باشوورێکی داگیرکراو!: پرۆسه‌ی داگیرکردنی باشوور له لایه‌ن تورکیایه‌وه
Sunday, 06/09/2015, 14:20
تیبینی:
ئەم بابەتە ڕێکەوتی مانگی مایی ٢٠١٠ نوسراوە بڵاوبۆتەوە لە ئاوێنەدا
گه‌مه‌که لێره‌دایه که‌دیموکراسی ته‌نها له که‌لله سه‌ری ده‌سه‌ڵاتدایه، ئه‌وان ده‌توانن جاری ئازادیی بدهنو هه‌ر ئه‌وان ده‌توانن ئازادی له خوێندا هه‌ڵکێشن، ئێمه دیموکراسییه‌کی مردوومان هه‌یه سهرگروشت له دوێنی خۆمان ده‌کات، ئێمه کۆپی ڕووداوه‌کانین، وێنه‌گرێکی باشین شتمان له‌بیره به‌ڵام خوێندنه‌وه‌مان بۆ ڕابردوو نییه، قاره‌مانی شه‌ڕه دۆراوهکانین خۆڵه‌مێشی جهنگێکین که هی خۆمان نییه، حیکایه‌تخوانێکی بیرتیژین به‌ڵام گوێگرێکی سست‌و ته‌مه‌ڵین له پێشه‌وه‌ین بۆ دۆراندنو لهدواوهیهن بۆ سه‌رکه‌وتن. لای ئێمه مرۆڤ بێ ماناترین فه‌لسه‌فه‌یه، کاینێکی ڕه‌زاقورسه چرکه‌کانی ته‌مه‌نی پره له بێتاقه‌تی، پره له‌بۆشایی هه‌ربۆیه به‌ناوی نێشتمانه‌وه جه‌نگێکیان بۆ دۆزینه‌وه تابۆشاییهکانی ته‌مه‌ن پرکهینهوه، ئێمه کهپربووین له خاڵی شته‌کان هاتن پریانکردین له شه‌ڕ و جه‌نگ و بێتاقه‌ی . ئه‌وه‌نده‌یان شهڕانگیزکردین سه‌رمان نهپژایه سه‌ر ڕابردوو تاراڤهی بکه‌ین تابوینه کۆپی ڕوداوه‌کان، ئەوە خاکە بە کوشتمان دەدات؟ یاخود هزرە هیچ بوارێکمان ناداتێ بۆ بیرکردنەوە لە خۆ کوشتن! کوشتن لە نێوان بەرداشی مانەوەو بووندا!-----------------------------------
داگیرکردن یان کۆلۆنی به‌و سیاسه‌ته ده‌وترێ که‌به‌درێژای مێژوو تاکو هه‌نوکه‌یش په‌یره‌وده‌کرێت. ده‌شێت لهئانو سه‌رده‌می جیاوازدا جۆرێک فۆرمێک له‌خۆی بگرێت که جیاوازتر بێت له‌وه‌ی پێشوی یان له ساڵانێک پێش ئێستا‌و دواتری. که‌مه خۆی له‌خۆیدا په‌یوه‌ندی به‌ره‌وتی گۆرینی مێژووی شارستانیه‌وه هه‌یه به‌ڵام له‌ئه‌نجامدا هه‌ر هه‌مووی یه‌ک تێگه‌شتنی هاوبه‌شیان هه‌یه که دادۆشینو چه‌وسانه‌وه‌و داگیرکردن. ئێستاکه ئێمه له سه‌رده‌مێکدا ده‌ژین کهپێدهڵێن گلوبالیزم. ئه‌م گلوباله وه‌کو که‌وتنی داشی دامه وایه واته که‌وتنی یه‌که‌میان ده‌بێته که‌وتنی ئه‌وانی تر به‌دووی خۆیدا. به‌ڵام ئایا هه‌ڵسانه‌وه یه‌کێکیان ده‌بێته هه‌ڵسانه‌وه‌ی ئه‌وانی تری؟ ئه‌مه پرسیارێکه ده‌بێت بکرێت یان کێ باجی ئه‌م کهوتنو هه‌ڵسانه‌وه ده‌دات؟
گلوبال که له‌سه‌ر بنه‌ماکانی ئابوری‌و ته‌کنه‌لۆجیا بنیاتنراوه جۆره ژیانێکی هاوبه‌شیان هه‌یه بۆ گرێدانی سنوره‌کان ئاوێته‌بونی ڕه‌نگه‌کان له ده‌فرێکدا. به که‌وتنی هه‌ریه‌کێک له‌م دوو لمچه ده‌بێته هۆیه‌کی گه‌وره بۆ نه‌مانی ئه‌وی تریان. میتودی گلوبال له فورمی تێگه‌یشتندا بریتیه له‌بنه‌ماکانی هزرو لهخۆبوردنو گفتوگۆ‌و یارمه‌تیدان پێکه‌وه ژیان. به‌ڵام ئایا ئه‌م گلوبالهیش هه‌روه‌کو مافه‌کانی ساڵه‌کانی 1952 نییه که ده‌ڵێت هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌ک بۆی هه‌یه به‌ئازادی بژی‌و خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی خودی خۆی بێت له‌سه‌ر خاکی خۆی؟ یاخود بە واتایەکیتر گلوبال واتە داگیریکردنی بازارەکانی بازرگانی جیهان بەخودی مرۆڤەکانەوە! کاتێک مرۆڤ خاکی داگیر دەکرێت هزر چی پێدەبەخشێت؟ ئێمە خاکمان داگیرکراوە؟ یاخود ئەوە هزرە کە کەلپچەیکردووین و هیچ بوارێکمان ناداتێتێ بۆ بیرکرنەوە لە خاک! ئەگەر زل هێزەکانی دەرگاکانی بژێوی ژیانمان لێداخەن هزر چۆن بتوانێت سکمان تێرکات! کە تۆ سنوورت بە دووژمنەوە بوو دەبێت هەوڵبدەیت دەرگاییەک بۆ ڕزگار بوون بخەیتە سەرپشت نەکو خۆت بخەیتە ژێر ڕەحمەتی بەزەیی دووژمنەوە!
ئایا پرۆژه‌ی گلوبال سه‌رکه‌وتوبوو یان سه‌رکه‌توو نه‌بوو؟ یان جارێکه زووه بۆ پرسیارکردن له‌سه‌ر ئه‌م جیهانگرییه. ئه‌م جیهانگرییه به‌بۆچونی من ده‌گه‌رێته‌وه بۆ سه‌رده‌می ئیپراتۆرهتهکان که‌ده‌یان ویست خاکه‌کان بخه‌نه ژێری کۆنترۆڵی داگیرکردنه‌وه به‌ڵام ئه‌مه‌یان به جۆریکی تر له زهمهنو کاتی خۆیدا به زمانێکی تازه‌و نه‌رم پێده‌ڵێن گلوبال ئه‌گینا هه‌ر هه‌مان مانا ده‌به‌خشێ له‌ناوه‌رۆکدا به‌ڵام جیاوازی ئه‌م داگیرکردنه ئه‌وه‌یه که خۆیشی به شێوه‌یه‌کی زۆر دیموکراسیانه ده‌چیته ژێر چه‌تری گلوبالهوه به‌بێ ئه‌وه‌ی یه‌کێک زۆرت لێکات یان فشارت بۆ بێنێت، کێشه‌که له‌وه‌دایه که‌ده‌بێت بچت ئه‌گینا ناتوانی هه‌روا ئاسان کاڵه‌کانت له‌بازاردا بفرۆشیت.
به بۆچونی من ئه‌م پرۆژه‌یه که پربوو شتی جوان له هه‌مان کاتدا تێکشکاندو نه‌مانی کلتوره جیاوازه‌کانی به‌دووی خۆیداهێنا پێش ئه‌وه‌یه بگاته نیوه‌ی رێگایش په‌کی که‌وت، هه‌ر بۆیه بۆ شاردنه‌وه‌ی یان بۆ هه‌ڵسانه‌وه‌ی هاتن زلهێزه‌کان به‌ناوی ژینگه‌وه جارێکی تر پرژه‌یه‌کی تریان هێنایه کایه‌وه جوانی‌و سه‌رکه‌وتنی ئه‌وان ئه‌وه‌یه که پێش ئه‌وه خۆر ئاوابێت پرۆژه‌ی خۆرێکی تریان پێیه هه‌ر بۆیه به‌ناوی ژینگه‌و که‌ژو ئاووهه‌واوه پرۆژه‌ی یه‌کبوونیان بۆ رزگاریکردنی ئه‌م ژیانی گۆی زه‌مینه خسته‌گه‌ر. ئایا تاچه‌ند سه‌رکه‌وتووده‌بن ئه‌ویش پرسیارێکه چونکه گفتوگۆکانی له‌مه‌ر ژینگه له‌م دواییه‌دا له دانیمارک ئه‌وه‌ی پێشانی ئێمه‌دا که هێشتاکه ئه‌مانه ناتوانن هه‌روا ئاسان یه‌کبگرن بێنه مه‌یدان ئه‌گه‌رچیش داهاتوومان له مه‌ترسیدابێت.
ئێمه له سه‌رده‌مێکدا ده‌ژین که زۆر ترسناکه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که دیموکراسی وا سێرکلی خۆی ته‌واو ده‌کات پێده‌نێته سه‌ده‌یه‌کی تره‌وه‌و له بهرگو فۆرمێکی تازه‌دا خۆیمان نیشان ده‌دات. ئایا دیموکراسی ده‌بێته مایه‌ی مه‌ترسی یان دیموکراسی له‌به‌رده‌م مه‌ترسیدایه؟ ئه‌توانم بڵێم به‌ڵێ یان نه‌خیر.
به‌ڵێ کاتێک هاتوو به‌ناوی دیموکراسیه‌وه تۆ چوویته ژێر چه‌تری پێکهاته‌یه‌ک که خۆتی تیانهبینیتهوه خاوهنیپێناسی نه‌ته‌وه‌ی خۆت نه‌بیت هه‌رکاتێکیش پاشهکشهتکرد ده‌بێت باجێکی زۆر بده‌یت یان ئازاد نه‌بیت له‌بریارداندا، دیموکراسی بۆ گه‌لیک که هێشتاکه خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی نییه ده‌بێته پاشخستنی پرۆژه‌ی بونه ده‌وڵه‌ت و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر. دیموکراسی له‌به‌رده‌م مه‌ترسییدایه به‌ڵی وایه چونکه نیشتمان، تاکه‌کان به‌ناوی دیموکراسیه‌وه سهرکوتدهکرێتو پێناسی خۆیان ونده‌که‌ن. ئێمه ده‌بێت له‌وه بگه‌ین که جیاوازیه‌کی زۆر هه‌یه له نێوان داگیرکردن‌و مافخوراندا ئه‌وه‌یه که دیموکراسی له نێو هه‌ردوو چمکهکهدا ده‌بێت زۆر وریایانه هه‌ڵسوکه‌وتی له‌گه‌ڵبکرێت. ئێمه دیموکراسیمان خستۆته نێو سیاسهتو برایه‌تییه‌وه که‌مه‌یش سه‌رگه‌ردانییه.ئاخر کوا له‌نێو براکاندا ئازادی هه‌بووه براکان دایمه دوژمنی یهکرترینو به‌خوێنی سه‌ری یهککتری تینون. له‌ده‌سه‌ڵاتدا ئازادیه‌ک هه‌یه بۆ مانه‌وه و برای گه‌وره دایمه خاوه‌نی هه‌موو بریاره‌کانه، هه‌ر له‌خێزانێکی بچوکه‌وه تاکو دروستبوونی ده‌وڵه‌ت هه‌روابووه.
ئه‌نیشتاین ده‌ڵێت: نازانم شه‌ری جیهانی سێیه‌م به‌چی جۆره چه‌کێک ده‌کرێت، به‌ڵام تێده‌گه‌م که شه‌ری جیهانی چواره‌م به داروبه‌رد ده‌کرێت. گه‌رانه‌وه بۆ سه‌ره‌تاکانی داگیکردن به‌شێوه‌یه‌کی کلاسیکیانه کههزری تاکهکانو دایگیرکردن بریتیبووه ته‌نها له‌خودی هێز بۆ داگیکردنی خاکێک یان نه‌ته‌وه‌یه‌ک وابۆ سه‌د ساڵی ته‌واو ده‌چێت ئه‌و داگیرکردنه تێده‌په‌ریت. داگیکرد زۆر قۆناغی بریوه تا ئه‌مرۆکه که به‌شێوه‌یه‌کی مۆدرێن پێده‌ڵێن گلوباڵ. هه‌ر له ئیـپراتۆریهتهوه تاکو ئه‌مرۆکه که پیده‌ڵین گلوبال له‌م گلوباڵهدا ئه‌مه‌ریکا شکستی هانی هه‌ربۆیه ئه‌م پرۆسه‌یه کاریگه‌ریه‌کی زۆری هه‌یه بۆ ئه‌مه‌ریکا تا وایلێکرد پێکاتهیهک لهتێکهڵکرد بکات که له‌گه‌ل عه‌قڵی سه‌رده‌مدا یه‌کناگرێته‌وه. ئاخۆ ئه‌م گلوبالیزمه چیمان پێده‌به‌خشی له‌کاتێکدا زه‌مه‌ن وه‌کو خێرای تیشک پێمان‌دا تێده‌په‌ڕیت ئێمه به‌درێژای مێژوو قۆناغه‌کانی کۆمه‌ڵمان نهبری که هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌کی ئاسایی پیایرۆیشتن ئیستاکه‌یش ئێمه له‌سه‌رده‌می به‌کۆیله‌بوونی عه‌قڵدا ده‌ژین و خۆمان له‌و فه‌وزایه‌دا ده‌بینینه‌وه‌و ناویشیمان ناوه دیموکراسی. ئێمه له‌سه‌رده‌مێکدا ده‌ژین نه‌ء ده‌ربه‌گایه‌تییه نه‌ء مۆدێرنه به‌ڵکو پێکهاته‌یه‌ک له‌ونبوون ئه‌م ونبوونهیش به‌بۆچونی من ده‌سه‌ڵات ملی تێدا دهشکێتو میلله‌تیش به‌ره‌وو هه‌ڵدێرده‌بات. کێ به‌رپرسیاره له‌م بارودۆخه ئه‌ویش پرسیارێکهکهههموومان خۆمانی تیا ده‌بینینه‌وه.
گه‌رانه‌وه بۆ سه‌ره‌تاکانی داگیرکردن هه‌روا ئاسان نییه ئێمه پێویستیمان به زۆر میتۆد هه‌یه تا خۆمان یهکلاکهینهوه به‌ڵام ئه‌توانین به‌کورتی بڵێن که هێز سه‌نگی مه‌حه‌کی پانتایی ژیان بووه له‌وێ هێز باڵاده‌ستبوو، له‌وێ سنورێک نه‌بووه بۆ هێز هیچ یاسایه‌ک نه‌یتوانیوه رێگایه‌ک بۆ هێزدانێ، ئێمه ئێستای خۆمان له‌و بێسهرو شێونیهی هێزدا ده‌بیینه‌وه، لای ئێمه هیز سه‌نگی مهحهکو یه‌کلاکردنه‌وه هه‌موو شتێکه که ئه‌مه خۆی له‌خۆیدا بیرکردنه‌وه‌یه‌کی زۆر کلاسیکیانهیهو سه‌رده‌می به‌سه‌رچووه. وه‌هێز سنوری بۆ نه‌بووه یاسایه‌کیش نه‌بووه بۆ وه‌ستانی هه‌ربۆیه ئیمپراتۆره‌کان زۆر به‌خێرای پرۆسه‌ی داگیرکردنیان جێبه‌جێکردووه و تائه‌و کاته‌ی هێز ده‌سه‌لاتی هه‌بووه ئه‌و دایمه لهداگیرکردندا خۆی بینیوه‌ته‌وه. به‌ڵام ئێستاکه پێکاتهیهک هاتۆته ئاراره که هه‌روا ئاسا نیه جوداکردنه‌وه‌ی، پێکاتهیهک لههێزو هزر تێکه‌ڵبوو. ئالێره‌وه ئیتر پرۆسه سۆپرمان ئه‌توانین بڵێن کۆتای پێهات. ئه‌توانین بڵێن له دوای یانزه سبتێمبه‌ره‌وه ئیتر ژیان به شێوه‌یه‌کی تر گۆرا کهسهنگی هێز ئیتر بۆ جارێکی تر ناچارانه بگه‌رێته‌وه نێو پانتایی داگیرکردونهوه له‌وه بسهڵمێتهوه که سکاندال له‌وه‌دایه هه‌رکاتێک هێز پشوویدا نائارامییه‌ک بکه‌وێته‌وه که عه‌قڵی نهیبرێ هه‌روه‌کو یانزه‌ی سبتێمبهر.
هێزیش هه‌روه‌ک ئاگر به‌شی سه‌ره‌وه‌ی خاک ده‌سوتێنێت و هه‌رگیز ناتوانی به‌نێو خاک‌دا رۆچێت به‌ڵام ئاو به‌و شلیو ساردییه‌وه ده‌توانێت به نێو ره‌گی خاک‌دا رۆچێت. پرسیار له‌وه‌دایه ئێمه چ سه‌رده‌مێکدا ده‌ژین؟ له‌سه‌ده‌ی ئاگردا یان ئاودا؟ له‌سه‌رده‌می به‌سه‌رچوونی ئه‌م گێتیه یان ئه‌م گێتیه خودی خۆی به‌جێمان ده‌ڵێت. زاناکان که مه‌ترسی ئه‌وه‌یان هه‌بوو که ئه‌م گۆی زه‌ویه‌ی ئێستاکه ئێمه‌ی تیادا ده‌ژین دوای سه‌د ساڵی تر بۆ دوو پله‌ی گه‌رمی به‌رزبێته‌وه که‌چی ئه‌و دوو پله‌یه که سه‌د ساڵیان بۆ دانابوو هه‌ر زوو خۆی قوتکرده‌وه بۆمان له پرۆگرامه‌که‌ی ئهلجۆرجدا که‌بۆ ژینگه پێشکه‌شیکرد پیشانی داین که زۆر له ده‌ریاچه‌کان وشکبوونو ئێستاکه وشکانین ئێمه ئه‌وه‌یشمان بیر نه‌چێت دۆزینه‌وه‌ی ئیسکو پروسکی چه‌نده‌ها گیانله‌به‌ری ئاوی ئه‌وه‌مان پیده‌ڵێت که وشکانی تابێت له‌زیادبووندایه. زاناکان زۆر ده‌میکه که‌وتوونه‌ته ئهوگومانهوه که‌ده‌شێ ئه‌م گۆی زه‌ویه رۆژێک بێت له‌نێوبچێت هه‌ربۆیه{ ناسا} له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه که شوێنێک بدۆزێته‌وه بۆ گوێزانه‌وه‌ی مرۆڤهکانو به‌رده‌وامبوونی ژیان ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌م بهدووگهرانهدا ئه‌نجامی نه‌بوو ئه‌وساکه ده‌گه‌رێن بۆ ئه‌ڵته‌رناتیڤێکی تر ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که چۆن دانیشتوانی له‌سه‌ر ئه‌م گۆی زه‌مینه که‌مبکرێته‌وه ئه‌گه‌رهاتوو ئه‌م ئه‌مه‌یان بۆ هاته‌سه‌ر ئه‌وساکه ده‌سه‌ڵات ده‌توانێت زۆر به‌ئاسانی کۆنترۆڵی جیهان بکه‌ن. ئێمه ده‌بێت بزانین که ئه‌م گۆی زه‌مینه مه‌ترسی ئه‌وه‌ی لێده‌کرێت که بکه‌وێته خواره‌وه یان رۆژێک بێت برزێت ئیتر توانای هه‌ڵگرتنی ژیانی نه‌بێت.
ئێمه‌ی کورد باورناکه‌م تائه‌و کاته‌ی ئه‌م پلانانه جێبه‌جێده‌کرێت ببینه خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی خۆمان، هه‌ر کاتێکیش بووین ئێمه نه‌ته‌وه‌یه‌ک ده‌بین که‌له‌پێناوی دیموکراسی ناوخۆیدا ده‌بێت خوێنێک زۆر بده‌ین، ده‌بێت بۆ به‌ده‌ستهێنانی دیموکراسی ناخۆیی قوربانیه‌کی زۆربدهین. ئێمه له پێناوی دیموکراسی بۆ عێراق خوێنیکی زۆرماندا هه‌ر له ئهنفالو هه‌ڵبجه‌و کیمیابارنو کۆچورهوو زیندانی ئینجا شه‌ری کوردی کوژی به‌ده‌ستی حیزبی خۆماڵیه‌وه تاکو ئه‌مرۆکه. تۆ بڵێت دیموکراسی ئه‌وه‌نده خوێن مژ بێت یان ئه‌وه‌نده تینوی خوێنی کوره‌کانمان بێت ئێمه بۆمان رشت یان دیموکراسی ئه‌وه‌نده ده‌هێنێت که ئێمه خوێنمان بۆ داوه؟ ئه‌مانه کۆمه‌ڵیک پرسیاری تریش که ده‌توانین بیکه‌ین له خۆمان. دوایی ئه‌م هه‌موو خوێن رشتنه ئایا ئێمه گه‌یشتینه ئه‌وه‌ی که‌ده‌مان ده‌وێت؟ بۆ عێراق خوێنمان زۆردا ئه‌ی بۆ کوردستان ئه‌بێت چه‌ند به‌ین؟ که‌ده‌ڵێم عێراق چونکه به‌ڵگه‌م هه‌یه بۆ عێراق ئێمه دوای هه‌ڤده ساڵ جیابوونه‌وه له عێراق له‌دوای نه‌مانی سه‌دامدا هاتین به خوێندگاکاندا ده‌گه‌راین، به باخچه‌ی ساوایاندا ده‌گه‌ران منداڵانی کوردمان فێرده‌کرد چۆن بنوسی عێراق له‌کاتێکدا منداڵی تازه‌ی کورد وایدهیزانی عێراقی وڵاتێکی تره ئه‌م خۆیی به‌کوردستانی ده‌زانێ، به‌وه‌یش نه‌وه‌ستانه‌وه کوردستانیانکرد به‌کوردستانی واته هاوڵاتی کوردستانی نه‌ک خودی تاکی کوردی که کوردزوبانه ئه‌مانه هاتن دوایی ئه‌و هه‌موو ماڵوێرانیه شه‌ریکه به‌شیان بۆ پهیداکردین، حیزبه کوردێکان له کوردستانیه‌وه بون به حیزبێکی عێراقی‌و هه‌موو که‌سێک بۆی هه‌بوو ببێته ئه‌ندامیان. ئه‌مه ره‌وشتی فاشێکانه که‌له پێناوی مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆیدا ته‌نها هه‌وڵی ئه‌وه‌یانه چۆن که‌سه‌کان له‌دووی خۆیان کۆکه‌نه‌وه.
ئه‌گه‌ر به‌وردی بچیته نێوه‌ندی ئه‌م کهینوبهینانه مرۆڤ ئه‌گاته ئه‌نجامێک که هه‌موو شتێک له‌م نیشتیمانه‌دا بریتی بووه له درۆیه‌کی گه‌وره وهیچیتر. من پێم وایه ئێستاکه له‌سه‌رده‌مێکدا ده‌ژین که پێده‌ڵێن سه‌رده‌می قه‌وموقیله به‌ڵام له زه‌مه‌نێکی تازه‌دا، زه‌مه‌نێک که‌زۆر مه‌ترسیداره چونکه به‌ناوی دیموکراسیه‌وه تاکه که‌سێک مافی میلۆن مۆرڤ ده‌ست نیشانده‌کات.
ئیسحاق رابین که ئیمزای پرۆسه‌ی ئاشتی کرد به به‌رچاوانی هه‌موو خه‌ڵکی ئیسرایله‌وه کوشتیان چونکه به دڵی زۆرینه‌ی خه‌ڵک نه‌بوو. که ئیمزای ده‌ستوری عێراقیش کرا چونکه به‌دڵی زۆرینه‌ی خه‌لک نه‌بوو به پێچه‌وانه‌ی جوله‌که‌وه ئه‌مان هاتن ده‌می خه‌ڵکیان داخست‌و قهرزاباریشیانکردن.
گه‌مه‌که لێره‌دایه که‌دیموکراسی ته‌نها له که‌لله سه‌ری ده‌سه‌ڵاتدایه، ئه‌وان ده‌توانن جاری ئازادیی بدهنو هه‌ر ئه‌وان ده‌توانن ئازادی له خوێندا هه‌ڵکێشن، ئێمه دیموکراسییه‌کی مردوومان هه‌یه سهرگروشت له دوێنی خۆمان ده‌کات، ئێمه کۆپی ڕووداوه‌کانین، وێنه‌گرێکی باشین شتمان له‌بیره به‌ڵام خوێندنه‌وه‌مان بۆ ڕابردوو نییه، قاره‌مانی شه‌ڕه دۆراوهکانین خۆڵه‌مێشی جهنگێکین که هی خۆمان نییه، حیکایه‌تخوانێکی بیرتیژین به‌ڵام گوێگرێکی سست‌و ته‌مه‌ڵین له پێشه‌وه‌ین بۆ دۆراندنو لهدواوهیهن بۆ سه‌رکه‌وتن. لای ئێمه مرۆڤ بێ ماناترین فه‌لسه‌فه‌یه، کاینێکی ڕه‌زاقورسه چرکه‌کانی ته‌مه‌نی پره له بێتاقه‌تی، پره له‌بۆشایی هه‌ربۆیه به‌ناوی نێشتمانه‌وه جه‌نگێکیان بۆ دۆزینه‌وه تابۆشاییهکانی ته‌مه‌ن پرکهینهوه، ئێمه کهپربووین له خاڵی شته‌کان هاتن پریانکردین له شه‌ڕ و جه‌نگ و بێتاقه‌ی . ئه‌وه‌نده‌یان شهڕانگیزکردین سه‌رمان نهپژایه سه‌ر ڕابردوو تاراڤهی بکه‌ین تابوینه کۆپی ڕوداوه‌کان، ئەوە خاکە بە کوشتمان دەدات؟ یاخود هزرە هیچ بوارێکمان ناداتێ بۆ بیرکردنەوە لە خۆ کوشتن! کوشتن لە نێوان بەرداشی مانەوەو بووندا!
مرۆڤی کورد که‌سایه‌تییه‌کی زۆر ساده‌و ساویلکه‌یه تاکو ئێستاکه‌یش سۆپرمانێکی تیاههڵنهکهتووه تاله‌و گۆمه‌زه‌ی ڕزگاربکات، ئه‌گه‌رچی پرۆسه‌ی سۆپرمانیش به‌سه‌رچووه. ئه‌و که‌سایه‌تییه‌کی تێکشکاوه دایمه به‌دووی ناههمواریو بڕوا به خۆنهبووندا ده‌خولێته‌وه لای ئه‌و هێز، زۆرینه سه‌نگی هه‌موو کات‌و زه‌مه‌نێکه هه‌رگیز نه‌یتوانیوه له‌سه‌ر بنه‌ماکانی بڕوا به‌خۆبوون خۆی دروستبکات. ئه‌م مۆرڤه تێکشکاوه ئاخۆ چۆن تێدهگهینیت که بیرچونه‌وه له تراجیدیاکانی کۆمه‌ڵ خۆکوژیه، خۆکوژیه!
به بۆچونی من داگیرکردنی باشوور له‌لایه‌ن تورکیاوه ئه‌وه‌نده ئاسانکاری بۆکراوه‌و به‌ئاسانی ئه‌و پرۆسیه ئه‌گه‌ر تورکیا بیه‌وێت ئه‌نجام ئه‌درێت، به‌ڵام تورکیان ئه‌وه بۆ ناکات؟ ئه‌مه پرسیارێکه وه‌ڵامدانه‌وه ئه‌وه‌نده گران نییه، به‌ڵام سودمه‌ندی تورکیا له‌وه‌دایه ئه‌م پارچه‌یه ببێته هه‌رمێکی ئازاد ئه‌وساکه تورک ده‌توانێت پلانه‌کانی بخاته‌گه‌ر.
به هه‌رێمکردنی که‌رکوک ده‌بێته پرۆسه‌یه‌کی سه‌رکه‌وتوو بۆ تورکه‌کانو ئیتر لێره‌وه تورکیا بانگی ئیمپراتۆریه‌تی خۆی دووپاتده‌کاته‌وه به‌ڵام سه‌رنه‌که‌وتوون له‌م پرۆسه‌یه‌دا ده‌بێته بێچهوانهکهیهتی که سستی‌و نه‌مانی ده‌سه‌ڵاتی تورکه‌کانه له ناچه‌که‌دا. ئێمه ده‌بێت ئه‌وه‌مان بیرنه‌چێت که ئینگلیز باشووری له ژێر ده‌سه‌ڵاتی تورکه‌کاندا ده‌رهیناو لکاندی به عێراقی شه‌ڕو نیفاقه‌وه. هه‌ر بۆیه لامان سه‌یر نه‌بێت کهئێستاکهیش باشوور له ململانیێ ئینگلیز‌و تورکیادایە!
ئێستاکه تورکه‌کان له پلانی ئه‌وه‌دان چۆن فه‌وزایه‌ک بنێنه‌وه له‌باکوردا، فه‌وزایه‌ک به‌ناوی به پرۆسه‌کردنی دۆزی کورد له‌تورکیا له‌هه‌مان کاتدا له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دان چۆن باشوور بخه‌نه سه‌ر سکه‌ی پاره، ئه‌وان ده‌زانن له‌باشووردا ئازادیه‌ک هه‌یه‌و پاره‌یش هه‌یه به‌ڵام هیچ له‌م باشووره هیچ پلان‌و هزرو بنه‌مایه‌کی مرۆڤایه‌تی تیا نییه که ده‌ڵێم تیایی نییه ده‌بێت بزانن که ئێمه له باشوور‌و عێراقی تازهوکۆندا دوو که‌مپی ئاواره‌ی ده‌ربه‌ده‌ری باکور و رۆژهه‌ڵاتمان هه‌یه و تاکو ئێستاکهیس ئێمه دڵمان بۆیان لێنه‌دا نه به‌پێی پێویست یارمهتیشمانداون. له‌وه‌یش زیاتر ئه‌وه‌یه که به‌هه‌زاره‌ها هاوڵاتی کورد زوبانی باشوور ئاواره‌و له‌که‌مپه‌کانی ئێران‌و تورکیا‌و وێناندا سه‌رگه‌ردانن وه‌که‌سیش لێیان ناپرسێته‌وه بێجگه له‌و هه‌موو هه‌ژاره‌ی له باشووردا هه‌یه.
تورکه‌کان له‌م فه‌وزایه‌دا سه‌رکه‌وتنیان به‌ده‌ست هێناوه زۆر که‌سیشیان به‌خۆیانه‌وه خه‌ریککرد، لای من ئه‌مه سه‌ر ئێشهیهکهو هچی تر، تورکه‌کان توانیان له‌سه‌ر پاره‌ی باشوور خۆیان بگرنه‌وه بێنه‌وه سه‌رپایی خۆیان چونکه به‌هۆی شه‌ری په‌که‌که‌وه توشی شۆک‌و دارمانی رامیاریبوون، باشوور بۆ ئه‌وان له‌خه‌ونێک ده‌چوو یان له بردنه‌وه‌ی شانسێکی لۆته‌ری ده‌چوو که‌بۆیان ده‌رچووبێت. به‌بۆچونی من ئه‌گه‌ر باشوور نه‌بوایه ئێستاکه تورکیا زۆر حاڵی شڕدهبوو، ئێمه کوردی عێراقی چۆن چوینه ژێر قاچه گۆجه‌که‌ی عێراق به‌هه‌مان شێوه‌یش بووینه بارانی ره‌حمه‌ت‌و به‌سه‌ری تورکیادا بارین. پرسیار لێره‌دایه ئایه تاکو ئێستاکه چه‌ند کۆمپانیای تورکی له کوردستانه هه‌یه؟
کوردستانی گه‌وره خه‌ونی گه‌وره‌ی هه‌ریه‌که‌مانه به‌ڵام ئه‌م خه‌ونه ئێمه نه‌مانتوانی ته‌نها و ته‌نها له‌یه‌ک پارچه‌ی کوردستانیشدا بهدیبیهێنین، تۆ بڵێت ئه‌م خه‌ونه له‌و گه‌وره‌تربێت که ئێمه به‌درێژای سه‌ده‌یه‌ک خوێن له پێناوی مافه‌کانماندا دهرێژین نه‌ک سه‌ربه‌خۆیی. ئێمه‌ی مافخورا یان ئێمه‌ی داگیرکراو؟ ئێستاکه‌یش تاکی مرۆڤی کورد به سهرکردهیهکهیشهوه خۆی بۆساخنهبۆتهوه، ئایه ئێمه‌ی کورد مافمان خوراوه یان خاکمان داگیرکراوه؟
ئه‌گه‌ر داگیرکردنی باشوور ئه‌وه‌نده ئاسان بێت بۆ تورکیان بۆچی تورکه‌کان ئه‌و پرۆسه‌یه جێبه‌جی ناکه‌ن؟ ئایا داگیرکردنی باشوور مانای چی بۆ تورکیا یان بۆ کورد؟ یان بڵێن بۆ کوردوستان دابه‌شکرا؟ پاش ئه‌م هه‌موو پرسیارانه‌و هی تریش ئێمه ده‌بێت بزانین کهسهردهمێک به‌سه‌ر چووه بۆ داگیکردن له‌هه‌مانکاتیشدا ئێمه ئه‌و هه‌له‌مان له‌کیس چوو بۆ جیابوونه‌وه‌و له‌تبوون. ئایا سه‌رده‌می له‌تبوون هه‌روا زوو تێپه‌ری ئیتر له‌دوایی یوغوسولڤێکیا روسیا ئێمه نه‌مان توانی له‌گه‌ڵ سه‌رده‌مدا بین یان سه‌رده‌م له‌گه‌ل ئێمه‌دا نه‌بوو؟ داگیرکردن مانای چییه له‌چییه‌وه هاتوو؟ بۆ ده‌بێت ئێمه دایمه بگه‌رینه‌وه بۆ فه‌رهه‌نگی داگیرکردن‌و به‌شێوه‌یه‌کی کلاسیکیانه پێناسی وشه‌کان بکه‌ین. ئایا له‌دوایی داگیرکردنی کلاسیکیه‌وه تاکو ئه‌مرۆکه ده‌توانین تێگه‌یشتنێک بده‌ین به ئێستا‌و رابردوومان.؟ ئێمه ناتوانین له‌تازه بگه‌ین ئه‌گه‌ر پێناسه‌یه‌کمان بۆ رابردوو نه‌بێت ئه‌گه‌ر رابردوو راڤه نه‌که‌ین، تێگه‌یشتنیش له‌رابردوو له‌سه‌ر بناغه‌ی عهقڵو زانست ده‌بیت. ئایا ئێمه به‌چی لۆجیکێک له‌بنه‌ماکانی داگیرکردن‌و رابردووی داگیکردن ده‌گه‌ین؟ ئایا ئێمه له‌تازه ده‌گه‌ین؟ ئێمه چیبکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی له‌تازه بگه‌ین؟ بۆ ئه‌وه‌ی له‌تازه بگه‌ین ده‌بێت ئێمه خوێندنه‌وه‌یه‌کمان بۆ رابردوو هه‌بێت، ئێمه چ جۆره خوێندنهوهکمان هه‌یه بۆ رابردوو؟ خوێندنه‌وه بۆ رابردوو ده‌بێت له‌سه‌ر بناغه‌ی زانست‌و تێرامان بێت ئه‌گینا هه‌رگیز ناگه‌ین به‌ئه‌نجامێک
ئێمه چ ئه‌نجامێکمان هه‌یه بۆ داهاتوو؟
ئێستاکه تورکیا له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه چۆن ئارامیه‌ک بخاته دڵی سه‌رانی باشووره‌وه یان زیاتر بڵێم چۆن نواندێک بکات که خه‌لکی باشوور بۆ لای خۆیدا راکێشی له‌و لایشه‌وه به‌ناوی دۆزی کورد له‌تورکیا سه‌ر ئێشه‌یه‌کی ناوه‌ته‌وه هێدی هێدی ده‌یانگرێت و زیندانیان ده‌کات ئه‌و تورکیایه‌ی که ئاڵای کوردستانی ده‌بینی یه‌کسه‌ر شێتگردهبوو ئێستاکه بۆ وامت بووه و نیازی چی هه‌یه پلانه‌کانی تورکیا چییه ئاوادانکردنه‌وه باشووره له‌سه‌ر پاره‌ی خۆی تیماکردنی برینداره‌کانی شه‌ری تیرۆره یان چیی؟ ئێمه وتمان سه‌رده‌می داگیرکردن به‌سه‌ر چووه تازه مه‌حاڵه وڵاتێک خاکیکی تر داگیربکات ئایه ئه‌مه راسته؟
ئه‌مه‌ریکێکان توانیان به‌هۆی دوو دوکانی خوارده‌مه‌نی‌و کارگه‌یه‌کی کهچوپهوه به‌شیان هه‌بێت لهسهرمایهی زۆرینه‌ی وڵاتانی دنیا ئنجا تاساڵانێکیش بوونه بورجی موراقه‌به‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی که ئه‌م به‌شه‌یان هه‌بوو ئه‌ویش مادۆناڵو سێڤن ئیلێڤن بوو که‌توانی ئه‌م دوو دووکانی خوارده‌مه‌نییه شه‌ورۆژ ئیشبکاتو دانهخڕێن ئهمهرکێکان دایمه به‌شێک بوون له‌ئێمه به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌خۆمان بزانین. ئایا تورکیا توانی وه‌کو ئهمهریکایکان بکه‌ن له‌باشووردا؟ بێگومان تورکه‌کان ئه‌و پرۆسه‌یان به‌ئه‌نجام گه‌یاندا ئێستا ئیشی تێدادهکهنو زیاد له چوارسه‌د کۆمپانیایی تورکی له باشووردا ئیشده‌کات که هه‌ر هه‌موویان تورک ره‌گه‌زن ته‌نانه‌ت چاچیهکهیشیان تورکن. بێجگه له‌و کلیپانه‌ی له تورکیا دهکرێتو تێکه‌ڵ گۆرانی‌و تێکستی کوردی بووه، ئینجا خوێندگا به‌زوبانی تورکی‌و رۆژنامه‌و گۆڤاری تورکی هکوردستان بڵاوبۆته‌وه، ئایا تورکیا له‌مه زیاتر چیتری ده‌وێت له‌باشوور؟ کلتوری تورکی ناراسته‌وخۆ له نێوه‌ندی لئێمهدا خۆی قوتکردۆته‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی ئێمه هه‌ستی پێکه‌ین یان د‌رکی پێکه‌ین. ئێستاکه له‌باشوور له‌دوای روخاندنی سه‌دامه‌وه نه‌وتێکی زۆر دهردههێنێتو به‌تورکیا ئێران‌دا دهرواتو ده‌فرۆشرێت، ده‌بیت ئه‌وه بزانین که‌تورکیا شه‌ریکه به‌شمانه له‌م بوری نه‌وتانه ده‌بێت تورکیا به‌شی خۆیی به‌رێت ئه‌گینا هه‌رگیز بێده‌نگ نابێت. که‌واته تورکه‌کان له‌م ماوه که‌مه‌دا توانیان ئه‌وه‌ی کهویستیانو پلانیان بۆدانا زۆر به‌باشی بهئهنجامبگهیهنن. تورکه‌کان هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه پلانیان هه‌بوو که‌پلانی یه‌که‌میان سه‌رینه‌گرت ده‌ستیانکرد بهخوێندهیهکی ورد بۆ باشوور هه‌ڵبه‌ته ئه‌مه ته‌نها به‌عه‌قڵی تورک نه‌کراوه بێگومان عه‌قڵیتی تریش یارمه‌تیانداون بۆ پلانی دووههمو سه‌رکه‌وتنیان به‌ده‌ست هێنا.
ئێستاکه فه‌وزایه‌ک که‌له به‌شێکی باشووردا هه‌یه خه‌ڵکانێک خۆیان بۆ شه‌ری براکوژی ئاماده‌کردووه، که‌له عه‌قڵی که‌سدا نه‌بوو که‌جارێکی تر شه‌ری کوردکوژی به‌ده‌ستی خۆی دوپاتبێتهوه به‌ڵام سیاسه‌ت ئه‌وه‌ی دووباره‌کرده‌وه و جارێکی تر زۆر به‌زه‌قی بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر عه‌قڵی ئێمه ، هۆشی ئێمه تێبگات که سیاسه‌ت نه‌ک به‌رژه‌وه‌ندییه به‌ڵکو له‌نێوان که‌سه‌کانیشدا، له‌نێوان که‌سه شۆرشرگێرهکانیشدا هاورێیه‌تی نییه. سیاسه‌ت پێمان ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر هاتوو هێزێک، رێکخراوێک یان پارتێک هه‌ستی به‌وه‌کرد که هێزیک هه‌یه‌و مه‌ترسی هه‌یه بۆیی ده‌بێت له‌نێوی ببات ئه‌گینا ئه‌و له‌نێوت ده‌بات ئێستاکه‌و دوایشی له‌گه‌ڵدا بێت هێزه کوردێکان دایمه له‌مه‌ترسی له‌نێوبردنی خۆیاندابوون و پلانی له‌نێوبردنی خۆیان ده‌کرد هه‌ربۆیه تاکو ئێستاکه ئه‌و عه‌قڵێته په‌یره‌وده‌کرێت. ئێستاکه فه‌وزایه‌ک هه‌یه له‌کوردستاندا له‌باکورو باشووردا تورکه‌کان به‌ناوی دۆزی کورد زوو زوو سه‌ردانی هه‌رێم ده‌که‌ن جۆره هێمنێکیان و بڕواکردن به‌خۆیان لایی که‌سایه‌تی کورد دروستکردووه. ئه‌مانه سه‌رقاڵی پلانێکی زۆر ترسناکن که کورد د‌رکی پێنه‌کردووه ده‌بێت خوێندنه‌وه‌ی بۆ بکه‌یت. له‌ولایشه‌وه ئاژاوه‌یه‌ک له عێراقدا هه‌یه کێشه‌ی ناوچه دوابراوهکانو گه‌رانه‌وه‌ی ئاواره‌کان و ده‌نگدانی عێراق. ئێمه وتمان که‌داگیرکردنی باشوور زۆر ئاسانه بۆ تورکه‌کان به‌لام بۆ تورک ئه‌و پرۆسه‌یه ناخاتهگهر، ئه‌گه‌رچی سه‌رده‌می داگیرکردن به‌سه‌رچوو له‌هه‌مان کاتدا هه‌لی جیابوونه‌وه‌یش له کیس چوو. ئێستاکه پێکاتهیهک له داگیرکردن هاتۆته ئاراوه‌و ئاژاوه‌یه‌ک هه‌یه که کێشه سه‌ره‌کێکانی له‌بیر خه‌ڵکی بردۆته‌وه واته پلانێک هه‌یه بۆ باشوور ئه‌بیت ئه‌و پلانه چی بێت؟ چۆن چۆن بێت؟
عه‌لادین سوجادی له ده‌قه‌کانی ئه‌ده‌بی کوردی‌دا ده‌ڵیت: گۆشهگیریو دووره‌په‌رێزی بوونه هۆی ئه‌وه‌ی که کورد تایبه‌تمه‌ندی خۆی بپارێزێ‌و تێکه‌ڵ نه‌ته‌وه‌کان نه‌بیت به شێوه‌یه‌کی زۆر به‌ربڵاو ئه‌مه وای له‌کورد کرد که نێوه‌ندی نه‌ته‌وه‌کانی تردا نه‌توێته‌وه. ئه‌مه قسه‌یه پراوپر راسته هه‌ر ئهوهیشبووه کهوایی له که‌سایه‌تی کورد کرد تاکو ئێستاکه له‌سه‌ر پایی خۆی بۆستێ ئه‌گه‌رچی داگیرکراویش بێت، به‌ڵام ئیتر ئه‌م ژیانه که تاکی کورد خوویی پێوه‌گرتبوو هه‌روا ده‌مێنێته‌وه؟ ئێستاکه باشوور ئه‌و گوند‌و ناوچانه‌ی که به‌عس کردنی به ناوچه‌ی قه‌ده‌غه‌کراو خه‌ڵکه‌که‌ی ئاواره‌کرد ره‌وانه‌ی ئۆردوگای زۆرهملێیکردنو نه‌یهێشت که‌سی تیابژی ئه‌مه له‌سه‌رده‌می دیکتاتۆره‌که‌ی به‌غداددا که به‌عس پاره‌و چه‌کێکی زۆر به‌کارهێنا تائه‌و پرۆسه‌ی جێبهجیکردو زۆر سه‌ربازی عه‌ره‌بی تیابهکوشتدا تاسه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا. ئه‌ی ئێستاکه چی؟ ئێستاکه عاره‌ب هه‌یه لهوناچه قهدهغهکراوانهو له‌نێو شاخ‌و دۆڵه‌کانی باشووردا ده‌ژین زیاتر له پێنج سه‌د هه‌زار عه‌ره‌ب له‌باشووردا ده‌ژین ئاخر ئه‌م ژماره‌یه زۆره بۆ باشوور چونکه باشوور ئه‌گه‌ر سه‌رژمێری که‌یت هه‌رچه‌ند ئه‌وه‌نده‌یه‌کی له‌و پێنج سه‌د هه‌زاره زیاتره، ئه‌گه‌ر وابروات هه‌ر ماڵێک عه‌ره‌بێکی به‌رده‌که‌ویت، دوای بیست ساڵی‌تر هه‌ر مه‌ترێک چوارگۆشه خێزانێکی عه‌ره‌بی تیاده‌ژی له‌و لایشه‌وه تورکه‌کان خه‌ریکی خۆیانن، واته کورد ده‌که‌وێته نێوه‌ندا دوو پێکاته‌وه که ئیتر به‌ناوی دیموکرسیو ئازادیه‌وه کچه‌کانمان بۆیان هه‌یه شو به‌هه‌موو ره‌گه‌زێک بکهنو کورهکانێشمان که‌ده‌مێکه ده‌ستیان پێکردووه ژن‌و ژنخوازیان کردوه.
ئێستاکه به‌ناوی ئه‌وه‌ی تۆ دواکه‌وتوویت، تۆ زۆر کۆنبیردهکهیتهوه، زۆر شتدهکرێتو چاوپۆشی لێده‌کرێت به‌لام هه‌رگیز باسی نیشتیمان ناکرێت، بگره ئێستاکه بهزومانی کوردی په‌تی بئاخفته گاڵته پێده‌که‌ن و بهدواکهوتووت دائه‌نێن. زومانی کورد به‌س چاک‌و چۆنێکهی ماوه ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی لابه‌یت پره له وشه‌ی عهرهبیو بێگانه ئه‌مه سه‌ر گهردانییهو که‌سیش خۆی ناکات به‌خاوه‌نی. کورد زومانهکهی پر بووه له وشه‌ی عاره‌بی له‌باشووردا که‌چی عاره‌بیش نازانێ و دایمه فیڵی لێده‌کرێت ئه‌مه سه‌رگه‌ردانییه، که‌سێک رێزی زومانی خۆی نه‌گرێت رێزی نیشتیمانیشی لانییه.
ئێستاکه تورکیا بۆ باشوور داگیر ناکات؟ کێ هه‌یه بهرههڵهستیبکات؟ کێ پێی ناخۆشه؟ ئه‌گه‌ر ئێمه عێراقی بین ئه‌توانین تورکیش بین! ئه‌گه‌ر ئێمه برای عه‌ره‌ب بین ئه‌توانین برای تورکیش بین! ئه‌ی ئه‌م خوێن رشتنه له پایی چی؟ داگیکردن مانای چی؟ هه‌ر ئه‌وه‌یه به‌هێزی سه‌ربازی خاکه‌که‌ت داگیربکات؟ یان چۆن؟ ئایا کێشه‌ی ئێمه براییهتییه یان داگیرکردنه؟
له‌باشووردا پێکاتهیهک هه‌یه له‌هیچ دایمه هیچی ده‌چنێت، تاکو ئێستاکه سۆپرمانێکی تیاههڵنهکهوتوه ، تارمایی فاشیست سه‌رتاپای باشووری ته‌نیوه که‌س خه‌می نیشتیمانی نییه لای ئه‌وان نیشتیمان ته‌نه‌که‌ی خۆڵه ههرچیکیان به‌رده‌ستکه‌وت فرێئهدهنهناوی. پارته کوردێکان ئێستاکه خه‌ریکی ئه‌وه‌ن هه‌رکه‌سێک بچێته لایان‌و ده‌نگیان بۆ بدات ده‌یکه‌ن به‌ئه‌ندامی خۆیان ئه‌م زۆریوبۆرییه پیشه‌ی فاشسته‌کانه، ئاخر فاشست وایه داییمه حه‌زی له شتی گه‌وره‌یه بۆئه‌وه‌ی چاوی بینینی خه‌ڵکی پێداگیربکات.
هاوڵاتی ده‌توانی ده‌نگبدات به‌حیزبێک و له‌هه‌مانکاتدا حیزبیش نه‌بیت ئه‌مه یه‌کێکه له‌بنه‌ماکانی دیموکراسی، تاکی کورد له‌سه‌ر ده‌می دژوار‌دا دایمه یارمه‌تی ئه‌م پارتانه‌ی داوه کوره‌کانیان وه‌کو خهلاتکرد داوه به پارته کوردێکان ئه‌وانیش به‌ناوی نیشتیمانه‌وه بۆ کێلگه‌کانی شه‌ریان ناردن ئیستاکه شتێک نییه ناوی نیشتیمان بێت، به‌ڵکو باشوورێک هه‌یه لهتێکهڵهو پیکهڵهو شه‌ریکه به‌ش. کوردستان له‌سه‌ر ده‌ستی ئینگلیزدا دابه‌شکرا، تورکیا به‌شیک بووه له‌ماڵوێرانی‌و دابه‌شکردن کهباکورو باشووری لێکجوداکردهوه، من پیموایه تورک ئێستاکه ده‌خوازێت هه‌رێمی کوردستان دامه‌زرێ به‌مه‌رجێ وه‌کو ئێستای که هه‌یه له‌پاشه‌رۆژدا ده‌شێ پلانی تری هه‌بێت به‌لام ئێستاکه تورک ئه‌مه پلانیتی هه‌رێم، که‌رکورک ئنجا باشوور بۆ تورکیان ئه‌م سێ به‌شه گه‌وره‌ترین سه‌رمایه‌ن بۆ تورکیان به‌بێ ئه‌وه‌ی یه‌ک سه‌ربازی خۆی تیا بهکوشتبدات.
من سه‌ره‌تا وتم ئه‌گه‌ر باشوور نه‌بوایه ئێستاکه تورکیا که‌وتووبوه قه‌رزێکی زۆره‌وه بۆ چه‌ککڕین بۆ له‌ناوبردنی، په‌که‌که باشوور بۆ ئه‌و خه‌ونێک بوو بۆ بوژانه‌وه‌ی سه‌رمایه‌ی تورکیا. تورکیا یان تورکه‌کان که‌خۆیان ده‌ستیان هه‌بوو له‌دابه‌شکردنی کوردستاندا کردیان به چه‌ند به‌شێکه‌وه، کوردستانی گه‌وره‌یش خه‌ونی هه‌موو تاکێکی کورده ئێستاکه چۆن تورکیان دهێیت به‌ده‌ستی خۆی دهێت به‌شێکی کوردستان ده‌لکێنێت به باکوره‌وه واته کوردستان به‌یه‌که‌وه ده‌لکێنێت ئایا ئه‌مه قه‌ت ڕێ تێده‌چیت ههرگیزنا، قه‌ت شتی واناکات هه‌رگیز بیریشی لێناکاته‌وه کهباشوور یان که‌رکوک بلکێنێت به تورکیاوه به‌ڵکو به‌رژه‌وه‌ندی تورکیان له‌وه‌دایه که ئێستاکه به‌م شێوه‌یه باشوور داگیربکات بیکات به‌کۆلۆنی خۆی به‌ڵام لهخاکێکیتردا هەرجارێکیش زۆری بۆ بینێت که بیکاته گژی هاوڵاتیو برایی خۆییدا که کورده‌کانی باکوره. بۆیه تورکیا نایه‌وێت به‌ده‌ستی خۆی کوردستان پێکه‌وه بلکێنێت ئێستاکه باشوور بۆ ئه‌وه گه‌وره‌ترین سه‌رمایه‌یه که تورکیای پێدهژی. تورکیا له‌مه زیاتر چیتری ده‌وێت؟
ڕێکەوتی مانگی مایی دووهەزارودە ٢٠١٠
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست