داگیرکەری نوێ، هزر و سیستەم و تەکنەلۆجیای نوێ تاکو توتسیو هوتوەکانی ڕوانددا
Tuesday, 11/10/2016, 18:07
ئەم جیهانەی کە تۆ دەیبینی لەدەستی زلهێزەکانیش دەرچووە، ئەوە زلهێزەکانی دنیا نیین کەم حوکمی ئەم جیهانە دەکەن بەڵکو ئەم جیهانە لەدەستی چەند سەرمایەدارێکی زەبەلاحدایەو دەرچوونت تێیدا وەک ئەوەیە لە دۆزەغەوە هەڵهاتبیت! کە هەڵیشبێت دەبێت چاوەڕوانی ئەوەبکەیت کە جارێکیتر وەستان لەسەر پێکانی خۆت کارێکی زۆر ئاستەمەو هەروا ئاسان نابێت! کاتێک کە ئەردۆغان دەیەوێت دەوڵەمەند بێت بەهەمان شێوەیش پۆتین دەوڵەمەندتر دەبێت عەرەبەکان زیاتر دەوڵەمەند دەبن، بەرزانیش هەروەک قوتابییەکی گوێڕایەڵ دەیەوێت دەوڵەمەند بێت سیاسەتی برسیکردنی باشور هەروا لەخۆوە پەیدانابێت بەڵکو ئەوە پلانی ئەم سیاسەتە تازەیی ئێستاکەیە کە هەیە لە ناوچەکەدا هەر بۆیە کاتێک خەڵک موچەی هەیە هەموو شتێکی لەبیر دەچێتەوە و دەچێتەوە دۆخی جارانی کە برسیش دەکرێت شەقامەکان دەبنە ماڵی یەکەمی خەڵک بۆ ناڕەزایی.
تێکدانی هێمنیو و نائارامی مرۆڤەکان ژینگەیەکی وای خوڵقاندووە کە ئەم تاکە سەر لێشواوەی کورد تاکو هەیە لە فەوزاو دڵڕاوکێدا بگووزەڕێت هەرگیز سەری نەپرژێتە سەر جەوهەری باسوو خواستەکان، قەیران دوای قەیران بۆی دەخوڵقێنن ئەم خەڵکە بەبێ ئەوەی بەخۆیی بزانێت یاخود سەری پرژێتە سەر ئەم فەوزایە بەم ڕۆژگارە فێڵی لێدەکن لە پشت ئەو فەوزاو قەیرانەی کەهەیە لە پشتەوە چەقۆی گەورە گەورە ئەدەن لە پشتی کورد، کاتێک باشور لە فەوزاو قەیرانو برسیکردندایە ئالەو ساتەدا کە خەڵکی ئارامیان لێبراوە ڕقو توورەییو تۆڵەکردنەوە لەسەر لووتیانە بەناوی ئاو بەئاگردا خۆیان دەگەیەنە بەغدادی تاوان، هەروەکو چۆن لەساڵی کۆچەکەدا واتە ١٩٩١ خۆیان گەیاندە بەغدادو سەددامیان ماچکرد! لە ئەوروپایش بە گەورەی لەسەر ماشینی ڕۆژنامەکاندا نووسیان ماچی مەرگ! ئاوایش خۆیانگەیاندە عەبادیو ماچیانکرد! کەچی ئێمە نەمانزانی بوو کە ئەمانە تەنها نوێنەرن نین بەڵکو پۆستەچیشن و خەریکی پۆستو نامەی دووژمنانن لە دووژمنێکەوەو بۆ دووژمنێکی تر.
سەرمایەدارێکی زەبەلاحی عەرەب دەیویست لەکاتی بە لێشاوی کۆچەرەکاندا بۆ ئەوروپا داوای مۆڵەتی دەکرد لە گرێگلاند واتە یۆنان خاک بکرێتو دوورگەیەکیان بۆبکات بە نیشتیمانێک بۆ ئاوارەکان، ئەو کۆچەریانەش موسڵمانە سوریو عێراقی لیبی و ئەفەریکێکان بوون بەواتایەکیتر ئەو میلۆنە لێشاوە کۆچەریە هەر هەموویان موسڵمان بوو هەر هەموویشیان لە توندو تیژیو جەنگەوە هەڵهاتبوون! کاکی عەرەبی سەرمایەداری زەبەلاح دەیویست لەنێو قوڵای کریستیاندا دوورگەیەک بکرێت بۆ موسڵمانەکان بەڵام ئامادە نەبوو تەنها دۆلارێکیش بدات بەخێر پێیان!
نەژاد پەرستەکانی ئەوروپایش بەهەمان شێوە دەیانەوێت ئەو کۆچەرانە لە شوێنێکدا نیشتەجێبکەن و لەژێر سەرپەریشتی خۆیاندا بێت! ئەمە چ جەهەنەمێکە ئێمەی تێداکەوتووین؟ لەوە دەترسم ژیان لە کۆتاییدا ببێتە ئۆردوگای زلهێزەکان! من چاوەڕوانی کارەساتی سروشتیم تا لەم دۆزەغی دووپێیانەدا ڕزگارمانکات ژیان بگەڕێنێتەوە سەر سکەی جارانی خۆیی.
جەنگی ئێستاکە تەنها مەبەستی کوشتنی بە کۆمەڵی مڕۆڤەکان نییە وەک ئەوەی لە جەنگەکانی جیهانی یەکەم و دووەم بینیمنا کە بە ملیۆنەها کەس کوژران بەڵکو جەنگی ئێستاکە برسیکردنی ئەم جیهانەیە و سیستەمی سمارتو داڕمانی ژێرخانی ئابووری وڵاتانەو تێکدانو تەقاندنەوەی کەلکتوور سرینەوەی شارستانی گەلانە بۆئەوەی نەوەی تازەو داهاتوویان هیچ هەستو نەستێکو زانیارێکیان لەبارەی ڕابردووی نەتەوە باوکو باپرانەوە نەبێت هیچ کەس نەزانێت و بێئاگا بێت لە ڕەگەزو ڕەسەنی خۆی هیچ هەستو بەرپرسیارییەکی نەبیت بەخودو نەتەوە و خاکو نیشتیمانی خۆی هەروەک ئەوەی ئەمڕۆکە لە کوردستاندا دەیبینین کە گەنجانو نەوەی داهاتوومان چۆن خاکو وڵات جهێدێڵێنو هیچ ئینتمایەکیان نییە بۆی چونکە ئەمە بەرهەمی ئەو سیاسەتەیە کە دەمیکە دایانڕشتووە بەبێ ئەوەی کەسێک لەوە بەئاگابێت ئێستاکە چۆڵکردنی نیشتیمان وەکو خوو ی لێهاتووە مرۆڤیش کە خووی گرت بەشتێکەوە ئیتر هەرگیز بیری لێناکاتەوە کە بۆوادەکات بەڵکو دەبێت بە بەشێک لە ژیانی ڕۆژانەی هەروەکو ئەو خووە زۆرانەی کە هەمانە بەبێ بیر و لێکدانەوەیەک ئێمە لە ژیانی ڕۆژانەماندا پەیرەووی دەکەین.
کاتێک یۆنانێکان {ئۆکسی} بەڕووی ئەڵمانیا هەڵدەبڕین و هەموو تێکرا لە پەرلەماندا بە نەخێر دەنگ دەدەن دەزانن کە ئەڵەمانیا هەروا بەهەوانتە ئەو هەموو قەرزەی نەداوە بە یۆنان بەڵکو لەپشت ئەو قەرزە زەبەلاحەوە ئەڵەمانێکان دەیانەوێت خاکی یۆنانێکان بکرنەوە بەڵام هەروەکو چۆن لە ساڵی ١٩٤٠ سەرۆک وەزیرانی ئەو کاتەی یۆنان ئۆکسی واتە نەخێر دا بە گوێ مۆسۆلینی فاشستدا بە نەخێر وەڵامی ئیتاڵێکانی دایەوە ئێمەیش دەبێت ئاوافێری نەخێربین بوێربین و چاونەترس بین تاکو ئەم نیشتیمانەمان نەچۆتە ژێربار قەرزێکی زەبەلاحەوە! ئیتر نەبینە بە بووکەشوشەی دەستی مافێکان و فاشیو داگیرکەران. هەربۆیەیش دەسەڵاتو پارتێکان دەیانوویست باشور بخەنە ژێر قەرزێکی زۆری بانکەکانی تورکیاوە تاکو لەو ڕێگەیەوە ئەدرۆغانێکان بەئاسانی داگیرمانکەن، قەرزی زۆر واتا خۆکوشتن، واتە تەسلیم بوون بە داگیرکەران و دووژمنانی کورد هەر بۆیە ئەم دەسەڵاتە هەم جێ گومانە! هەم مەترسییەکی گەورەیە بۆ سەر خاکو تاکی کورد.
ئێمە ئەو منداڵانە بووین
کە مامانەکان بە ئێوارەی بوونماندا
سەرسام بەرەو ئێوارەیەکی هێمن
خەمی میللەتێکیان بە ناوکمانەوە بڕی
دەبوایە ئەم هەموو دۆراندنو شەرمەزارییە
وەک جەنگەوارێک لە پاشکۆی دۆراوماندا هەڵگرین
دەبوایە ئەم خەمی مرۆڤو
شکستی مێژووە
بەکۆڵمانەوە بێت تاگەیشتن بە حەقیقەت
تاگەیشتن بەو ئاوێنانەی
خۆمانی وەک مرۆڤ تێدا دەبینینەوە
سکەی ئەم جیهانە ڕاگرن
من دەمەوێت بەرەو مەنفای دابەزم
سکەی ئەم جیهانە ڕاگرن
من دەمەوێت بەڕەو کەناری هێمنی خۆم دابەزم
لە ئەوروپادا خەڵکانێک و سیاسەتێک و پرۆژەیەک لەلای ئەوروپێکان هەبوو کە پرۆژەی زۆر جوانیان پێبوو ئەوان دەیانویست ڕەنگەکان ئاوێزەکەن ژیان بخەنە سەرسکەی خۆشەویستیو تەبایی ڕەگەست پەرستی جارێکیتر ئەوروپا توشی جەنگ نەکاتەوە چونکە ئەوروپا دوو جەنگی جیهانی بینیبوو کە هەریەکەیان چەندەها ساڵ بەینیان بوو بەڵام توانیان لەو پەنجاساڵەدا ئەوروپا بکەن بەوەی کە ئەمڕۆ هەیە! بەڵام ئەوروپێکان چونکە ئارامیان قووڵەو پەلەیان لە ژیان نییە دەیانوویست سروشت بە سەوزیو وەک ئەوەی هەیە بەردەوامبێت، مەخابن ئەوروپێکان نەیانتوانی لەو خەونە قووڵەو خەیاڵە جوانە بەخەبەربهێنەوە چونکە نەیاندەخواست ئەوان خەونیان بە داهاتوویەکی پڕ لە جوانییو میهرەبانیو ئارامییەوە دەبینی بەڵام ئەوان دڕەنگکەوتن تەکنەلۆجیاو تەماعی مرۆڤە دەوڵەمەندەکانی ئەم جیهانە پێش خەونی ئەوان کەوتن بە واتایەکیتر دەوڵەمەندەکان خەونیان نەدەبینی بەڵکو بەئاگابوونو کارابوون خەونی ئەوروپێکانی هەر زوو زیندەبەچاڵکرد! ئەگەر چی ئەوروپایش نەیتوانی ئۆجەلان بگرێتە خۆی بەهۆیی ئەوەی کە ناچارکرا سەرمایە زەبەلاحەکانی ئەم جیهانە زۆریان بۆهانی و هەڕەشەی لە بازارەکانی ئەوروپا دەکرد بەڵام لە کۆتاییدا هەرچۆنێک بێت توانیان ژیانی ئەو پیاوە لەدەست دڕەندەیی و فاشیستەکانی تورک لەسێدارەدان بپارێزێت و لە سیدارەی نەدەن یاسای سێدارەدانی لە تورکیادا هەڵوەشێنەوە.
بە بۆچوونی من هیچ هێزێک ناتوانێت ئەم دۆخە ئارامکاتەوە یان ئەم جوگرافیایە بچووکە کە ناویانناوە کوردستان بۆتە دۆزەغ بۆ هاوڵاتی خۆی تەنهاو تەنیا ئەوەیە کە کارەساتی سروشتی ڕووبدات ئەگیان دەربازبوون لەم جوگرافیایە وەک ئەوە وایە لە دۆزەغ هەڵهاتبیت! ئەم دۆخو ژیانەی کە ئەمڕۆ هەیە لەبەرژەوەندی دووژمنانو داگیرکەری کوردستاندایە چونکە ئەم سیاسەتکردنو برسیو کوشتنی تاکی کوردە هەمان سەردەمی ئیمارەتەکانی کوردستان بەڵام لە جیاتی والێ ناومانناوە سەرۆکو حیزبو سکرتارییەت ئەگینا هیچ بە موو لێکجودا ناکاتەوە بەواتایەکیتر ئەوەندەی کورد لەخۆیی کوشتوە داگیرکەرانو دووژمنانی کورد ئەوەندەیان کورد نەکوشتوە ئەم دۆخە لە بەرژەوەندی دووژمناندایە چونکە کورد بەدەستی خۆیی توانی تاکی کورد بکوژێت تاکی بیرمەندی کوردیان بێ هیواکرد و تیرۆریانکرد یاخود زیندانیانکرد یاخود سوکیانکرد یاخود کۆچیان پێکرد یاخود لە کۆتاییدا کورد توانی بەدەستی خۆی لەژێر فشاری دووژمنانیدا تاکی کورد تێکبشکێنن و هەرگیز بیر لە کورد بوونی خۆی نەکاتەوە بەڵکو شەرمیشکات کە وەک کورد هەیە و دەوڵەتی کوردیش بۆ هەتاهەتایە ببێتە خەونی شاعیرانە! من گەلی وام هەگیز نەبینیوە کە نەخوێندەوارو بێسەوادەکەی جاڕی دەوڵەتکاتو ڕۆشنبیرو فەیلەسوفکەیش دژی بۆستێتەوە بڵێت هێشتاکە بنەماکانی بوون بە دەوڵەتمان نییە! ئەمەیە گاڵتەکردن بە هەستوو نەستی گەلێک کە بەدرێژایی مێژوو قوربانی دەدات لە پێناوی هیچدا. ئێمە خەڵکانێکین بێ باوڕو بێ ئیرادەین ناتوانین تێروانیمان هەبێت بۆ شتەکان هەرگیز ناتوانین لەداهاتووبگەین، هزری ئێمە هزرێکی شێواوە خاوەنی تاکی خۆماننین و دەسەڵات هەمیشە هەوڵیداوە تاکە جوانەکانی کۆمەڵگە لەخۆ دوورخاتەوە یاخود تیرۆریانکات. دروسرتبوونی دەوەڵەتی کوردیشیان کردووە بە مۆتەکەیەک کە هەرگیز کەس نەتوانێت تووخنیکەوێت یاخود ڕۆژێک لە ڕۆژان خەونی پێوە ببینێت.
کاتێک پیاوێک لە سلێمانی ڕانگوچۆغە کوردێکەی داددەڕێتو هاوار بۆ ئاسمانەکان دەکاتو لە بەغدادو عەبادی دەپارێتەوە کە بەهانایەنەوە بێن تاکو لە برسا نەمردوون! کاتێک گەنجێک لە سلێمانی تف لە کوردبوونی خۆی دەکات و نیشتیمان بۆ گەندەڵکاران جهێدێڵیت خۆی دەداتە دەست قاچاغچیو دەریای مردنی ئیجەوە، لەهەمان کاتدا لە هەولێردا دوو مێرد منداڵ لەنێو گرانترین ئۆتۆمبیلدا بەدەم زەردەخەنەوە و پۆزلێدانەو و موسیکی سەرۆکمان پارتییە یاخود سەرۆکمان زێرە دەڵێنەوە: ئێرە هەولێرە و ئارامە! ئیتر لێرەوە من ڕوانددام وەبیردهێتەوە کە چۆن توسیو وهوتۆکان لەدوو ژیانی جیاوازدا دەژیان کەهەردووکیان لەدوانەی یەک دایکوباوک بوون! کاتێک لە هەولێر ڕۆشنبیرێکو هونەرمەندێک هێچ خەمیان نیەو بە پۆزەوە دەڵێن ئێرە ئارامە ئیتر چی دەبێت بابێت! من لێرەوە مەرگی براکان دەبینم کەچۆن ڕق دەیانکوژێت! ئەم دوو جیهانە جیاوازەی کە ئەمڕۆکە لە باشورد هەیە زەنگی مەترسیەکی گەورە لێدەدات کە مەرگی براکان لەسەر شەقامو کوچەو کۆڵانەکانی باشوردا خەڵتانی خوێنی خۆیان دەبن! بەتێکشکاندنی ڕەووتی کۆمەڵایەتی تاکو خێزانی کورد و برسیکردنی کۆڵانو شارو گوندەکان ئیتر دووژمن براوەی یەکەمو حیزبەکانیش دۆراو پەندی زەمانە دەبن و وەهاتاکو مابن ئاسودە نابن چونکە هەژاران هەمیشە شەقامەکانو کۆڵانەکان ماڵی یەکەمی ئەوانە !
کورد سیاسەت ناکات بەڵکو پاشکۆی پلانە پۆخەڵەکانە و تەواوکەری پلانی دووژمنەکانێتی، بە واتایەکیتر کورد هەمیشە ئەگەر ڕەقم نەوتبێت جاشایەتیکردوە وەک لە سیاسەتکردن یاخود بووە بە سیخوری داگیرکەران لە حەفتاکاندا کاتێک شای ئێران دەگاتە بە کۆتایی ململانێ لەگەڵ عێراقدا ئەوکاتە فوودەکات بە سەرکردایەتی کورداو ئەو بزوتنەوە چەکدارییە کە زیاد لە سەد هەزار چەکدار دەبوو و ناوماننابوو شۆرش هەڵدەوەشێنێتەوە و شۆرشگێرەکان چەکەکانیان دادەنێنو بەبێ ئەوەی ناڕەزاییەک دەڕبرن هەروەکو مێگەل شوانەکەیان جییاندهێڵێتو ئەو ڕێگایە دەگرنەبەر کە دووژمن بۆ داڕشتوون، ئالێرەوە بەرەوو ڕووی زیلەکانی ئاشبەتاڵ هەرهەموویان بەبێ یەک دانە بەرهەڵستکاری خۆیان دەگەیەننە زیلەکانی گواستنەوە بۆ بیابانەکانی مەرگ یاخود بە دڵشکاوی دەگەڕێنەوە سەر ماڵی چۆڵوهۆڵیان.
کورد بەدرێژایی مێژوو لەو جوگرافیایەدا یان جاشی ئێران بووە یاخود تورکیا یاخود ئێراق یان سوریا بووە هەمیشەیش میلی ستراتیژی ئەمانەیش بەدەست دووژمنانەوە بووە نەک خودی کوردەوە، ئێمە ساڵەکانی هەشتاکانمان لەبیر دهێت کە چۆن دووژمنانی کورد گەمەیان بە کورد کردووە ئەمیان بووە بە جاشی ئەویان و ئەیتریان بوە بە جاشی ئەوی تریان دووژمنانیش بە ئاشکراو بە نهێنی واژووی ئەوەیانکردوو کەهەر کاتێک مەترسی هەبوو بۆیان ئەوا دەتوانن خاکی یەکتری ببەزێننو شۆرشگێرە بە ناوکوردەکان بکوژنو جینۆسایدیانکەن، بەڵام ئەم هاوکێشەیە لای خودی سەرکردەکانی کورد وانەبووە بەڵکو ئەوان واین لەخۆیانو خەڵکەکە گەیاندووە کە سیاسەتو شۆرش دەکەن بەڵام لەڕاستیدا ئەوان هەمیشە خەڵکی کوردیان داوە بەکوشت وەک لەوەی بەرگری لێکەن و بیپارێزن کە کارەساتێکیش ڕوویداوە ئەوان پێش خەڵکەکە ڕایانکردووە و تێیان قوچاندووە من شۆرشگێرم نەدیوە ڕاکردنو هەڵهاتن بکات بە سیاسەتو ستراتیژی خۆی بەڵکۆ ئەمە خۆکوشتنە نەک سیاسەتکردن.
هەمیشە مێژوو خۆی لەو جوگرافیایەدا دووبارەکردۆتەوە لە حەفتاکاندا شای ئێران کە لەگەڵ عێراق ڕێکدەکەوێت ئیتر کورد ئاشبەتاڵ بەخۆی دەکات! لە هەشتاکاندا کاتێک عێراق و ئێران جەنگی هەشت ساڵەیان کۆتایی پێکدهێنن کورد ئیتر ئەنفالوو کیمیاباران دەکرێت! ئێستاکەیش وایە هەرکاتێک تورکیاو عێراق ڕێککەون هەمان سینارۆیی حەفتاکان و هەشتاکان دووبارە دەبێتەوە. هەموو جارێکیش لە کۆتایدا کورد ماڵوێرانکراوە! هەشت ساڵ جەنگی ئێرانو عێراق خایاندی بە پلەی یەکەم کورد سودمەند بوو بەڵام چونکە کورد جامبازی هەبووە نەوەک سەرکردە لە کۆتایی جەنگدا شەڕەکەیان گواستەوە بۆ کوردستانو ئەنجامەکەیش ئەنفالکردنی گەلێک و سرینەوەی ناسنامەی کوردی بەدووداهات. ساڵی ٢٠٠٣ دا کاتێکش سەددام دەکەوێت لە عێراق دەدرێت بەهەمان شێوە کورد سودمەند بوو چونکە بە درێژایی شەڕی عێراق بەس بەتەنها عەرەبی عێراق لێکوژراوە هەتاکو ئیستاکەیش لە عێراقدا لە عەرەب دەکوژرێت کورد لێ سوودمەند بووە بەڵام دیسان بە هەمان شێوە چونکە کورد سیاسەتمەداری نییە جگە لە جامباز کە تەنها معامەلە بە دۆزی کوردەوە کردووە وەک پۆلبیمەر دەڵێت: سەرکردە کوردەکان باسی پارەیان دەکرد لە پێشدا وەک لەوەی داوای خاک بکەن و بیگەرێنەوە سەر کوردستان بەهەمان شێوە جارێکیتر شەڕ گوێزرایەوە بۆ کوردستانو دووژمن داعشی کرد بەنێو هەناوی کوردستاندا!
دیسانەوە جارێکی تریش کە چۆن سیاسەتو مێژوو هەڵەی ئەم حیزبانە دووبارەو سێبارە دەبێتەوە چونکە کورد بنەماڵەکان دەیبات بەڕیوە نەوەک تاک وەتاکو کورد بنەماڵە بیبات بەڕێوە دەبێت تاماوین ژیانی مەدەنی نەبینێت بەخۆیەوە چونکە بنەماڵە یاساو ڕیساو کەلتوورو ترادوسونی خۆیی هەیە کە سنوردارکراوە بە ئەندامانی خێزانو بنەماڵە هەر بۆیە ئێمەی کورد تاکو ئەم دەسەڵاتی بنەماڵەیە هەبێت نابێت چاوەڕوانی ژیانێکی نۆرماڵو مەدەنیانە لێبکەین دەبێت هەمیشە قاچمان لە دووی هەنگاوەکانی ئەوانەوە بێت ئەگینا قاچەکانت دەبڕنەوە!
کاتێک براهیم ئەحمەد لە ئێران دەگەڕێتەوە لە پەنجاکاندا دەستدەکات بە دروستکردنی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەم پارتەی کە ئەمڕۆکە پارتییەکان خۆیانکردووە بە خاوەنی و هەرگیز باسی دامەزنێنەری ئەو پارتە ناکەن کە براهیم ئەحمەد بووە! سەددام بەو هەموو دڕەندەیی خۆیەوە یادی میشل ئەفلەقی دەکردەوە و میوانداری دەکرد چونکە میشل ئەفلەق دامەزرهێنەری حیزبی بەعس بوو بەڵام پارتێکان لە کوولەکەی تەریشدا ناوی براهیم ئەحمەد ناهێنن. بەڵام یەکێک لەهەر هەڵە گەورەو خۆکوژێکانی براهیم ئەحمەد ئەوەبوو حیزبەکەی تەسلیم بە مەلا موستەفاکردو لەوێوە چارەنووسی پێنج میلۆن کوردی باشووری دایە دەست کابرایەکی بێ سەوادی وەک مەلا موستافا! بەهەمان شێوە جەلال تاڵەبانی هەمان هەڵەی براهیم ئەحمەدی دووبارەکردووە ئەوەبوو بەناوی ڕێکەوتنی ستراتیژی ئەویش چارەنوسی کوردی باشوری لە هەلێکی زێریندا دایە دەست مەسعود بەرزانی ئیتر حاڵی ئێمەی کورد باشور بەودەردە برد کە ئێستاکە هەیە.
لەساڵی ١٩٩١ کورد بەختێکی باشی بۆ هەڵدەکەوێت کە مومارەسەی بوون بە دەوڵەتو ژیانی مەدەنی بکەن چونکە ئەم دەسەڵاتە کەهەیە بە درێژایی ژیان لە شاخەکاندا ژیانی بەسەر بردووە هەروا ئاسان نییە بهێتەوە دۆخی ژیانی مەدەنی کەچی لەو ساتەدا دەسەڵات وەردەگرێتو ئێمە بەم ڕۆژە دەگەیەنێت کە ئەمڕۆ تێکەوتووین! چونکە ئەوان شۆرشگیڕ بوون نەک سیاسەتمەدار بەواتایەکی تر ئەوان تفەنگ بەدەست بوون نەک پێنوس بەدەست! هەربۆیە ژیان بە ئاکارێکدا ڕێچکەی گرت وەک لەوەی چاوەڕوانمان دەکرد. دوایی ڕوخاندنی سەددامیش سەرکردەکان بەختی گەورەیان بۆ هەڵکەوت کەببنە سۆپەرمانی کورد بەڵام بەهەمان شێوە ئەویشییان لەناوبرد، تالەبانی کەبووە سەرۆکی عێراق هەلێکی باش بوو کە دۆزی کورد پێشبخات نەیکرد! مەسعود بەرزانی کە بووە سەرۆکی هەرێم گەورەترین هەل و بەختی بۆ هەڵکەوت کە ببێت بە نمونەی سەرکردەی کورد بەڵام چونکە ئەو کابرایەکی بێ سەوادو تفەنگ بەدەست بوو، هەمیشەیش شانازی بە پێشمەرگایەتی خۆیەوە دەکات و نووقمی ڕابردووی خۆیی بووە ئێمەی گەیاندە ڕیسواترین خاڵی سەرگەردانیو نائومێدی! نەوشیروان موستەفا لە حەڤدەی شوباتدا بەختی بۆ هەڵکەوت ببێتە فریادۆستی تاکی کورد، ببێتە ئەو سۆپرمانەی کە تاکی کورد خەونی پێوە دەبینی بەڵام ئەو هەمیشە لە خەمی ئەوەدا بوو کە پێی نەڵێن ئەندازیاری شەڕی براکوژی؟ دەشێت ئەو بزووتنەوەیشی هەر لەبەر ئەوە دروستکردبێت تاکو خۆیی لێدەربازکات! هەر بۆیە ئەو ئارامییەی کە هەیبوو لەسەرەتای دروستکردنیدا و حەڤدەی شوباتدا و تاکو ئەمڕۆکەیش ئەوەی سەلماند کە ئەو پیاوە هێمنترین سەرکردەی کوردبووە نەک ئەندازیاری شەڕی براکووژی کە پارتێکان پروپاگەندەیی بۆ دەکەن! بەڵکو ئەوە خودی پارتێکان خۆیانن کە ئەندازیاری شەڕی براکووژین نەک نەوشیروان. ئەمڕۆکە ترسێک هەیە لە باشوردا کە شەڕی براکووژی دووبارە نەبێتەوە چونکە پارتی هەمیشە پەلەپیتکەی لەسەر تفەنگی براکووژەیە بۆ سەلماندی ئەوەیش لەم ڕۆژانەدا سەرۆک دەرزێ دەوڵەتەکەی دەهێناو دەرزێکەی خستە سەر دۆشکەکانی بارەگاکانی لە باشوردا بۆ کوشتنی خەڵکی برسی کورد. ئەو هەڕەشەی کە پارتێکان کردیان لە ٢٧ مانگی سبتێمبەری ٢٠١٦ هەروا لە خۆڕا نەبوو، هەروا لە خۆڕا نەبوو بێ چاو نەترسانە هەڕەشی کوشتنی یەک میلۆن کوردیان لە باشوردا دەکرد چونکە ئەوانیش وەک ئەردۆغانێکان دەیانەوێت هەرچی نەیاری خۆیان ئەگەر بۆیان نەکوژرا دەمکووتیانکەن. ئەردۆغان بە بیانوی کودەتا هەرچی نەیارانی خۆیی هەیە گرتوو زیندانیکرد یاخود ڕایانکرد یاخود دەمکووتیانکردن بەهەمان شێوەیش پارتی دەیەوێت بەبیانووی گۆرانو سەرۆکی پەرلەمان هەرچی نەیارانی خۆیی هەیە لەناویان بەرێت یاخود ژیان بەو ئاکارەدا بڕوات کە پارتی دەیەوێت وەکو ئەم ڕۆژە کە هەموو جومگەکانی حوکمەت ئیفلیجکراوە لەکار کەوتووە ئەمە لە بەرژەوەندی پارتییدا نەک گەلو حیزبەکان.
کوردستان بۆتە گۆرەپانی جەنگ ئێمەی کورد هەمیشە پاكشۆی جەنگەکان بووین، بەواتایەکی تر کوردستان هەمیشە گۆرەپانی جەنگو ململانێ هێزەکان بووە لەبەر ئەوەی ئەم جوگرافیایە کە پێدەڵین کوردستان و کوردی تێدا دەژی هەمیشە بێخاوەن بووە یاخود بەشێوەیەکیتر برتیبووە لە کۆمەڵێک هێزی بچوک کە دووژمنانی کورد هەمیشە توانیویانە زۆر بە ئاسانی بەکاریانبهێن! بۆئاسانکردنی ئەم هاوکێشەیە دەتوانین بڵێن لە ئیماراتە بچوکەکانی وەک سۆران و بادینانو بابانو ئەوردەڵانو هەتاکو دوایی هەمیشە ئەم هەرێمە بچوکانە کە خاوەنی هێزو دەسەڵاتی بەرێوبردنی خۆیان بوون لە کاتو سەردەمی خۆیاندا ئاوایش هەر هەموویان پاشکۆی زل هێزەکانی داگیرکەربوون ئێستاکەیش وایە بەڵام بەشێوەیەکیتر و لە قۆناغو زەمەنێکیتردا بەڵام ئەوەی کە کۆماندەکاتەوە ئەوەیە کە هەمان جوگرافیایە کە پێدەڵێن کوردستان. حیزبەکانی کوردستان هەر هەموویان پاشکۆ دامەزراوی داگیرکەری و جێگەی ئیماراتەکانی کوردیان گرتۆتەوە تەنها ناوەکانیان گۆڕاوە ئەگینا مێژووی ئەم جوگرافیایە هەموو دوانەی یەکترین و بەیەک سک لە دایکبوون. هەمیشە ئەم جوگرافیاییە کە پێدەڵین کوردستان ململانێی هێزە گەورەکان بووە. هەمیشەیش لە کۆتایدا جەنگ خۆی گوێزاوەتەوە بۆ ئەم ناوچاونە و بۆتە ماڵوێرانی زیاتر، هەرگیز ئەم جوگرافییایە ئارامی بەخۆییەوە نەبینیەوە یان لە ژێر هێڵی هەژارییەوە بووە یان بۆتە گۆڕەپانی جەنگ، هەمیشەیش جەنگ و پێکدادانو داگیرکردن لەسەر خاکی کورد بووە و کوردیش هەروەک خووی جارانی بەبێ مەرج واژووی لەسەر ڕووداوەکان کوردووە بە مەرجەکانی دووژمنانو داگیرکەر رازیبووە چونکە کورد هەمیشە نەیتوانییوە خاوەنی ئایدۆلۆژی خۆی بێت ئەم مرۆڤە سەر لێشێواوەو هزر شێواوە نەیتوانییوە بەرگەی کارەساتەکان بگرێت کەچی لەوەتەی هەیە لێدەکوژرێتو برسیو بێماڵو حاڵی خۆیدەکرێت.
سەددام جادەی قیری بە لادێی هەژاری کورد ڕەوانەبینی ئەنفالیکردن زیاد لە پێنج هەزاری گوندی کاولکرد نیشتیمانێکی کرد بە ئۆردوگای و کوردی تێکرد، ئۆردوگا ژیانێک لە دۆزەغ! ئۆردوگا سەرەتایەک بۆ سرینەوە ڕەگەزو خود، کۆتاییەک بە تاپۆکردنی خاکو لێساندنەوەی ناسنامە لە تاکی کورد. ئەوەی سەددام کردی سرینەوەی نەتەوەیەک بوو نەک تەنها کوشتنو زیندانیکردن کەچی ئێمەو بەهەڵەداوان چووین ئەو پیاوەمان ماچکرد وەک ئەوەی لێ زویربووینو ئاشتببینەوە ئالەوێوە نەگبەتی نەتەوەیەک سەری هەڵدا کە ئەم نەتەوەیە بە دەستی خۆی پاشەڕۆژی خۆی زیندەبەچاڵکرد. بەهەمان شێوە جارێکی تر پاش ئەو هەموو ساڵە سەرانی کورد جارێکی تر بەهەڵەداوان خۆیاند گەیاندە بەغدداو عەبادیان سەرۆک وەزیرانی عێراقیان ماچکرد لە پێناوی تیکەیەک ناندا کە هەر خۆیشیان بوونەتە ئەنجامی ئەم هەموو ماڵوێرانییەی کورد.
سەرۆکی هەرێم و نوێنەری حیزبەکانی تر دەیانتوانی لە جیاتی بە هەڵەداوان بچن بۆ بەغداد دەیانتوانی کارتی ئەو هەموو عەرەبە بەناو ئاوارەیە بەکاربهێنن عێراق ناچارکەن بێتەسەربار بەڵام نەیانکرد! ئەوان دەیانتوانی هەڕەشەی ئەوە لە حوکمەتی عێراق بکەن ئەگەر پارە نەنێرێت ئەوا دەبێت هەرچی ئاوارەیە لە شارەکانی کوردستان بگەرێتەوە بۆ عێراق! بەراستی ئەوا دەیانتوانی ئەو کارتی فشارە بەکاربهێنن بەڵام نەیانکرد چونکە ئەمانە نامەبەر و پۆستبەر بوون نەکو نوێنەری خەڵکی هەژاری کورد!
تورکیا چیاکانیش بە کورد ڕەوانابینێت دهێت تۆپبارانیان دەکات ئەگەر لەبەر ترسی ئەم جیهانە نەگلیسە نەبووایە هەروەک سەددام ئەمیش کیمیابارانی قەندیلی دەکرد، کەچی ئێمە دەست بۆئاسمان بەرزدەکەینەوە لە خودا دەپارێینەوە کە ئەردۆغان بپارێزێت! ئەمە تێکشکانی هزری کورد نییە؟ کاتێک تەقینەوەک لە فرۆکەخانەکانی تورکیا ڕوودەدات ئێمە لێرەوە دەڵێن دەبێت یەکبگرین و دەست بۆ ئاسمانەکان بەرزدەکەینەوە لە خودا دەپارێنەوە کە تورکیا بپارێزێت. ئەگەر کورد ئەمە سیاسەتمەدارو فەیلەسوفەکانی بێت ئیتر پێمناڵین ئەمەریکا چیتان بۆبکات؟
سوریا لەوپەری ماڵوێرانیو جەنگو کوشتارەدا کەچی ئەوەی بیری لێنەکاتەوە و لێنەترسی کوردە کەچی ئێمە دیسانەوە دهێن چاڵو خەندەق بە دووی کوردی ڕۆژئاوادا لێدەدینو لەهەمانکاتیشدا جاری دەوڵەتی کوردستانی گەورە لێدەدەین!
ئێران بەم ڕۆژگارە تاکی کورد لە سێدارە دەدات کە چی ئێمە مێش میوانمان نییە پەلەمانە کەی بچینە تارانو ئاغای سەردار چ پلانو ڕێنماییەکمان دەکات بەو واتایەیی سیاسەت دەکەینو سیاسەتمەدارمان هەیە! ئەمە چ جۆرە سیاسەتکردنێکە کە تۆ هەمیشە میلی کاتژمێرەکەت لەدەستی دووژمناندابێت تەنها دووژمنان بتوانن کاتژمێرەکت پێشخەن یان دوایخەن یان بیوەستێنن. کورد ئەگەر شۆرشگێر بووایە دەبوایە هەموو هێزو توانای لە ڕۆژئاڤادا بخستایەگەر تاکو عەفرینو دەشتایەکانی تاکو دەگەیشتە سەر کەناری دەریاکان تاکو کوردستانیان ببەستایە بە ژیانی دەریاوە، دەبوایە لە جیاتی خۆیان بخەنە باوەشی دەرگاکانی بژێوی تورکایی دوژمنەوە دەبوایە ئەو دەرگای ڕزگاربوونەیەنا بکردایەتەوە چونکە ئیتر لەوێوە کورد دەبەسترایەوە بە جهیانی دەرەوەو ئیتر پێویستێکانی بە هەناردەی دراوسێ دڵ ڕەقە دووژمنەکانی نەدەبوو بەڵام نەیانکرد ئەوان هاتن لەجیاتی ئەوەبکەن هاتن چاڵو شۆفڵو خەندەقیان بەدوودا هەڵکەن هەر وەکو لە غەیبەوە ئاگاردکرابنەوە کە ئەوە بکەن بەڵام ئەو غەیبە تورکیاو ئەردۆغانەکان بوون هەر بۆیە پارتی سیاسەتەکانی تورکیای جێبەجێکرد.
تاکی کوردیان تۆشی گرفتی هەڵەشەیی و هەڵچونی دەروونیان کردوە بەواتایەکیتر قورمیش کراون، لە وڵاتە پێشکەوتووەکاندا کە دەتوانن ڕۆبۆت دروستبکەن و پرۆگرامو قورمیش بکرێت و بخرێتەکار لە پێناوی ژیانی مرۆڤەکاندا بەڵام لە وڵاتە دواکەوتووکاندا بە پێچەوانە بەبێ ئەرککێشانێک ڕۆحی مرۆڤەکانیان قورمیشو پرۆگرامکراوە وەک ڕۆبۆتئاسا خراونەتەکار و هەرکاتێک بیانەوێت بە فرمانێک هەموویان چالاک و ئەکتیڤ دەکەن بۆ کوشتنی مرۆڤایەتی، دروستکردنی سەربازگای گەورەو ئاسایشو سەربازێکی زۆر وەک ئەوە وایە کارگەیەکی ڕۆبۆتئاسا هەبێت بۆ بەرهەمهێنای ڕۆحە قورمیشکراوەکان کوردستان پڕن لە سەربازگاو تفەنگ بەدەست. ئەم مرۆڤە کە ئالوودی بێ ئومێدیو بێ هیوا لە ژیانو بێ چارەو بێ لانە لەم جیهانە جەنجاڵەدا کەوتۆتە قەیرانێکی دەروونی زۆر دژوارە کە هەروا ئاسان نییە دەروونی مرۆڤەکان ئارام ببنەوەو ئەم باشورە کەناویان ناوە هەرێمی کوردستان لە نەخۆشخانەیەکی دەروونی گەورە دەچێت و دەرگاکانی بەختەوەریان لێداخرا بێت.
گەلێک بە سەرتاشینی پێشمەرگەیەک لەو خەونە قووڵە بە خەبەربێتەوە دەبێت بڵێین جێ خۆشبەختییە بەڵام کارەسات لەوەدایە ئەو زلەیە تەنها کەسێکی نەهێنایە سەر شەقامەکانی نیشتیمان و داوایی ئابڕووی تکاو ئەتککراوی خۆیانکەنەوە کە دەمێکە لەیان دەسەڵاتی کوردیەوە ئەتککراوە. پێشمەرگەکان دەبواییە لەبەرەکانی جەنگەوە یەکی سەرو فیشەکیان بە ڕووی دەسەڵاتی هەرێمدا بتەقاندایە هەر وەک وەفایەک یاخود پرۆتێستێک کە ئاماژە بێت بۆ ئەوەی بە دەسەڵات بڵێن ئێستاکە ئێمە لە جەنگداین بەڵام ئێوەیش نۆرەتان دهێت! دەبوایە پێشمەرگەکان ئەوەیان بکردایە، هەرکاتێک سوکایەتی بەتاکی ئەم نیشتیمانە دەکرێت دەبێت هێزی پێشمەرگە خۆی هوشیار بێت بەبێ پێووتن دەبێت فیشەکیک وەک ناڕەزایی بەئاسمانی هەرێمدا ڕوو لە دەسەڵاتی کوردی بتەقێنن ئەگینا بێ دەنگی ئەوانیش دەخاتە گومانەوە! گەلێک بە سەرتاشینێک هەستکات کەرامەتی تێکشکێنراوە دەبێت چاوەروانی چی لێبکەیت؟ ئەمە وەکو ئەوە وایە گا بە گوونیدا بناسێتەوە! ئەو کاتە کەرامەتی ئەم گەلە تکاو، تاک بە تاکی ئاوارەو تێکشکێرا کە ئەمانە بەپێی پەتێو شەڕواڵی دڕاو پێڵاوی لاسیکو گیرفانی خاڵیو و بەنەخوێنی پڕ لەشەهوەتەوە گەڕانەوە سەر ئەم نیشتیمانەوی کەپێیان دەوت کەلاوە بەعسیلیزم! ئێستاکە کێ بەعسیو؟ کیێ فاشیزمو؟ کێ نیشتیمان پەروەرە؟ من بۆیاخچیم پێلاوەکانتان بهێنن ئەی پیاوانی وڵات تا تاک بە تاکی بۆیاخ کەم بۆتان من دەمێکە بەبۆنی بۆیاخ ئاشنابوومەو دەمێکە بێدەنگی کەرامەتی هاڕیووم.
من بۆیاخچیم
وەک خووی ڕۆژانەم
هەمیشە سەرم شۆربۆتەوە
بۆ پێڵاوەکانتان
وەک عادەت هەمیشە دەستەکانم
چڵکنو سەرم شۆرە لەئاستان
بیرتان نەچێت؟
کە ئەوە ئێوە بوون
کە تاک بەتاکی
ئەم باشورەتان کرد بە
بۆیاخچی!
تۆ بۆ ئەوەی کەرامەتت بەخۆتا بهێنیتەوە دەبێت شەقامەکان پڕکەیت لە هاوارو و زریکەی کچانو کوران و دایکی جەرگ سوتاو و باوکی ماندوو دڵدارەکان ئەو دڵدارانەی کە ناتوانن بەیەک بگەن دەبێت تۆ زەمینە خۆشکەیت تاکو ئەو دڵدارانە لەسەر شەقامەکانی توورەی خەڵککدا بەئاشکرا دەم بخەنە دەمی یەکترییەوە پڕ بە دڵو پڕ بە گەورەیی سییەکانیان هەوای ئازادیو عەشق هەڵمژن، دەبێت پەنجەرە ڕەنگ ڕەشەکانی ئەم وڵاتە بشکێنن، کۆلانەکان پڕکەیت لە پێکەنین، بەیانی زوو کە بەخەبەرهاتیت ئیتر جارێکی تر چییە ئەو دەمووچاوانە نەبینیتەوە کە خەونەکانت دەدزن کە خەونەکانت دەکوژن و ژیانت ڕەش دەکەن کە ڕۆڵەکانت لە سەر شەقامی نیشتیماندا بێ بەزییانە خوێنیان دەڕژێنن و لەخوێنی خۆیاندا سوور دەکرێن، دەبێت کەبەیانی خۆر هەڵات ئیتر ڕۆژێکی تازو نانێکی تازە خوانێکی تازەو ژیانێکی تازە تۆمارکەیت نەک هەمان قەوان لێبەیتەوە! هەڵسە لەخەون ئەی نەگبەت ئەوە مەرگی تۆیە لەسەر شەقامەکانی ئەم نیشتیمانە لە بێدەنگیان تیرۆر دەکرێن! ئەوە داهاتوو تۆیە لەم بستە خاکەدا هەڕەشەی مردنی لێدەکرێت.
ئێمە لەو باشورەدا خاوەنی تاکی ئازاد نین تاکو کۆمەڵگەی مەدەنی و شارستانی
پێکبهێنین بەڵکو ئەم جیهانە لەم دەڤەرەی ئێمەدا لە بیرکردنەوەی سەرۆکدا دروست دەبێت نەک لەبیرکردنەوەی خوددا! ئەوە سەرۆکە کۆتاو سەرەتای هەموو ئازادییەکو نەگبەتییەکو ماڵوێرانییەکە بەبێ ئەوەی یەکێکمان پرسیارێک یاخود نەخێرێکمان لادروست بێت! کێ لە ئێمە خاوەنی خودی خۆیەتی مەگەر سەرۆک نەبێت! تاکی ئێمە ئاوارەی ناخی خۆیانن، هەر گەلێکیش تاکی ئازادی نەبێت بیری بیرمەندی و ئازادی نابێت، نیشتیمانیشی نابێت، ئازادی ئێمە پەیوەستە بە ئازادی تاکەوە تاکو ئێمە تاکی ئازادو بیرمەندی ئازادمان نەبێت نیشتیمانیشمان نابێت.
ئەوە ڕێکەوت نییە کە بنەماڵەیەک بۆ حەفتا ساڵ دەچێت حوکمی کورد دەکەن؟ بەڵکو ئەمانە دەشێت دوژمنان دایاننابێت دەشێت بەرزانێکان ئەوە بزانن؟ یاخود لێی بێئاگابن؟ ئەوە دەبێت لە خودی خۆیان بپرسیت؟ ئایا ڕێکەوتبوو، یاخود زیرەکی ئەو خێڵە نەخوێندەوارەبوو! کەئەمانەیکرد بە ڕابەر؟ یاخود کورد خۆی بێ سەوادو، بێ سیاسەتمەدارو، بێ ڕابەرو، بێ هیواو، بێ داهاتووە؟ کێ ئەو پرسیارە دەکات ؟ کێ دەبێت وەڵام بداتەوە کە بۆ ئەم گەلە نەگەیشت بە ئامانجو هیوای خۆی؟ ئەم بنەماڵەیە بەناوی حوکومەتی هەرێمەوە دەستی بەسەر هەموو جومگەکانی دەسەڵاتو حوکمەتدا گرتووە هەرچی پۆستی گەورەو هەستیار هەیە هی خێلی ماڵی بەرزانێکانە ئەمە ڕێکەوت نییە بەڵکو پلان داڕێژراوە کەدەبیت بەرزانێکان حوکمی باشورکەن، دەبێت ئەمانە هەرچی پۆستی گەورە هەیە بۆ خۆیانبەرن. هەندێک کەس هەن جامانە سورەکەی بەهەموو کورد ناگۆرێتەوە، هەندێکیتر هەن هەر باکیان نییە دەسوتێت یاخود وێران دەبێت، هەندێکیش تف لە خودو لە نیشتیمانو لەو بستە خاکە دەکات کە ناویانناوە کوردستان، هەندێک کەس لەژێر هێڵی هەژارییەوەیە و هەندێکیتر هاڤلایڤ دەژین ئەم هەموو تووسیوو هووتووە لە کوردستاندا ئەگەر سیاسەتێکی جوان و هزرێکی جوان نەبێت دەشێت ڕۆژێک بێت کورد بە دەستی خۆی ببڕێنێتەوەو ڕوانددایەکیتر لەو باشوورەدا دووبارە بێتەوە ئەوساکە مەرگی براکان هێچ ئاسودەیەکمان ناکەن. دەبێت خودی خەڵکی بەرزانێکان خۆیان ئەوە قبوڵ نەکەن ئیتر ژیان بە ئاکارێکی جوانو پڕ لە ڕەنگو دەنگو خۆشەویستیا بەرن نەوەک بێدەنگبن لێی چونکە لەکۆتایدا ئەوە ئەوانن دەبێت باجەکەی بدەن تاوانبار دەبن هەروەکو گەلی ئەڵمان کە بێدەنگیو چاویان نوقاند لە ئاست تاوانەکانی هیتلەرو نازێکاندا.
بەلجێکێکان دهێن لە ساڵەکانی ١٨٠٠ ڕوانددا دەخەنە ژێر کۆڵۆنی خۆیانەوە لەوێوە دڕەندەترین سیاسەت پەیرەودەکرێت ئەویش سیاسەتی جوداکردنەوە خەڵکە لە ڕووی ڕەنگوبۆ و جوانییو لیاقەوە نەک زیرەکیو لێهاتنەوە و هوشیاریانەوە دهێن خوشک لە خوشک دەکەن برا لە برا جودا دەکەنەوە ژن لە مێرد جودا دەکەنەوە جوانەکانیان کە لە سەدا چواردەی خەڵکی ڕواندا پێکدهێنن ناویان دەنێنن توتسییو دەسەڵات و ناز دەدەن بەوان ئەوانیتریش ناودەنێن هوتو ئیتر لەژێر دەسەڵاتی کۆڵۆنی بەلجێکێکاندا ئەو وڵاتە دەبێت بەو دۆزەغەی کە لەساڵەکانی ١٩٩٤دا بینیمان کە نزیکەی یەک ملیۆن خەڵک لەسەر شەقامەکان و کۆڵانەکانو دەشتەکاندا کوشتارگەرکران ئەوەی لە ڕوانددا ڕوویدا مەگەر شمشیر و کێرد بە دەسەتەکان بۆمان بگێرنەوە مەگەر تەیمورلەنگ ئەو کوشتارگەی خۆڵقاندبێت. ئەوە کارەستاێک بوو کە داگیرکەر هەر لەسەرەتاوە ڕەنگی بۆکێشابوو. ڕوانددا کە هیچ هزرێک ناتوانێت پێناسەیکات کە هیچ هزرێک لەو بڕوایەدا نەبوو کە لە کۆتایی سەدەکانی بیستدا ئەوە ڕووبدات، بەڵام کە ڕوویدا هیچ تەکنەلۆجیاو سیاسەتێکیش نەبوو بیوەستێنێت، زلهێزەکان چاویان لەو کارەساتەدا نووقاند دوایش پەشیمانی دادی نەدان.
(ئەو ڤیدیۆیەی سەرەوە سەیربکە)لە باشووریی کوردستانیشدا هەمان سیاسەت کەمایەتێکی زۆر کەم وا بۆ حەفتا ساڵ دەچێت حوکمی کورد دەکەن لە ماڵوێرانی نەبێت هیچیتری لێ سەوز نەبوو، هەرچی پۆستی گەوروو هەستتیار هەیە بەسەر ئەماندا دابەشبووە هەرچی چمکی ژیانە لەم باشوورەدا بەدەست ئەمانەوەیە و هیچ باکیان نییە. ئەمان بەهەمان شێوە توسییو هوتێکانی ڕوانددان تەنها جیوگرافی جودایە ئەگینا هەمان سیاسەت و هەمان کارەسات لەو باشورەدا ئەگەر فریایی نەکەون دووبارە دەبێتەوە! من خۆم هیوادارم ئەو ڕۆژە نەبینم بەڵکو کارەساتێکی سروشتی رووبدات باشترە وەک لەو ڕۆژەی کە مەرگی براکان لەسەر شەقامی نیشتیماندا خەڵتانی خوێنی خۆیان دەبن.
تاکی کوردیان فێری پارەی زۆرکردوە ئەو پارە زۆرەیش کە نەتوانێت پێویستێکانو حەزەکانی تێرکات هەر بۆیە ئەم مرۆڤە هەمیشە هەڵپەی پارەیەتی جا بەهەر جۆرێک دەستیکەوێت، هەریەکەیان چەند موچەیەک وەردەگرن و ئیشی سەرپێیشدەکن کەچی پارە بەشییان ناکات. شۆفێری تەکسێکە بۆی گێرامەوە ووتی: داخی دڵی هەڵرشت کە بێ ئیشەو کارو کاسبی نەماوە ئەمرۆکە تەنها ١٠ موشتەری هەبووە بەڵام هەشت لەو موشتەریانە عەرەب بوون دەیووت: ئەگەر ئەم عارەبانە نەبونایە من هەر کاسبیم نەدەبوو خودا بیانپارێزێت دەرگای خێر بە ڕووی ئێمەدا کراوەتەوە ئەمە وتەی ئەو شۆفێرە تەکسییە بوو کەمن سواری بووم تا بمگەیەنێت شوێنی مەبەست. بەڵام کاکی شۆفێر ئەو پرسیارەی لا دروست نەبوو کەم ئەم وڵاتە بێ ئیشوکارەو کاسبی تێدا نەماوە ئەی چۆن کاکی عەرەب کە غەریبە لێرەکانە ئەم پارەی تەکسییەی لە کوێ هێنا بۆ هەر تەنها عەرەبەکان پارەی تەکسیان پێیە؟ کاکی شۆفێر تەکسی لە کۆتایدا پارەکان دەخاتە باوەشی هەوەسێکی پیسی ئافرەتێکی عەرەبێکەوە خۆی لەودا خاڵی دەکاتەوە ، ئا ئەمەیە سەرگەردانی تاکی کورد هەموو سەرەوتی و هێز لە شەهوەتەکاندا بەکاردهێنێت لە پێناوی هەوەسێکی نەگلیسدا ئەو لەبەیانییەوە کە سکاڵا دەکاتو دەکورزێتەوە و ڕەنج دەدات و خۆی ماندوو دەکات کۆتایکەیشی باوەشو هەوەسی ئافرەتە عەرەبەکەیە واتا بە واتایەکیتر پارە لە گیرفانی کاکی عەرەبەوە دەڕواتو لە کۆتاییشدا دەچێتەوە گیرفانی خودی عەرەب خۆیی! مرۆڤ کە کەوتە ئاوارەییەوە پارەی نییە سەرگەردان دەبێت تواناکانی کەمدەبێتەوە بێ هیوا دەبێت نازانیت چیبکات بەڵام دیارە عەرەبەکان کوردستان بە نیشتیمانی خۆیان دەزانن ئەوەی کە ئاوارەیەو بێ پارە و بێ هیوایە کوردەکە خۆیەتی نەک عەرەب!
مرۆڤە زیرەکەکان و سەرمایەدار زەبەلاحەکانی ئەم دنیایە بە تایبەتی ئەمەریکێکان دەتوانن لە ڕێگەی سیستەمی زیرەکەوە یاخود بەپێ سیستەمی وایفایف دەست بەسەر هەموو جومگەکانی ئەم دنیایەدا بگرن هەربۆیە ئەوان لەخەمی ئەوەدان و کاری تێدادەکەن کە چۆن سیستەمی زیرەک بخەنەسەر پانتایی هەموو کوون کەلەبەرێکی ئەم دنیایەوە چونکە ئاسانکاری زۆریان بۆدەکات لای ئێمەیش تازە خەریکی ڕۆحی مرۆڤەکانین کە چۆن بیانکەین بە سیخور بەسەر یەکترییەوە، ئەوان دەتوانن لە ڕێگەی ئەو سیستەمەوە مۆنۆپۆلی هەموو راکێتە زیرەکەکان بکەن و ئاراستەیان بگۆرن ئەگەر بیانەوێت، دەشێت جەنگی ئێستاکە بەشێک بێت لەو سیاسەتە پۆخڵەی کە ئەمڕۆکە تێداکەوتووین کە ئەمانە لەسەر ڕێکناکەون، ئەوان دەتوانن لە ڕێگەی ئەم سیستەمەوە دەست بەسەر هەموو سەرمایەو پارەی بانکەکانی ئەم دنیایەدا بگرن و پارەکان ببەستن، هەر بۆیە ئێستاکانە هاککردنی بانکەکان ئەوەندە مەحاڵ نییە وەک جاران بەڵکو دەتوانن ئەگەر بیانەوێت هەرچی فایلوو دیکۆمێنتی بانکەکانە دەربهێنن و هاکیان بکەن، وەک لەوەی پەنەمایا بینیمان. قەرز لێکترازانی ئەندامانی کۆمەڵگەیە و دارمانی ژێرخانی ئابووری گەلانە داگیرکردنی خاکو مۆنۆپۆڵی ژیانی تاکەکانە بەواتایەکیتر قەرز ئەو سیاسەتە تازەی داگیرکەرانە کە دەیانەوێت لە ڕێگەی قەرزەکانیانەوە خاکو نیشتیمانەکت داگیرکەن.
لەکۆتایدا دەڵێم: ئەوەندەی کورد سەرقاڵە بە خودی خۆیەوە لە نێوەند ئەو فەوزاو قەیرانەدا گیری خواردووە بۆتە سەرەخۆڕەو ڕیسوایی خۆییو بەدرێژایی مێژوویش هەمیشە خەریکی تێکشکاندنی تاکی کورد بووە، حەزو ئارەزووی بووە کە کەسە نزیکەکانی خۆی تێکبشکێنێت! ئەگەر تۆزقاڵێک بە دووژمنانیەوە خەریک بووایە ئێستاکە ڕۆژی بەم ڕۆژە نەدەگەیشت، هەر گەلێک بیر لە خاکو و ئاو نیشتیمانی خۆی نەکاتەوە و هەوڵنەدا وەکو خەڵکی ئەم جیهانە دەوڵەتێکو جوگرافیایەکی ئارام بۆ خۆی دروستکات لای من گەل نییە بەڵکو کارەساتە.ئەم دەسەڵاتە کە ئەمڕۆکە بوونی هەیە و بەدرێژای حەفتا ساڵ سوکو ڕیسوایکردووین دووژمنەکانی لێکردوین بو دۆستو دۆستەکانیشی لێکردوون بە دووژمن. مرۆڤ دەتوانێت لە دووژمنەکەی خۆش بێت بەڵام نابێت بیکات بە دۆستی خۆی! ئەم دەسەڵاتە ئێستاکە دووژمنانی کردووە بە دۆست دێرینی خۆیی، ئێمەیشی کردووە بە دووژمن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست