کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پەنجا ساڵی نەفرەتی

Saturday, 31/12/2016, 2:51


هاوڕێ
هێندە نابات ساڵیکی دیکە وەک خووی چەندین ساڵەیی بە ڕێگەوەیە
ناوی خۆیناوە ساڵی نوێ
من پێدەڵێم ئەو هەموو جوانێکانی منی برد
ئیتر نوێگەری ئەو لەچیدایە؟
بەم هەموو میکیاژی دەموچاوانەوە
ئیتر چۆندەتوانم ژوان ببمەوە
هاوڕێ
ساڵێک دهێت و خۆیی لە ئێمەدا جحێڵدەکاتەوە
ئێمەیش لە ئازارەکانیدا پیرتر دەبین
چەند ساڵێکی خۆینمژە هاوڕێ
خووی بە تەمەنی ئێمەوەی گرتووە
بە نازو حیلەو مەکری ساڵ
بە بەڵێنە درۆزنەکانی ساڵ
بە میکیاژەی سپێکانی‌و 
بە نیگا سیحراوێکانی تەفەرەمان دەدات
ئەو هەمیشە خۆی لە ئێمەدا جواندەکاتەوە
بە لووتفە درۆزنەکانی لە چاوەڕوانیدا دەمانکوژێ
کەچی ئێمە، ئای لە ئێمە!
ئێمەی ساویلکەو هیچ نەزان
ئێمەی دڵ ساف‌و هزر شێواو
دەڵێن بەڵکو ئەم ساڵمان باشتر بێت لە پار!
ساڵێک دهێت بە پەلە بۆ چرکەیەک لامان دەمێنێتەوە
لەسەر ڕەفەی ژیانی ئێمە ساڵێکمان بە قەرز دەداتێ‌و
ئینجا بێفەڕ دەڕوات
لەسەری ڕەفەی ژیانی ئێمە شتێکمان بە ئامانەت لادادەنێت‌
هەر زوو تێدەپەڕێت وەک ئەوەی قەرزی لامان بێت
بۆ چەند چرکەیەک دەمێنێتەوە 
بە پەلە دەستی ماڵئاوایمان بۆ بەرزەدەکاتەوە
بەبێ ئاوردانەوەیەک بۆ دواوە تیژ تێدەپەرێت
ئەو لەگەڵ ڕابردوودا هیچ خۆش سوحبەت نییە هاوڕێ
ئەو هەر دەڕوات و تابێت خێراتر دەبێت
وەک ئەوەی ئیتر تاکو ساڵێکی تر حەز نەکات چارەمان ببینێتەوە
وەک ئەوەی پێمان بڵێت:
گەوجەکان ساڵ بەڕێدەکەن و منیش جوانیکانیان دەمژم
کەچی ئاهەنگم بۆ دەگێرن!
ئەی ژن!
ساڵەکان ڕۆژەکان بە ڕێدەکەن 
ڕۆژەکانیش ئێمە
کەچی ئێمە، ئای لە ئێمە!
هەرخەریکی کۆکردنەوەی جەستەی ڕژاومانین
هەر سەرقاڵی پەنجەرە سڕین‌و
پەنجەی شکاومانین
ئیتر ئەو دهێت بە دڵێکی تەزییەوە
چرکەیەک لامان دەمێنێتەوە وەک ئەوەی زۆری پەلە بێت
لەسەر تاقی تەمەنی ئێمە ساڵێک دەبات‌و ساڵێک دهێنێت
تاکو ساڵێکی تر دهێت‌و دەیباتەوە
ئیتر ئەو خووی بە ساڵ و ڕۆژەکانی ئێمەوە گرتووە
هەموو سێسەدو پەنجاو دوو ڕۆژ دهێت 
بۆ چرکەیەک لامان دەمێنێتەوە و دەڕوات
ئیتر تاڵیک لە پرچی ئێمە سپی دەکات و جێماندهێڵیت
بەس ئێمە، ئاخ لە ئێمە
ئێمەی حەسرەتی 
ئێمەی ڕاکەڕاکا بەدووی پێچەکانی خۆشبەختیدا
بە دووی وونبووی جەستەو هزری ڕژواماندا
دەڵێن: ئاخۆ ئەم ساڵمان باشتر بێت لە پار
هاوڕێ
پەنجا ساڵە من ڕۆژو مانگ و سەعات‌و 
چرکەکانی تەمەنم بەڕێدەکەم
هەر چاوەڕوانم دەڵێم: 
ئاخۆ ئەم ساڵمان باشتر بێت لە پار
پەنجا ساڵی نەفرەتی هاوڕێ!
تەمەنێک پڕ دڵشاکاندن‌و
پڕ لە تێکشکاندنی جەستە‌و
پڕ لە بەڵێنی درۆ
پڕ لە وتەووتی پیاوە بوودەڵەکانی نیشتیمان
ئەو بستە خاکەی ناوماننا نیشتیمان 
درۆیەکی گەورە بوو هاوڕێ! 
ئەو جوگرافیایە بچوکە جگە لە تۆقاندن و ترس
هیج واتایەکی تری نەبوو بە بوون!
ساڵی نوێت بە خۆشی بێت هاوڕێ
چاوەڕوان مەبە هاوڕێ
هەر ئێستاکە ماچی ئەو کچەکە کە خۆشتدەوێت
ئەگیان چاوەڕوانی نیشانەی گەمژەییە بۆ ئایندە

٣١/١٢/٢٠١٦

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە