کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لەناو یەکێتی چ باسە

Tuesday, 22/05/2012, 12:00


وەک عادەتی رۆژانەم بۆ ئاگادار بوون لەدەنگوباسەکانی دەسەڵاتی کوردی  بزانم داخۆ ئەمرۆکە چ باسە ؛ سەرەتا بەخوێندنەوەی کوردستان پۆست دەست دەست پێدەکەم ، ئینجا چاوێکیش بەسایت ورۆژنامەکانی تردا دەخشێنم ......،
بەڵام پیاو هەق بڵێ ئەوزانیاریەی لەکوردسـتان پۆست بەدەسـتت دەکەوێت ، لەهیچ رۆژنامەوسایتیکی تربەدەستت ناکەوێت ،بۆیە بەرپرسان لەهەمووکەس زیاتر تەماشای دەکەن ووەک من ئاگام لێ یە هەریەکەو کەسی تایبەتی هەیە ، کەڕۆژانە ئەوهەواڵانەی پەیوەندی بەئەوانەوە هەیە بۆیان ڕادەکێشن ولەپێشیان
دادەنێن ..!
من لێرەدا وەک کادیرێکی یەکێتیی ،بۆپشتگیری وزانیاری زیاتر  لەبارەی ئەووتارەی کوردستان پۆست ؛ کە عومەر فەتاح سیخوری بەسەر  کۆسرەت ڕەسولەوە کردووە !؟ دەمەوێت بەوچەند دێڕە هاوبەشی بابەتەکەتان  بکەم ،ئەگەرچی لەوانەیە لەگەڵ ناوەڕۆکی گشتی وتارەکەشمدا نەبن ؛ بەڵام  بێ شک لەگەڵ ئازادی بۆچوونەکەم وبڵاوکردنەوەیدان . 
بێگومان لەناویەکێتیدا، کۆسرەت ڕەسول یەکێکە لەوسەرکردانەی کەلەچاوزۆر لەهەڤاڵانی دیکەی مەکتەبی سیاسی وسەرکردایەتی بەدرەنگەوە جۆتەشاخ وچەکی  پێشمەرگایەتی شۆڕشی نوێێ لەشان کردووە ،بەڵام بەهۆی خۆنەبوێری و  هەڵوێست وهەڵسوکەوتی شۆڕشگێرانەی لەناویەکێتی وجەماوەردا ، وایکرد
گەشەکردنێکی خێرا بەخۆیەوەببینێ وببێتە کەسی دووەم لەناو یەکێتیدا و هەروەها جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستانیش . 
کاک کۆسرەت بەوە  بەناوبانگە کەکەسێکی بەوەفاومەیدانی یە ،هەمیشە حەشامەت وئاپۆرەی
خەڵکی لەگەڵە ولەهەمووسەرکردەکانی ترخاوەنی قاعیدەی جەماوەری یە، زیاتریش سەرکردەو ڕۆڵەی تەنگانە بووە لەهەرشەڕگەیەک بووبێ ،دوژمنانی بەرامبەری شکاوە ! 
ئیدی هەرئەو گەورەبوون وپەرەسەندنی خۆشەویستیەی لەناوخەڵکدا ، بە پارتیەکانیشەوە؛ وایکرد نەک بارزانی وەک سەرکردەی دژوڕکابەر،بەڵکە لەلایەن ڕێکخراوەکەی خۆشیدا لەلایەن تاڵەبانی یەوە ، لە  شێوەی جۆراو جۆروەک شەڕیکی سارد بکەوێتە سەنگەر لێگرتن لێ ی و، کارلەسەربچووککردنەوەی ویان لانی کەم سنوریک بۆ زیاتر گەشەکردنی  دابنێ کە خاوەنی ڕاوکەسایەتی تایبەتی خۆیەتی وبەسیعری فڵان وفیساری  مەکتەب سیاسی وسەرکردایەتی نابێتە وەلائێکی باشی تاڵەبانی وبگرە زۆر جاربەلائی تاڵەبانی یە ! هەمیشە بۆئایندەوجێ بەجێ کردنی سیاسەتەکانی بەلەمپەری گەورەی دەزانێ !؟ ئەگەرکۆسرەت نەبایە تاڵەبانی دەمێک بوو بەخشکەیی یەکێتیی دەبردەوەناوپارتی ، ئەگەر کۆسرەت نەبایە دەمێک بوو پارتی برادەرانی گردەکەی بەمەرەدی حوسێن ئاغای سەرچیایی دەبرد !؟
بۆ یە هەمیشەهەوڵ دراوەودەدرێ ،لەهەمووڕوویەکەوە، تابۆی بکرێت و لەدەستی بێت ،مەودای جموجۆڵ وکاروچالاکی بەرتەسک بکاتەوە ، بۆ ئەوەش هێنانەپێشەوەی هێرۆ وەک هەموودەسەڵات وشتێک لەناویەکێتیدا کەلەڕێگەی ئەوەو کارە گرنگ وگەورەکانی ناو یەکێتیی ڕای بکرێن و  بەزەبری پارەوئیمتیازات وپۆست ، خەڵک لەدەوری ڕاکێشنەوە، ئەمە  لەلایەک ولەلایەکی تریش ،هەڵکردنی گڵۆپی سەوز بۆ بارزانی وپارتی  تابەئارەزووی خۆیان ئەوانیش کاری لەسەر بکەن وبایکۆتی بکەن ! 
کادرێکی یەکێتی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە