کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لە خولەی چەخماخەوە بۆ تەهای موزەمید و یوونسە فەنییەکانی وڵات

Sunday, 09/08/2015, 18:10


دەستکاری مەکەن باخڕاپتر نەبێت
چەخماخە یان بەواتایەکی تر خولەی چەخماخە ئەو درامە تەلەڤیزۆنییە بوو نزیکەی ٣٠ ساڵ لەمەوبەر پێشکەشکرا ئێستاکەیشێ بخەیتە سەر یەکێکە لەهەرە شاکارە جوانەکانی تیپی پێشەڕەو. چەخماخە لە نوسینی سمکۆ ناکامە ئەو نوسەرەی کە کەس نازانێت سەری بەکوێدا کرد، ئەکتەرەکانی ئەم نواندنە بێجگە لە کەمال سابیر ئیتر ئەوانی تری بە خودی ئەحمەد سالاریشەوە لە ژیاندا ماوون و ڕۆژانە ئێمە دەیانبینین کە چۆن خانەنشینکراون لە نواندون‌و داهێناندا بەدەم ژماردنی دەنکەکانی تەزبیحێک یان تیخی قەڵەمبرێک خەریکی کاری هونەری خۆیانن. ئەم هونەرمەندانە تەمەن خانەنشینیکردن یاخود ئەوە حیزبوو سەرگەردانیکردن چونکە موچەی ژیانی ئەم هونەمەندانە! قووتی بژێووی ئەمانە لەدەستی نووقاوی حیزباکاندایە سەختە لەو جوگرافیایەدا خۆت بەڕۆشنبیرو هونەرمەد بزانیت جگە لە کۆیلەیەک لە بەرگی دیموکراسیدا یاخود دیموکراسییەک لە بەرگی نواندندا 
با عەباسی گوڵچین بێت‌و ببرێتەوە
ناء ئەو نەبوو
ئاخر ئەو زۆر لەوێ دادەنیشێت
تۆفیق: چایخانەکەی سمە گێر نییە
ئا! ئەوەی کۆڵانە تاریکەکە
ئنیجا ئەوە شەلاتی‌و قومارچی زۆر لێدادەنیشێت
دەڵێن ئەوێ شوێنی قومارچییەکانە
ئەوە چییە سەخیف؟
بەیازە وەرە
ئنجا من سایەقی ئیسحافەکە هەموو شتێکی بۆگێرامەوە، ووتی : ئەو شەوە یەکێکان کە هەموو پارەکەی دۆراندووە هەڵساوەتە سەرپێ‌و دەستی داوەتە تفەنگەکەی دەستبەجێ یەکێکیان فتکردووە، سیانیان زۆر خەترن دەمرن بەسەری تۆفیق دەمرن. ئنجا تۆ سەیری سودفەکە، هەر بە سودفە، وەڵا هەر بە رێکەوت و تەسادوف ئەو سەخیفە دەرزی کڵانشیکۆفەکەی دەشکێت ئەگینا هەموویانی دەکوشت بەسەری تۆفیق، هەموویان دەمرن 
لە شوێنکی تری نواندنەکەدا تەهای موزەمید دەیەوێت پلەی خۆی بەرزکاتەوەو کاک مەحمود واستەی بۆبکات لای کارمەندانی دەوڵەت! کارەساتەکە لێرەدایە نە خوێندەوارێک واستە بۆ خوێندەوارێک دەکات  
جا ئەوە بە کاک مەحمودی سەخیف نەبێت بەکەسی تر ناکرێت؟
ئنجا تۆ زۆر کەریت
من ؟
ئاء تۆ زۆر کەریت‌و بە جیدیشمە
تەرفیعێکەرم هەر بە کەسانی وەکو کاک مەحمود دەکرێن
 ٣٠ساڵ لەمەوبەر سمکۆ ناکام درامایەکی وا جوانمان بۆ دەنوسێت کە ئیستاکە هەموومانی خۆمانی تێدا دەبینینەوە، ٣٠ ساڵ لە چارەکە سەدەیەک لایداوە کەچی سوڕی خوێنی ئێمە هەر هەمان سوڕە! کەچی هۆشی ئێمە هەر هەمان هۆشە! کەچی بەختی ژینی ئێمە هەر هەمان بەخت‌و شانسە! کەچی عەقڵێتی ڕۆشنبیری ئێمە هەر هەمان هۆشو بیرو ترازووی ڕۆژەکانمانە، هەر بۆیە کاک مەحمووکان لە نێوماندا دهێن‌و دەچن‌و ئێمەیش بەدوویانەوە گیزەمان دهێت! وەک ئەوەی ئەو دووکەووتنە بەشێک بێت لە ژیانەی ڕۆژانەی ئێمە! هەروەک ئەوە خوویەک بێت ئیتر ئێمە خوومان پێوەگرتبێت! کێ لەو خووە ناشیرنە ڕزگارماندەکات کەئیتر دوای کەس نەکەوین و نەبینە سێبەری کەس‌و هەرخۆمان ڕابەری خۆمان بینو هەرخۆمان سەروەرێکان بۆ خۆمان تۆمارکەین نەک بۆسەرۆک بێت!
من زۆرجار ووتوومە بوونی دەقی زیندوو پەیوەندی بە خودی نوسەرەوە نییە کە چەند بەتوانایە بەڵکو ئەوە ئێمەین کە بەهیچ جۆرێک گۆرانکاریمان تێدا نییە! تائەو کاتەی گۆرانکاری نەبوو دەقی زیندوویش بوونی نییە! ئێمە گۆرانکاریمان لە خانووەکانی شاردا کردووە نەک لە باڵەخانەکانی ناوەوەی خودی مرۆڤەکان! ئێمە بازبازێنمان لە حیزبدا کردووە نەک لەسە ئاراستەو تێروانینمان! بەڵام ئەوەی پێمان نەکرا ئەوەبوو نەمانتوانی سەرۆکێک بگۆرین! ترساین لەوەی خراپتر بێت چاکتر نەبێت! چاکی مەکە باخراپتر نەبێت فەلسەفەی ژیانی ئێمە هەمیشە ترسمان لە گۆرانکاری بووە هەربۆیە لەو نێوەندەدا هەرگیز ئاسودە نابین! هەمیشە دەبێت کەسێک جڵەوی ژیانیمانبکات، دەبێت هەمیشە لەچاوەروانی گۆتەدا ئێمە چاوەروانی پاڵەوانی خۆمان بین! چیبکەین خوومان بە چاوەروانییەوە گرتووە ، ئێمە لە ساڵەکانی حەفتاوە چاوەروانی خوێندنەوەی بەیانی حوکمی زاتێکەی سەرۆک بووین کەچی هەر نەخوێندرایەوە، ئێستاکەیش چاوەروانی خوێندنەوەی دەوڵەتین هەر نەخوێندرایەوە ئێمە لەسەر ئەم چاوەروانییە ئارامان لێبراوە کەچی دەڵێن با سەرۆک جاڕنامەی دەوڵەتمان بۆ یەکەمجار بخوێنێتەوە لەچاوەڕوانی ئەو گۆتەیەدا هەموومان وەک سوپایەک لە دوای سەرۆکەوە وەستاوین و چاوەروانین، چاوەروانی ئەوەین سەرۆک شتێک بڵێت کە هەرگیز خۆمان لەو پێش نەمان ووتووە! سەرۆک بە خۆت‌و سوپاکەتەوە ئەگەر شتێکت پێ نییە بۆ ووتن ئەوا میکرۆفۆن بدە دەست یەکێکی تر بافوو بکات بە میکرۆفۆنی درۆدا بۆمان چونکە ئێمە لە نێو درۆدا گەورەبووین هەر باورمان‌و و دڵمان لای درۆیە بە درۆ نەبێت ئاسودە نابین
لە حیزبێکەوە بازبدەیتە نێوەند حیزبێکی تر بەهەمان پلەو ئەستێرەو بەموچەیەکی باشتر وەرتگرن ئەمە گۆرانکاری‌و نییە بەڵکو ئەمە بازرگانییە! هەربۆیە بازرگانەکانی خوێن هەمیشە لەپێناوی موچەیەکی باشتردا سەنگەریان لەم حیزب بردۆتە بۆئەو حیزبی تر کۆمەڵگایش چونکە هیچ گۆرانکارییەکی بەسەردا نەهاتووە هەمیشە بێدەنگ بووە سەنگەر گۆرینەکەی لاباشبووەو وایزانییوە ئەمە گۆرانکارییە! ترساندن لەوەی دەستکاری مەکە باخراپتر نەبێت سەرتاپای هۆشو کەسایەتی تاکی کوردی داگیرکردووەو بۆتە هێڵی سوور! من زۆر جار ووتوومە ئەوەی دڵی بەوە خۆشە لەدوای ڕوخاندی دیکتاتۆرێک ئارامی‌و خۆشبەختی بۆ دەگەرێتەوە ئەوا زۆر ساویلکەیە‌و خۆشباورە، هەربۆیە کورد کەسایەتێکی ساویلکەو خۆشباور هەمیشە بەدووی کاوولبووی خۆیدا خوولدەخواتەوە هەرگیز ناگاتە سەر سکەی ئارامی ژیان! دەستی لێمەدە باخراپتر نەبێت تاکی کوردی زیاتر بێهواکرد وەک لەوەی ڕزگاریکات. ئەو بەردەی کە نەزان فرێدەداتە نێو گۆمێکەوە بەسەدان زانا دەرنایەت! ئەوە حیزبەکانە کە بەرزانییان فرێداوەتە نێوە پۆستی سەرۆکی هەرێمەوە هەربۆیە بەسەدان ڕۆشنبیرو فەیەلسووف واژووی دووبارەو سێبارەی بۆ دەکەنەوە و دەیخەنەوە سەر تەختی پاشایەتی دیسانەوە وەک ئەوەی ئەو هەموو زاناو ڕۆشنبیرو مامۆستاو فەیلەسوفە لەسەرۆک بپارێنەوە کە جارێکی تر ببێتەوە سەرۆکی هەرێم! تازە بەردی سەرۆکی هەریم تەنها نەزانەکان دەتوانن دەربهێنن نەک زاناکان! چونکە زاناکان دەستیانکردووە بە پارانەوە و واژووکردن بۆ ئەوەی جارێکیتر هەر سەرۆک بێتەوە! ئەوەی دەنگی بە گۆراندا بەنیازی ئەوە بوو گۆران گۆرانکاری لە ژیاندا بۆ بکات و گوزەرانیان باشکات! بەڵام جوانکارو ئیستاتکای ئەم دەنگدانە بە گۆران ئەوە نەبوو لای من کە باری گوزەرانی خەڵکی باشکات بەڵکو جوانی لای من ئەوە بوو کە خەڵک بوێر بێت کە گۆرانکاری بکات ئیتر هەرچۆنێک بشکێتەوە! بەڵام گۆرانیش لەو دەردە کلاسیکیە بەدەر نەبوو کە سەنگەر گۆرین لای ئەندامەکانی گۆڕان تەنها پۆست‌و موچەو قات لەبەرکردنبوو، بەڵام گرنگ ئەوە بوو کە خەڵک توانی تۆزێک گۆرانکاری بکات ئێستاکەیش گۆرانکاری لە پۆستی سەرۆکدا دەبێت بکرێت ئەگەرچی خراپتر دەبێت باشتر نابێت! باورناکەم کەسێک هەبێت گۆرانکاری لە ژیان خەڵکیدا بکات ئەگەر پۆستی سەرۆکی هەرێم وەرگرێت، بەڵام ئەمە خۆی لە خۆیدا دەچێتە خانەی گۆرانکارییەوە دواتریش بوونی سەرۆک هەبێت یان نەبێت ئەم جوگرافیایەدا هیچ سودێکی نییە جگە لە کاولبوون و ماڵوێرانی نەبێت! هەرکەسێکیش ببێتە سەرۆکی هەرێم دەتوانێت ئەم وڵاتە ببات بەرێمەوە چونکە ئەم وڵاتە ئەوەندە دووژمن خۆی پێداکردووە مەحاڵە ڕزگاری بێت لەنەهامەتی چونکە کەس نازانێت ئەم جوگرافیان وەک ئێران شەرقییە یان غەربییە؟ ئەم جوگرافیایە ئەوەی پێی بڵێت یاساو ڕێساو سیستەم تێیدا نییە لێرە هیچ شتێک بەدی ناکەیت کە ئەم جوگرافیایە خاوەنی ڕێچکەو ڕێسای خۆی بێت؟ نەگەبەتی تاکی کورد لەوەدایە کە ئەم هەموو سەرگەردانییە دەبینێت، ئەم هەموو ماڵوێرانییە دەبینێت هیشتاکە چاوەروانی سەرۆکە شتێکی بۆبکات؟ لێرە حیزب ووڵات دەبات بەڕێوە و حیزبێش تەنها خێزانێک جڵەوی کردووە لە کۆتای خێزانیشدا تەنها باوکەکان بۆیان هەیە بریاری کۆتایی خۆیان بدەن نەک کوورەکان ئەم هەرێمە کەلە سێ پارێزگا زیاتر نابێت مەردوومەکانی هەمیشە کەڵبەیان بە گۆشتو خوێنی یەکتری تیژتر دەکەنەوە و لە چاوەروانی مەرگی یەکتریدا وەکو گۆتەکان ئەوانیش چاوەرواننی یەکترین کە چۆن تۆڵە لەیەکتری بکەنەوە. سەیرو سەمەرە لەوەدایە کە مادەم و هەمیشە بەرزانی دەبێتەوە بە سەرۆک ئەی هەمووتان بۆ نابن بە پارتی باشتر نییە ئیتر سەرمان مەیەشێنن و ئیتر ئەم هەموو نازو مەکرەمان پێمەفرۆشن فوو بکەن بە کوولەکەی حەیاچوونتاندا ئیتر باسی سەرۆک مەکەن. سەرۆکێک کە دێرێک خوێندەواری نییە بتوانێک سوپایەک لە ڕۆشنبیر واژووی بۆ کۆکاتەوەو سوێند بەسەری بخوات‌و لێپارێتەوە ببێتەوە بە سەرۆک تۆخوا ناهەقێتی کە هینتان....پێدەکات؟ 
ئێستاکە خۆ تێدەگەن کە کێ کاک مەحمودە؟
کێ؟
من!
چەپڵەرێزان ئەو چەپڵەرێزانەی ئیتر ئێمە خوومان پێوەگرتووە، منی سەرۆک ، منی بەرێوبەر، منی دیموکرات، منی نازانم چی ، من تاکو من، ئیتر لەو چەپڵە لێدانەوە ئێمە هەموومان سەرگەردان‌و ئاوارەبووین ڕۆژمان گەیشت بەم ڕۆژەی کە خۆمان تێدا بینیەوە 
مادەم چەپڵەکانی بۆ خودی من دەبێت ئەوا دەبێت سەرۆک ئەو چەپڵەرێزان بباتەوە بۆ خۆی، هەروەکو چۆن گۆرانیبێژ وەک پاڵەوانێک لە کۆتایدا هەموو چەپڵەکان دەبات بۆ خۆیی ئاوایش سەرۆک دەیەوێت بە ووتە ئاگرێکانی چەپڵەکان ببات بۆ خۆی. چەپڵە لە پێناوی سەرۆکدا، سەرۆک لە پێناوی چەپڵەدا ئەمە وڵاتەکەی ئێمەیە هەموو شتێک بۆ حیزب، حیزبیش بۆ سەرکردە، سەرکردەیش بۆ بەدبەختی ئێمە، ئەمە ئەو بازنەیەیە کە ئێمە هەمیشە بەدوویدا خوولدەخۆین و هەست بە گێژی ناکەین چونکە ئەوەندە خولمان خواردووە بەدووی ئەم بازنەیەدا و ڕاهێنانێکی باشمان تێداکردوو هەر بۆیە هەست نە بەماندووبوون دەکەین وە نەهەست بە دووبارەوە بوونەوە دەکەین، وەکو ماسێکانمان لێهاتووە کە سەدان جار بخولێرەوەو بێیتووبچین وادەزانین ئەوە یەکەمجارە ئەو شوێنەمان بینیوە، بخولێرەوە مووچەی خۆت وەرگرە، بخوولێرەوە پارەی داهێنانی خۆت وەرگرە ، ئەمە داهێنانی ئێمە خولانەوە بە دووی بازنەکانی ڕۆحدا کە زیاد لە ١٧ ساڵ دەبێت من پەخشانە شیعرێکم تێدا نووسی بە ناونیشانی خولانەوە بە دووی بازنەکانی ڕۆحدا 
تەهای موزمیدو یوونسەفەنی دوو کارێکتەی نێو چیرۆکی چەخماخەن کە نواندنی دوو کەسی ڕۆشنبیری کۆمەڵگا دەبینین بەو پێیەی کە هەردووکیان کارمەندی دەوڵەتنو خوێندگاو دبلۆمیان هەیە لەڕووی جل‌و بەرگیشەوە دووکەسی مۆدێرنی نێوەند دراماکەن بەڵام دەرهێنەر ئەوەندە بە توانا بووە کە بتوانیت هەموو کاریکتەرەکان لە چایخانەیەکدا کۆکاتەوە لەدوای ژیانی ڕۆژانەیان لەو چایخانەیەدا بەرنەسەر دوای ئیشی فەرمانگایان. کاتێک تەهای موزەمید دەزانێ کەئەوە کاک مەحموودە و خولەیە ئیتر دەست دەکات بە ماستوکردنو مامەحەمیی بۆی تەنانەت کچەزاکەی حاجیش دەهێنن بۆی، کچەزاکای حاجی تەنها باس لە کچێک ناکات بەڵکو ئەوە نیشانەی ئەوەیە کە کاک مەحموود تەنانەت دەتوانێت دەست بۆ ئابرووی خەڵکانی ئەو چایخانەیەیش بەرێت، لەپاڵ ئەم ماستاوکردنەداو تاوانەدا کەدەیکات تەها دەیەوێت پلەی بەرزبێتەوە بۆ پلەیەکی گەورەتر و یوونسەفەنیش لەو خراپتر بەشانو باڵی کاک مەحموودا هەڵئدات کە تەنانەت دەیکات بە خزمی خۆیشی. هەموو دراماکەیش لەسەر ئەم دووکەسە دەڕوات چونکە ئەم دوو کەسە پێناسەو نوێنەری خەڵک لەبەرگی ڕۆشنبیریدا کەچی ئەم دوو ڕۆشنبیرەو و خوێندەوارە لەهەموو تاکەکانی نێوەند کۆمەڵگا زیاتر ماستاوچیو خۆپەرستن، ئێستاکەیش وایە ڕۆشنبیرەکانمان لە سەرۆک دەپارێنەوە کە خۆی هەڵبژێرێتەوە، من ڕۆشنبیرم نەبینیوە کە کابرایەکی نەخوێندەوار بکات بە فەیلەسوف کە ئەو فەیلەسوفە تەنها خاوەنی یەک تاکە دێریش نوسراو نییە، هەر بۆیە تەهای موزەمیدو یوونسەفەنێکان هەمیشە لە نێوەندمان دەژین و بەشانو باڵی سەرۆکدا هەڵئەدەن . سمکۆ ناکام ٣٠ لەمەوبەر بەو شێوە جوان‌و ساکارە باسی ڕۆشنبیری کوردمان بۆ دەکات ئیستاکە لە جاران خڕاپتر، دەستکاری مەکە با خڕاپتر نەبێت! هەژار موکریانی دەروێشی بەرزانی لە کتێبی تێشتی مجەوردا دەڵێت: کە چوون بۆ لای دکتۆر مەحمود لە بغداد پێمانووت: کوا کورداییەکەتان لە وەڵامدا دکتۆر پێیووتین: پارە چاوانی هەموومانی کوێرکردوە، پارەی ساڵەکانی حەفتاکان لەچاو پارەوپیترۆدۆلاری ئەمرۆدا یەک فلسی قەڵبە بەراوردناکرێت بە ژمارە و سەرمایە، دەستکاریمەکە با خراپتر نەبێت، ئەمە فەلسەفەو ڕۆشنبیرانی ئێمەیە تائەو کاتەی ئێمە لەم گۆماوی ڕۆشنبیریەدا خولبخۆینەوە بێگومان دەرگای ڕزگاربوونمان هەرگیز نابێت. دەبا عەباسی گوڵچین بێت‌و ببرێتەوە 
-------
2015-08-05                                                            
بەشێک لە پەخشانە شیعری خولانەوە بەدووی بازنەکانی ڕۆحدا
هاوڕێ
ئێمه چیمان نه‌كرد له‌م ژیانه نه‌فره‌تلێكراوه‌دا
به‌دووی سێبه‌ری ئه‌م سه‌ركرده‌یه‌دا  چیمان نه‌كرد 
وه‌ك سوارێكی گلاو له‌دووی پاشكوی ئه‌سپێكی دۆراودا، به‌كۆڵانه‌كانی شاردا خولمان ده‌خوارد
 شمشێره كوله‌كه‌مان له‌جه‌سته‌ی یه‌كتریدا تیژ ده‌كرده‌وه، 
ده‌رگاو ده‌رگا، ماڵه‌و ماڵ یه‌كمان ده‌كوشت
به‌دووی ئه‌و ساوه‌یه‌دا ده‌گه‌ڕاین كه‌سیحری خه‌ونمان ده‌یووت 
دوو پێیه‌ك ده‌بێت ته‌مه‌ن یه‌ك ڕۆژ، 
دوو پێیه‌ك ده‌بێت هه‌ر له  یه‌كه‌م گه‌ڵای ته‌مه‌نیه‌وه تاساڵه نه‌زۆكه‌كان ،
 تاوه‌رینی فه‌لسه‌فه‌ی  حیزب
 به‌تف سواغمان ئه‌دات ، هه‌ر ئه‌م شه‌و ده‌بێت بكوژرێت 
 ده‌گه‌ڕاینو پاشكۆی ئه‌م جه‌نگه دۆراوه‌مان له‌ملی یه‌كده‌سوو  
منداڵێك ده‌بێت ته‌مه‌ن یه‌ك ڕۆژ ئه‌ستێره له‌سه‌ریا ده‌ڕوێ‌و ده‌ریا له‌ به‌رپێیدا ڕاده‌خرێت
 ئیتر ئێمه.. ئێمه وحیزب ته‌فروو تووناده‌كات ،
مه‌لۆتكه‌یه ده‌بێت عه‌جایب ئاخر زه‌مان ده‌بێت.. 
ئیتر  ئێمه ڕه‌واجی فه‌لسه‌فه و حیزبمان به فلسێ ناكرێت،،، 
هاورێ..حیزب بریاری ئه‌داو .. ئێمه یه‌كمان ده‌كوشت
حیزب هه‌ڵنجی ئه‌دایه وه .. ئێمه مه‌له‌مان له‌نێو خیانه‌تا ده‌كرد 
حیزب زوڕنای لێئه‌داو .. ئێمه له ڕه‌شبه‌ڵه‌كی یه‌كتری كوشتندا سه‌رچۆپیمان ده‌گرت
حیزب فه‌توای ئه‌داو .. ئێمه ئایه‌ته‌كانی شه‌ڕمان له‌به‌ر ده‌كرد
حیزب ده‌یووت بمره! ئێمه ده‌مردین
حیزب فه‌توای بۆ قوربانێكانی شه‌ڕ ده‌ر ده‌كرد  .. ئێمه سه‌رو كورێك
حیزب ده‌یووت ئاشتی .. ئێمه هه‌لهه له‌یی سه‌ركه‌وتنمان لێئه‌دا ،
ده‌ستمان ده‌كرد به‌گه‌ردنی حیزبدا و وه‌ك نه‌با‌مان دیبێ نه باران
له‌سه‌ر سفره‌ی خوێنی براكان پێكی سه‌ركه‌وتنمان  ئه‌دا له‌یه‌ك
 ئێمه چیمان نه‌كرد   هاوڕێ
ئای! ئێمه چۆن ده‌ستمان چووه خوێنی ئه‌ستێره‌كان 
ڕۆژه‌كانمان چۆن  ئه‌تككرد
 شه‌وه‌كانمان چۆن ئه‌دایه به‌ر ده‌ستڕێژ
په‌نجه‌ره‌ی بوونمان چۆن به‌خوێنی براكان سووركرد 
ئه‌م  سه‌ره‌ نه‌فره‌تلێكراوه‌مان چۆن  سپراد به وه‌حشیه‌ت
ئای! چۆن ئه‌م هه‌موو ئه‌ڕخه‌وانی دڵه‌مان ڕه‌ش پۆشكرد 
ئه‌م هه‌موو لاولاوی ته‌مه‌نه‌مان چۆن به‌قولاپی حیزبدا هه‌ڵواسی
ئای! چۆن ___ هاورێ____ چۆن

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە