تاکەی بێدەنگی
Tuesday, 23/08/2011, 12:00
بۆ بێدەنگن هەتاکوو کەی
خوێنی لاوانمان بڕژێتن
دەپێم بڵێن هەتاکو کەی
جەرگی دایکان بسوتێتن
من لاوێکی حەڤدە ساڵام
پێنووسە چەکی دەستانم
ئێوەی مەسولی کاربەدەست
خەریکی نان و گریفانن
تاکەی پر کردنی گیرفان
تاکەی بێگانە پەرستن
باپیرانمان وایان نەویست
خوێنی لاوی کورد بفرۆشن
دەی خێراکەن لەخەو هەڵسن
ئێوە بەچەك من بە پێنووس
وەبیر نەوەی مەغۆل بێنین
هەر ئەمێنێ ملەتی کورد
ئەڵێن کە باوکی میلەتن
خەڵك پشتان پێ دەبەستن
باوکان ئاوای دەوەستن
لە کاتێك منداڵیان دەمرن
پێم ناڵێن لەچی ئەترسن
تاکەی بێگانە پەرستین
چەکی ئەوان هەر شتێك بێت
هەر ئیمانە چەکی دەستن
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست