لە دەوڵەتی کوردییەوە بۆ دێگەڵە!
Monday, 12/10/2015, 19:16
پلانی میتی تورکیی بە سپۆنسەری پارتی
لە دەوڵەتی کوردییەوە بۆ دێبەگە! ئەم گاڵتەجارییە یەکێک بۆمان تەفسیربکات! تائێمە خاوەنی ئەم حیزبانە بین ئەمە ژیانو نانو چارەنووسمان دەبێت. هیوادارم ئێوەیش وەک دایکانی جەرگبراوی نیشتیمانەکە ئێوەیش جەرگبراو ببن تاکو لەوە تێبگەن کە هاواری دایکانی وڵات چەند جەرگ بڕە! پارتی بەس ئەوەی ماوە دەبابەو میتی تورکی بخاتە ئەوە جوگرافیایەوە ئیتر ماڵئاوای بکات و دەمی دابخات هەتا ماوە باسی دەوڵەتی کوردی نەکات! چونکە ئەم پلانە دەمێکە لە دوایی پلانی داعشەو کە بۆی نەچووە سەر پلانی دووەمە بە سەرپرشتی میتی تورکیا چونکە پارتی چاکدەزانێت لە هەڵبژاردنی داهاتوودا دەیدۆرێنیت جا پێشئەوەی ئەم حیزبە ئابڕووی بچێت دەبێت شتێک بکات و خۆی قوتاربکات. ئەم حیزبە واتێدەگات ئەگەر لە هەڵبژاردندا نەیباتەوە ئیتر دنیا کاولدەبێت ئەم هیچی بۆناکرێ کەچی هەرگیز لەوە نەگیشتووە کەئەمەیاسای هەڵبژاردنە دەبێت یەکێک زۆرینەی دەنگ بەدەست بهێنیت و ئەویتریان کەم بەڵام ئەو هەرگیز لەوە ناگات وادەزانیت دۆراندنە! لە ٣١ ئابیشدا وابوو زانی ئیتر ناتوانێت شتێک بکات هات پەنای برد بۆ دەبابەکانی سەدام حسێن! ئێستاکەیش دەزانێت لە هەڵبژاردنی داهاتوودا بێگوومان دەیدۆرێنێت دەبێت فریای خۆیکەوێت، ئیستاکە کاتی تێکدانی هەموو شتێکە کە ئەم تیكدانە لەفەلسەفەی قوتابخانەکەی بەرزانیەوە لەدایک بووە، پێمان نەکڕێ خۆپێمان تیکدەدریت ئێستاکە کاتی ئەو پردەیە کە بیڕوخێنین چونکە ئەوان تەنها دەتوانن بیڕوخێننن نەک چاکی کەن! ئەوە باجی ئەو بێدەنگێیە کە باوکو باپیرانی ئێمەو بە درێژای تەمەنی خۆیانو ڕۆڵەکانیان بێدەنگیان هەڵبژاردووە وەک لەوەی شتێکیان هەبێت بۆ ووتن! ئێستاکە جوانانو گەنجانی وڵاتە خێر نەدیدەکەم باجی ئەدەن ! هەی گەمژە ئەوە بێدەنگی تۆیە کە تەمەنی دیکاتۆرو خوێنمژەکان درێژدەکاتەوە، ئەوە تۆیت هەمیشە دەیڵیتەوە ئاگرەسوورە لەخۆم دوورە ئەم پریشکی گەندەڵییە هەموومانی تەنییوە ئێمە پیش هەمووشتیک دەبێت دیواری ئەم بێدەنگییە بڕۆخێنین.
ئەم حوکمەتەی ئێمە هەر بۆ پێکەنینن باشە لە هەموو شتێک بچێت بەس لە حوکمەت ناچێت، هەوڵئەدەم ئیتر هیچ شتێک نەنووسم لە گاڵتەجاری نەبێت چونکە ئەم حوکمەتە ساوایە ئێمەی کردووە بە سینەمای دووژمنان، لەو لایشەوە داعشی بۆ خستووینەتە بۆسەوە وەک گیسکەی هەیاسی خاسی لێکردووین خۆی لێکردووین بە مەڕو کەچی نەک مەڕ نییە بە ڵکو دڕندەیەکە کە وێنەی نییە! ئەو داعشی بە ئێمە ناساند تازە مەحاڵە لەسەر حوکمی قەرەقۆز لاچێت باوریش ناکەم داعش لەو ناوچانەدا بڕوات تا ئەم حوکمەتە مابێت چونکە بۆ مەرامی خۆی بەکاردهێنێت! لەکاتێکدا ئەگەر هاوپەیمانان بە ڕاستی بیانەوێت داعش لە ناوچەکەدا لابەن.
ئەم حوکمەتە ئەوەندەی بە دووی نەوتدا گەڕاو بیری نەوتی لێدا ئەوەندە بەدووی دەردەکانی خەڵکەوە بوایە ئێستاکە حاڵی بەم ڕۆژە نەدەگیشت! ئەوە ئەو هەموو بیرە نەوتانە بوو کە ئەم نیشتیمانە خستە بەر مەترسێیەکی گەوورەوە، ئەم شەڕە نەگلیسە کە لەم دەڤەرەی ئێمەدا لەم جوگرافیا بچوکەدا خولقاوە نەوتە، نەوت! پارتی وایدەزانی فرۆشتنی نەوت لە بازارەکانی جیهاندا وەک فرۆشتنی نیشتیمان وایە چونکە ئەم پارتە لەوەتەی هەیە نیشتیمانو تاکی کوردو خاک دەفرۆشێت بۆی چۆتە سەر بەڵام کاتێک هاتە سەر فرۆشتنی نەوت تێیگیراو نەیزانی چۆن خۆی دەربازکات، دەستە نەزاننو پیسەکەی سڕی بە مالیکیدا! هەی گەمژە! نەوت فرۆشتن لە بازارەکنی جیهاندا ئەوەندە ئاسان نییە ئەوەندەت بۆتە چۆتەسەر کە بە تەنکەر ئاودیووی کەیت لەوە زیاتر لەبەرەی خۆت ڕامەکێشە! ئەم نیشتیمانە بەم هەموو بیری نەوتانەوە خەڵکی زیاتر هەژارترو دەربەدەرترکر نەک ئاسوودەیانکات! ئەمانە لەسەر پارەی گومورگی برایم خەلیل لە ١٩٩٦ ئەم نیشتیمانەیان دابەشکرد ئەی ئێستاکە دەبێت چیبکەن! ئەم پارتی دیموکراتە لەهینەکەی حیزبی بەعس دەچێت ، حیزبی بەعسیش بیکەی بە کوردی واتاکی پارتی ژیانەوە دەگەیەنێت بەڵام ئەم حیزبی بەعسی ژیانەوەیە عێراقی کرد بە خۆڵەمێش تاکی بەتاکی ئەم عێراقەی سپارد بە مردن نەک بە ژیان! پارتی دیموکراتیش وایە لەهەموو شتێک بچێت بەس لە دیموکرات ناچێت! ئەو دەیەوێت لە کڵاو جامانە سوورەکەی بارزانیدا دیموکراسی بێتە دەرەوە کە نایەتەدەرەوە. چیکڵدانەی ئەم حیزبە لەهی فنس دەچێت ئیتر بۆ خۆی هەڵدەخەڵتێنیت، ئەو دەیەوێت هەموو چەپڵەو سەروەڕێکان ببات بۆخۆی، کەتۆ حاڵت وایە و حەزت لە چەپڵەیە بۆ نابیت بە گۆرانیبێژ! ئاخر گەمژە خەڵکی هەژارو و برسی نانو ئاوی دەوێت چیانداوە لەوە دەنگە ناخۆشەی تۆ.
سەدام حوسێن کە لەسەر کورسی دەسەڵات دادەنیشت هەر حەزت دەکرد لەلایەوە دانیشیت ئەوەندە جوان سەلار دادەنیشت کە قسەی دەکرد هەموو دەیان ووت بەخوا ڕاست دەکات سەرۆک دەبێت وا بێت ، بە ناوی ئومەی عرەبییەوە هەموو عەرەبی هەڵخەڵتاندبوو و گاڵتەی بە کەرامەتی عەرەب دەکرد بەڵام کە هەر ووتیان لە کورسی دەسەڵات وەرە خوارەوە ئیتر ڕووی ڕەشی ئەم کابرایە دەرکەوت کە چەند قسە ناخۆشو ڕەزا گرانو دیکتاتۆرو عێراقی بەم دەردە برد کە ئێستاکە دەیبینن! ئەوە باجی ڕابردووە کە ئەم خەڵکە دەیدات! بەرزانیش وایە لە هەڵبژاردندا تاکو حیزبەکەی نەی بردەوە فووی نەکرد بە میکۆفۆنی درۆدا ئیستاکەیش وایە شەڕ لەسەر کورسیکەی دەکات بەناوی دەوڵەتی کوردییەوە ئەو خەڵکەی کەمژاندووە کەتۆ نەتوانیت شارێک بەرەیتبەرێوە ئەوە خێرە دەوڵەت دروستدەکەیت! ئەمانە خاوەنی فەلسەفەی خۆیانن کە بەریز دەیانووت: گەر شۆرشمان پێنەکرێت خۆ پێمان تێکدەدرێت! ئێمە نازانین چۆن پردێ دروستکەیت بەس پێمان تێکدەدرێت! لە ساڵی ١٩٩٢ کە لەسەر گۆری باوکیان دایان بە گوێ ئەو خەڵکەدا ووتیان: ئەوەی ئەم دەسەڵاتەو نیشتیمانەی بەدڵ نییە دەرگا لەسەر پشتەوو بڕواتە دەرەوە ئیتر سەرمان نەیەشێنێت! وەک ئەوە وایە تاپۆی ئەم نیشتیمانە لەسەر ئەمانە تاپۆکرابێت ئەمانە خاوەنی بن! هەی گەمژە! بۆ نازانیت ئەوە نەوەی نوێیە کە خاوەنی ئەم خاک و نیشتیمانەیە نەک ئێوە.
حوکمەتێک لەسەر شکاندنی شوشەکانی بارەگایەک گولە و فیشەک وەڵامی بێت دەبێت چاوەڕوانی چی لێبکەیت! حیزبیک لەسەر نارەزاییەک دەستبکات بە ڕەشەکوژی ڕۆڵەکانی خۆی دەبێت قسەی چی لەگەڵدا بکەیت! حیزبێک لەسەر سوتاندنی بارەگایەک سەدان ژن جەرگ سوتاوبکات، بەسەدان منداڵ هەتوو سەرگەردانبکات، سەدان دڵدار لەیەکبکات دەبێت چاوەروانی چی لێبکەیت! ئەم حیزبە لەسەر سوتاندنی بارەگاکانی نانی یەک ملیۆن خەلك، قووتی یەک ملیۆن خەڵک بخوات دەبێت چاوەروانی چی لێبکەیت! ئەم حیزبە دەزانێت دوو ساڵی تر هەڵبژاردنەو کە دەیدۆرێنێت هاتووە بە بیانوی سوتاندی بارەگاکان خەریکی دوولەتکردنی شارەکانی هەرێمە! جائەوە دەبێت هەرکەسێک نارەزاییەکی دەربری یەکسەر بێ یەکو دوو بە گێرەشێوێنوو تێکدەربزانیتوو، بەڵام خۆیان هێنانی دەبابەکانی دووژمن ئاساییە ئەمە سیاسەتە بۆ ئەوان بەڵام بۆ ئێمە گێرەشێوێنییە! ساڵێک لەمەوبەر ئەندامەکانی پارتی بێشەرمانە دەیانووت: ئێمە بە هەڵە لە کاک نەوشیروان گەیشتووین! پارتێکان بەوەیشەوە نەوەستانەوە دەیان ووت: کاک مەسعود بە بی کاک نەوشیروان پەنجە بەئاودا ناکات! ئەی ئەوە خێرە ئێستاکە ئەم هەموو تاوانە دەخەن پاڵ ئەم کەسە! ئەی کە ئێوە دەزانن ئەم تاکە کەسە ئاوبەئاگردا دەکات بۆ ناچن بۆ لایێو ئاشتیکەنەوە وەک لەوەی خۆڵبکەنە چاوی ئەم خەڵکەوە، ئەم پارتییە زۆر سەیرە شکستەکانی خۆی بە سەروەری دەژمێرێتو ڕابردووی لێکردووین داستان کە لەئەزەلدا نەهامەتییە وەک لەوەی خۆش بەختی بێت! ٣١ ئابی لیکردووین بە خاڵی وەرچەرخاندنو شکۆمەندی! بەڵام دەمی زلو گوێی قورسیان هەر ئەندازیاری براکوژییە! ڕابردووی ئەوان شکۆمەندییەو هی ئەوانی تر خۆفرۆشییە! دەک خەجاڵەتبن لە ڕووی مەحشەرەها کە هەقی کوردتانکرد بە مەخسەرە! ئینجا ئەمە دەبێت پارتی کە شتێکی بە دڵ نەبوو وەک منداڵ بگریو تۆپەکە بەرێتە ماڵەوە، ئەی کە حاڵتان وایە ئیتر دەمتان داخەنو باسی دەوڵەتی کوردی مەکەن! ئەوە پارتییە هەر لەئێستاوە بلۆکی روسیاو ئەمەریکا دەدات بە گوێماندا! ئەوە پارتێکانن سەربازگای روسیو ئەمەریکیمان دەدەن بە گوێماندا! ئەمانە زۆر ترسناکن چونکە وەک ئاوی شلو سارد چۆتە هەناومانەوە بەبێ ئەوەی هەستی پێبکەین! ئەمانە لە دەزگایەکی سیخوری دەچن وەک لە پارتێکی سیاسی و شۆرشگێری.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست