کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەردۆغان‌ و بەرزانی لەخەونی بوون بە سوڵتان‌و سەرۆکدا

Monday, 31/10/2016, 21:45


خەون بە دەسەڵاتەوە لەژێر پاساوی ئاسایشی وڵات‌و نەتەوەدا!
تورکەکان ‌و ئەردۆغانێکان خەون بە باپیرانیانەوە دەبینن، خەون بوون بەسوڵتان! بەڵام ئێمە فێردەکەن کە باسی ڕابردوو نەکەین! باسی جینۆسایدی ئەرمەنێکان و کوردەکان نەکەین! هەمیشە پەڕەیەکی سپیان بە ئێمە هەڵداوەتەوە وهەرخۆیشیان بۆیان ڕەشکردووینەتەوە و تاڵاویان کردووە بە هەناومانە وەکو ئێستاکەی داعش. 
بەرزانیش هەمیشە باسی ڕابردوومان بۆ دەکات کەچی خەون بوون بەسەرۆکەوە دەبینێت‌ کەئایندەیە! دەرگاکانی دۆزەغیشیان لەسەرداخستووین بۆ هەڵهاتن! ئەو تێناگات کە بوویش بە سەرۆک دەبێت بە سەرۆکی نیشتیمانێک خاڵی بە مانای وشە لە پیاو!! خەمی ئەمانە خەمی نەوەکانی داهاتوویانە، شەڕی ئێستاکە شەڕی نەوەکانە بۆ گەیشتن بە دەسەڵات! خەمی ئێمەیش خەمی نان‌و جوگرافیایەک بۆ ئارامی تاکو وەک مڕۆڤ تێیدا ئاسودەبین، نایەڵێن ئەوانە دەرگاکانی گەمژەیی‌و سەپانییان بۆ ئێمە واڵاکردووە تاکو هەمیشە لە خزمەتی سوڵتانەکان‌و سەرۆکدابین. {کوردۆ باسکی} ڕۆژنامەنوسی کوردی باکور لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤیزۆنیدا لەکاتێ کودەتاکەی تورکیادا لێدەپرسن دەبێت حاڵی کورد چۆنبێت؟ کامیان باشترە کودەتا یاخود ئێستاکەی ئەردۆغان؟ لەوەڵامدا دەڵێت: ئەوە هەڵبژاردەیەکە لەنێوان تاعوون و کولێرەدا! لای من جوانترین وەڵام بوو کەئیتر تێگەیشتن بۆ یەکەمجار دەبێت کە لەخۆییبگات! بەڵام لێرەوە لەسوتماکی باشورەوە بەرزانی دەیەوێت موسڵ بگۆرێتەوە بە گەڕەنتی دەسەڵات‌و مانەوەو بنەماڵە، دەیەوێت گەڕەنتی مانەوەی خۆیی دڕێژکاتەوە، دەیەوێت موسڵ لەگەرووی عێراقدا دەربهێنێت‌و بیخاتە گەرووی تاعون‌و کولێرایەکیترەوە! ئەوساکە ئێمە هیچ هەڵبژارەیەکمان بۆ نامێنێتەوە تەنها لەو نەخۆشییە ترسناکە کە هەڕەشەی لە ژیانمان دەکات گا عێراق بێت یاخود تورکیا. 
 
تانسۆ چیللەر لە ساڵەکانی هەشتاکاندا دهێت بۆ عێراق و چاوی بە سەددام حوسێن دەکەوێت پێدەڵیت ئاگات لەو تورکمانانە بێت! لەوەڵامدا سەددام دەڵێت: ئەگەر ئەوەندە خەمیان دەخۆیت دەتوانیت لەگەڵ خۆتا بیانبەیتەوە! بەڵام ئێمە بەوەیشەوە نەوەستاوین تورکمانیشیمان کردووە بە شەڕیکە بەشی خۆمان داوایی ئەوەمان لێدەکەن کە ببنە نەتەوەی دووەم لە باشوردا! بۆ کەس حساب بۆ کورد دەکات تاکو ئەمانە ببن بە نەتەوەی دووەم لە باشوردا لە داهاتوویشدا داوای جیابوونەوەمان لێکەن! بە درێژایی هەموو مێژووی عێراق تورکمانەکان هەمیشە لایانگرانی دەسەڵاتەکانی عەرەبی عێراقی بوون لەو جوگرافیایەدا وە هەرگیز ڕۆژێک لە ڕۆژان تورکمانێکم نەبینی دژی دەسەڵاتی بەعسێکان بێتەوە جگە لە کوردی بەدبەخت نەبێت. سەددام کوردی لە کەرکوکدا دەردەکرد، نەوتی نەدەیانێ، تەنانەت ئاوی خواردنەوەیشیان نەبوو هەر ماڵە چەند تانکییەکی ئاو لەسەربانەکان‌و چەند بەرمیلە نەوتێک لەبەردەمی ماڵەکانیانبوو، بایەعی نەدەیانی، ژیانێکی کولەمەرگیان هەبوو بەڵام یەک تاقە تورکمانی دەرنەکرد کەچی هەرخودی سەددام لە هەشتاکاندا بەهەزارەها کوردی فەیلی ڕەوانەی ئێرانکردووە؟ بەڵام ئەگەر ئەمڕۆکە سەددام لەسەر حوکم ببوایەو دەسەڵاتی هەبواییە بێگومان هەرچی تورکمان هەبوو لە عێراقدا دەریدەکردن‌و ڕەوانەی ئەردۆغان‌و تانسۆ چیللەرکانی دەکردەوە! کە داعشیش خۆیکرد بە کەرکوکدا وەک ئەوە وابوو تەنها هاتبن بۆ کورد کوشتن! تانسۆ چیللەر ئەو ئافرەتەی کە وتی: ئەوەی ئاڵای تورک داگرێت دەست دەبرینەوە!
 
یەکەم سوڵتانیش لەمێژووی ئەم خۆرهەڵاتەدا لە ساڵەکانی هەزارەکاندا بووە ناوی سوڵتان موحەمەد غەزنەوی بووە ئەم سەگبابە کە بەرەگەزیش تورک بوو بەڵام لە ئەڤغانستاندا توانی ببێت بە سوڵتان ئیتر دوابەدوای ئەوە عوسمانێکان نازناوی سوڵتانیان بردووە بۆ خۆیان. ئێستاکەیش ئەردۆغان دەیەوێت بگەڕێتەوە بۆ سەردەمی سوڵتانەکان کەچی بە کورد دەڵێت ئەمانە تورکی شاخاوین‌و لەگەڵ ژیانی مۆدێرندا خۆیان ناگونجێنن لەهەمانکاتیشدا خەون بوون بەسوڵتانەوە دەبینێت. ئەوەی ئەردۆغان‌و بەرزانی کۆدەکاتەوە بە پلەی یەکەم دەسەڵاتە! ئەمیان بەگەیشتن بە خەونی سوڵتانەکان‌و بەرزانیش بە خەونی بوون بە سەرۆک بەڵام هەردووکیانیش دیسانەوە جوگرافیایەک کۆیاندەکاتەوە. ئەردۆغان دەیەوێت جوگرافیایی دەسەڵاتی سوڵتانی خۆی زیادبکات‌و دڕێژبێتەوە تاکو گۆری باوکو باپیرانیان، بەرزانیش لەنێوەند ئەو جوگرافیایەدا دەیەوێت دەسەڵاتێک‌و پەنایەک بۆ خۆیی‌و ئەولادەکانی مسۆگەربکات! بەڵام ئەمانە هەرگیز لەو فەلسەفەیە نەگەیشتن کە نیشتیمان‌و خاکو جوگرافیا موڵکی نەوەی نوێیە نەک بنەماڵەکان. 
پێتان سەیرنەبێت کەهەمیشە ناپاکان، فێڵبازان جێگایەک‌و پەنایەک هەبوو بۆ حەوانەوەیان بە پێچەوانەوە شۆرشگێران‌و زاناکان‌و تاکە جوانەکانی نیشتیمان هەمیشە ئاوارەو بێ لانە بوون، یاخود خزاونەتە زیندانی زۆردارانەوە، یاخود دەربەدەربوون! بەداخەوە لەوەتەی ئەم گۆیی زەمینە هەیەو مرۆڤ پێکانی تێدا تووندکردووە ژیان هەمیشە بەدەست ئەمانەوە بووە! ڕزگاریبوونیش لەدەست ئەمانە تەنها کەوتنەخوارەوەی ئەم پلانێتەیە کە ناومانناوە زەوی ئەگینا دەربازبوون لەم نەخۆشییە کوشندەیە هەروا ئاسان نابیت. هەربۆیە نوسەران و ڕۆشنبیران هەمیشە هەوڵیانداوە کە دنیا جوان بێت سروشت وەک خۆی ڕازاوەبێت ژیان بۆنی گوڵ‌و ڕیحانەی لێبێت، بەڵام دەسەڵاتدارن وانەبوون ئەوان هەمیشە حەزیانکردووە سروشت بخەنە ماڵەکانیانەوە تەنها بۆخۆیان بێت‌و دۆزەغێکیش لەدەرەوەی ماڵەکانیان‌ بۆ خەڵکەکە دروستکردووە، هەمیشە هەوڵیانداوە دنیا پڕبێت لە باڵەخانەو دەزگا ئەمنێکان‌و زیندانەکانیان تاکو شۆرشگیڕان لەپەنا درەخت‌و سروشتدا خۆیان حەشار نەدەن. ئەم ژیانە سەخیفەی ئێمە ئەوەندە سوک بووە کە وەک ئەوەی لێهاتووە هەرکەسێک بێت چۆرێک میز بکات پێماندا وەک ئەوەی چۆن لەگەڵ ڕیزمدا بۆ خۆم‌و مرۆڤەکان سەگ هەمیشە میزدەکەن بەهەمان شوێندا ئاوایش ئەم ژیانەی ئێمەی والێهاتوە هەرکەسێک دهێت‌و چۆڕێک میزمان پێدادەکات

شوکر هوشیارە مەحوی تێدەگات دنیا خەراباتە
کە بەدمەستی بکات ئەهلی خراپەی بۆ تێدەگرم
شیعر لای من گەیشتنە بە حەقیقت، گەیشتنە بەو ئاوێنانەی کە خۆمانی وەک مڕۆڤ تێدا دەبینینەوە، ئەوە حەقیقەتی ئەو شیعرانە بوو کە بەسەدان شاعیری ئاوارەی زیدەی خۆکرد، فڕێدایە تاڕاوگەوە، سەدان شاعیری بە دیدەنی مەرگ ئاشناکرد، سپاردی بە زیندانەکانی دەسەڵاتەوە! هەر بۆیە دەمەوێت لەوێوە بە حەقیقەتی شتەکانم بگەم، من شیعرمکردووە بە بیانوویەک تاکو دەرگاکانی گەمژەیی پێ قاودەم، بمبورە شیعر! ئیتر دەسەڵاتداران گەمژەیی بەرهەم نەهێنن، بمبەخشە شیعر! دەمەوێت لەو کائینە بگەم کەناویانناوە کورد! دەبێت چ جۆرە توخمێک لەو کائینەدا بێت؟ بۆ دەبێت ئەم مرۆڤە هزر شێواوەی کورد بەدرێژایی مێژووی بەدووی سەرگەردانی پێچکەکانی ژیاندا ڕاکاراکی بێت‌و نەگات بە ئارامی خەونەکانی بەڵکو هەمیشە لەفەوزاو سەرگەردانیدا گوزەرکات، یاخود بە واتایەکیتر هەمیشە دەستی بەقەیتانی پێلاوەکانیەوە بێت بۆ هەڵهات‌و نیشتیمانەکەیشی جانتایەک بێت بە کۆڵیەوە! کۆچ هەمیشە میوانی ماڵی شێواوی بێت. سەیرکە هاوڕێ! منیشن وەک تۆ چۆن هزرو هۆشیان لێشواندووم‌، چۆن دەرگاکانی بەختەوەریان لێداخستووم، لەم مەزادخانەی جامبازو سیاسیانەدا چۆن وەکو منداڵ ڕێگەیان لێهەڵەکردووم. 
تۆ بۆ ئەوەی لە داهاتوو بگەیت دەبێت ڕابردووت ڕاڤەکەیت، ڕاڤەکردنیش دەبێت لەسەر بنەماکانی زانست بێت ئەگینا هەرگیز ناگەیت بەو تاقیگەیی کە دەتەوێت،، ئایا کورد ئەو تاقیگەیەی هەیە تاکو شیکردنەوەکمان بداتێ؟ فاشیستەکان و دووژمناکاران هەمیشە لە هەوڵی گەمژەکردنی کۆمەڵگەن، هەمیشە دەرگاکانی گەمژەیی واڵابووە لە ڕووی خەڵکەکەیدا بە پێچەوانەکەیەوە جەهەنەمێکیشیان بۆ ڕۆشنبیرەکانی خوڵقاندووە، هەربۆیەش شاعیران‌و نوسەران هەوڵیانداوە هەموو پردەکانی گەمژەیی بڕوخێنن تاکو دەسەڵاتداران لە کێگەکانیاندا گەمژەیی بەرهەم نەهێنن. بە دڕیژایی مێژووی هەموو دەسەڵاتدران‌و سیاسێکان هەرگیز ئەم دەستەو گروپە حەزیان بە چارەی نوسەران نەبووە هەمیشە بەچاوی سوکەوە لە شاعیران‌و نوسەرانیان ڕوانییوە هەوڵیشیانداوە نازناوی ناشیرین لەنیو خەڵکەکەدا بڵاوکەنەوە تاکو لەو ڕێگەیەوە سوکیانکەن، ئێمە نمونەی زۆرمان لەلایە کەدەسەڵاتدار چۆن نازناوێکیان بە ڕۆشنبیران و نوسەران‌و شاعیرانی ئێمەدا هەڵداوە کەتاکو ئێستاکەیش لێیان نابنەوە ئەوە بەرهەمی دەسەڵاتدارانی باشور بووە کە بەدڕێژایی مێژووی دەسەڵات لەو جوگرافیا بچوکەدا هەوڵیداوە تاکە جوانەکانی خۆی سوکبکات، چونکێکە نوسەران هەمیشە هەوڵیانداوە و خەونیان بە ژیانێکی ئارامترو ئاسودەتر و خۆشبەختر خواستوە بۆ خەڵک بەپێچەوانەوە سیاسێکانەوە هەمیشە هەوڵیانداوە ئازادێکانی خەڵک سنوردارکەن و لەبەرپێی خۆیان زیاتر ڕانەکێشن. تۆ بۆ ئەوەی تێگەیشتنێکت هەبێت بۆ ئەم دنیایە دەبێت هەمیشە لەخۆتەوە دەستپێبکەیت، تاکەکان چۆندەتوانن خاوەنی خۆیانبن لە کاتێکدا هزر ئەوەندە شێواوبێت، کەئاسودی ئیتر هیچ ئاماژەیەک نەدات بەداهاتوو! ئێمەی کورد چۆن لە بوون بگەین؟ چۆن بتوانین لەم مەزادخانەی سیاسیانەدا هەراج فرۆشنەکرێن؟ ئـێمە نەک ڕووی فیزیکییەوە جینۆسایدکراوین هەوڵی سرینەوەیان بوونیانداوین بەڵکو لەڕووی ڕۆحی‌و گیانی‌و هزریشەوە جینۆسایدکراوین کە ئێمەی زیاتر سەرگەردان‌و بێهیواترکردووە ئەوەی ئەمڕۆکە لە باشوردا دەگوزەرێت بەواتای وشە جینۆسایدی هزری تاکی کوردە ئەوەندە شێواندوویانە کەوائاسان نییە ئەم دەروون پڕ لە فەوزاو کێشمەکێشە هێمنبکرێتەوە. ئەگەر ئێمە فریای ئەم جوگرافیایە بچوکە نەکەوین دەشێت هەموومان بکەوینە بەر لێشاوی تیرۆرکردنی فکری‌و فیزیکی ئیتر بێ هیوایی‌و نائومیدی بەشێک بێت لە ژیانی ڕۆژانەمان. مرۆڤ کە هیچی نەما بۆ ووتن بشێت ئیتر ژیان بێمانترین شت دەبێت ئەوەی دەگوزەریشت پڕ دەبێت لە بۆشایی ڕۆژەکان‌و خاڵیکردنەوەی هزر بەهیچەوە.
گورانی شاعیریش دەڵێت:
کانییەکی ڕوونی بەر تریفەی مانگە شەو
لە بنیا بلەرزێ مرواری زیغ‌و چەو
جوانترە لە لای من لە دەریایی بێسنور
شوپۆلی باتە بەر تیشکی خۆڕ شڵپ‌و هووڕ
گۆرانی شاعیر نەک شاعیرێکی هەست ناسکو پێشەڕەووی شیعری نوێ بووە بەڵکو جوانی من بۆ ئەو شاعیرە ئەوەیە کە ئەم مڕۆڤە یەکیک بووە لەهەر شاعیرە نەتەوەییەکانی مێژووی کورد بەبۆچوونی من. کانێکی ڕوونی گەش بەر تریفەی مانگە شەو باسی نەک جوانی‌و وەسفێکی ووردی سروشت دەکات بەڵکو لەهەمان کاتدا باسی نیشتیامن دەکات ئەو پێماندەڵیت: ئەگەر چی وڵاتەکەم نیشتیمانەکەم لەسەر شەپۆلەکانی دەریا نیین بەڵام زۆر جوانترە لە دەریاو شەپۆلەکانی، گۆران باسی خۆشەویستی نیشتیمانمان بۆ دەکات هەربۆیە گۆران بۆ من قوتابخانەی بیری نەتەوەییە ئەو بەو هەستە ناسکو جوانەی نیشتیمانمان لا جوان دەکات خاکو و کانی و بەرد و زیخ‌و چەوی نیشتیمانمان لا خۆشەویستر دەکات. 
بێتۆڤن دەڵێت: شاعیر مرواری گەلە! کوانێ مروارێکانی نیشتیمانی من؟
هەموو مێژووی و سیاسی‌و سەرکردەکانی کورد بگەرێن جگە لە شێخی نەمر کە خودی خۆی نەک شۆرشگێربووە بەڵکو لەهەمان کاتدا شاعیرێکی نەتەویش بووه جگە لەو سەرکردە نەمرەی کورد بزانن، بگەرێن کام لە سەرکردەکان خاوەنی وتەیەکی جوانن جگە لە سوکایەتی بە تاکی کورد نەبێت تەنها دێرێک یاخو ووتەیەک دەدۆزنەوە کەتاکو ئێستاکە مابیت ئێمەی کورد شانازیان پیوەبکەین جگە لە نوسەران‌و ڕۆشنبیرانی کورد.
شێخی نەمر دەڵێت:
کاتێ شکارە دڵ بە مووحیببەت کە برسییە
من بازم و شکاری وەتەن بێ ڕییا دەکەم
پارێز دەکەم بەهیمەتی حەیدەر حقوقی کورد
یا ڕۆحی خۆم ە ئالی پەیامبەر فیدا دەکەم
گەر مانعی حەقی میللەتی کورد ببن عەرەب
بێشک نویژەکانم بە کوردی قەزا دەکەم
ئەردۆغان تورکیا بۆ کوێ دەبات؟
ئەردۆغان تورکیا بۆهەر کوێیەکی دەبات بابیبات و 
ملی بشکیێنیت‌و لەکۆڵمان بێتەوە، کەی ئەوە خەمی ئێمەیە! 
خەمی ئێمە کوردستانە کە لە کەڵبە و لیکی ئەردۆغانێکاندایە! 
چۆن بتوانین لە کەڵبەییدا دەربهێنن کە گیری خواردووە؟ 
تێناگەم کورد بۆ ئەوەندە لە خەمی تورکیادایەو هەوڵدەدات بزانێت کەللەی سوڵتان چیتێدایە؟ ئایا کوشتنی مڕۆڤەکان و دەمکوتکردنیان‌و پێشلکردنی زیاد لە ١٥ ملیۆن کورد لە تورکیایەدا تاکو بە جینۆساید‌و سرینەوەی کەلتورو زمانی کورد لەو جوگرافیایەدا هیچ تێگەیشتنێکی پێنەدایت تاکو تۆ لە هەوڵی ئەوەدا بیت ئەمڕۆکە هەوڵبدەیت بزانیت سوڵتانەکانی تورک چیدەکەن‌و پاشەڕۆژیان چی بەسەردهێت؟
کورد قسەی جوانی هەیە بەڵام مەخابن ئێمە زۆربەی جار هەوڵئەدەین پەنا بەرین بۆ پەندی دراوسێە شیرینەکانمان! کورد دەڵێت: زستان ساردە، سارد! واتە ئیتر پێویست ناکات تۆ باسی زستانبکەیت دەبێت هەمیشە خۆت بپۆشیت بە پۆشکای گەرم تاکو سەرما دەستەکانت نەتەزێنێت. یاخود ئاسنی سارد دەکوتێ! واتە ئاسنگەکارن یاخود کوڕەچییەکان ناتوانن ئاسنی سارد بکوتن تاکو لە کورەکانیاندا خۆشی نەکەن! تورکەکان بەدریژایی مێژووی خۆیان تورک بوون‌و تورکبوونیان لەپێش هەموو شتێکەوە بووە، دەبێت ئەم سوڵتانە کەخەون بە پایرانیەوە دەبینێت دەبێت تورکیای بۆ کوێ بەرێت؟ ئەگەر تاکی کورد دڵی بەوە خۆش بێت یاخود لەچاوەڕوانی ئەوەدا بێت تاکو تورکیا چی بەسەربهێت دەبێت تاکو ماوە دەست بەکڵاوەکەی خۆییەوە بگرێت تاکو با نەیبات. وەک چۆن دووژمنان بەدووی هەلدا دەگەرێنو دەیقۆزنەوە دەبێت تۆی کوردیش هەمان شتبکەیت نەک چاوەڕێ تورکەکان بیت تاکو چیدەکەن یاخود نایکەن، ئەم دەسەڵاتە خەریکی ئەوەیە دووژمنانی کوردمان لای شیرینکەن! هەروەک چۆن زستان ساردە و ئاسنی سارد ناکوترێت ئاوایش بەهەمان هاوکێشە دووژمن هەر دووژمنە جا تورک بێت یاخو عەرەب یاخود فارس. یاخود سوڵتان و ئەردۆغانێکان، جا ئێمە ئەوەندە زیرەک و بلیمەت بووینایە بمانزانیایە سوڵتانەکان و ئەردۆغانەکان‌ و دووژمنان چیدەکەن و پلانی چییە؟ ڕۆژمان بەم ڕۆژە دەگەیشت. ئەردۆغان باشوری خۆشەکردووە ئەو ئاسنی سارد ناکوتێ بەڵکو دەزانێت باشور وەک ئاسن خۆشەکراوە و چەندین ساڵە لە کورەکەی ئەردۆغاندایەو خەریکی تێکشکاندنی هزرو گیانی باشورە. کێشەکە هەر ئەوەندە نییە کە ئێمەی تاکی کورد باسی ئازادی دەکەین بەڵکو کۆمیدیا لای من ئەوەیە کە خودی دووژمنان‌و دەسەڵاتیش باس لە ئازادی دەکات ئەوانیش ئازادیان دەوێت، ئەوان ئازادییکی زیاتریان دەوێت بۆ داپڵۆسین و کۆیلەکردن ئێمەیش بۆ ژیانێکی تۆزێک باشتر و دوور لە توندوتیژیی. 
پارتێکان لەم ڕۆژانەدا بێشەرمانە ووتیان: گەر بەرزانی بڕوات ئەوا تورکیا پارچە، پارچە دەبێت. خەڵکی گاڵتەی بەم وتەیە دەهات و وایاندەزانی پارتێکان وڕێنەدەکەن، بەڵام بە بۆچۆنی من ئەوا یەکەمجارە پارتێکان ڕاستدەبێژن! بەڵام بەشێوەیەکی زۆر کۆمێدی کە خەڵک وەک گاڵتەئامێز وەریگرن لێیان! لەپشت هەموو گاڵتەیەکەوە ڕاستیک هەیە! ئەوان زیرەکانە بەردەکانیان فرێدەدەن نێو هزرو هۆش‌و بازارەکانی تاکی کوردەوە لەلایەن دەڵاڵەکانیانەوە تاکو بزانن کاردانەوەی خەڵکی چۆندەبێت! ئەوان بەڕوویەکیتردا دەیانەوێت سەرکردەکەیان بکەنە بە پاڵەوان لێمان بەڕووکەی تریدا سەرگەردانی‌و لێکترازاندن بەرقاپی ماڵمانی تەنییوە، هەروەکو ماسیگر جارێکە قولاپەکە فرێدەداتە نیو قوڵای دەریاوە ئەو دەزانی کە چووە بۆ ماسیگرتن بەڵام نازانێ قولاپەکەی چ جۆرە ماسییەکی پێوەدەبێت ئەگەر هاتوو ماسێکە تەواوکەری ویستەکانی ماسگربوو ئەوا ماسێکە دەخاتە نێو بەلەمەکەیەوە ئەگەرنا ئەوا جارێکیتر فرێدەداتە نێو قوڵای دەریاوە و ماسێکەیەیش سوپاسگوزاردەبیت کە نەخوراوە نەبۆتە خۆراکی ماسیگرەکە و بەختێکیتری دەبێت بۆ ژیان، بەهەمان شێوە سیاسەتی ئەمڕۆی حیزبەکانی کورد وەک ماسیگروان ئەگەر سەری خەڵکەکە نەخۆن ئەوا خەڵکە سوپاسگوزاردەبێت و وادەزانێت بەفریایانکەوتوون و جارێکیتر دەتوانن لەو ڕێگەیەوە تورەبوونی خەڵک خاڵیکەنەوە بۆسەر خاڵی سفر تاکو پلانو هەلێکیترو سەرگەردانییەکیتر، حیزبەکان هەربۆیە تەمەنیاین درێژدەبێتەوە چونکە هەمیشە توانیویانە تورەبوونی خەڵک یاخود گێچی تورەبوونی خەڵک بخنەوەو سەر سفر. هەروەکو لە ٢٧ مانی سبتێمەبری ٢٠١٦ بینیمان کە چۆن بە چونیان بۆ بەغداد هەموو هاوکێشەکانی تورەبوونی خەڵکیان بەلایەکیتردا وەرگێران. بەختی دەسەڵاتداران لەو جوگرافیایەدا ئەوەیە کە خەڵکەکەیان توشی فەوزایەککردووە کە خۆیشیان نازانن چۆن سەری لێدەرکەن بە بۆچوونی من باشور ئێستاکە تۆشی کارەساتێکی گەورەیی دەروونی بووە کە دەروونی خەڵکیان شێواندووە وایلێهاتووە خەڵک بەرەو شێتبوون دەچێت! شتێکبوونێک بەواتای شێت. بەهەمان شێوە جارێکیتر دەسەڵات لە حەڤدەی شوباتدا توانیان فێڵبازانە گێچێ تورەبوونی خەڵک بخاتەوە سەر سفر ئەویش بەوەی ئیسلامەکانیان تێکەڵ بەو فەوزایەکرد میللەت هیچ بۆنەمایەوە جگە تاعوون و کولێراکە نەبێت! هەر بۆیە خەڵکە ئەو ترسەی لێنیشت کە خۆپیشاندان ڕێچکەیەکی نەشیاو بگرێتەبەر! لە ١٩٩١ یەکیشدا دەسەڵات هات خەڵکی تێکەڵ شوراکانکرد و کەسەکانی نێوە بەڕێبردنی شوراکاناین سوککرد و ئیتر شتێک نەما کەناوی شورابیت. ئەمانە فێڵبازانە دەزانن چۆن گێچی توورەبوونی خەڵک بگەرێنەوە سەر سفر. پارتێکان ڕاست دەبێژن چونکە هەموو ئابووری تورکیا لەسەر چاڵەنەوتەکانی باشوربووە بەو واتایەی کە باشور چاکترین لۆتەری بووە بۆ ئەردۆغانەکان ئەوان توانیان لە ماوەی ٢٥ ساڵی ڕابردووو و پەنجا ساڵی داهاتوویش ژیان خۆیان مسۆگەربکەن لەسە حسابی باشور. باشور بۆ ئەوان گەورەترین کاری بزنس بوو بۆ تورکەکان وە توانیان ئابووری تورکیا و بوجەی تورکیا بۆ دوو ئەوەندەیتر بەرزبکەنەوە بە سپۆنسەی پارتی، هەر بۆیە پارتێکان ڕاست دەکەن چونکە نەک چاڵەنەوتەکانی باشور بەڵکو پارەو سەروەرتی باشوریش لە بانکەکانی تورکیادایە. من ١٠ ساڵ بەر لەئێستاکە بابەتێکم نوسی لە ژێرناوی [پرۆسەی داگیرکردنی باشور لەلایانە تورکیاوە] بێگومان ئەو پرۆسیەیە جێبەجی بوو بەڵام تەماحی ئەم پیاوە دەوڵەمەندانە دەشێت سەریخۆیشیان بخوات ئەمانە ئەو دەوڵەماندانە کەدەیاندەوێت ژیانی مرۆڤەکان کۆنترۆڵکەن بیخەنە نێوە ئۆردگاکانی خۆیانەوە کەناویاناوە هەرێم! من لە کۆتای ئەو بابەتەدا نوسیوومە ئەگەر باشور ئێستاکە نەبوایە ئەوا ئابووری تورکیا لە ژێر خالی سفرەوە وە هەرگیزیش نەیدەتوانی بەرگەی کودەتاکەی بگرتایە، یاخود دەیتوانی بەرگەی ئەو هەموو چەک‌و سەربازگایەیی بگرێت کە بۆ شەڕی کوردی داناوە بەناوی پەکەکەوە، ئەوەی کودەتاکەی نەگەیاندە خاڵی مەبەست بە پلەی یەکەم باری ئابوریەکی تورکیا بوو کە خەڵکی تورکی نەک تێرکردووە بەڵکو هاریشیکردوون و کە لووتبەرزبن بە خۆیان، بەڵی ئەوە پارتی و بەرزانی بوو ئەو خەزێنەی گەورەیی خستە بەر دەمی تورکەکان و ئەردۆغان. ئێستاکە تورک یاخود ئەردۆغان بەس ناوی کەرکوک و موسڵ‌ یاخود باشور بهێنیت بێیەکودوو وەک سەگەکەی باپلۆڤ پێش داگیرساندی گلۆپەکە لیک بەدەمیاندا دهێتەخوارەوە! بەڵام پرسیار لەوەدایە ئەگەر بەرزانی ببێتە هۆی پارچەبوونی تورکیا ئەی بۆ نایکات؟ لەوە باشتر دەبێت من هیوادارم هەموو دووژمنان ببەن بەسەد پارچەوە تاکو ئەوەندەی کەسەریان نەپژێتەر سەر خوڕاندنی خۆیشیان. ئەگەر بەرزانی بتوانێت تورکیا پارچە پارچەکات دەبوایە بەبۆچونی من ئەوەی بکردایە چونکێکە ئەوە لەخەونی بوون بە دەوڵەتەکەیەوە پیرۆزترو شەرەفمەندتر دەبێت وە خودی بەرزانی دەبێتە هۆی ڕزگارکردنی زیاد لە ٣٠ ملیۆن کورد لەو جوگرافیایەدا بەڵام ئەو ئەوە ناکات. تورکەکان لەخۆیان دەترسن چونکە ئەوان دەزانن دوای باشورو ڕۆژئاڤا ئەگەر فریایی خۆیان نەکەون ئەوا سەرەی ئەوانیش دهێت بەڵام ئەوان زیرەکن پێش ئەوەی باران ببارێت چەترەکەیان هەڵدەکەن. تورکەکان نەک بەوەیشەوە نەوەستاون بەڵکو شەڕەکەیشیان خستۆتە دەرەوەی جوگرافیان وڵاتەکەیانەوە.
کورد ئەوا بۆ ٢٥ ساڵ دەچێت دوور لە دەسەڵاتی بێگانەکان و دووژمنەکان چیانکرد؟ ئەوەی بۆ ئەوان خوڵقاند بەخەونیش نەیاندەبینی بەڵام ئەوان بوونە هۆی تێکچوونی باری دەڕوونی پێنج ملیۆن تاکی کورد لەو ماوەیەدا بە پێچەوانەکەیەوە دەبواییە ئەو خەڵکەیان خۆشبەختکردایە، ئێستاکە نیوەی تاکی کورد سەرقاڵی سیاسەتە بەسایەی سەری ئەم دەسەڵاتەوە دەروونی ئەم خەڵکەیان بە خۆیانەوە سەرقاڵکردووە ، دەسەڵات دەبواییە خەریکی باڵەخانەکانی نێو خودی مرۆڤەکان بووایە نەوەک خەریکی باڵەخانەکانی پارەو پترۆڵ دۆلار بووایە! ئەوا بۆ ماوی ٢٥ ساڵە خەڵکی باشور دوور لە مولازم موحسینەکان، دوور لە ئەمن‌و ئستغبارات‌و جاش‌و تەواریو مولازم عەلێکان! دوور لە ئۆردوگای زۆرە ملێ‌و ترسی ژەهرو ڕەشبگیرو برسێتی‌و هەژاری و گرتنی سەربازی بە زۆرملێی لەهەمان کاتیشدا عەرەب بە ماوەی ٢٥ ساڵ تاکو ئێستاکەیش لەو عێراقەدا خەریکی سەڕبرینی یەکتریبوون دەبوایە ئێمە کورد ژیانێکی زۆر خۆشمان هەبووایەو خەڵکمان بە خۆشەویستیەوە خەریکردایە وەک لە ڕق و دووژمانکاری‌و تورەبوون و سوکایەتی بەیەکترییەوە بەڵام ئێمە لە کۆتاییەکەیدا هەر دواهەنگاو گەڕاینەوە بە نێو چەوانی نەعلەتیماندا! ئەی دەبێت بەرزانی باشورو کورد بەرەوکوێببات؟ ئەم پیاوە چۆنتوانیی دڵی دووژمنان بۆخۆی ڕاکێشت و ئێمەیش بکات بە دووژمنی خۆی؟ ئەم پیاوە بێ سەوادو بێ ماتماتیکە ئەم هەموو ژمارەو ئەکاونتی بانکانە چیبوو لەهەگبەیە هەڵیگرت و کەسیکیش لێنەپرسییەوە؟ 
خشتەی ژیان و قۆناغەکانی خەڵکی باشور بەپێ ساڵ‌و مانگ:
شەستەکان[لێکترازانی ماڵی کورد] جیابوونەوە باڵی مەکتەبی سیاسی لە پارتی و کوشتنی لاوانی کورد لەسەر بنەماکانی کەرکوک دڵە یاخود قودسە! بە ڕابەرایەتی باڵی براهیم ئەحمەدو باڵی مەلا موستەفا
حەفتاکان: ڕاپێچکردنی شۆرشگێرانی کورد بۆ ئیڤاکانی عێراق‌‌و گوێزانەوەیان بۆ بیابانەکانی عێراق و حوکمی مەنفیان بۆ دەرچوو لەپاشانیشدا فووکردنی بە ئاشبەتاڵی کورد. 
ساڵی ١٩٨٢/ ١٩٨٣ شەڕی بەرە جووت ویەکێتی / شەڕی براکوژی
ساڵی ١٩٨٣/١٩٨٤ مفاوەزات و شەڕی قەیوان ماوەت
ساڵی ١٩٨٦/١٩٨٩ پرۆسەی دەستپێکردنی ئەنفال‌و ژەهر
ساڵی ١٩٨٨ هەڵەبجە
لە کۆتایی هەشتاکاندا: ئەنفال و هەڵبجەو جینۆسایدو ئۆردوگای زۆرەملێ 
لەنەوەکاندا: کۆچی بەکۆمەڵ لەگەل هێنانەوەی سوپای عێراق و دەسڵاتی بەعسێکان بۆ باشور.
ساڵی ١٩٩٢ کۆچی گەلی باشور هەتاکو ئێستاکە بەردەوامە
ساڵی ١٩٩٦ بە ٣١ ئاب کۆتایی پێهات
ساڵی ١٩٩٧ هێنای سوپای تورکیا وەک هێزی ناوبژیوان و دانانیان تاکو ئێستاکە لەو ناوچانەدا.
ساڵی ١٩٩٨ شەڕی دووئیدارەیی تاکو ئێستاکە بەردەوامە
لەساڵی ٢٠٠٣ تاکو ئێستاکە تورکیا گەورەترین بەشی بەرکەوتوو لە سەرەتووسامانی باشوری برد بۆ خۆیی.
٢٠١٤ پێداکردنی داعش بە کوردستاندا بە کۆیلەکردنی ژن و منداڵی کورد و جینۆسایدی کورد لە شەنگال و ناوچەکانی تری باشوردا
٢٠١٥ سیاسەتی برسیکردنی خەڵکی باشور و بێ موچەیی و بێکاری کۆتاییەکەی زیاد لە پەنجا هەزار خیزان‌و لاوی کورد باشوریان بەجهێشت
٢٠١٦ شەری موسڵ‌و کورکوک هەتای دوایی
لە ساڵی ١٩٩١ هەتاکو ٢٠١٦ عەرەبی عێراقی بە لێشاو دەکەن بە باشوردا بەناوی ئەوەی نائارامی لە شارەکانی عێراقدا هەیە. سەددام ژەهر پێداکردین، تورکیا داعشی پێداکردن، عێراقی تازەیش عارەبی ئاوارە! 
هەموو چوار ساڵ جارێک دەنگدانی دڕۆ و خستنەگەڕی سامانی گەل بۆ پرۆسەی هەڵبژاردن و تێکدانی باری دەڕوونی خەڵک.
٢٠١٧ .....؟ چاوەڕوانبن!
گەلێک هەموو ژیانی بەخشی بە نیشتیمان، هەموو ژیانی لە جەنگدا بردەسەر!
ئیتر چاوەڕێ چی لەم کائینە هزر شێواوە دەکەن کە پێدەڵێن کورد؟
تاکی کورد ئەوەندە تێکشکێنراوە هیچ فەلسەفەیک ناتوانێت پێناسەیکات!
دەبێت ژیانی ئێمە هەمیشە لە شەڕ و جەنگو ماڵوێراندابێت؟ بەکوێ هەیمەتەکانی دەسەڵاتی کورد بگات لەو باشورەدا؟ ئەگەر ئێمە بە فریایی ئەم جوگرافیایەدا نەکەوین پێموایە دەبێت تاکو ماوین لەجەنگدابین و جەنگیش هەرچی جوانییە لە ناخی مڕۆڤەکاندا دەیانکوژیت، دەبێت ئێمە فریایی کچانی ڕۆژئاڤاو باکور ڕۆژهەڵات خۆمانکەوین کە ئەوئافرەتانە واخەریکە شەڕ دەبێت بەتایبەتمەندێکانی ژیانی ڕۆژانەیان! من دەزانم ئەوە پێویستی بوو کە ژنان‌و کچە جوانەکانی ڕۆژئاڤا دەستیاندایە چەک و بەڵێنیان بە خۆیان‌و نیشتیماندا کە پاڕێزگاری لێکەن بەڵام جەنگ دەبێت کۆتای پێبیت ئەگیان جەنگ هەرچی جوانییە لەناوماندا دەیخوات‌و نەوەیەکی شەڕانیو توندوتیژ بەدووی خۆییدا دەهەینێت ئەگەر ئەوە نەکەین دەبێت بۆ ساڵانیکیتر ژن و کچانی باشوریش دەسەڵات توندیان بکات‌و لەپێناوی بەرژەوەندێکانی خۆییدا بەکاریانبهێنێت‌و بەرەوو کێڵگەکانی بەناو ئازادی ژنان بەرەو کوشتاگەرێکیان بەرێت ئیتر بتوانێت نەک نێرەکانی کۆمەڵگە بەڵکو دەستیشی بچێتە هەناوی ژنانی کوردەوە بۆ درێژکردنەوە دەسەڵاتی خۆی. ئێمە ئەگەر شۆرشگێر بووینایە دەبوایە ئەو شەڕانەمان هەر زوو ببرادایەتەوە تاکو دڵدارەکان زووتر بەیەکبگەن تاکو دایکانی جەرگ سوتاومان ئاهێک بە دڵایاندا بهێتەوە تاکو مندڵاکانمان تاکو نەوەی تازەمان زووتر بچنە خوێندگا تاکو ئەم ژیان جوانترو شیرینترکەن و کەس لێڕانەکات کەس تف نەکاتە نیشتیمان‌و هەموومان نیشتیمانمان خۆش بوێت هەر هەموومان دەبێت بەدەسەڵاتە نەخوێندەوارە بڵێن کورەکانمان ئێستاکە گەورە بوون دەتوانن وڵات بەرنبەڕیوە ئیتر کاتی ئێوە تەواوبوو. ئێمە! ئای لە ئێمە! گەورەترین قوربانی پیاوە بودەڵەکانی وڵاتین. 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە