کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆریە نەوتەکان پەنجا ساڵ بۆریە گازەکان سەد ساڵ

Wednesday, 16/12/2015, 1:55


تورک سیاسەت دەکات کوردیش خەریکی سەوداو معامەکردنە بە مەرگی خۆییەوە
بۆریە نەوتەکان پەنجاڵ، بۆرییە گازەکان سەد ساڵ، ئاوەکەی بانیخێڵان بۆ هەتاهەتایی! هەر هەواکەمان ماوە ئەویش ڕۆژێک دهێت تورکیا لێماندەکرێتەوە دڵنیابن کە ئەو ڕۆژە دهیت کە هەموو سەروەری تاکی کورد لە ژێر ڕەحمەتی پۆستاڵەکانی ئەتاتورکەکاندا حۆتە حۆتە ڕاکشابیت
پارتی دهێت لەنێو قوڵای قەیرانەکاندا لەکاتیکدا کابینەی هەشت دروست نەبوو دهێت چاڵە گەورەکان بە سنوری ڕۆژئاڤادا لێدەدات کەس قسە ناکات لە نێو قەیرانەکانی تردا دیسانەوە دهێت بە دووی کەرکوک و هەولێردا چاڵ لێدەدات وەک ئەوەی لە غەیبەوە پەیامی بۆ هاتبێت کە دەبێت شتێکی وا بکات. دیسانەوە کەس قسە ناکات، لەو بورکانی قەیرانەدا پەرلەمان دێت بڕیار لە سەر نەکرینی ئۆتۆمبیلەکان بۆ پەرلەمانتار دەردەکات خۆی خەریکی دەکات بە هیچەوە دیسانەوە  هەر هەمان ڕۆژ دێت دەنگی خۆی تازە دەکەنەوە بۆ وەزیری سامانە بەڵاکانی ئەم نیشتیمانە کە ئەم سامانانە لە بەڵاو نەگبەتی نەبێت هیچی تری نەبووە بۆ ئەم خەڵکەی خۆی. ئێمە شتمان زوو لە بیر دەچێتەوە هەربۆیە قەیران دوای قەیران لەم جوگرافیا بچوکەدا وەک دومەڵان هەڵدەتۆقێ، پارتی ئەمجارەیان لە نێو سوتماکی قەیرانەکاندا دهێت بە تۆپزلی تورکیا دەکات بە هەناوی باشوردا دیسانەوە کەس قسە ناکات، ئەم بێدەنگییە سەری هەموومان دەخوات، ئەم پیاوە ئەگەر برۆمسی پێنەکەیت ئەوا تا جەهەنەم ناوەستینەوە. دەرگاکانی جەهەنەم ئێستاکە وابەتەنیشت ماڵەکانمانەوەیە، ئێوە لەوە گەیشتوون کە خەڵکی ئەو باشورە ئێستاکە خەون بە ئەکسەراو و مەرمەرەو ئەستەنبوڵەوە دەبینێت، جارانیش خەونمان بە ئێوارانی ئەبونەواسەوە دەبینی. ئێمە گیرفانەکانمان پڕبووە لە نوقوڵو ژەهری تورکەکان دەست بەهەر کوێیەکی ئەم نیشتیمانەدا دەکەیت پڕبووە لە کاڵەی تورکیاو ڕۆژی هەزارەها گەشتی ئاسمانی و زەمینی بۆ تورکیا دەکات! میللەتێک وافێرکرابێت کە سەروەری لەبەردەم چاوەکانیدا خڕابێتە ژێر پۆستاڵی جەدرمەکانی ئەتاتورکەوە ئاوایش بەو جۆرە حەزیان لە موزیکو گۆرانی تورکییە ئیتر دەبێت چاوەروانی چیتری لێبکەیت؟ تورک خەریکی سیاسەتکردنەو کوردیش هەر خەریکی سەوداو معامەکردنە بە خوێن و ڕۆلەکانی خۆیەوە چاوەروانی مەرگی خۆیەتی. لەوەتی من بیرم بێت ئێمە جامبازمان هەبوو وەک لەوەی سەرکردەی سیاسیمان هەبێت. شەرێکی گەورەی براکوژی بەرۆکی گرتووین! ئەو شەڕە بکەین هەموومان دەچینە خانەی سەرگەدانی‌و تاوانەوە! ئەو شەڕە نەکەین دیسانەوە جارێکیتر دەچینە خانەی بێدەنگی و ناپاکی و ژێردەستییەوە! جەنگ هیچ شوێنێکی ئەم گەردوونە جوان ناکات! جەنگ هیچ بوارێکمان ناداێتی بۆ بیرکردنەوە بە جوانێکان! کێ ئەو شەڕە دەکات! کێ ئەو شەڕە ناکات! ئێستاکە ئێمە قوربانین یان ئەو گەلەیەن کە بە درێژای مێژوو وەک شوان و مەر سەوداو معامەلەیان لەگەڵ ئێمەکردووە! دەشێت شەڕێکی نەگلیسی براکووژی خۆی بکات بە هەناوماندا تاکو ئێمە هەموو شتێک فەرامۆشبکەین‌و تائەوکاتەی دووژمن و ئەتاتورکەکان سیاسەت‌و پلانو فێڵەکانی خۆیان لەگەڵ سەربازو جەندرمەکانیان لەم خاکو جوگرافیایەدا جێگیر دەکەن ئەوساکە ئێمەیش بەشێک دەبین لە ئەتاتورکەکانو سەفەوێکان خوێنو کوشتار بە درێژای مێژوو ئەوروپاو ئەمەریکا ئەو وێنەی لە هزرو ڕوانینی خۆیاندا هەڵگرتووە کە هەرگیز بە خەونیش کورد نەبێت بە دەوڵەت چونکە خاوەنی ئەوە نین کە ببنە دەوڵەت ئەمانە شەڕکەرن‌و جەنگاوەرن هەتاکو لەسەر ئەم عقڵو هزرو ئاکارانەبن هەرگیز نابن بە دەوڵەت دەبێت هەمیشە دەستیان لەسەر پەلەپیتکەی تفەنگەکەیان بێت بۆ کوشتن و قاچێکیشیان هەمیشە بە کۆچو ڕاکردنەوە بێت بۆ هەڵهاتنو سەرگەردانی تاکو بەختەوەری
روسیا دێت قفڵەکانی بۆریە گازەکان لە تورکیا دەگرێتەوە پیاوە بازرگان‌و بزنزمانەکانی تورک دەکاتە دەرەوە پێیاندەڵێت: ئیتر کاتی گەڕانەوەی ئێوە هاتووە جانتاکانتان کۆکەنەوە بگەڕێنەوەو ئەو شوێنەی کە لێوەی هاتوون. تورکیا هەر زوو تێدەگات ڕاستەو خۆ بێیەکو دوو خۆی دەکات بە باشوردا خۆی بۆ بۆریە گازەکانی موسڵ‌و هەرێم ئامادە دەکات وەڵامێک دەبێت بۆ روسیا، ئەمەریکا دێت پشتگیری تورکیا دەکات، ئەوروپا لەبەرخاتری بۆریە گازەکان کە روسیا هەڕەشەیان لێدەکات دیسانەوە ئەویش بێدەنگی هەڵدەبژێرێت، ئێستاکە ئەو باشورە بچوکە بێ خاوەنە بۆتە جوگرافیای جەنگ و ململانێ زلهێزەکانی دنیا کەچی کورد حەزی زۆر لە گۆرانی و موسیکی تورکیە! کورد و سەرکردەکان دەستیان لە شەڕەف و ئابڕووی ئەم کوردستانە هەڵگرتووە کەچی لەسەر پۆستی قایمقامی هەڵەبجە زەنگی براکوژوو خیانەت دەدەن بە گوێ ئێمەدا! گاڵتە بە هەستو نەستی هەموو تاکێکی کوردەوە دەکەن! بەسەدان کەس لە ئاوی ئیجەدا خنکانو سەرگەردانبوون کەچی مروارێکان‌و کریستاڵەکانی وێنەی سەرۆکی کۆچکردوومان پیرۆزترو بە نرخترو سەرکەوتنێکی تربوو بۆ ئێمەی بچوک، بچوکتر لە کریستاڵەکانی سەرۆک
ساڵی ٢٠١٤ روسیا دێت ڕیفراندۆم بۆ نیودورگەی کریم دەکات و خەڵکەکەی دەچنەوە باوەشی ڕوسیاو لەماوەی یەک مانگدا پاسپۆرتی روسی بۆ دوو ملیۆن مرۆڤ دروست دەکات ئیتر کیم بەشێک نابێت لە ئۆکرانیا. کریم ئەو دورگەیە بوو کە روسەکان بۆ ماوەی پەنجا ساڵ بە کۆنتراک گرتووبیان لە ئۆکرانیا بەڵام روسیا توانی ئەو دورگەیە بگەڕێنێتەوە بۆ باوەشی دایک کە بە یەکێک لە سەرکەوتنەکانی روسیا بژاردەکرێت. تورکیایش دەیەوێت بەهەمان شیوە خۆی بکات بە خاوەنی موسڵ ئەگەر هاتوو لە موسڵ سەرکەوتوو نەبوو کە نایشبێت چونکە خەڵکی موسڵ بەهیچ شێوەیەک ڕیفراندۆم بۆ تورکیا ناکەن بەڵام پارتی دەشێت ئەوە بکات ئەگەر کاکی کەڵەگا ببێتە سەرۆکی ئەو داگیرکردنە! تورکەکان دەمێکە پلانیان بۆ باشور هەیە ئەوان دەیانەوێت ئەو هەلەی بۆ کورد هەڵکەوتووە لەناویبەرن ئیتر بەهەر جۆرێکو شیوەیەک بێت گرنگ نییە لای تورکەکان تەنها دەبێت ئەو جوگرافیایە هەمیشە پڕبێت لە ئاژاوەو شەڕو ماڵوێرانی تا خەڵکەکەی ماندوو دەبن تاکو خەڵکەکەی بێ هیواو بێ ئومێد و ماندوو دەبن و ئیتر بە ناچاری ئەو جوگرافیایە بەجێدێڵێن! تورکیا دوو هەڵبژاردەی بۆ کوردی باشور هەیە یەکەمیان ئەوەیە دەبێت هەموو نەوتو‌و گازو سەرمایەی بۆ تورکیا بێت‌و لەژێر فرمان‌و دەسەڵات‌و سیاسەتی خۆیدا بێت یان دەبێت بەهەر شیوەیەک لەناوی بەرێت، من پێموایە تورکیا زۆر زیرەکانە توانیوێتی هەموو خێروبەرەکەتی باشور بۆ خۆی بەرێت تەنها یەک تۆزی ماوەتەوە بۆ کورد ئەویش دەبێت کورد لەنێو خۆیاندا ببێت بەشەڕ لەسەر ئەو بەشە بچوکە. ئێستاکە کورد یەکێکە لەو گەلەی کە ئەوەندە ماندووە کە ئەوەندە سەرگەردان بووە کە ئەوەندە گاڵتە بەهەستو نەستی کراوە کە ئەوەندە بازرگانی بە گیانەوە کراوە تاقەتی نیشتیمانی نەماوەو خواخوایەتی بەهەر شێوەیک بێت لێ ڕزگار بێت لەو جوگرافیایە ڕاکاتو بچێتەدەرەوە ئەمە خەونی ئەتاتورکەکانە ئەمە پلانی دوژمنانە! ئەگەر تورکیا بێت لەم باشورەدا بەشی خۆی بەرێت ئەوا بیگومانبەن ئێرانیش دێت بەشی خۆی دەبات کە خانەقینە، خانەقین ئەو جوگرافیایە بۆ ئێران هەم سنوری بە ئێرانەوەیە هەم خەڵکەکەیش شیعە مەزەبن ئەمانە بەئاسانی دەبنە ئێرانی وەک لە ئێراقی یان تورکی تەنانەت کوردیش، چونکە کورد بە درێژای ئەو هەموو ساڵە وێنەیەکی جوانی پیشان ئەو ناوچانە نەدا کە لەدەرەوەی سنوری خۆین یان بەواتایەکیتر لەدەرەوەی سنوری دەسەڵاتی خۆین. کورد یان کورد بوون ئێستەک ئەو وێنە ناشیرن‌و دزێوەیە کە تەنانەت حەزیش ناکات لە ئاوێنەکاندا خۆی ببنینێت نەوەکو شەرمەزاریکات. ئەوە کارەساتە کە تاکی کورد تۆشی ئەو دەردو نەخۆشی بەکەمزانین‌و نامۆییە بووە، کورد سیاسەتێکی هەیە کە چۆن تاکی کورد هەست بە شەرمەزاری و نامۆی و هەژاری و سەرگەردانی کات تورکیایش لە سەر ئاڵایەکی تورک دەستەکان دەبرێتەوە وای لە تاکی تورک کردووە کە تاکێکی سەربەرزو بڕوا بەخۆ و شانازی بەخاکو نیشتیمانی خۆییەوە بکات. هاتنی جەندرەمەکانی تورکو دەبابەکانی بۆ خاکی نیشتیمان و هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە ژووری ئەتاتورکەکاندا پلانێک و ڕیکەوتنێک بوو و سەرکەوتنێك بوو بۆ پارتی چونکە پارتی خۆیو سەرۆکەکەی دەمێک بوو لەو باشورەدا ئابڕویان لکابووو، گێرەکەیان ئەوەندە نزمم ببۆەوە خەڵکی بەشەرمەوە باسی پارتیان دەکرد بەواتایەکی تر پارتی بوون شەرمەزاری بوو بەڵام هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە ژووری ئەتاتورکەکاندا ئەوەبوو ئابرووی پارتی تۆزێک ڕۆشنکردوەو بەڵام لەپێناوی ئەو تۆزە ئابرۆدا نیشتیمانی خستە ژێر پۆستاڵی جەندرمەکانی ئەتاتورکەوە، هەر کەسێک سەروەری نەما بێگۆمانبن کە خۆیشی دەدۆرێنێ

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە