کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

نامۆ سامان: پارتی و دەسەڵات و پاکەتی جگەرە

ئەم دەسەڵاتە بێمنەتو لەخۆباییەی باشور کە لە پاکەتی جگەرەی جمهوری کۆن کۆنترە تاکو ئێوارە قسەی باشی بۆ بکە ناچێت بە مێشکو هۆشیدا وادەزانێت قسە بۆ هینی دەکەیت! لەم گوێچکەیەوە دەچێتە ژوورەوە لەوی تریان دهێتە دەرەوە، لەوەیش ترسناکترو ناخۆشتر ئەوەیە کە ئەم دەسەڵاتە هەموومانی بەخۆیەووە سوکو ڕسواو سەرگەردان...

نامۆ سامان: سەد ئاین‌و یەک خوا

گەیشتن بەخوا بەدەستی خوێناوی و شمشێرەوە خۆی لەخۆیدا بەڵگەیەکە کە ئەم مرۆڤە چەند دڕندەیە!---------------------مرۆڤ هەمیشە لەبەردەم هەڵبژاردەیەکدایە!خۆبەدەستەوەدان یاخود خەباتکردن..؟ دەشێت ئێمە نەتوانین ئەمڕۆکە سەد ئاین ژماردەکەین بەڵام لەوەتەی مرۆڤ پێکانی لەسەر ئەم گۆی زەمینە توندکردووە بێگومان زیاد...

نامۆ سامان: خوسیا مۆخیکا و دەسەڵات وئۆپۆزیسون

ئێمەی کورد چونکە ئەزمونێکی دوورودرێژمان لەگەڵ توندوتیژی هەیە بەپێی ئەو جوگرافیایەی کە تێکەوتووین‌و هەرچواردەورمان هەڕە دووژمنە سەرسەختەکانی مرۆڤایەتین و شمشێرەکانی ئیسلام حوکمیان تێداکردووە، هەمیشەیش ئەو دووژمنانە لەسەر بنەماکانی توندوتیژی ئێمەیان بێدەنگ و دەمکوت کردووە. لەوێوە ئێمە فێری ئەوە بووین کە...

نامۆ سامان: مەرگ‌ و سێ بە سێکەی دەسەڵات

مەرگی تۆ لەسەر شەقامەکان ‌و کۆڵانەکانی نیشتیمان کەوتووە ئەی بێدەنگی! مەرگ‌ و سێ بە سێکەی دەسەڵات یاخود دەسەڵات لەکۆتایی گەمەکەدا بردییەوە تەسلیمبوون نییە بەڵکو سەرەتایەکە بۆ تێگەیشتن. ئەو ڕاستیە تاڵەیە کەدەبوایە هەرلەسەرەتاوە بمانچەشتایە! سوقرات ئاسا دەبوایە ئەو قاپە ژەهرەمان بخواردایە پێش ئەوەی...

نامۆ سامان: کۆدەکان یاخود داتاکانی بەدبەختی (بەشی دووەم)

لە ١٩٦٤ تاکو دۆناڵد ترامپدەبوایە من قسەیەک هەبوایە بۆ دۆناڵد ترامپ چونکە ئەو سەرۆکی کۆدە تاکەکانی دەسەڵاتە. گەیشتنی ترامپ بە دەسەڵات هیج پەیوەندی بە هاکەرە ڕووسەکانەوە نییە بەڵکو ئەوە ڕێکەوت بوو کەئەو پیاوەی خستە سەر سکەی سیاسەت. ئەو وویستەبوو کە دەیخواست کارێک بکارت جودا لە ڕابردوو کە بازرگانێکی سەرکەوتووبووە...

نامۆ سامان: کۆدەکان یاخود داتاکانی بەدبەختی

کۆدەکان یاخود داتاکانی بەدبەختی خوێندنەوەیەکی جیاوازە لە دیدەیەکی ترەوە بۆ تێڕوانین لەم جیهانەدا بەدەستپێکردنی ساڵەکانی ١٩٦٤ /٢٠١٦ تاکو ئەو کاتەی هزر بریکردبێت‌و هەستەکانم دەرکیان پێکردبێت من شتێکم دەبێت بۆ ووتن کەوەستام سەرسام لە بەردەما ڕامەوەستە دەستەکانتم بۆ درێژکەو بمخەرە ژێرباڵەکانتەوەو توند بمنوسێنە...

نامۆ سامان: پەنجا ساڵی نەفرەتی

هاوڕێهێندە نابات ساڵیکی دیکە وەک خووی چەندین ساڵەیی بە ڕێگەوەیەناوی خۆیناوە ساڵی نوێمن پێدەڵێم ئەو هەموو جوانێکانی منی بردئیتر نوێگەری ئەو لەچیدایە؟بەم هەموو میکیاژی دەموچاوانەوەئیتر چۆندەتوانم ژوان ببمەوەهاوڕێساڵێک دهێت و خۆیی لە ئێمەدا جحێڵدەکاتەوەئێمەیش لە ئازارەکانیدا پیرتر دەبینچەند ساڵێکی خۆینمژە...

نامۆ سامان: ئەردۆغان‌ و بەرزانی لەخەونی بوون بە سوڵتان‌و سەرۆکدا

خەون بە دەسەڵاتەوە لەژێر پاساوی ئاسایشی وڵات‌و نەتەوەدا!تورکەکان ‌و ئەردۆغانێکان خەون بە باپیرانیانەوە دەبینن، خەون بوون بەسوڵتان! بەڵام ئێمە فێردەکەن کە باسی ڕابردوو نەکەین! باسی جینۆسایدی ئەرمەنێکان و کوردەکان نەکەین! هەمیشە پەڕەیەکی سپیان بە ئێمە هەڵداوەتەوە وهەرخۆیشیان بۆیان ڕەشکردووینەتەوە و تاڵاویان...

نامۆ سامان: ناوچەی ئارام یاخود ئۆردوگای ئارام؟

ماندێلا دەڵێت: بۆ ئەوەی تورک بناسیت ببە بە کورد!دوژمنانی کورد پلان دوای پلان دەگەڕێن تاکو دەگەنە شوێنی مەبەست، دەستیان خۆش بێت چونکە دووژمنان هەمیشە هەوڵیانداوە ژیانێکی خۆش و باشتر بۆ خەڵکەکەیان مسۆگەر بکەن، جەنگ‌ و شەڕیش بخەنە دەرەوەی جوگرافیای وڵاتەکەی خۆیانەوە، کوردیش هەمیشە بە دووی سەرگەردانی خۆیەوەتی‌و...

نامۆ سامان: داعشیان لەجیاتی ژەهرو گازی کیمیاوی کرد بە کوردا

دەشێت تورکیا لە موسڵدا شکستی هێنابێت یان ڕێکەوتنێک هەبێت، یاخود ئاڵوگوڕێک هەبێت،تورکیا هەر لە ئەزەلدا نیشانە لە کەرکوک دەگرێتەوە و کوردی بە موسڵەوە خەریک کردبێت. ئەوە دەبێت لە پارتییەکان بپرسین، چونکە هەر پارتی بوو ووتی: گۆرانکاری گەورە بەڕێگەوەیە!----------------------------پێش دوو ساڵ لەمەوبەر...

نامۆ سامان: داگیرکەری نوێ، هزر و سیستەم‌ و تەکنەلۆجیای نوێ تاکو توتسیو هوتوەکانی ڕوانددا

ئەم جیهانەی کە تۆ دەیبینی لەدەستی زلهێزەکانیش دەرچووە، ئەوە زلهێزەکانی دنیا نیین کەم حوکمی ئەم جیهانە دەکەن بەڵکو ئەم جیهانە لەدەستی چەند سەرمایەدارێکی زەبەلاحدایەو دەرچوونت تێیدا وەک ئەوەیە لە دۆزەغەوە هەڵهاتبیت! کە هەڵیشبێت دەبێت چاوەڕوانی ئەوەبکەیت کە جارێکیتر وەستان لەسەر پێکانی خۆت کارێکی زۆر ئاستەمەو...

نامۆ سامان: دەرزێکەی شکاوە تەقە ناکات!

بە یارمەتی خولەی چەخماخە(توخوا ئێوە داناوەشێن! توخوا ئێوە پیاون! خۆیشتان بە پیاو دەزانن! دەک داوەشێن بۆ فەخری عالەم! کورە ئەوە لەچی دەترسن؟ مەترسن ئەم کڵانشیکۆفە نییە! ئا ئەم کڵانشیکۆفە دەرزێکەی شكاوە تەقە ناکات،. جا کە تفەنگێکیش دەرزێکەی بشکێ ئیتر تەقە ناکات ها حاجی خۆ تۆ دنیات دییوە لە چی دەترسیت؟...

نامۆ سامان: تۆمارکردنی دەنگەکان

من لەم هاوکێشەیە تێناگام سیخورەکانی وڵات ئیستاکە کاروباری وڵات دەبەن بەڕێوەو ئیش لە بەرێوبردنی ژیان‌و عەقڵی خەڵکا دەکەن‌و خۆیانکردووە بە سیاسی‌و کاری دیبلۆماسی وڵاتیان گرتۆتە ئەستۆو بوونەتە گەورەترین سیاسەتمەدار لەو جوگرافیایەدا، بە پێچەوانەیەکەیەوە سیاسێکان و ڕۆشنبیران بوونەتە دەزگایەکی دەهۆڵ لێدان‌و...

نامۆ سامان: نـامـەیـەک بـۆ ڕۆژئـاڤــا

باشور لە بەردەم تیشکی خۆڕ و ویژداندا داتدەنێم تاکو هەموو کەس گەندەڵی‌و  سکانداڵەکانت ببینێت! ئێوە دەتوانن لە باشوورەوە فێری ئەوەبن کە چۆن ئەم دەسەڵاتە بە ناوی کوردستانەوە یەک بەیەکمانی سوکو ڕسواکردوە ئەم بستە خاکە کە بۆتە ڕمرمێنی ڕۆمو عەجەم و ئەتاتورکەکان بزانن چۆن بەناوی شەرەفی نیشتیمانەوە هەموومانی...

نامۆ سامان: بۆریە نەوتەکان پەنجا ساڵ بۆریە گازەکان سەد ساڵ

تورک سیاسەت دەکات کوردیش خەریکی سەوداو معامەکردنە بە مەرگی خۆییەوەبۆریە نەوتەکان پەنجاڵ، بۆرییە گازەکان سەد ساڵ، ئاوەکەی بانیخێڵان بۆ هەتاهەتایی! هەر هەواکەمان ماوە ئەویش ڕۆژێک دهێت تورکیا لێماندەکرێتەوە دڵنیابن کە ئەو ڕۆژە دهیت کە هەموو سەروەری تاکی کورد لە ژێر ڕەحمەتی پۆستاڵەکانی ئەتاتورکەکاندا حۆتە...