کورد کەی تەڵاقی خۆی لە عێراق و لە ئیسلام وەردەگرێت؟
Wednesday, 12/04/2017, 19:22
نزار قەبانی کە ژنەکەیان لە فڕۆکەخانەی بێروت تیڕۆرکرد، دەفتەرێک شیعری بە جنێو خستە پۆستی سەرانی عەرەبەوە و سەرکردەکانی عەرەبی کرد بە بەرەیبێنوێژ. ئێمە نزار قەبانی نین تاکو لەسەر ژنێک دنیایەک وێرانکەین، ئێمە کوردین خەڵکی باشورین دەستمان بە کۆیلەبوونو گەمژەیی خۆمانەوە گرتووە تاکو کەسێکیتر کۆیلەیمان لێ نەفڕێنێت. ئەوەندە کۆیلەو گەمژەکراین تەنانەت گومان لە خۆیشمان هەیە کە سەر دووپێدا وەستابین! دڵمان لە هەموو شتێک پیسکراو لە هەڵنجی هەموو ناشیرینێکاندا هەڵیانکێشاین! ئێستاکە بەم هەموو ناشیرینەوە چۆن دەتوانین ڕووبەڕووی شیرینەکانی وڵات ببینەوە؟ بە ئاوێنە بڵین ئەوەندە بە ناشرینی لەبەردەم تۆدا قوتبوومەوە ئێستاکە بوومەتە دزێوترین بوونەوەر شەرم لەخۆمدەکەم کە ئەتبینم! تۆ هەموو
جوانێکانت بردوو منیش هەموو ناشیرێنێکان.
ئێستاکە بەم تەمەنی خۆڵە مێشییەوە
بەم سوێسکەی تەمەنو خۆڕنشینی ئێوارەیەوە
جەنگ بێت یاخود ئاشتی بەمنچی
گوناحەکان بەمن سپی ناکرێ هاوڕێ
تازە باوڕناکەم چاڵەکانی جەنگ
گوڵێکی تێدا بڕوێ
سەرکردەکانی کورد نەک ژنەکان بەڵکو سەروەری گەلێکیان خستۆتە بەر مەترسی تیرۆری دەروونییەوە. ئێمە لە نیشتیمانو شەڕەفێک کە دۆڕاندمان ئیتر هیچیترمان نەما بۆ ووتن. گەورەترین جامبازی بە خوێنی کوردەوە دەکەن، بەناوی دیموکراسییەوە کە بوونی نییە کوردستانیان پڕکردووە لە هەتیووچەو عەربچەو تورکچە و زۆڵە کورد و باشوریان بەتەواوەتی بۆ خۆیانو حەوت پشتی نەوەکانیان تاپۆکردووە و کۆنتراکی تاپەنجا ساڵیش گەرەنتی مانەوە بە خۆیانوو خێزانەکانیانەوە بە مۆرکراوی لە دووژمن مسۆگەرکردووە، دەشێت ئەوە لە هەموو مێژووی کورددا ئەوە یەکەم دیکۆمێنت بێت کە خرابێتە سەر پەرەی کاغەز ئەگینا هەموو مێژوو سیاسەتی کورد لەو باشورەدا هەر قسەو دەماودەم بووە!. ئێمە هەر لەئەزەلدا پێش لەدایکبوونمان موری کۆیلەبوونمان پێوەیە ئەگینا ئەم هەموو خۆهەڵخەتاندنە نیشانەی گەمژەی و لووتبەرزیمانە لەپایچی؟ پاش پەنجا ساڵیتر تێکەڵەیەک لە باشوردا ئاوێتە دەبێت کە نەوەکانی دواڕۆژمان بڵێن: باوکمان کورد بوووو! دایکمان کورد بوووو!.
ئەوەی ئەم دەسەڵاتە زورناژەنی هەیە نیو ئەوەندە دووژمنان نییانە! ئەوەی ئەم دەسەڵاتە تاکی کوردی گەمژە کردووە دووژمنان نەیانکردووە! ئەوەندە ئەم دەسەڵاتە سیخوڕو ڕەفیق حیزبی هەیە دووژمنان نییانە! ئەوەی ئەم دەسەڵاتە پیاوی بێ ئەدەبی هەیە پەروەردەکردووە ئەوەندە قوتابخانەیەکی بۆ جوانی بنیاتنەناوە.
ئێمە چ بەشەرێکین نەوەکانمان، مناڵەکانمان لەسەر تیغی گوێزانو دەمی شمشێرەکاندا ڕادەهێنین و فێریان دەکەین کە چۆن سبەینێ لە خوێنو گۆشتی شمشێرەکاندا هەڵکێشن. مناڵەکان بە کۆڵانەکانی شاردا دەگەڕانو خۆشەویستیو بەرائەتیان دەبەخشییەوە و لە دەرگای بەراتیان دەدا داوای تۆزێک شرینینان دەکرد کەچی لە گوناحەکانی ئێمەدا هەڵکێشران! ئێمە چ جۆرە بەشەرێکین هەمیشە پەنجەمان لەسەر پەلەپیتکەی تفەنگەکەمانە بۆ براکوژیی و دەستێکیشمان لەدەستی دووژمنەکانماندایە بۆ تەوقەکردن! هەمیشە ئیش لەسەر تێکشکاندنی ئێسکو پروسکی یەکتریدەکەینو مێژوومانکردووە بە گاڵتەیچی خۆمان! پیاوە ئازاکانی نیشتیمانمان، پیاوە ئازاکانی نێو گۆرەپانی جەنگمان جنێوبارانکردووە چەپڵە بۆ پیاوێک لێدەدەن کەهەموومانی لەسەر سفرەی دووژمنان هەڕاجفرۆشکردووە! کە هەموومانی ناپیاوکردووەو کردووین بەگاڵتچی پیاوی ڕۆژگار.
خومەینی کلیلی بەهەشتی پێبوو دەیدا بە پاسداران تاکو لەوێ دەرگاکانی بەهەشتی پێ بکەنەوە! داعش کلیلی بەهەشتی پێبوو دەیدا بە جەنگەوەرەکانی تاکو لەوێ دەرگای بەهەشتی پێ قفڵدەن! سەرۆکیش کلیلی دەوڵەتی کوردی پێیەو تاکو تاکی کوردی پێ گەمژەکات.
ئێمە پاشماوەی هەموو جەنگ و شەڕانگیزەکانی ئەم جوگرافیایە بووین تاکو ئێستاکە نەمانتوانی نەوەیەک بە ئارامی بهێنیە ئەم دنیایەوە! هەمیشە دەستێکمان بە چەکەوە و قاچێکیشمان بە هەڵهاتنەوە! خەونمان بە ئازادییەوە دەبینی کەچی ئۆردوگایەکیان بۆ خوڵقاندین و ناویاننا نیشتیمان! لەوەتەی هەین لە چاوەڕوانی پیاوێکداین کەخۆمان لە جنسی پیاوین! ئێمە پیاوانی سەردەمی چاوەڕوانێکانین لەوەتەی هەیەن لە چاوڕوانیدا بەسەر ئێسکو پروسکی یەکتریدا ئێشکدەگرین! ئیستاکە هەڵبژاردەیەکمان بۆ ماوەتەوە لەنێوان تاعوون و کولێرادا، دەست بۆ هەر چڵە پوشێک دەبەین ئاوی گەمژەیی زووتر دەمانبات. سەر بەهەر ماڵێکدا دەکەین ئاگردان ساردەو کەسێک نییە پشکۆیەک لە ئاگرمان باتێ! خۆمان بووینەتە گڕو ئاگر لە خەرمانی تەمەنو مێژوو پیاوە جوانەکانی خۆمان بەردەدەین.
ئەنفال لە چاوەڕوانی ژنێکدا ووتی: پەنجەرەم کردووە بە قیبلەو هاوڕێ ڕۆژانەی تەنیایی خۆم، لە هەیوانەکەمدا خۆمو کۆترێک و چەند دەنکە گەنمێک ئیتر هیچیتر نییە گرێمانبات بەیەکەوە، خانویەک لە کەپرو چینکۆ، خانویەک لە عەزابو چاوەڕوانی بەم ڕۆژگارە بەدیار مەرگی مێینەی خۆمەوە لەو ڕێگایە دەڕوانم پیاوێک دەشێت لێرەو تێپەڕێت، پیاوێک بەدەم موناجاتی یەک دنیا نزاوە، بەدەم ئێوارەو چیرۆکەکانی سیمایەوە دەشێت لێرەوە تێپەڕێت، ئەو پیاوێکە چۆغەو مراخانێکەی بەری نەبێت ئیتر هیچیتر نییە من ئەو پیاوە بەستێتەوە بەیەکەوە ئەو بە کۆڵی خەمو ئازاری عەرعەرەوە سیمای بۆنکرۆزی گەرمی بیابانی هەڵگرتووە بۆنی غەریبی هەموو سیمای داپۆشیوە، دەشێت ڕۆژێک کە من بەدەم وەنەوزی چاوەڕوانیی غەریبێکەوە خەونبمباتەوە ئەو بهێتو لەدەرگاکەم بدات! ئیتر ئەو غەریبو زیندوو منیش خەونێک ئیتر هەڵنەسمەوە، ئەو پیاوێکە لە بیابانەکانی نورگە سەلمانەوە هاتووە و لمی عەرعەری هەموو چۆغەکەی خۆڵاویکردووە من بەم هەناسەی تەنگەمەوە من بەم کراسە تەنگەمەوە تووند توند باوەشی پێدادەکەمو کراسەکەم لە ئامێزی ئەودا دەدڕم، ژن مردوو پیاوە چۆغە شەڕواڵ سەوزەکە نەهاتەوە! ژن مردوو غەربێک نەبوو بە دوو پەنجە لە پەنجەرەی چاوەڕوانی ئەو بدات.
هەر کاتێک ئیسلام دەسەڵاتی هەبێت و حوکمی ئەو جوگرافیایەی کردبێت یەزیدێکان ئامانجی سەرەکیان بووە چونکە ئەوان دەیانەوێت ڕەسانایەتی تاکی کورد بۆ هەتا هەتایە بسرنەوە، دەبوایە کورد یەزیدی بکردایە بە ئاینی خۆییو ئیتر بۆ هەتاهەتایە تەڵاقی خۆی لەو جوگرافیاو ئیسلام وەرگرتایە بەڵام مەخابن ئێمە ئاقڵی دواوەی ڕۆژەکانی خۆمانین هەرگیز پێشبینیمان نییە بۆ داهاتوو، داهتوومان خستۆتە هەگبەی پیاوێکەوە کە لەئەزەلەدا بوونی ئەو پیاوە وەک خورافاتی موغامەراتی سەندیبات وایە و ئیتر ناگەڕیتەوە.
ههموو ئهوروپا چاوهڕوانی ئهوهبوو كورد قسهیهك بكات له كاتی ڕوخانی سەددامدا بهڵام كورد هەمیشە قاچه گۆجهكهی عێراق بووه..ئهوهی دڵی بهوه خۆشه لهدوای ڕوخاندنی دیكتاتۆرێك ئازادی دهگهڕێتهوه ئهوه بزانه زۆر خۆشباووڕه.. كورد كهسایهتیەكی خۆشباوره هەمیشە بهدووی بازنهی بیرچونهوهدا خولدهخوات.. كورد هەمیشە له ناههمواریو دوودڵیدا دهژی ههربۆیه ئایندهیهكی ڕوونی نییه. كورد نیشتیمانیكی ههیه بهقسه تاپۆكهی له گیرفانی دوومندایه. كورد سهركردهیهكی ههیه ههر به قسه ووتهكانی له دڵی دووژمندایه.پیاوێک کەناوی خۆینابوو سەرۆک ووتی: هەرکەسێک ئەم وڵاتەی بەدڵ نییە دەرگا لەسەرپشتەو ئیتر بەرۆکمان بەرداو سەرمان نەئێشێنێت! گەمژەیەک ووتی: [ نیشتیمان موڵکی نەوەی داهاتووە نەک ڕابردوو]!.
ئەوەی نیشتیمانی نەبێت نازانێت واتای ئازادیو خۆشەویستی بریتییە لە ڕێزگرتن لە تاکەکانی کۆمەڵ.. تاکەکانی وڵاتی من ئاوارەی ناخی خۆیانن.. هەر گەلێک تاکی ئازادی نەبێت ووتەی ئازادیشی نابێت! بەخستنی قنگی جگەرەیەک بۆ تەنکەی خۆڵ مانای خۆشەویستیە بۆ نیشتیمان بەڵام مەخابن ئێمە نیشتیمانەکەمان کرد بە تەنەکەی خۆڵو پڕمانکرد لە زۆڵە کورد پیاوی چڵکاوخۆری دەسەڵات بستێک خاک نەمایەوە بۆ خۆمان تاکو پێشوویەکی تێدا بدەین! ماڵێکمان هەبوو لە موحیبەت پشوویەکمان تێدا نەدا ڕەدووی سێبەری سەرکردەیەک کەوتین، کچە جوانەکانی نیشتیمان دوگمەی کراسەکەیان ترازاند ئێمە چەمۆڵەمان لە عەشق گرتو ڕەدووی پیاوێک کەوتووین کە خۆمان لە جنسی پیاو بووین! لەوەتەی هەیەن پیاوی خەڵکین هەرگیز نەمانتوانی بۆ نۆبەرەیش بۆ تەنها ساتێک پیاوی دواڕۆژی خۆمانبین. دەبا نیشتیمانێک دروستکەین لە ئارامی تاکو نەوەی داهاتوومان بە ئارامی بێنە ئەم دنیایەوە و دڵمان پڕبێت لە خۆشەویستی یەک و توندوتیژی بخەینە تەنەکەی خۆڵی نیشتیمانەوە نەک سەروەریمان.
نێردراوه له: Monday, August 25, 2008
تێبینی:
ئەم بابەتە وەک کۆمێنت بڵاوکراوەتەوە بەڵام لەگەڵ هەندێک دەستکاریدا جارێکیتر بڵاودەبێتەوە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست