شووشه‌کانی حیزب شووشه‌کانی ڕۆح
Thursday, 15/10/2015, 18:03
تێبینی
ئەم بابەتە ڕێکەوتی ٠٢/٠٢/٢٠١١ لە ڕۆژنامەی ئاوێنە بڵاوبۆتەوە واتە چوار ساڵ بەرلە هەڤدەی شوباتا تێدەپەرێت و کەچی دەسەڵات هەمان عەقڵییەتە، هەمان پۆلیس‌و هەمان دەزگای داپڵۆسینە.
پارتی له سه‌ر شکاندی شووشه‌کان حیزب..شووشه‌ی دڵی لاوانی شاره‌که‌می پارچه‌پارچە کرد، کردنی به هه‌زاره‌ها پارچه‌وە.گه‌نجانی وڵات داوایی باشکردن و چاکسازیان ده‌کرد به‌م ده‌رده‌بڕان ئه‌ی ئه‌گه‌ر ڕاپه‌رینایه و داوای ڕوخاندی ده‌سه‌ڵات و حکومەتە چوارمشقییەکە‌ی هه‌رێمی کردایە چی ده‌قه‌وما.؟ ئێمە نه‌گبه‌تترین مرۆڤی سه‌ر ڕووی ئه‌م گێتیه‌ین هه‌رگیز ئاسودە نابین و نه‌یشبووین.هەمیشە به‌ده‌ووری بازنه‌کانی ڕۆح‌دا خول ده‌خۆینه‌وه و ناگه‌ینە که‌ناره‌کانی ڕۆح.خه‌ونمان به بستێک خاکه‌وە ده‌بینی پشوویه‌کی تیابده‌ین، هه‌رگیز نه‌مان بینی.ماڵێکمان دروست کرد له‌ئەوین پێیه‌کمان تێنه‌کرد ئاواره‌ی ناخی خۆمان بووین به هه‌زاره‌ها میل له نیشتیمانه‌وە دوورم که‌چی ئێستاکه‌یش خه‌ون به ئێوەوە ده‌بینم، خه‌ون به خاک‌و به‌ردو کۆڵانە قوڕینه‌کانی شاره‌وە ده‌بینم.ئای چ کاره‌ساتێکە نیشتیمان به‌ده‌م خه‌ونه‌وە ڕاتچڵه‌کێنێت، له کاتێکدا پیاوە شه‌ڕواڵ پیسه‌کان نیشتیمانیان ئه‌تککرد، پیاوە ددان ڕزیوه‌کان هه‌رچی کچی جوانی شار هه‌یە له خۆیان‌و کوریان ماره‌کردوو ڕۆژانە میزده‌که‌ن به‌ئابڕووی شاردا، گه‌نده‌ڵی تاسه‌ر ئێسقان ڕۆچووه‌و كێ پارچه‌کانی ڕۆحم کۆده‌کاته‌وە ، كێ به‌م ته‌مه‌نی شووشه‌ییه‌وە ده‌مباته‌وە بۆلای فه‌قیانه‌که‌ی شێخ؟
بیست ساڵە لە ئاوارەیدا ده‌ژیم که‌چی تاکو ئێستاکە خەون بە نیشتیمانه‌وە ده‌بینم خه‌ون به شارێکه‌وە ده‌بینم کە به‌دڕێژایی ته‌مه‌نی بە شان‌و باڵیدا هه‌ڵئه‌درێت‌و تێهه‌ڵئه‌درێت، ئەتک دەکرێت.شاریک تاپێیانکرا کورە جوان‌و چالاکه‌کانیان بۆ کێڵگه‌کانی جه‌نگ ڕاپێچ کرد، ئه‌وه‌ی بۆیان نه‌کوژرا له شه‌ری براکوژیدا به پلانی هه‌ردوولا کوشتیان..تاپێیانکرا خه‌ڵکی ئه‌و شاره‌یان بۆ زیندانه‌کانی به‌عس ڕاپیچکرد.ئێستاکه‌یش به قسه‌ی خۆیان به‌عس نه‌ماوە به‌ڵام قه‌سابخانه‌کیان له‌وه‌ی بعس خڕاپتر بۆ بەرپاکردووە ڕۆژانە خه‌ریکی ئه‌تککردنی ئه‌و شاره‌ن ئەی شارەکەم ئێستاکە نازانیت کێن ئەوانە؟
چه‌ند ساڵێک له مه‌وبه‌ر له فه‌ره‌نسادا گه‌نجانی ئه‌و وڵاتە پاریس‌یان کرد بە زبڵخانە، شه‌وانە به‌هایی ملیۆن دۆلار ئوتۆمبیلیان ده‌سوتاند شه‌قامه‌کانیان ته‌فروتونا ده‌کرد.پاریس نێرگزی جوانی ئه‌وروپایان کرد به‌زبڵخانە که‌چی پۆلیسی ئه‌و وڵاتە گه‌نجێکی نه‌گرت، گه‌نجێکی نه‌کوشت هه‌ڕه‌شه‌ی له که‌رامه‌تی که‌سێک نه‌کرد، کەسی بێسەر و شوێن نەکرد.له سوید له شاری یۆته‌بۆری گه‌نجانی ئه‌و شارە شووشە نه‌مابوو نه‌یشکێنن پۆلیس نه‌مابوو به‌ردی پێیدا نه‌کێشن، که‌چی ده‌وڵه‌ت گه‌نجێکی نه‌کوشت، پۆلیس ته‌قه‌یه‌کی نه‌کرد. مانگانە له سوید به بەهای ملیۆنه‌ها کرۆن شووشه‌ی تونێل بانە و جێگه‌ی وه‌ستانی پاسه‌کان ده‌شکێنرێت هه‌ربۆ خۆشی گه‌نجان که‌چی تاکو ئێستاکە پۆلیس ته‌قه‌یه‌کی نه‌کرد، گه‌نجێکی نه‌گرت نه‌چوونە سه‌ر ماڵی خه‌ڵکی و ئابروی که‌سی نه‌برد. ئەی شارەکەم ئێستاکەیش نازانیت ئەوانە کێن؟
له یۆنان له‌سه‌ر کوشتنی گه‌نجێک به‌ڕێکه‌وت له‌لایه‌ن پۆلیسی ئه‌و وڵاته‌وە{ ئه‌سینا}یان کرد به گۆره‌پانی جه‌نگ داوایی ڕوخاندنی حکومەتیان ده‌کرد، که‌چی که‌رامه‌تی که‌سیان ئه‌تک نه‌کرد، کەسیان بێسەروشوێن نەکرد، کەسیان بێ موچە و بێ دڵدار نەکرد. پارتی چه‌ند ساڵیک له مه‌وبه‌ر له دهۆک باره‌گای ئیسلامییەکانیان ته‌فروتوونا کرد تاڵانیان کرد گه‌وره‌ترین سوکایه‌تیان به خه‌ڵکی نێو باره‌گاکه‌کرد ئاگریان تێبه‌ردا به به‌ر چاوانی خه‌ڵکی دهۆکه‌وە، که‌چی داموده‌زگا فه‌رمییەکانی پارتی بێشه‌رمانە ده‌یووت: ئه‌وە چه‌ند گه‌نجێکی خوێن گه‌رمن چه‌ند گه‌نجێکی دڵپر له‌خۆشه‌ویستی بوون بۆ نیشتیمانه‌که‌یان.به‌ڵام هه‌مان پارت هه‌مان پارتی دیموکراتی کوردستان به گه‌نجانی سلێمانی ده‌ڵیت کۆمه‌ڵێک سه‌رلێشواو که‌سانێکی گێره‌شێوێن..ئه‌مانە هه‌مان قسه‌ی به‌عسن به‌ڵام به کوردی.پارتی به گه‌نجانی خۆیان ده‌ڵێت خوێن گه‌رم به گه‌نجانی سلێمانیش ده‌ڵێت سه‌رلێشواو ئەمەیە دیموکراتی بە مەرجی ڕۆژو شەو و بە مەرجی بردنەوە، ئەم حیزبە دیموکراتییەکی دەوێت کە هەمیشە برواوە بێت و هەمیشە هەر خۆی سەروەرو هەر خۆی بریاردەر بێت، ئافەرەم بۆ خۆت‌و دیموکراتیت، به مامۆستای زانکۆ به خوێندکاری سلێمانی ده‌ڵێت سه‌رلێشێواو و نه‌زان‌و گێره‌شێوێن.ئه‌م حوکومه‌ته‌ی ئێمە کە به‌تۆپزی بۆتە حکومه‌ت چیکڵدانه‌ی ئه‌وه‌ندە بچوکە به‌رگه‌ی شکاندی په‌نجه‌ره‌یه‌ک ناگرێ.ده‌ڵێن: حکومەت که‌روێشک به عه‌ره‌بانە ده‌گرێت ئه‌مە په‌ندێکی کوردییە، ئه‌م حکومەتی ئێمە چونکە له خۆیی به‌شکه‌و به‌ڕێکه‌ت هاتۆتە سه‌ر دەسەڵات‌و هه‌رگیز باووڕی به خۆیی نییە زۆر ده‌ترسێ کۆنترۆڵی خۆی لە دەست بدات.پارتی له جیاتی ئه‌وه‌ی ده‌رمان‌و ئه‌مبولانس‌و یارمه‌تی ڕه‌وانه‌ی شارکا، شه‌وە زه‌نگ له‌ترس‌و برسیتی ڕووناک کاته‌وە هاتووە سوپایه‌کی پێنج هه‌زاری بۆ کاولکردنی ئه‌وه‌ی ماوە کاولیکا ڕه‌وانه‌ی شار کردووە.
له‌وێ سوپایه‌ک هه‌یە بۆ کاولبوون،
مرۆڤێک بۆ ئابروو بردن‌و ئه‌تک کردن.
له‌وێ سه‌رکرده‌یه‌ک هه‌یە وته‌کانی لە دڵی دوژمندایە
نیشتیمانێکمان هه‌یە تاپۆکه‌ی له گیرفانی دوژمندایە
ئه‌م حیزبە له دوایی تێک شکاندنی یه‌کێتییه‌وە ئه‌وه‌ندە له خۆی باییبووە بێزینایه‌ت پێبنێ به‌سه‌ر خاک‌دا هەمیشە له‌نێو ئۆتۆمبیلی جام ڕه‌ش‌و فڕۆکه‌دایه، ئه‌وه‌ندە فیزی زلبووە له بیری چۆته‌وە ئه‌وه‌ی به‌رز بفرێت نزم ده‌نیشێته‌وه، تێکشکانی یەکێتیش بە بڕوای من دەگەرێتەوە بۆ ئەو رێکەوتتنەی کە خودی سەرۆکەکان کردیان و دەسەڵاتیان دابەشکرد ئەمیان بوو بە سەرۆکی عێراق‌و ئەوی تریان بوو بە سەرۆکی هەرێم کە ئەمە خۆی لە خۆیدا فێڵێک بوو کە هەردووکیان کردیان لەخۆیان بەڵام ئەنجامەکەی هەردووکیان دۆراندیان.پارتێک کە به‌درێژایی مێژووی تاکو ئێستاکە ده‌یه‌وێت خۆیمان لێبکات به‌خێری زنه‌وه‌و سۆپرمانی بزوتنه‌وه‌ی کورد، ده‌یه‌وێت دایمە کڕنۆشی بۆبەرین..ئه‌م پارتە خۆی به میراتگری ده‌سه‌ڵات‌و تاپۆی کوردستانی له سه‌ر خۆی تاپۆکردووە.به‌بێ ئه‌وه‌ی بزانێت کە نیشتیمان موڵکی نه‌وه‌ی نوێیە.ئه‌م پارتە بێشه‌رمانە له شاشه‌ی تێڤێکانیانه‌وە شکاندی په‌نجه‌ره‌و خانۆکانیان پیشان ده‌ده‌ن که‌چی پێی په‌شمە خوێنی ئه‌و گه‌نجانه‌ی کە ته‌مه‌نیان له خواروو پانزه‌وه‌بوو نیشان بدات.
ئێستاکە ئه‌م پارتە ده‌یه‌وت هه‌روه‌کو سه‌رده‌می بعس شاره‌کان بدات به‌یه‌کدا ده‌یه‌وێت شه‌ڕی هه‌ولێری‌و سلێمانی‌و دهۆکی بکات بۆ مه‌رامی خۆی.سه‌دام چه‌ند ساڵانێک خه‌ریکیبوو بۆیی نه‌لواو هه‌رگیز ئه‌و پلان‌و خه‌ونه‌ی سه‌دام نه‌هاته‌دی به‌ڵام ئه‌وا له‌ژێر ساییه‌ی حکومەتی هه‌رێمدا له‌ژێر سایه‌ی به‌ڕژه‌وه‌ندییەکانی ده‌سه‌ڵاتدا واخه‌ریکە پلانی ئه‌وه‌یان هه‌یە که‌ئه‌وه‌ی سه‌دام ته‌واوی نه‌کرد ئه‌مانە بیکه‌ن.له‌عێراقدا یاسای فیدراڵی شاره‌کان هه‌یە کە له‌سه‌رده‌می پۆل بلیمه‌ردا جه‌لال تاله‌بانی واژۆی کرد و خودی مه‌سعود به‌رزانی ئه‌وکاتە هاواری ده‌کرد له ڕۆژنامه‌ی خه‌باتدا که‌زمان حاڵی پارتییە بابه‌تێکی نووسی‌و زۆر له نیشتیمان په‌روه‌ران پشگیریان لێکرد، به‌ڵام هه‌مان سه‌رۆک هه‌مان مه‌سعود به‌رزانی به دزییه‌وە به بێده‌نگی ئیمزای فیدراڵی شاره‌کانی کرد.
ده‌سه‌ڵات چاک ده‌زانێ کە زیاد له‌سێ پارێزگا یه‌ک بگرێت ده‌توانێت هه‌رێمێک دروست بکا واته دوو پارێزگار ناتوانێت هه‌رێمێک دروست بکا..ئه‌م ده‌سه‌ڵاتە ده‌بێت چاک بزانێت ئه‌وان حکومەتیان کردووە به‌دوو به‌شه‌وە له سه‌ر حسابی ئه‌م میلله‌تە هه‌ژارە ڕۆژانە کوریان ده‌کوژن ده‌یاندۆشن که‌چی لافی کوردایه‌تی لێده‌ده‌ن به‌سه‌ر میلله‌تدا، میلله‌تیش ئه‌وا بیست ساڵی ڕه‌به‌قە بێ کاره‌باو ئاوە، به ناوی کوردستانه‌وە به‌ناوی نیشتیمانه‌وە به ناوی ئابڕووی کورده‌وە هه‌موومانیان بۆ کێڵگه‌کانی شه‌ڕ ڕاپێچکرد ئێمه‌یان تاکوته‌نیا به‌سه‌ر ئابرووی نیشتیمانه‌وە جێهێشت خۆیشیان وه‌ک.....بۆیی ده‌رچوون.ده‌بێت چاکبزانن کە ئه‌م میلله‌تە هه‌ژارە کە هیچی نه‌ده‌زانی له فێڵه‌کانی شه‌ڕو جه‌نگ، ئیتر ئه‌و میلله‌ته‌ی جاران نییە.هه‌ر وه‌کو چۆن عه‌ره‌ب به‌ناوی عرووبه‌وه، به‌ناوی ئاینی ئیسلامه‌وە ئه‌وهه‌موو خه‌ڵکه‌یان له سه‌ر ئابرووی فه‌له‌ستین به کوشتدا خۆیشیان نۆکه‌رو سیخوری هه‌موولایه‌ک بوون.ئیتر ده‌بێت ده‌سه‌ڵات بزانێت کە جاران خه‌ڵک هیچی نه‌ده‌زانی به‌ڵام ئێستاکە ده‌یزانێت، ئەی شارەکەم ئێستاکە تێدەگەیت کێن ئەوانەی سروشتە جوانەکەت تێکدەدەن؟
2011-02-22
خەبات؛ ڕۆژنامەی زمانحاڵی پارتی ژمارەی٢٣١٢ ساڵی ١٨/١٢/٢٠٠٣
به‌پیری هاتن گه‌نجێتیان لێسـاندین
ئەم هۆنراوەیە ساڵی ٢٠٠٥ نووسراوە
نەمانزانی به ئه‌ستێره‌کانه‌وە کۆچکه‌ین
به ئه‌ستێره‌کانه‌وە جانتاکانمان پڕکه‌ین لە پێکه‌نین‌و
پێیان بڵێین: ئیتر نیشتیمان بۆ خۆتان
نەمانزانی به چنگێ خاکه‌وە جانتاکانمان پڕکه‌ین له گوڵە هێرۆ
پێیان بڵێین: ئیتر پیاسه‌ی ئێواران بۆ خۆتان
نەمانزانی گیرفانه‌کانمان پڕکه‌ین له باران‌و
په‌نجه‌کانمان له ئه‌وین
پێیان بڵێین: ئیتر شتێک نه‌ما بۆ ووتن
کلیلی ماڵمان بۆ خۆتان
نەمانزانی ده‌رگاکان بخه‌ینە سه‌رپشت و پێیان بڵێن:
وه‌رن حه‌زه‌کانتان، شه‌هوه‌تە نه‌فرەتیەکانتان دامرکێنن
به‌س میز بە دیواری نیشتیمان‌دا مه‌که‌ن
به‌س په‌نجه‌کان به خیانەت ئاشنا مه‌که‌ن
ئه‌ی ژن
به پرچته‌وە په‌نجه‌کانم
به گۆناته‌وە لێوه‌کانم
به سیمای نیشتیمانەوە ئازاره‌کانم
تۆ ئه‌ی ژن تاوێ له ئازار‌و تاوێ لە تریفه‌و تاوێ له ته‌نیایم
په‌نجه‌کانت له ته‌نیایم بئاڵێنە
نه‌با حه‌سره‌تی ئه‌م مه‌نفایە بمفرێنی
بمباته‌وە بۆ به‌رده‌م چنگێ خۆڵ له ناپاکی
بمباته‌وە بۆ ئه‌و شه‌وه‌ی مامانه‌که‌م ناو‌کی بریم
ئه‌وە منم یان تەزینی په‌نجه‌کانی عه‌شقە
به نیشتیمانه‌وە شه‌ختە بووە
ئه‌وە منم یان سێبه‌ری باڵای نیشتیمانە
ڕه‌نگی سیمامی گرتووە
ئه‌وە منم یان نیشتیمانە ئاگری گرتووە
ئه‌وە نیشتیمانە یان جوگرافیایە
له‌تیکردووم
ئێمە کە دڵمان خاڵی بوو لە ژن
له شه‌رمی گوڵه‌کان‌و
چپه‌ی عاشقان نه‌گه‌یشتین
ئیتر چۆن بتوانین
له‌م په‌نجه‌ره‌ی مردنه‌وە
له حونجه‌کردنی نیشتیمان بگه‌ین
وه‌ک چۆن په‌پوولە عاشقە
عاشق بووم
وه‌ک چۆن گوڵ بۆن خۆشە
خۆشبه‌خت بووم!
ڕێگه‌مبدە بێمە ڕۆحته‌وە
ڕێگه‌مبدە له چاوه‌كانتا وه‌ک بارانە به‌هارە بڕژێمە ده‌روونته‌وە.
ڕێگه‌مبدە لە دڵە غەمبارەکەتدا
فوویه‌ك له تاریكستانی ته‌مه‌نت بكه‌م
ئه‌م په‌لكە سه‌وزانە به‌سه‌ر په‌نجه‌ی تۆوە زه‌رد ئه‌چنه‌وە
ئه‌م ڕوانینانە به نیگای تۆوە بۆ كوێمان ده‌بات
ڕێگه‌مبدە وه‌ك { با} به‌ده‌ربه‌ندی چاوه‌كانتا گوزه‌ركه‌م
به ناوی کوردستانەوە هاتن
به عێراقیان سپاردین
به ناوی ئابرووەوە هاتن
نیشتیمانه‌که‌یان کردین به.....
به ناوی خوداوە هاتن
بێ پەرستگەیان کردین
به ناوی مەمەوە هاتن
له زینیان کردین
به ناوی به‌فره‌وە هاتن
بە سه‌رابیان سپاردین
بە ناوی گوڵه‌وە هاتن
به درگکیان سپاردین
بە ناوی نیشتیمانه‌وە هاتن
به کۆچیان سپاردین
به ناوی ژیانه‌وە هاتن
به مه‌رگیان سپاردین
بە ناوی گیڤاره‌وە هاتن
به ناپاکیان سپاردین
به ناوی داهاتووەوە هاتن
بە سه‌ده‌کانی بەردیان سپاردین
به ناوی داڵده‌وە هاتن
له ماڵ ده‌ریان کردین
به ناوی ئازادییه‌وە هاتن
به جه‌للادیان سپاردین
به پیری هاتن
گه‌نجێتییان لێساندین
سه‌به‌ته‌ی زانستیان پڕبوو
له درۆ‌و ناپاکی
پڕبوو له که‌رتبوونی گه‌ردیله‌کان و ته‌فره‌دان
ئایی له ئێمە،
ئێمه‌ی دۆراو چیمان به‌خۆکرد
نه‌فره‌ت له‌و ئاوێنانه‌ی خۆمان تێدا نه‌دی
نه‌فره‌ت له‌و وه‌رزانه‌ی کە خۆمان تێدا ڕه‌نگ نه‌کر
کە جه‌للاد به‌شێک بێت له تۆ
ناپاک به‌شێک بێت له من
ئیتر چی ده‌مێنێ بۆ حونجه‌کردنی نیشتیمان
ئیتر چی دەمێنی بۆ ووتنەوەی
سروودەکانی ئاهوراو
گەیشتن بە دێرەکانی ئاوێستا
٢٠٠٥
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست