لە ناو مەکتەبی سیاسیی یەکێتییدا چی دەگوزەرێت
Saturday, 01/02/2014, 12:00
لە نێو مەکتەبی رێکخسستنەکانی یەکێتییەوە ئەم وردە هەوالانە لە رێگای کوردستانپۆستەوە بە هەموو خەڵکی کوردستانی رادەگەیەنم:
له کۆبوونه‌وه‌ی مه‌کته‌ب سیاسیی و که به‌رده‌وام له‌کۆبوونه‌وه‌دان نه‌ک سه‌ره جه‌مسه‌ره‌کانی ینک نه‌گه‌یشتوونه یه‌ک، به‌ڵکو خراپ هەموویان لەیەکتر هەڵبەزیونەتەوە، دکتۆر نه‌جمه‌دین ماوه‌یه‌کە له‌گه‌ڵ پارتی له ناکۆک بوو ئێستا له ڕێگه‌ی هێرۆ نێوانیان له‌گه‌ڵ پارتی باش بووە، هه‌روه‌ها عادل مورادیش که مووچه‌ی سه‌فیری هه‌بوو له‌لایه‌ن پارتییه‌وە بڕدرابوو ئه‌ویش هه‌ر له ڕیی هێرۆوه هوشیار زێباری مووچه‌کەی بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه هه‌مووی له‌یه‌ک به‌ره‌ن دژی به‌رهه‌م و کۆسره‌ت.
ڕه‌فعه‌ت عه‌بدوڵاش که به‌رپرسی مه‌کته‌ب رێکخستنه و جاران کوتله‌ی کۆسره‌ت بووه، چۆته لای هێرۆ و کۆسره‌ت پێی گووتوه: کوڕم تۆ حیمایه‌ی من بووی ئێستا له‌دژی من قسه ده‌که‌ی. ئه‌گه‌ر بێت‌و له‌م دووسی رۆژانه نه‌گه‌نه یه‌ک، ینک بۆ جاری دوه‌م یەکێتیی ئەوەندەی دیکە لەتو پەت ده‌بێ هێرۆ پاره‌یه‌کی زۆری ته‌رخان کردووه‌بۆ هه‌ڵگه‌رانه‌وه‌ی لایه‌نگرانی کۆسره‌ت و به‌رهه‌م به‌پشتیوانی پارتی.
ئەوەی کە دوێنێ و پێری بڵاوکرایەوە گوایە ئێستا یەکێتی بە سێ سکرتێر بەرێوە دەبرێت و کۆتایی بە کێشەکانی هێنراوە، بەڵام ئەم هەواڵەسەر لەبەری راست نەبوو بە هیچ شێوەیەک نەگەیشتبوونە رێکەوتن. ئەوەی باسی دەکەن درۆیەکی رووتە، ئەوەتا د. بەرهەم دوای دەمەقاڵێ و پێڵاوتێگرتنەکە بڕیاری دا واز بهێنێت، هەرچەندە وا باس دەکرێت کە راست نییە هێرۆ پێڵاوی تێگرتبێت، دەڵێن. د. بەرهەم وا بڕیار بوو بۆ ئەمریکا بچێت ئەمەش قسە و پروپاگەندەی مەلا بەختیار بوو، چونکە بەرهەم ساڵح وای بڕیاردابوو، بەڵام دوایی وای بەباشزانی کە لە پشت ئەو هەموو سوکایەتییەوە چاکتر واز لە بهێنێت و وەک ئەندامێکی ئاسایی بمێنێتەوە.
مەلا بەختیار لەو ناوەدا قازانج دەکات، چونکە وای داناوە ئەگەر بەرهەم و کۆسرەت لە یەکێتی بچنە دەرێ ئەوا لە ناو یەکێتییدا خۆی لە دوای هێرۆ دەمێننەوە، مەلا بەختیار دەبێتە کەسی دووەمی ناو یەکێتیی و جادەکەی بۆ تەخت دەبێت.
شەڕێکی چەپەڵ لە ئارادایە، ئەوەی زیان دەکات ئەو میللەتەیە کە دەبێت تەماشای ئەم فلیمە ترسناک و پیسە بکات.
ئەندامێکی یەکێتیی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست