ناوچەی ئارام یاخود ئۆردوگای ئارام؟
Monday, 24/10/2016, 21:07
ماندێلا دەڵێت: بۆ ئەوەی تورک بناسیت ببە بە کورد!
دوژمنانی کورد پلان دوای پلان دەگەڕێن تاکو دەگەنە شوێنی مەبەست، دەستیان خۆش بێت چونکە دووژمنان هەمیشە هەوڵیانداوە ژیانێکی خۆش و باشتر بۆ خەڵکەکەیان مسۆگەر بکەن، جەنگ و شەڕیش بخەنە دەرەوەی جوگرافیای وڵاتەکەی خۆیانەوە، کوردیش هەمیشە بە دووی سەرگەردانی خۆیەوەتیو هەوڵیداوە دۆخێکی دژوار بۆ خۆیی و هاوەڵەکانیو خەڵکەکەی بخوڵقێنیت تاکو لەوێوەوە دەسەڵاتی خۆییو بنەمالەکەی مسۆگەربکات.
ناوچەیەکی ئارام بۆ هەرێم یاخود ناوچەیەکی ئارام بۆ بنەماڵەوە و ئۆردوگایەکی گەورەیش بۆ کورد بەسەرۆکایەتی بەرزانی! ١٠ ساڵ لەمەوبەر ڕاپۆرتێکی زیاد لە ١٢ پەرەی ئەی فۆرم نوسی و باسی پلانی یەکەمی تورکەکانم کرد. زیاد لە دوو ساڵیش دەبێت بابەتێکی ترم نوسیو باسی پلانی دووەمی تورکەکانم کرد کەدەیانەوێت باشور بکەن بە ئۆردوگایەکی گەورەو بە سەرۆکایەتی بەرزانی و بنەماڵەکەیان، ئەگەر دیقەت بدەیت لەم ماوەیەدا کە پارە زۆربوو خەڵکی کوردیان چۆن بە تورکیا فێرکردبوو وایاین لەو خەڵکە کردبوو کە بڵێن تورکیا بەهەشتە! ئەی گەمژە ئەی تۆ بۆ ناتوانیت بەهەشتێک لەسەر خاکو نیشتیمانی خۆت دروستبکەیت؟ ئەی بۆ دەتوانیت تف لە نیشتیمانبکەیتو خاکی دووژمنەکەت لێپیرۆز بێت و لە خاکی خۆیشت هەڵبێت؟ ئەم دەسەڵاتە وایی لەو خەڵکە کردووە لەسەر تراژدیاو ئەنفالو هەڵبەجەدا هاوار بۆ عەبادیی بکاتو ئاخ بۆ دیکتاتۆرێکی وەک سەددام هەڵکێشێت! ئەگەر تورکیا بتوانێت ناوچەیەکی ئارامت بۆ دروستبکات لەهەمانکاتدا عێراقو عەبادیش دەتوانێت ئەو ناوچە ئارامەت بۆ دروستبکات بەبێ ئەوەی ببیت بە جاشی تورکیا! گەمژە لە پێناوی خۆتدا دەتەوێت گەلێک سوکو ڕیسوابکەیت.
ئەم دەسەڵاتە تاکی کوردی بێ هیواکرد و خۆزگەکانی خستە نێو سەبەتەی تورکەکانەوە. جاران کورد سوریای کردبوو بە ماڵی خۆیی چونکە خودی سوریا وڵاتێک بوو پڕ لە مەلهاو بارو سەرگەردانی کەچی تاکی کورد دەیانووت سوریا بەهەشتە! ئەو بەهەشتەی کە ئەمڕۆکە دەیبینن!
تورکەکان زیرەکانە پلان دادەنێن، کوردیش بۆیان جێبەجێدەکات. ٢٥ ساڵە تورکەکان باشوریان کردووە بە ماڵی خۆیان ئەوەندەی تورکەکان سودبەخشبوون لە باشور، بە پێچەوانەکەیەوە کورد سەرگەردانبووە لەسەر خاکو ئاوی خۆیی. ئێمە زۆر سەیرین خۆشیمان بۆ ماڵە درواسێ دەوێت و شەڕو ئاژاوەیش بۆ خۆمان! حەزدەکەین هەمیشە دۆستی خەڵکبین و لەنێو خۆیشماندا دووژمنی یەکتری، کەدەچینە شوێنێک سەرمان سوردەمێنیو تەماشادەکەین و حەزدەکەین کات بۆستێت هەر نەڕوات تاکو سروشتی وڵاتەکەی هەڵمژین و سەرسامین بە جوانی ژنەکانیانو جلوبەرگو خوادرنیان کەچی لە نیشتیمانەکەی خۆماندا هەموو جامی ئۆتۆبیلەکەمان ڕەشکردووە وەک خێرای با حەزدەین لێدەرچین و لووتمان دەگرین تاکو بۆنی زێرابەکانی نیشتیمان نەمانخکێنی کەچی دەچین لای تەنەکەی خۆڵی وڵاتاندا وێنە دەگرین و دەینێرینەوە بۆ هاوەڵەکانمان، ئێمە سەیرین لەوە دەچیت بە قاچدا هاتبین! ئەم دەسەڵاتە ئەوەندە مەترسی هەیە بۆ تاکی کوردو خاکی کوردستان دووژمنان ئەوەندە مەترسی نیین! پلانەکانی دووژمن هەمیشە کورد تەواکەریان بووە. بەرزانی دەزانێت لەو باشوردا چارەنوسی باش نابێت هەوڵدەدات سوپای تورکیا بهێنێتە ژوورە و دەیەوێت لەوێوە ژیانی خۆییو بنەماڵەکەی مسۆگەرکات.
ناوچەی ئارام! باشور لە ساڵی ١٩٩١ ناوچەیەکی ئارامیان بۆ کورد دروستکردووە بە سەرۆکایەتی ئەمەریکا ، لەو کاتەیشەوە تاکو ئەمڕۆکە کورد خەریکی سوکایەتیو کوشتنو برینی خۆیەتی تاکو ساڵی ١٩٩٧ هەتا ٢٠٠١ ئەمەریکا هەوڵیدا لەژێر قورسای وەزیری دەرەوەی ئەمەریکادا کە مادلین ئۆلبەرت بوو ئەو ژنەی کە بە درێژایی ئەو ساڵانە هەوڵیدا یەکێتیو پارتی رێکبخات کەلەسەر ریزێک دووکانو پارەی گومرگی براهیم خەلیل کوردیان بەو ڕۆژەگەیاند کە ئەمڕۆکە هەیە، کەچی دەڵێن ئەمەریکا هیچمان بۆ ناکات! گەمژە ئەوەی ئەمڕۆ هەیە بەرهەمی ئەمەریکێکانە نەک خەباتی خۆت چونکە تۆ هەمیشە سیخوریتکردووە وەک لەوەی شۆرشگێر بیت، کەرەجتان لە بیر چۆوە کەنەتاندەزانی کورد هەیە یاخود نییە.
ئەمەریکاو هاوپەیمانان لەساڵی ١٩٩١ ناوچەیەکی ئارامیان بۆ کورد دروستکردوە، ناوچەیەکی دژە فرینیان بۆ کورد دروستکردووە، لەهەمان کاتدا مادەی ٨٦٠ بۆ کورد کرد لەگەڵ زۆنی ١٣٦ ئیتر پێمبڵێن چیتان بۆبکات بەڵام ئێوە لەسەرگەردانیو سیخورو جاشایەتی هیچیترتان بۆ ئەم خەڵکە بێهیواو بێ دەرتانە نەبوو ئەم ژیانە لە دۆزەخێک دەچێت کە ئێوە خولقاندووە نەفرەت لەئێوە کە ئێمەتان سوکو ڕسواکرد، ئێمەتان لەیەککرد و براتان لە برا کرد بە دووژمنو هەرکاتێکیش بتانەوێت بە فیکەیەک و بە سرودە ئاگرێکانتان ڕاپێچماندەکەن بۆ بەرەکانی جەنگو شەری خۆکوژی، ئێوە هەموو دەرگاکانتان لە ئێمە داخستووە تەنها دەرگای دۆزەغ نەبێت.
ئێوە تورکیاتان لە بیرچۆوە ئێوە جەندرمەکانی تورکتان لە بیرچۆوە لەکاتی کۆڕەوەکەی گەلی کورددا لە باشور کە چۆن تورکەکان کوردیان برسیو ڕیسواکرد. ئێمەی کورد ئەوەندەیان خەموو دەردو هەژاریمان بینیوە و هزریان شێواندووین بە تیکەیک نانو تۆزێک ئاو شوکرین. لە ١٩٩١دا تورکەکان ئەوەندە سوکایەتیان بە کورد کرد لەو سنورانە کەچی ئێمەی کورد هەموویمان لە بیرچۆوە گەلێک ئەنفال لەبیرچێتەوە بێگومانبن ئەمەیشی لەبیر دەچیتەوە هەربۆیە ئێمە هەرگیز ئاسودە نابین، ئێمە جولەکە نین و ناشبین، چونکە جولەکە هەمیشە تاکو ئێستاکەیش بەدووی نازێکانەوەیە و ڕاویان دەکات و دەیانگرێت و دادگاییان دەکات، کەچی ئێمە هەوڵمانداوە لە دوژمنەکەمان خۆشبینوو بیکەین بە دۆستی خۆمان لەهەمانکاتدا قەسابخانەیەکمان بۆ خۆمان خوڵقاندووە و هەمیشە خەریکی سوکایەتین بەیەکتریەوە، دۆزەخێکمان دروستکردوە ناومانناوە هەرێمی کوردستان.
فەرموون جارێکی تریش تەماشای ئەم ڤیدۆیە بکەن بزانن تورکەکان چۆن بە پۆستاڵو تفەنگ لە شەڕەفی کورد دەدەن، ئاخر کێ لەئافرەتو منداڵ دەدات ئەگەر تورک نەبێت؟ تەنانەت مافێکانیش دەست بۆ ئافرەتو منداڵ نابەن. تورکەکان هەمیشە کورد بەچاوی تێکدەرو شاخاویو دووژمنەوە دەڕوانن و وایشیان لەخەڵکی خۆیان گەیاندووە کە کورد تیرۆلیسە ئەی تۆ بۆ وانابیت گەمژە ئەی تۆ بۆ دووژمنەکت کردووە بە دۆستی خۆتت ئێمەیشت سوکرسواو کردووە بە خۆتەوە.
پارتی بەناوی کەرتی ئازادو و تەرەماشی ئازادو نیوەی خاکی هەولێری ژێرناوی براهیم تاتلسەکان فرۆشتووە بەڵام لەئەزەلدا بە تورکیایی فرۆشتووە. هەر کەسێک، هەر دەسەڵاتێک خاک بفرۆشێت شەڕەفیشی دەفرۆشێت! تاکو ئێمە خاوەنی ئەم دەسەڵاتە بین دەبێت هەرگیز ئاسودە نەبین دەیبین لە ماوەیەکیتردا کەسوپای تورکیا بەناوی بەرگریکردن لە سەروەتوسامانی خۆی لە باشورد خۆیدەکات بە ژوورداو دەبێت هەتاکو ماویت زیندانی بیت! بەڵام تاکی کورد گرنگ نییە لەلای ئەو تەنها پاسپۆرتێکی لە گیرفاندا بێت و گەشتی پێبکات ئیتر بە جەهەنەم چیدەبێت بابێت! ئاخر کە پاسپۆرتت هەبوو شەرت نییە دەوڵەتو وڵاتت هەبێت بەڵام کە دەوڵەتو ونیشتیمانی خۆتت هەبوو پاسپۆرتیشت دەبێت.
مادۆنای گۆرانیبێژ ئەو ئافرەتەی زیاد لە ملیۆن دۆلاری بەخشێ بە ئاوارەکانی کۆرەوەیکەی کورد ڕیکلامی دەکردو دەپارایەوە بۆ کۆمەک کۆکردنەوە لەژێر دەنگو ڕەنگی ئەو ئافرەتەدا جیهانی هەژاندوو بە دەنگ هاورەکەی مادۆناوە چوون کەچی بێشەرەفانە لە باشور کەناڵە تەلەڤیزۆنەکانیان وێنەو ڤیدۆی براهیم تاتلسم بۆ پەخشدەکەن کە بەفرگریەکو ماشێنێکێ جلشتن داوە بە هەژاران لەژێریشەوە هەموو خاکی کوردیان پێفرۆشتووە نەفەرەت لەو دەسەڵاتە لە پێناوی خۆیدا دەمێکە تورکە، دەمێکە فارسە، دەمێکە عەرەبە، دەمێک ئیسلامە، دەمێک کۆمۆنیستە بەڵام هەگیز نەیتوانییوە وەک خۆی بێت کە کوردە! ئەم دەسەڵاتە وەک حەرەبا وایە لە پێناوی بەڕژەوەندی خۆیدا هەردەمی ڕەنگێک دەنوێنێت. سوکیانکردین خودا سوکو ڕیسواتانکات. چاوەڕوانی کارەساتی سروشتیم تاکو لەم دۆزەغی دووپێیانەدا ڕزگارمانکات. ئەو خیرخوازییەی کە ئەمڕۆکە تورکیا دەینێرت نێوەی چەکو تفاقە هەموویشی پارەی ئەوروپایە بەپی ئەو ڕێکەتننامەی ئەورپاو تورکیا کە تاکو ئێستاکە زیاد لە پێنج ملیار ئێرۆی داوە بە تورکیا بۆ ئاوارەکان دڵتان خۆشنەبێت کەس کوری خۆیی نادات بەکوشت بۆ کوری خەڵکی تەنها کورد نەبێت! کاتێکیش لۆریاکان خاڵی دەکرێنەوە جارێکیتریش پڕدەکرێنەوە لە داعش دەگوێزرێنەوە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست