نامەیەک بۆ یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان
Saturday, 20/07/2013, 12:00
هه‌ڤاڵانی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتیی نیشتیمانی کوردستان
هه‌ڤاڵانی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتیی نیشتیمانی کوردستان
هه‌ڤاڵانی مه‌کته‌بی په‌یوه‌ندیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتیی نیشتیمانی کوردستان
هه‌ڤاڵانی ڕێکخستنه‌کان
به‌رپرسی ده‌سته‌ی کارگێر
سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتیی نیشتیمانی کوردستان
هه‌ڤاڵانی په‌یوه‌ندی دار
سڵاو ڕێزمان
یه‌کێتییه‌کانی تاراوگه و په‌یا‌می ناڕه‌زاییان بۆ مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتیی نیشتیمانی کوردستان.
سڵاو رێزمان بۆ هه‌موو شه‌هیدان و خیزان و که‌سوکارانی یه‌کێتیی که له ڕێبازی ئه‌م حیزبه کوردیه بیر وڵایه خۆیان به‌خشیوه، هه‌زار سڵاومان بۆ هه‌ڤاڵی تێکۆشه‌ر مام جه‌لال ،له‌هه‌ر کوێیه‌کی ئه‌م گه‌ردونه‌دابێت.
شاراوانیه که یه‌کێتیی ڕۆژ به دوای ڕۆژ قه‌یرانی کوتله و کوتله‌کاری و ناوچه‌گه‌ریه‌تی سه‌ری تێکردووه، بۆته هۆکاری له‌ناوبردنی ڕێباز‌و خه‌باتی یه‌کێتییه‌کان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات و خه‌مساردکردنه‌وه و دڵ ساردکردنه‌وه‌یان. چه‌نده‌ها جار داومان کرد له مه‌کته‌بی سیاسی و مه‌کته‌بی په‌یوه‌ندیه‌کان که هه‌و‌ڵێک بدرێ و ده‌روازه‌یه‌کی نوێ بکرێته‌وه و که‌فوکۆڵه‌کانی کوتله و کوتله‌کاری لاواز بکه‌ن له‌سه‌ر شانمان، به‌ڵام نه وه‌ڵامیان دا پێمان ،وه نه ئاوڕێکیان لێداینه‌وه. ڕۆژ به‌ڕۆژ کۆمیته‌کانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات له‌ناو ده‌چن و له نه‌مان دان، ئه‌ویش ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆ ده‌ست لێوه‌ردانی هه‌ندێ به‌رپرس له‌کارو ڕێکخستنه‌کانیان که ئه‌م به‌رپرسانه مافیان نیه ده‌ست لێوه‌ربده‌ن.
کاک ڕه‌زاق فه‌یلی به ئیعازی مه‌لا به‌ختیار ژیان و ڕۆڵی یه‌کێتیان له‌ناوبرد له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، دیاره له بیریان چوه که شه‌قام حیزب دروست ده‌کات نه‌ک به‌رپرس، به ئاره‌زووی خۆیان که‌و‌تونه‌ته گیانی کا‌دره زیره‌که‌کان و دوور خستنه‌وه‌یان به‌بێ ئه‌وه‌ی ته‌ماشایه‌کی ڕابردووی ئه‌و کادرانه بکه‌ن و پرسیارێک بکه‌ن له چوارده‌وره‌که‌یان، ئایا ئه‌م کادرانه کێن وه کاره‌کانیان چۆن ده‌ڕوات به‌ڕێوه؟ به زمانێکی تر ده‌ست درێژیه‌کی سه‌دامانه‌وه ستالینیانه ، به شێوه‌یه‌کی تر دیکتاتۆریانه. بفه‌رموون له ئه‌ڵه‌مانیا فه‌زیحه‌ی مه‌له‌فی گه‌ڕانه‌وی گۆڕانه‌کان بۆ ناویه‌کێتیی، که بنه‌مای نه‌بوو، له به‌لچیکا که هه‌موو دۆکۆمه‌نته‌کانی زانا هه‌ورامی وه‌کو خۆی بڵاوکرایه‌وه له کوردستان پۆست که کاک ڕه‌زاق که‌وتوبووه ته‌هدید کردنی کا‌دره پیشکه‌و‌توه‌که‌ی ئه‌و وڵاته و ده‌ریکرد، له هه‌نگاریا به‌هه‌مان شێو ده‌رکردنی نوێنه‌ره بادینیه‌که‌یان که 40 ساڵه خزمه‌تی یه‌کێتیی ده‌کات و ته‌نها بادینیان بوو له ده‌ره‌وه‌ی وڵات،که‌سایه‌تیه‌کی ناحه‌زلێکراو په‌سه‌ند نه‌کراویان دامه‌زراند، که بووه هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یه‌کێتیی له‌و وڵاته ، له فه‌رنسا کۆمیته نه‌ما و له مێژه‌وه هه‌ڵوه‌شاوه، که‌سایه‌تیه‌کیان کرده نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێم،که هیچ مه‌رجێکی تێدانیه، به‌ڵام سه‌ر به ئه‌رسه‌لان بایزو سه‌عدی پیره‌یه ،له مۆسکۆ شۆڕش ناوێکیان ده‌مه‌زراندبووکه ئێستا بوو به سه‌فیر،وه پاش دامه‌زراندنی یه‌کێتیی هه‌ڵوه‌شا له‌و وڵاته و نه‌ما، له هۆڵه‌ندا به هه‌مان شێوه مه‌لا به‌ختیار پیاوێکی خۆی دامه‌زراند، چونکه یارمه‌تی ده‌دات بۆ په‌یداکردنی بڕوانامه‌یه‌کی زانکۆی له‌و وڵاته، پاشان ڕێکخستنه‌کانی یه‌کێتیی بوو به چه‌ندین پارچه‌وه،وه نه‌ما، چونکه دامه‌زراوی نوێ که‌سایه‌تیه‌کی ناحه‌زلێکراوه په‌سه‌ند نه‌کراوه.
به‌ڵێ ڕۆژێک له ڕۆژان له‌م وڵاتانه‌دا کۆمیته کان و ڕێکخستنه‌کان کادرانی ڕێک‌و پێکو ،دڵفراوان ،خوێنده‌وار ، یه‌کێتیی ڕه‌سه‌ن و خه‌بات گێر بوون که کاریان ده‌کرد، به‌ڵام سه‌ربه مه‌لا به‌ختیار نه‌بوون، سه‌ر به یه‌کێتیی بوون.
ئێمه له‌م په‌یامه‌وه ئه‌گه‌ر به زووترین کات، چاره‌سه‌رێک نه‌دۆزنه‌وه ، چاوێک به‌م وڵاتانه‌دا نه‌کیشنه‌وه، ئێمه په‌یامه‌که‌مان ده‌گه‌یه‌نینه هه‌موو میدیا ئه‌هلیه‌کان و سایته ناحه‌زلێکراوه‌کان،وه هۆکاری سه‌ره‌کیش کوتله‌و کوتله‌کاری و مه‌لابه‌ختیارو پیاوه‌کانیه‌تی.مه‌لا به‌ختیار بوه هۆکاری نه‌مانی گیانی یه‌ك ڕیزی‌و یه‌ك هه‌ڵوێستی کۆمه‌ڵگای یه‌کێتیی،دیاره ئه‌وه‌شیان له بیر چۆته‌وه که گه‌شه‌کردنی یه‌کێتیی گرێدراوه به کا‌دره زیره‌که حه‌زلێکراوه‌کانی تاراوگه، کوتله کوتله‌کاریه‌کانی ئه‌م به‌رپرسه بۆته هۆکاری ناکۆکی سیاسی و ململانێی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی یه‌کێتیی،هه‌میشه خۆمان پارستبوو وه خۆمان دوور ڕاگرتبوو له زمانی زبر‌و توند‌و تیژی، دوور له ڕق وکینه‌و بوغز‌و له نێوانمان، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه، که کاک به‌ختیار بووه هۆکاری دروست کردنی،ئایا که‌س ئاگادار نیه له مه‌کته‌بی سیاسی، یاخود نا‌وێرن قسه‌یه‌ک به‌که‌ن؟
یه‌کێتیی له میژودا سه‌رچاوه‌ی خه‌بات و تێکۆشان و به‌رخۆدان وداینه‌مۆی شۆڕش وڕاپه‌رینه‌کان و خه‌ڵکه تێکۆشه‌رکان و ناسراوه‌کانی کوردستان بووه، به‌ڵام کاک به‌ختیار که‌وته فش کردنه‌وه ئه‌زمونی ئه‌و باڵۆنه سیاسیه مه‌زنه‌ی که کا‌دره زیره‌که‌کانی یه‌کتییی هه‌ر له مێژه‌وه هه‌ڵیاندابوو وه ببوونه ژیله‌مۆی به‌رزکردنه‌وه‌ی ناوی یه‌کێتیی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، بۆ ڕوناکردنه‌وه‌ی ئاسوده‌یه‌کی نوێ،چونکه یه‌کێتیی ڕه‌سه‌نو بێ به‌رژه‌وه‌ند بوون،کاک به‌ختیار به‌م ده‌ست لێوه‌ردانه‌و کوتله کوتله کاریه‌وه له ڕووی کۆمه‌ڵایه‌تیه‌شه‌وه هه‌موو ئه‌و ڕه‌سه‌نایه‌تیانه‌شی له ده‌ست داوه، هه‌زار جار مخابن بۆ خه‌باتی شه‌هیدان وپێشمه‌رگه قاره‌مانه‌کانی کوردستان و ڕێکخستنه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات که گه‌یشتینه ئه‌م پله‌یه..
ده‌بێت فاکته‌رێکی زۆر زه‌قمان له پێش چاو بێت ،ئه‌گه‌ر ئه‌زمونی یه‌کێتیی له‌ناو یه‌کێتییدا به‌هێزو سه‌ره‌کی نه‌بێت، هیچ کاتێک یه‌کێتیی به‌هێزنابیت،ئێمه هیچ کاتێک نابینه میتۆدێک که گوێ ڕایه‌ڵی و ئیتاعه‌تی کوێرانه‌ی به‌رێزت بین، چونکه یه‌کێتیی ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی فیر‌نه‌کردووین ،هه‌ر ئه‌م هۆکاره‌شه که جیاوازین له‌گه‌ل پارته‌کانی تردا، خوێنمان بۆته یه‌کێتی و دژ به سیسته‌می زانستی ته‌ندروستی ژیانین ، ئه‌ویش که خوێنیشمان سه‌وزبووه.
چاوڕێین به زوترین کات که ده‌رگایه‌ک به ڕوی کا‌دره دوور لێکراوه‌کان بکه‌نه‌وه،ئه‌ویش به هه‌ڵبژاردنی 3 که‌س له ئه‌وروپاوه ،ئه‌و که‌سایه‌تیانه که پیاوی مه‌لا به‌ختیار نین، سه‌ردانی ئه‌و وڵاتانه بکه‌ن ،گوێ له هه‌موو کورده‌کان بگرن ،که ئایا ئێمه ڕاست ده‌که‌ین یاخو پیاوه‌کانی مه‌لا به‌ختیار ؟ چی د‌ی که‌سانی خۆتان به پۆست و ئیمتیازات و پاره مه‌سه‌ت مه‌که‌ن،به‌ڵکو هه‌وڵبده‌ن که‌سان و کادرانی ڕۆشنبیر و خاوه‌ن پێگه‌ی فراوان و دڵفراوان و ناسراو و حه‌زڵیکراوا‌ن له خۆ کۆبکه‌نه‌وه، بیان که‌نه مه‌رجه‌عیه‌تێک بۆ خۆتان،ئه‌و هه‌ڵانه‌ی که کردوتانه له تاراوگه له‌و وڵاتانه‌ی سه‌ره‌وه جارێکی تر چاوێکیان پێدابخشێنرێته‌وه.
چاوه‌ڕیی وه‌ڵامێکتانین، تاکو ڕۆژی 22.7.2013, به پێچه‌وانه‌وه کێشه‌کانمان ده‌گه‌یه‌نینه میدیاکان، چونکه دڵمان پڕ بووه له که‌فوكۆلئ چاوه‌ڕوانی بێ ئاسوده مه‌حسوبیه‌ت و مه‌نسوبیه‌ت.
سه‌رکه و‌توبن
کۆمەڵیک ئەندامانی یەکێتیی لە تاراوگە
15.7.2013
لوکسمبورگ
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست