی جوانترین گولی لێکردون، کە وا لە بارزانی دەپاڕینەوە دەبێت ئەو ببتەوە سەرۆکی هەرێم بۆ ماوەی دووسال گەرنا هەلوێستیان دەبێت، پارییش وا خۆی گران دەکات، چونکە یەکێتی لەناوەخۆ و دەرەوە بەو سیاسەتە زیاتر قێزەوەند و دوژمنیان بۆ پەیدا بکات.
سەرچاوەیەک لە نیو یەکێتیی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست