بۆ جاری دووەم.. وەڵامی PUKmedia بۆ كوردستان پۆست
Sunday, 30/08/2009, 12:00
لەپاش سڵاو
لەبەرواری 24/8/2009 ماڵپەری ئیسلام پەیك بابەتێكی بەناونیشانی (سایتی PUKmedia دەرونێكی نەخۆش) بڵاوكردبوویەوەو ئێمەش لەبەرواری 26/8/2009 روونكردنەوەمان لەسەر ئەو بابەتە نارد بۆ سایتی ناوبراو.. لەهەمان رۆژدا وەك عورفێكی پەیأەوكراوی رۆژنامەوانی (ئیسلام پەیك) روونكردنەوەكەیان بڵاوكردەوە.
تكایە سەیری ئەم لینكانە بكە:
http://www.pukmedia.com/kurdish/Hwal/20-08-2009/news08.html http://www.islampaik.org/direje.aspx?babet=wtar&jimare=1970 http://www.islampaik.org/direje.aspx?jimare=1973&Babet=wtar سەر لەبەیانی ئەمأۆ 29/8/2009 هەمان بابەتمان بینی لەكوردستان پۆست بڵاوكرابوویەوە، جا نازانین ئێوە خۆتان لەسایتی ئیسلام پەیك تان ورەگرتووە یان نووسەرەكەی بە ناوی (كرمانج) پاش 5 رۆژ هەمان بابەتی بۆ ئێوەش ناردووە؟؟
گرنگ ئەوەیە هەروەك سایتی ئیسلام پەیك چۆن روونكردنەوەیان لەسەر بابەتی ناوبراو بڵاوكردەوە ئێوەش ئەم روونكردنەوەیەمان بۆ بڵاوبكەنەوە، چونكە ئەوەی ئێمە بزانین كوردستان پۆست تەنها ئەو بابەتانە بڵاودەكاتەوە كەتایبەت بۆ خۆی دەنێردرێت بۆ ئەوەی ئەو نووسەرە بەأێزە لەوە زیاتر خەڵك و ئێوەش چەواشە نەكات..
هیوادارین كوردستان پۆست هەمان ئەم وەڵامەمان بۆ بڵابكاتەوە كە پێشتر ناردمان بۆ ئیسلام پەیك و بڵاویان كردەوە:
روونكردنه‌وه‌یه‌ك له PUKmedia وه بۆ سایتی ئیسلام په‌یك
PUKmedia
8/26/2009 12:30:31 PM
سڵاو به‌ڕێزان
بابه‌تێكمان له‌ماڵپه‌ره‌كه‌تاندا خوێنده‌وه به ناونیشانی (سایتی PUKmedia ده‌روونێكی نه‌خۆش) به پێنوسی كرمانج ئه‌حمه‌د كه له‌به‌رواری 24/8/2009 بڵاوكراوه‌ته‌وه.
پێمان سه‌یر بوو كه نووسه‌رێك به نه‌فه‌سێكی ئاوها دوژمنكارانه بابه‌تێك بنووسێت و ئێوه‌ش بڵاوی بكه‌نه‌وه، به راستی ئێمه ئێوه ناناسین و ئه‌وه‌ی كه ده‌یزانین ئێمه له‌سه‌نگه‌ری شه‌ڕدا نین له‌گه‌ڵ لایه‌نێكدا به ناوی (ئیسلام په‌یك) به‌ڵام به‌و هه‌ناسه‌ی كه ئه‌و بابه‌ته نوسراوه، ئه‌وه هه‌ناسه‌ی شه‌ڕێكی زۆر ئاشكرا‌و قورسه، جا سه‌یرتر له‌وه دایه ئه‌و نوسه‌ره له‌سه‌ره‌تای نوسینه‌كه‌یدا باس له‌كاری رۆژنامه‌گه‌ری ده‌كات و باس له‌وێنه‌ی رۆژنامه‌گه‌ری ده‌كات و گوایه ئێمه دوژمنی حجاب و ئایین ره‌مزه‌كانی دینین ....
بۆ چی ؟
بۆچی برام ئه‌م تۆمه‌ت به‌خشینه‌وه‌یه له‌پێناو چیدایه، ئێمه‌ش كوڕی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه‌ین و هه‌مان دینی ئێوه په‌یڕه‌و ده‌كه‌ین به‌ڵام ته‌نها جیاوازیمان ئه‌وه‌یه سیاسه‌ت به دینه‌وه ناكه‌ین..
به‌ڕێزان له سایتی ئیسلام په‌یك هه‌ر له‌به‌ر شان و شه‌وكه‌تی خۆتان نه‌ده‌بوایه ئه‌و تۆپه‌ڵه قینه و ئه‌و قسه قۆڕانه بڵاوبكه‌نه‌وه ئێوه ئیدعای دینێكی پاك و بێگه‌رد ده‌كه‌ن بۆ ده‌هێڵن ده‌می چه‌ورو زمانی پیس لچی لێبدات و هه‌رزه قه‌ڵه‌مێك خۆی به خه‌لیفه بنوێنێت له مینبه‌ره‌كه‌ی ئێوه‌وه..
ئێمه نازانین ئه‌م بۆچوونه له‌كوێوه سه‌رچاوه‌ی گرتووه‌و مه‌به‌ست له‌داخ و رق و كین چیه؟ به‌ڕێزان كرۆكی بابه‌ته‌كه ته‌نها ئه‌وه‌یه كه هه‌واڵێك لای ئێمه بڵاوكراوه‌ته‌وه باس له تووشبوونی 55 ملیۆن ژنی كیشوه‌ری ئاسیا ده‌كات به نه‌خۆشی ئایدز وێنه‌ی ژنێكی باڵا پۆش (حجاب) بڵاو كراوه‌ته‌وه، ئه‌ی باشه به‌ڕێزان سعودیه و كوێت و ئێران و ئه‌فغانساتان و پاكستان و مالیزیا سه‌نگافوره ئه‌نده‌نوسیا له‌وڵاتانی ئاسیا نین كه پۆشینی حجاب تیایاندا باوه ئه‌گه‌ر به‌رگی ره‌سمیش نه‌بێت ؟؟
بۆ بینینی هه‌واڵه‌كه‌ی PUKmedia كلیكی ئێره بكه
http://www.pukmedia.com/kurdish/Hwal/20-08-2009/news08.html ئه‌و نوسه‌ره پرسیارێك ده‌كات بۆچی ئێمه وێنه‌ی ژنێكمان بڵاوكردۆته‌وه‌و وێنه‌ی پیاومان دانه‌ناوه له‌گه‌ڵ بابه‌ته‌كه؟؟
وه‌ڵامه‌كه‌ی زۆر ئاسانه به‌ڕێزم، چونكه هه‌واڵه‌كه باس له‌ژن ده‌كات چۆن وێنه‌ی پیاو بڵاوبكرێته‌وه!! به‌مجۆره فێری رۆژنامه‌وانیمان ده‌كات كاكی نووسه‌ری به‌ڕێز ئه‌وسا دێته سه‌ر چه‌ند قسه‌یه‌كی هه‌له‌ق و مه‌له‌ق و باس له‌شه‌وه سووره‌كانی به‌رپرسان ده‌كات و هه‌ندێكیش له‌ئێمه به‌هۆكاری بڵاوبوونه‌وه‌ی ئایدز تاوانبار ده‌كات؟؟
به‌خوا سه‌مه‌ره‌یه!!
ئه‌م نووسه‌ره یان زۆر بێ ئاگایه له‌دنیا، یان تا سه‌ر ئێسك پڕه له‌قین و داخله‌دڵه ئه‌گینا بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵێك كه باس له‌ژنانی ئاسیا بكات كه زۆرترین ژماره‌ی ژنانی جیهانن، چ په‌یوه‌ندیه‌كی به‌و هه‌موو جنێو‌و قسه ناشیرینانه‌وه هه‌یه، برای به‌رێزم ئه‌و هه‌واڵه رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی بڵاوی كردۆته‌وه‌و به‌هه‌مان وێنه‌وه زۆربه‌ی ئاژانسه‌كانی جیهان بڵاویان كردۆته‌وه..
بۆ ئه‌وه‌ی زۆر درێژه نه‌ده‌ین به‌م باسه خوێنه‌ر ده‌توانێت ته‌نها ئه‌و هه‌واڵه بخوێنێته‌وه ئه‌وسا ده‌زانێت ئه‌م به‌ناو نووسه‌رانه چۆن یاری به وشه‌و قه‌ڵه‌م و پیرۆزی رۆژنامه‌گه‌ری ده‌كه‌ن، ئه‌گینا هه‌واڵێك كه مۆركێكی جیهانی هه‌یه‌و سه‌رچاوه‌كه‌ی داتا‌و ژماره‌و زانیاری رێكخراوێكی جیهانی بێت، چۆن ئه‌و هه‌موو جنێوه هه‌ڵده‌گرێت؟؟
بۆخاتری خوا كه‌مێك ویژدان
له‌كۆتاییدا هیوادارین ماڵپه‌ری به‌ڕێزی ئیسلام په‌یك وه‌ك عورفێكی رۆژنامه‌وانی ئه‌م روونكردنه‌وه‌یه‌مان بۆ بڵاوبكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له شوێنی تردا بڵاوی نه‌كه‌ینه‌وه.
PUKmedia
26/8/2009
سلێمانی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست