کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کۆدەکان یاخود داتاکانی بەدبەختی (بەشی دووەم)

Sunday, 22/01/2017, 23:43


لە ١٩٦٤ تاکو دۆناڵد ترامپ
دەبوایە من قسەیەک هەبوایە بۆ دۆناڵد ترامپ چونکە ئەو سەرۆکی کۆدە تاکەکانی دەسەڵاتە. گەیشتنی ترامپ بە دەسەڵات هیج پەیوەندی بە هاکەرە ڕووسەکانەوە نییە بەڵکو ئەوە ڕێکەوت بوو کەئەو پیاوەی خستە سەر سکەی سیاسەت. ئەو وویستەبوو کە دەیخواست کارێک بکارت جودا لە ڕابردوو کە بازرگانێکی سەرکەوتووبووە بە ووتەکانی ئەو پیاوە ئەوەمان پێدەڵێت کە ئەو دەیەوێت مێژوویەک جودا بۆ خۆیی‌و ئەمەریکێکان بنووسێتەوە کە لە ڕابردوودا ئەمەریکا نەبینیوە بە خۆییەوە. بەڵام ئەم تێروانییە ڕاست نییە بەڵکو ئەمەریکا وڵاتێکە نەک زلهێزی ئەم  دنیایەیە بەڵکو جوگرافیایەکە پڕ لە دیموکراسی تاکەکان و مێژوویەکی پڕشنگداری بەخشیوە بە ئەمەریکا، جێگومانە وڵاتێک کە زلهێزی دناییە و کۆدەکانی ئەم گێتییەی لە بۆکسە گەورەکەی مایکرۆسۆف ئۆفیسدا هەڵگرتبێت فێڵی تێدا بکرێت؟ ئەمەریکا وڵاتێکە پڕ لە دیموکراسی دەنگەکان لەوێ خەڵک دەتوانێت ئەوەی دەیەوێت بیکا و بیخوازێت ئەمەریکان دریم  زۆر کەسی گەیاندە پلەی دەوڵەمەندو هۆشمەندی ئەستێرەی سینەماکانی هۆڵیهود کە گومانی تێدانییە کە زۆربەی ناودارەکانی ئەمەریکا بە ڕەگەز ئەمەریکی نەبوون بەڵکو کۆچەربوون‌و هاتوونەتە ئەمەریکا.
ئەمەریکا خۆی لەخۆیدا سیحرێکە جادوویەکە هەر کە بوویت بە ئەمەریکی خۆت لە ژێر ئەو ئاڵایەردا دەدەیت بەکوشت هەربۆیە ترامپ دەیزانی چیدەڵێت کە دەیگوت: هەموومان لە ژێر یەک ئاڵاو یەک نەتەوەدا بەبێ ئاوردانەوە بۆ ڕابردوو تەنها چاوەکانمان ئایندەمان دەبینیت نەک ڕابردوومان.
بەهەمان شێوە وڵاتێکی تر هەیە لەم دناییەدا کە هیندستانە لەوێش دیموکراسی ئاینەکاندا هەیە کە ئەو وڵاتەی زیاتر جوانکردوە وەک لەوەی کەهەیە. لە هیندستان زیاد لە سەد ئاین هەیە بە بێئەوەی ئەم ئاینانە ڕێگریکەن لەبەردەم یەکتریدا بۆ نمونە: یەکێک وێنجە دەدات بە گاکەی تاگاکە دڵی لێنەرەنجێ کە گاکەی تاقە خودا ئەوە! یەکێکیتر گۆشتی گا دەخوات ئەوی تریان لە پەرستگاکاندە خواردن دەدات بە جرجە زلە بۆرە ناشیرینەکان یەکێکی تر لەدەشتەکاندا خەریکی ڕاوکردنی مشکە و جرجە گەورەکانی بۆ بژێوی ژیانیان و دەرخواردی مناڵو خێزانەکانیان دەدەن تاکو ژیانیان بەردەوامبێت.یەکێک لە کەنیسەکاندا نوێژێکی سەفەریمان بۆدەکات  خێرا دەڕوات، ئەویتریان لە مزگەوتەکاندا یەک دانە کاتژمێر خەریکی نوێژو گێرانەوەی قەرزەکانێتی بەبێ ئەوەی یەکێکیان دڵی لەویتریان برەنجێ!.
لە عێراقیشدا لەوەتەی مێژووی ئیسلام و عەرەب هەیە شیعەو سونە لەیەکدەکوژن کە هەردووکیان نەک دوو ئاینی جودان بەڵکو یەک ئاینی ئاسمانین‌و باوڕیان بەیەک خودا و یەک پێغەمبەری خودا هەیە کەچی شمشێرەکانیان هەمیشە لەسەر گەردنی یەکترییە بۆ سەربرین‌و خوێن ڕشتن! ئیتر ئەمە جێگەی گاڵتەو پێکەنین‌و گەمژەییە ئەگەر چاوەڕوانی باشتر یاخود ئارامیان لێکەیت؟. لە باشوریشدا دیموکراسی کوشتن‌و تۆقین هەیە! پارتەکان بۆیان هەیە لەسەر ساتیرە شیعرێک بتکوژن یاخود لەسەر ڕاپۆرتێک لەسەر گەندەڵی بتکوژن، تەنانەت دەستیش بگریت بە کڵاوەکەتوە هەردەتکوژن چونکە بە ناوی ئابرووی نیشتیمانەوە بەرەوە کێڵگەکانی کوشتنت ڕاپێچدەکەن. ئەم تۆقین‌و گەندەڵی و خۆ بەسووک زانینە ئێستاکە لەبەرژەوەندی دەسەڵاتدارانی باشوردایە بەڵام ئەمان دەستکەوتێکی کەمیان دەستدەکەوێت لەو سەرمایە زەبەلاحەی باشور،! بە پلەی یەکەم سودمەندە تورکیایە! ئەگەر سەرمایە زەبەلاحەکەی باشور نەبوایە بە خێرو بەرەکەت بۆ تورکیاو ئەردۆغانێکان ئێستاکە بەدڵنیاییەوە تورکیا لەسەر پەلەقاژەی مەرگدابوو ئێمەی کورد دەمانتوانی لە باکوریشدا کیانێکی کوردی مسۆگەرکەین بەڵام تاکو سیاسێکانی باشور مابێت تورکیا دەوڵەمەدتر و بەهێزتر دەبێت بەپێچەوانەکەیشیەوە ڕاست دەبێت. 
ناوهێنای هاکەرەکانی لە هەڵبژاردنی ئەمەریکادا جێگومانە و خۆی لە خۆیدا ئەو سیاسەتە پیسە و هەڵخەڵەتێنەیە کەدەیانەوێت دەمی خەڵکی پێ قفڵدەن وەک لەوەی  خەیاڵو ئەندێشەیان بۆ شوێنێکی تر بچێت، هەمیشە سەرقاڵیکردنی خەڵک بە هەندێ شتەوە ئەوە بزانە کارەساتێک لە پشت ئەو سەرقاڵیکردنەوەوە هەیە! وەک  کارمەندان و سیاسەتمەدارەکانی هەرێم هەمیشە خەڵکیان سەرقاڵکردووە بە شتە لاوەکێکانەوە بەڵام لە جەوهەردا خەڵکی پێهەڵخەڵاتاندووە و لە ژێرەوە خەریکی فرۆشتنی خاکو ئاوی ئەم نیشتیمانە بووە  لەبەرامبەریشدا کڕینی نەهامەتی‌و نەگبەتی‌و برسێتیی بووە. بلزاک دەڵیت: لە پشت هەر سەروەتو سامانێکی زۆرەوە تاوانێک هەیە! بێگومانم بە گریمانی ئەم وتەیە هەموو ئەو سیاسیانەی کە بوونەتە سەرمایەدارێکی زەبەڵاح نەک تاوانێک، سەدان تاوانیان ئەنجامداوە تاکو گەیشتن بەم هەموو کۆدو ژمارەی دۆلارو پاسەوان و موڵکەکانیان کە ئەمڕۆکە هەیانە!
ئەم ژیانەی ئێمە خەریکە بۆن‌و ڕەنگی دیکتاتۆرەکان دەگرێت. ئەگەر لە کۆریای باکور دیکتاتۆرێکی بچکۆلانەی وەک کیم یەنگ هەبێت لە روسیا پۆتین، لە تورکیا ئەردۆغان، لە سوریاو ئێران مەلاکان و ئەسەد، لە سعودیە خێزانی ئەل سەباحەکان هەبێت دەبێت لە ئەوروپایشدا هێزێکی پتەو هەبێت بۆ بەرگریکردن لە ڕەگەزپەرستەکان ئەگیان درەنگکەوتن نیشانەی گەمژییە بۆ ئەوروپێکان هەربۆیە ترامپ لە چاو بیروراو سەرنجی هەندێکەوە جێگەی مەترسیە دەڵێن: نەوەک جیهان ئیتر بەروە هیتلەرەکانو  ماسۆنێکان و فرانکۆکان و راسیستەکان بڕوات.
پۆتین کە دەخوازێت ترامپ بێتە سەرۆککۆماری ئەمەریکا لەبەر ئەوە نییە کە هاکەرەکانی رووس ئەوەیان کردبێت بەڵکو ئەو دەزانێت لە داهاتوودا لەگەڵ کێدا دادەنیشێت! لەگەڵ کابرایەکی بازرگاندا دەتوانێت زیاتر معامەلەو و سەوداکات چونکە دۆناڵد ترامپ کەم ئەزموون لە سیاسەت و پڕ کاسە لە سەرمایەو پارە! بازرگانەکان هەر خەریکی کڕین‌و فرۆشتن تۆ بڵێت ترامپ کە خاوەنی کەسایەتێکی ئەوەندە پڕ پارەبێت ئاسایشی ئەمەریکا بخاتە مەترسییەوە؟ لای ئێمە فرۆشتنی خاک زۆر ئاسانە وەکو فرۆشتنی خوێنی ئێمە بە ناوی شەڕەفی نیشتیمانەوە دەمانفرۆشن!. ترسی ئەمەریکێکان و سیاسەتی ئەمەریکا ئەوەیە کەلەم هاوکێشەی سیاسەتەدا لەگەڵ ڕوسسەکاندا بیدۆرێنن! هەربۆیە ئەمەریکێکان ترسیان هەیە کە ترامپ بکەوێتە تەڵەی پۆتینەوە. پۆتین پیاوێکە پڕ لە ئەزموون، پڕ لە کاری دیبلۆماسی ئەو دەزانێت بە چ زمانێک قسە لەگەڵ ترامپدا دەکات کە زۆر ئاسانترە لە زمانی گفتوگۆرکردن لەگەڵ سەرکردەکانی ڕابردوودا جگە لەوەیش ترامپ کار بۆ پتەوکردنی پەیوەندێکان دەکات لەگەڵ ڕووسەکاندا کەئەمە بە دڵی سیاسێکانی ئەمەریکا نییە! دۆناڵد ترامپ قسەکەرێکی کۆنکرێتییەو ناتوانێت دبلۆماسیانە قسانبکات هەربۆیە نیگەرانی خستۆتە دڵی زۆربەی هاوەڵەکانییەوە. ئەمەریکێکان لەوە دەترسن ترامپی کەم ئەزموون ببێتە هۆی مەترسی بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەو سەروەری ئەمەریکا بخاتە ژێر پرسیارەوە؟.
لە باشوردا بەگریمان لە هەرێمی کوردستاندا پیاوی سیاسی‌و دیبلۆماسیمان نییە بەڵکو پیاوی بازرگانمان هەیە کە هەمیشە خەریکی ئاڵوگۆرینکردو فرۆشتنی چاڕەنوسی خەڵکەکەی خۆیانن بە باشترین بیمەی مانەوەی خۆیان و خێزانەکانیان. ئەوانە ئامادەن هەموو ئاسایشی نەتەوەو سەروەری گەل بخەنە ژێر پۆستاڵەکانی بەرژەوەندی خۆیانەوە هەربۆیە ئەم جۆرە پیاوانە هەم جێگەی گومانن هەم جێ بەدبەختی ئایندەمانن! لەهەر وڵاتێکدا پیاوی سیاسی زۆر بوون ئەوا ئەو وڵاتە هەرگیز ئاسودەیی بەخۆیەوە نابینێت لەوەیش زیاتر کەئەو پیاوانە خەریکی فرۆشتنی خاکو سەروتو سامانی وڵاتەکەی خۆیانن وەک باشوری کوردستان کە پڕە لە پیاوی بەناو سیاسی!.
پۆستی سەرۆکی هەرێم ئەگەر ئەوەندە ئەرزیشی هەبوایە جەلال تاڵەبانی وەریدەگرت بۆ خۆیی و لەو باوورەدا بووم هەزار شەڕیدەکرد لەسەری ! بەڵام ئەو زانی پۆستەکە ئەوەندە ئەرزیشی نییە دای بە بەرزانی، چونکە کاری خۆبەڕیوەبردن بە هەموو کەسێک ناکرێت، جگە لەوەیش گۆرینەوەی پۆست جارێکیتر وەک سەواداو معامەلەی ئەم پیاوانە بوو کە چەندین ساڵە خویان پێوەگرتووە و فێڵێکش بوو لەیەکتریانکرد لەئەنجامدا ئەمیان ئفلیج بوو ئەویان سوکبوو!؟ نزیکەی پەنجا ساڵ ئەمانە بە شاخەوە بوون نەیانتوانی کوێرە دێیەک ئاوادانکەنەوە ئێستاکە چۆندەتوانن شارێک بەڕیوەبەرن؟ نەیانتوانی چاڵێک بۆ خۆشاردنەوە هەڵکەنن یاخود وەک ڤێتنامێکان سەنگەرێک بە ڕووی دووژمندا لێبدەن چونکێکە کوشتن‌و ژیان تاکەکانی کۆمەڵ زۆر ئاسانتر دەهات بەدەستەوە وەک لە چاڵهەڵکەندن‌؟ کوشتنی تاکەکانی کۆمەڵگە ئەوەندە ئاسانبوون بۆیان هیچ نارەحەتێکیان پێوەدیارنەبوو چونکە لەژێر شەڕەفی نیشتیماندا دەدران بەکوشت! کەس بۆی نەبوو گلەییان لێکات؟. ئەمانە ئەوەندە فوویانکردەو پیشمەرگەی کوری هەژار تاکو بە پێوە شەڕیاندەکرد وەک لەوەی فێریانکەن چۆن سەنگەر لێدەن تاکو نەکوژرێن، ئازایەتی لەوەدایە کە نەکوژرێت نەک بە پێوە شەڕکەیت و لەدوای خۆت منداڵو ژنەکەت سەرگەردانکەیت. کوردایەتی ئەوەیە هەرکەسێک لە ڕێگایی خۆیەوە بەرماڵەکەی خاوێنکاتەوە نەک بە کوشتیبدات و ماڵوێرانیکات.
کاتێک شەکرو خوێ بەتێکەڵی دەرژێتە کۆپێک ئاوەوە، کاتێک کە دۆکۆمێنتێک دەسوتی‌و پیاوێک دهێت دەڵێت: من شەکرو خوێکەتان بۆلەیەک جودا دەکەمەوە، من دۆکۆمێنتە سوتاوەکەتان بۆ دەکەمەوە پارچە کاغەزێکی بە نرخ! کاتێک هیچ شتێک لەجێخۆی نەماوە پیاوێک دهێت دەڵێت: من چاکیان دەکەمەوە ئەوە مەگەر زۆر گەمژە بیت تاکو باوڕ بەو پیاوەکەیت ئەگینا هیچ هێزێک نییە پارچەیەک کازەی سوتاو بگەرێنێتەوە دۆخی جارانی؟ یاخود شەکرو خوێ کە تێکەڵی کۆپێک ئاو بووە لەیەک جوداکاتەوە؟ ئەم هاوکێشەیە پێماندەڵێت: کۆدی گەمژەیی لای پیاوە دەسەڵاتدارەکانی حیزبە! و کۆدی خۆبەرێوەبردنی ئەم ژیانەیش لای تۆیە؟ کۆدی بەختەوەری خۆتو مناڵەکان‌و خۆشەویستانت لای خۆتانە؟ ئەگەر تۆ نەچیت بۆ سندوقی دەنگدانو کۆدی دەسەڵاتدا تازە نەکەیتەوە بۆ پیاوەکانی حیزب ئەوا ئەم پیاوانە ئیتر ناتوانن کۆمەڵکوژتکەن؟ تۆ دەبێت لەوەبگەیت کە چون بۆ دەنگدان کەس دەمانچەکەی لەپشت سەرتەوە ڕانەگرتووە ئەگەر نەچیت دەتکوژم؟ دەنگدان بەدەست خۆتە تکایە کە دەنگیشتدا ئیتر ئەنجامەکەی بزانە ئیتر شەقامەکان پر هاوار هاوار مەکەو مناڵانی کورد بێخوێندن‌و بێ زانست مەکەن بالەوە زیاتر سەرگەردان‌و نامۆ گەمژە نەبن. تکایە ئاگات لەو کۆدانە بێت ئاڵوگۆریان پێمەکەن؟
لە ئەوروپادا دوو شت زۆر جێ پەشمە! یەکەمیان: بێئیشی و بێکاریە چونکە ئەگەر ئیش نەکەیت ناتوانیت وڵاتەکەت پێشخەیت وە لە پارەیەی کە دەستیشت دەکەوێت تۆ مانگانە میقدارێک کەم دەخەیتە سەر قاسەی دەوڵەت واتە باجی مانگانە  ئەو پارانەیش بۆ ئاسودەیی‌و ئاسایشوو خزمەتگوزاری خەڵکەکەی بەکاردهێتەوە. دووەمیان: ناپاکیکردنە بە نیشتیمان و خەڵکەکەی یاخود سیخورکردن بەسەر ئاسایشی نەتەوەوە ئەم دوو کردارە بەپلەی یەکەمیان سیخوریکردن بەسەر خاکو خەڵکەوە بێیەکو دوو دەتخاتە دەرەوەی ژینگەی خەڵکەوە ئیتر جارێکیتر بۆت نییە پێبنێتەوە سەر خاکی نیشتیمان. بەڵام لە هەرێمدا لە نیشتیمانەکەی ئێمەدا جگە لەوەی زۆرینەی خەڵکەکەی بێیشو کارە دەوومیشیان خەڵکانێک زیاد لە ژمارە بوونەتە سیخور بەسەر ئاسایشی نەتەوەو و کەسیش لێیانناپرسێتەوە ئیتر پێمانناڵێت نیشتیمان چۆن ئاراممی بەخۆیەوە ببینێتەوە؟ یاخود چۆن نیشتیمان پێشدەخەیت کە بێئیشی و بێکاری ژیانی ڕۆژانەی خەڵک بێت؟
ئوباماو خێزانەکەی بەسادەیی هاتنو بەسادەی لە کۆشک بەبەر چاوانی هەموو ماسمێدیاو کامێرای دنیاوە ماڵئاوایان لە دەسەڵاتکرد گەڕانەوەی بۆ سادەی ژیان ماڵە گەورەکەی خۆشبەختی مرۆڤەکان. ئادەمیزاد چەند سادە بژی دووئەوەندە خۆشبەختانە دەژی! ئەمە بۆچونی منە! من ناتانگەرێنمەوە بۆ تەنیایی بەڵکو من دەمەوێت پێتانبڵێم هەموو سەروەتی دنیات هەبێت کە خۆشبەخت نەبیت وەک ئەوە وایە لەگەڵ هەموو خوانێکدا قاپێک ژەهرو زەقنەمووت بچێت بە هەناوتدا! خۆشبەختی کلیلی ئاسودەی مرۆڤە هۆشمەندەکانە. لای ئێمە پارە لای دڕندەکان‌و  زەقنەمووتیش لای هۆشمەندەکان!ئەگەر ئەم دوو هاوکێشەیە ئاڵوگۆڕی پێبکەیەت ئەوا بێگومان بێیەکو دوو دنیا سەرونگووم دەبێت لای خۆمان چونکە دڕندەکان ناتوانن یەک دانە ڕۆژ بێ پارەو خواردن ببن بەڵام هۆشمەندەکان هەمیشە ئارامیان هەبوو توانیویانە دۆخەکە هەرچۆنێک بێت بەڕێبکەن. سەرکردەکانی ئێمەیش بە سادەیی هاتنەوە وە بەبەرچوانی هەموومانیشەوە هەرچی سەروەتو سامانی وڵات هەبوو بردیان بۆخۆیانو خێزانەکانیان و گەڕانەوەی بۆ کۆشکە گەورەکانیان کە لەسەر خوێن‌و ئیسکو پروسکی خەڵکی هەژار دروستانکرد.
بایەکی سار خۆیکرد بە دڵی شاردا پەنجەکانی دەتەزاند باوکم یەکسەر گووتی: پایزیش هات ئەو دەرگایانە داخەن من لەبەر خۆمەوە گوتم: چزوو هاوین تەواو بوو کەواتە ئیتر شەڕە ئاوناکەین، ئیتر تۆپەکەمان دەبێت هەڵگرینەوە بۆ ساڵێکیتر. ساڵێک پڕ لە چاوەڕوانی تۆپێکدا! ژیان وەک تۆپێک وایە هەر دەبێت بەدوویدا ڕاکەیت کە هاتەبەر قاچەکانت شەقی تێهەڵئەدەیت! بەڵام ئێمە تۆپەکان هەبوو حەزماندەکرد شەقی تێهەڵدەین و بەدوویدا ڕاکەڕاککەین کەچی ئەویشمان لەسەر ڕەفەی هەرزەییمان دانا وەک خۆزگەو ئارەزووەکانی ترمان، ئای! ئێوە نازانن! ڕەفەی هیواو خۆزگەکانی ئێمە چەند قورسببوو ئیتر توانای هەڵگرتنمان نەمابوو. هەموو شتێک لێرەکانەوە دەستپێدەکات کە خەیاڵو ئارەزوو خۆزگەکانی گەنجانت کوشت‌و دەرگاکانی خەیاڵت لەسەر گەنجەکان داخست ئیتر ژیان بتەوێونەتەوێت بۆنی گۆڕەیی دەگرێت، جاڕان لە ڕقی بەعسێکان و ڕژێمەکەی سەددامدا گۆرەی سپیمان لە پێدەکرد و لەگەڵ کراسی سپی و پانتۆڵی کابوو کەچی بۆ نەگبەتی ئەویش نەک قەدەغەبوو بەڵکو هەندێکجاریش دەیانگرتین‌و ئازاریان دەداین ئێوە بیرتان نایە کە شەقامەکانی شاڕ وەک ئێستاکە بەپیاوانی دەمامکدارەوە نەوەستابوون شەو تاکو بەیان بەدیاری ئێشکی شارو شەقامەکانەوەبن ئەوساکە داموچاوەکان جوان دیاربوون دەتزانی ئەمە کامیان جاشەو کامیان تەوارییەو کامیان قواتخاسەی عەرەبە! بەڵام ئەمڕۆکە شەقامو کۆڵانەکانی شار بە پیاوانی دەمامکدار ‌هەڵپەسێنراون تۆ نازانیت کێ ماڵەکەت دەسوتێنێت؟ یاخود کێیتر سفرەی خوانت لێدەکات بە زەقنەموود؟ جاران ئای بۆ جارانی شار دەرگاکان هەموو لەسەرپشت بوون لە خانویەک دەچوو لە بەدەنیشت خوداوە خۆشەویستی‌ لێدەباری.
کە نان‌و ماستمان خوار یەکسەر کتێبەکانم هەڵگرتوو چووم بۆ قوتابخانە خۆشترین شت چوون بۆ قوتابخانە بوو بەیانیان ڕۆشتنی قوتابێکان بەو بەیانییە وێنەیەکی دڵفرێنی دەدات بە مێشک لەوێوە ئیتر سروشتی پاک‌و جوانی مناڵە وردیلەکانی دنیایەکی تری ئەم نیشتیمانە بوو باوڕم نەدەکرد زۆر چاو ئەو جوانییە ببینێت من کە کتێبەکانم دەگرت بە دەستەوە کتێبی زیندەوەزانیم دەخستە بەری پیشەوەی دەستم یاعنی ها لە ئامادەییم چەند کەیفم پێدەهات پانتۆڵە قوماشیە تەسکەکەمان لەگەڵ جارلسەکانی قاچەکەنی دەتگوت کۆتری پەرلەپێین و کراسێکی سپی یاخود سورمان لەبەردەکرد بەڵام زۆربەی جار کراسەکەمان ڕەشبوو ڕیشمان دەهێشتەوە گوێمان لە گۆرانێکانی داریوش دەگرت ئەو گۆرانییانە دنیایەک کەئابەو  دنیایەک پرسیاری لادروستکرین؟ بەڵام خودی قوتابخانە زۆر ناخۆشبوو لە زیندانییەک دەچوو کە مامۆستاکان دەوری پاسەوانیان دەبینی وەک لە مامۆستا بەڵام چون بۆ قوتابخانە خۆیی دناییەکیتر بوو ئێمە دەمانتوانی بەیانیان نیگاکان لەگەڵ ئەو كچانەدا بگۆرینەوە کەبە دزییەوە دڵداریمان لەگەڵ دەکردن. 
 دنیایەک پڕ لە شادی‌، دناییەک پڕ لە خۆشەویستی مناڵانە ژیان زۆر سادەبوو تائەوکاتەی باوکم ئێوارە هاتەوە نیگاکانی توورەییان لێدەباری من دەمبینی ڕەشداگەڕابوو لەبەر خۆمەوە گوتم حەتمەن داغی پیڵاوەکانی هەر دڵدا ماوە هەر دەبێت پێمبڕێژێت، شتیوانییە هەر دەبێت حەسەرمەیانێکم بکات کە نانو چای ئێوارەمان خوارد دایکم وەک ئەوە شتکی بیستبێت ئەویش بێدەنگ بوو نەمدەزانی چی ڕوویداوە بەڵام شەو درەنگانێک کە میوانێکی ناوەختمان هات ئیتر ئەوەی لەخەیاڵی مندا نەبوو ئەوە بوو پێڵاوی چی و کتێبی چی و تەرەماشی چی ئەوەی ئەوان بیریان لێدەکردەوە هەر بەلای ئەو خەیاڵانەی مندا نەدەڕۆشت بۆ بەیانییەکەی دنیا کشو ماتبوو لەباتی دنیای سارد کات زیاتر گەرمم بوو وەکو ئەوەی وەرزیش لەداغا گەرم داگیرسابێت لەبەر خۆمەوە گوتم: کەواتە جارێکە پایز نەهاتووە ئەوە کزەی بەیانیانبوو یاخود کزەی ئەو شەوە بوو کەباوکم خەون نەچووە چاوەکانییەوە کەواتە تۆپەکەمان هەڵناگرین و شەڕەی ئاوی خۆمان هەردەکەین من هەر خەیاڵم لای کۆترەکان بوو.
ساڵی ١٩٦٤ بۆ یەکەمجار جیابوونە باڵی برایم ئەحمەد و مام جەلال لە مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستانمان بیست. ژیان قۆناغێکی تری بەخۆیەوە بینی کەلەو پێش وەک ئەوەی هەرگیز شتیوا نەکرابێت! بەڵام ئەوە ڕاستنەبوو پێشتریش حیزبی شیوعی عێراقی هەر دووبەرەبوون نەک یەک بەرە! ئەمیان عێراقی ئەویان کوردستانی بەڵام کە باڵی کوردستانی بوو بە دووباڵ ئیتر کۆترەکە توانایی ئەوەی نەبوو بەباڵێک بفرێ ژیان قۆناغێکیتری بەخۆییەوە بینی کێدەبێت بەڵانسی هێزەکان؟ بەڵام بە بۆچوونی من لەتبوونی هێزەکان خۆیی لەخۆیدا ڕاگرتنی بەڵانسبوو بەڵام ناومانا بەرەی جاش‌و بەرەی گەل لە هەشتاکاندا لە نەوەکاندا دۆخەکە کەهەمان دۆخی شەستەکانی بینی بەخۆییەوە بەپێچەوانەکەیەوە لاسەنگبۆووە دیسان وەکو ئەوەی جێگاکانمان گۆریبێتەوە مێز وقەنەفەکانمان گواستبێتەوە بۆ لای چەپ‌و کورسێکانیش بۆ لای ڕاستی هۆڵەکە کە ڕاستیدا هەمان ژوور بوو چونکە دەرگاکە هەرنەگۆرابوو هەر لەجێخۆیی بوو نەجوڵابوو بەڵام ئێمە خۆمان پێوەگرتبوو ئاڵوگۆرمان بە شتەکاندەکرد وەک لە خۆماندا هەروەکو گوتم ئەمجارەیان بەملامان دەگووت بەرەی شۆرش ئەویتریان بەرەی چەپ لەوە دەچوون هەردوولا لەهەوڵی ئەوەدا بوون تامی بەرەکانبکەن لەدواییدا بریاری خۆیان بدەن کە کام بەرەیان زیاتر هیلاکی ناوێت کورد دەڵیت: جاشایەتی‌و پاشایەتی!
پاش دوو ساڵ واتە ساڵی ١٩٦٦ ئیتر باڵی سیاسی پارتی کە جودابۆووە لە ئێران گەڕانەوە خۆیانکرد بە عێراقدا ئەو عێراقەی هەموومانی ئاوا سوکو ڕسواکرد! ئایا کۆدی گەڕانەوەی باڵی سیاسی برایم ئەحمەد و مام جەلال بۆ عێراق بە زۆری بەرزانی بوو؟ یاخود شای ئێران؟ یان عێراق؟ یان ئەوەتا بە حەزو ئارەزووی خۆیان بوو؟ من پێموایە دروستبوونی ئەو باڵە خۆی لەخۆیدا لە بەرژەوەندی پارتییدا بووە وەک حیزب! دەشێت هەر لەسەرەتاوە شکستی ئەم هێزە چەکدارییە کەناومانابوو شۆرش دیاریکرابێت و دەبێت یەکێکیان ببێتە قوربانی ئەویتریشیان وەک بەرزەکی بابا بۆیدەرچێت؟ چونکێکە پارتی هەتاکو ئێستاکەیش دەستە چڵکنو پیسو شکێستێکانی بەسەر باڵی تاڵەبانیدا دەسرێت. هەمیشە ئەوان تاوانباردەکات لە ڕێگربوون لەبەردەم بزووتنەوەی کورددا بەڵام ئەمە ڕاست نییە بەڵکو هەردوولا هێلکەی یەک مریشکن!. دەبێت کۆدەکان لای کامیان بێت عێراق یاخود ئێران؟
ماوێتی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە