کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گه‌مه‌ی منداڵه‌ شه‌ڕکه‌ر و ئازاکانی گه‌ڕه‌ک!

Friday, 19/12/2014, 12:00


بیرم دێت به‌ منداڵی ده‌یانبردین بۆ شه‌ڕ، هه‌روه‌کو چۆن که‌ڵه‌شێریان ده‌برد بۆ مه‌یدانی شه‌ڕ به‌وجۆره‌یش ئێمه‌ی مناڵ په‌لڕاکێش ده‌کراین بۆ شه‌ڕه‌ گه‌ره‌ک‌و شه‌ڕه‌ منداڵ، قوماریان له‌سه‌‌ر ئێمه‌ی منداڵ ده‌کرد، ئه‌وان هه‌میشه‌ براوه‌ی‌ یه‌که‌م بوون، ئێمه‌یش هه‌میشه‌ دۆڕاو لاچاو سه‌رمان هه‌میشه‌ شین هه‌ڵده‌گه‌راو جێلێدان‌و ئه‌کشکه‌نجه‌مان هه‌میشه‌ دیاربوو، ئیتر دڕه‌نده‌یی ئێمه‌ی منداڵ له‌وێوه‌ له‌و شه‌ڕه‌ که‌ڵه‌شێرو و شه‌ڕه‌ به‌ردی گه‌ڕه‌کاندا ده‌ستی پێکرد، ئێمه‌ وافێرکرابوون به‌رد بگرینه‌ هه‌رچی زینده‌وه‌ره‌ که‌ به‌لاماندا تێده‌په‌رێت، سه‌گمان ده‌بینی به‌ردمان تێده‌گرت، پیشیله‌مان ده‌بینی به‌ردمان تێده‌گرت، ڕیشۆڵه‌کانمان ده‌بینی به‌ردمان تێده‌گرت، دارلاسیک پێنوسو مه‌دالیای گیرفانی به‌رگی شه‌رواڵه‌کانمان بوو ئیتر ئێمه‌ هه‌رچییه‌کمان ده‌بینی به‌ردمان تێده‌گرت ئیتروا فێرکرابووین. ئه‌زموونی ئێمه‌ی منداڵ له‌شه‌ڕدا ئه‌زمونێکی تاڵ‌و سه‌رگه‌ردانی میلله‌تێک پێوه‌ گرێدرابوو. ئێمه‌ چه‌ند به‌ ئازار بووین ئه‌وه‌نده‌یش چێژمان له‌و شه‌ڕه‌ ده‌بینی، چونکه‌ له‌و کۆمه‌ڵگه‌یه‌دا شتێکی تر نه‌بوو جێ ئه‌ڵته‌رناتیڤی ئێمه‌ی منداڵبگرێته‌وه‌ شه‌ڕ بۆ ئێمه‌ وه‌کو تۆپی فوتبۆڵ وابوو هه‌میشه‌ جێیه‌ک، شوێنێک هه‌بوو بۆ شه‌ڕ هه‌روه‌کو چۆن هه‌میشه‌ جێیه‌ک هه‌بوو بۆ یاری فوتبۆڵ که‌ده‌مانتوانی له‌ حه‌وشه‌ی ماڵیشدا تۆپ تۆپێن بکه‌ین ئاوایش هه‌میشه‌ ده‌مانتوانی شه‌ڕه‌ گه‌ره‌ک‌و شه‌ڕه‌ منداڵ و شه‌ره‌ سه‌گ‌و شه‌ڕه‌ که‌ڵه‌شێر بکه‌ین. 

لێتان ناشارمه‌وه‌ ئێمه‌ی منداڵ شه‌ڕه‌که‌رێکی باش بووین هه‌ربۆیه‌ گه‌وره‌کان به‌بێ ئاگای ئێمه‌ قوماریان له‌سه‌ر ده‌کردین، ئێمه‌ خۆمان به‌ قاره‌مانی گه‌ره‌ک‌و ده‌زانی‌و گه‌وره‌کانیش فێڵبازو گزیکه‌رو قومارچیه‌ک که‌ هه‌میشه‌ دۆراوو هه‌میشه‌یش ده‌ستیان به‌ هینیانه‌وه‌ بوو چونکه‌ دڵیان به‌وه‌ ئاوی ده‌خوارده‌وه‌، ئێمه‌ که‌ده‌مان برده‌وه‌ کۆکاکۆلایه‌کی شوشه‌ی به‌ستوویان بۆ ده‌کرین به‌و پاره‌یه‌ی که‌ له‌سه‌ر لاشه‌ی ئێمه‌ ده‌یانبرده‌وه‌، که‌ ده‌یشمان دۆراند شه‌ق‌و تێهه‌ڵداێکی باشترمان ده‌خوارد هه‌ربۆیه‌ ئازایه‌تی ئێمه‌ی منداڵ له‌وه‌دا نه‌بوو که‌ ئێمه‌ ئازا بووین به‌ڵکو له‌ ترسی شه‌ق‌و تێهه‌‌ڵدانی قومارچیکان بوو که‌ ده‌ماندۆراند هه‌ربۆیه‌ هه‌وڵمان ئه‌دات که‌ هه‌رگیز نه‌دۆرێن بۆئه‌وه‌ی شه‌ق‌و تێهه‌ڵدانی تر نه‌خۆین دوای زۆرانبازێکه‌ ئای ئێوه‌ نازانن ئێمه‌ دوای ئه‌و هه‌موو تێهه‌ڵدانو سه‌رگه‌ردانییه‌ دیسانه‌وه‌ ده‌چووینه‌وه‌ بۆ شه‌ڕ، شه‌ڕ هه‌م کابوس هه‌م ژیانی ئێمه‌ بوو. ئێمه‌ی منداڵ شه‌ڕکه‌رێکی باش بووین هه‌ندێجار ده‌ماندۆڕاند هه‌ندێجاریش ده‌مانبرده‌وه‌ کۆکاکۆلاوو بیپسی کۆلامان بۆ ده‌هات و نۆشمان ده‌کرد، زۆرجاریش کۆکاکۆلاو بیپسی کۆلاکه‌یشمان به‌ یاری هه‌ڵپچرین و کێ زۆری ده‌گه‌یه‌نێت ده‌دۆراند ئه‌ویشمان له‌ کیس ده‌چوو، ئێمه‌ له‌دوایی شه‌ڕ بۆشایه‌کانی شه‌ومان به‌ قومار پڕده‌کرده‌وه‌ ، بیرم دهێت یاری شه‌وانی ئێمه‌ی منداڵ هه‌ر شه‌ڕو فریوه‌و قاله‌ تێهه‌ڵده‌ بوو و هیچی تر نه‌بوو که‌ یاری تۆپ تۆپێنیشمان ده‌کرد هه‌میشه‌ تۆپه‌که‌یان به‌ درواوی بۆ ده‌هێناینه‌وه‌ کێ هه‌بوو بووێرێت بچێته‌ ئه‌و ماڵه‌ی که‌ تۆپه‌کی که‌وتۆته‌ حه‌وشه‌ی ماڵیان ئه‌وانیش هه‌م ده‌میان شڕو هه‌م تۆپه‌که‌یان به‌دراوی‌و چه‌قۆیه‌کی زله‌وه‌ نیشان ده‌داین، ئیتر له‌وێوه‌ ترس هه‌موو گیانی ئێمه‌ی منداڵی داگیرکردبوو، ئێمه‌ منداڵه‌ ترسنۆکه‌کانی گه‌ره‌ک بووین، که‌چی ده‌یانبردین بۆ شه‌ڕ، زۆر جار گه‌وره‌کان قومارچێه‌کان خۆیان له‌ ئێمه‌دا ده‌بینی که‌ده‌مان برده‌وه‌ ئازایه‌تی خۆیان ده‌هاته‌وه‌ یاد، خۆیان گڤ ده‌کردوه‌وه‌ پۆزیان لێده‌دات، هه‌ر وه‌ک چۆن باوک خۆی له‌ منداڵه‌که‌یدا ده‌بینینێته‌وه‌ ، باوکه‌کانی ئێمه‌ کاره‌ێکته‌رێکی تێشکێنرابوون یان خوێندی نه‌کردووه‌ وویستوویه‌تێ منداڵه‌که‌ی خوێندن ته‌واوکات به‌ دڵی باوک بخوێنێت‌و ببێت به‌و که‌سه‌ی که‌ باوک ده‌یه‌وێت نه‌ک منداڵه‌که‌ خۆیی بیه‌وێت، کاره‌سات لێره‌وه‌ سه‌ری هه‌ڵدا که‌ دۆراوه‌کان خۆیان له‌ منداڵه‌کانیاندا ده‌بینیه‌وه‌ ده‌یان وویست به‌ منداڵه‌کانیان حه‌ق که‌نه‌وه‌ ، لای ئه‌وان ژیان پڕ بوو له‌ ڕق‌و کینه‌و تۆڵه‌کردنه‌وه‌ هه‌ر بۆیه‌ باوک حه‌زیکردووه‌ منداڵه‌که‌ی له‌ خۆی پیاوتر بێت، به‌ڵام براکان هه‌میشه‌ دووژمنی یه‌کتری بووین و شه‌ریان له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات ده‌کرد کێ دوای باوک ده‌سه‌ڵات بگرێته‌ ده‌ست‌و ببێته‌ سه‌رۆک‌و گه‌وره‌ی خێزان‌و ماڵ. 
به‌ کورتێکه‌ی ئێمه‌ ئازا نه‌بووین به‌ڵکو شه‌ڕکه‌رێکی باش بووین، شه‌ڕکه‌ریش هه‌ندێجار ده‌یباته‌وه‌و هه‌ندێجار ده‌یدۆرێنێت، ئێمه‌ ئاوابووین و خواستی خۆمان نه‌بوو بۆ شه‌ڕ به‌ڵکو تۆڵه‌ی گه‌وره‌کانی بوو ده‌یانوویست شکیستی خۆیان، ئابڕووی خۆیان به‌ ئێمه‌ی منداڵ پڕبکرنه‌وه‌، ئه‌و هه‌موو ڕق‌و کینه‌ له‌ ئێمه‌ی منداڵدا کۆیانده‌کردوه‌ په‌لیان ده‌گرتینو ده‌یانبردین بۆ کێڵگه‌کانی کوشتارو شه‌ڕ، ئێمه‌ رۆحمان سپی‌و دڵمان پڕ له‌ به‌رائه‌ت که‌چی گه‌وره‌کان ئه‌و هه‌موو ڕق و کینه‌ی که‌هه‌یان بوو له‌ دڵی ئێمه‌ی منداڵدا چاندیان ئێمه‌ی به‌سه‌ر ئابرووی نیشتیمانه‌وه‌ جهێشت ناویاننا گه‌مه‌ی منداڵه‌ شه‌ڕکه‌رو ئازاکانی گه‌ره‌ک! 
ئازا به‌و که‌سه‌ ده‌ڵێن که‌ هه‌میشه‌ له‌شه‌ڕه‌کاندا ده‌یبرده‌وه‌ هه‌رگیز نه‌یده‌دۆراند، ئه‌و به‌واتایی ووشه‌ ئازابوو، ئه‌و گره‌وه‌ی له‌سه‌ر بردنه‌وه‌ ده‌کرد نه‌ک دۆراندن ئازا که‌سێک بوو خۆی بۆ شه‌ڕه‌ گه‌وره‌کان ئاماده‌ ده‌کرد و پلانی سه‌رکه‌وتنی بۆ داده‌رشت له‌ سه‌رکه‌وتنێکه‌وه‌ بۆ یه‌کێکی تر سودو ئه‌زموونی وه‌رده‌گرت هه‌ربۆیه‌ پێیانده‌وت ئازا، به‌ڵام ئێمه‌ شه‌ڕکه‌ر بووین وه‌ک پیشه‌یه‌ک‌و هیچیتر خواخوامان بوو ڕۆژێک شه‌ڕ نه‌که‌ین و وه‌ک پشووی هه‌فته‌ پشوو بده‌ین ئێمه‌ حه‌قی بردنه‌وه‌ خۆمان وه‌رده‌گرتو کۆکاکۆلای خۆمان نۆشده‌کرد ئیتر حه‌قمان نه‌بوو به‌ هیچی تره‌وه‌ به‌ڵام ئازا به‌ ئازایی له‌ ماڵه‌که‌ی خۆیدا ده‌مایه‌وه‌ تاپۆی ئازایه‌تی‌و نیشتیمانی خۆی دیارده‌کرد و که‌سی تر بۆی نه‌بوو پێیه‌ک بخاته‌ سنوری نیشتیمانی ئازاکانه‌وه‌، شه‌ڕه‌که‌ره‌کان وانه‌بوو ئه‌وان گه‌رۆکی شاره‌کان‌و بێ نیشتیمان بوون له‌هه‌ر جوگرافیایه‌کدا بوونایه‌ ئه‌وا هه‌ر جه‌نگاوه‌ربوون و پیشه‌یان به‌س شه‌ڕ کردنبوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ شه‌ڕه‌که‌ران ئه‌و که‌سانه‌بوون که‌ نیشتیمانی نه‌بوو وه‌ک کورد که‌ به‌درێژایی مێژوو ته‌مه‌نیان له‌باوکه‌وه‌ بۆ کور له‌ کوره‌وه‌ بۆ کوره‌زا ئه‌مان هه‌ر خه‌ریکی شه‌ڕکردنبوون پیشه‌یه‌ک بوو که‌ له‌ پشته‌وه‌ بۆیان ماوه‌توه‌ وهیچی تر باوکه‌کان به‌ درێژایی ته‌مه‌نیان خه‌نجه‌رێکیان به‌ که‌مه‌ره‌وه‌ بوو ئازایه‌تی خۆیان له‌و خه‌نجه‌ره‌دا ده‌بینییه‌وه‌ و ئێمه‌ی منداڵیان پێده‌ترسان. 
به‌پێ ئه‌و هاوکێشه‌یه‌ ئێمه‌ له‌وه‌ تێده‌گه‌ین که‌ کورد به‌ درێژایی مێژوو شه‌ڕکه‌ربوو و خۆی به‌ شه‌ڕه‌وه‌‌ خه‌ریک کردووه‌ سه‌رقاڵی شه‌ڕی خۆی بووه‌ بۆته‌ پیشه‌ی ڕۆژانه‌ی و هیچ پلانێکی تری نه‌بوو بۆ پیربوونی که‌ له‌دوایی ئه‌وه‌ی هێز له‌ جه‌سته‌و ماسوکه‌کانیا نه‌ما چۆن بتوانێت بژووی ژیان خۆی مسۆگه‌ربکات، ئه‌م هاتووه‌ پاشه‌ ڕۆژووی خۆی‌و ژیانی له‌ کوره‌کانیدا بینیوه‌ته‌وه‌ هه‌ربۆیه‌ کورد منداڵی زۆر بۆوه‌ چونکه‌ زانیوویتی شه‌ڕ هه‌موو سه‌رتاپای ژیان داگیرکردووه‌، ئه‌گه‌ر هاتوو شه‌ڕ منداڵیکی لێبسێنێته‌وه‌‌ ئه‌وا خۆی ئاماده‌کردووه‌ بۆ مناڵی زۆر تا ئه‌م منداڵ زۆربوونه‌ جێگه‌ی خۆی‌و مردۆکانی پڕکاته‌وه‌، زۆر بوونی منداڵ له‌سه‌ر‌بنه‌ماکانی ئیشوکار یان شه‌ڕ ئێمه‌ی خسته‌ نێوه‌ند ئه‌م فه‌وزاییه‌ی که‌ ئێستاکه‌ که‌سمان سه‌ری لێده‌رناکه‌ین، کابرا خۆی به‌ ڕۆشنبیرده‌زانێ‌و خاوه‌نی یه‌ک ده‌رزه‌ن منداڵه‌! که‌سێک خاوه‌نی چوار ژن بێت بیگومان ده‌بێته‌ خاوه‌نی چڵ منداڵیش، ئه‌م بێسه‌روبه‌رییه‌ی کورد به‌م هه‌موو منداڵه‌ زۆره‌وه‌ نه‌یتوانی سوپایه‌ک له‌ داهاتوو دروستبکات تاکو نه‌که‌وێته‌ داوی دۆسته‌ درۆزنه‌کانییه‌وه‌، پێداهه‌ڵدان به‌ شه‌ڕکه‌ری کورد گه‌یاندنه‌ به‌ مه‌رگی خۆی، کورد ئێستاکه‌ گه‌وره‌ترین شه‌ڕکه‌ری چاکه‌ له‌ ناوچه‌که‌دا به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌م گه‌له‌ له‌سه‌رخاکی خۆی که‌ بۆته‌ شه‌ڕکه‌رێکی چاک خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی خۆیی نییه‌و هیچ که‌سێکیش ئاماده‌باشێ تێدانییه‌ بۆ ئه‌وه‌ی موڵه‌ت‌و پسوڵه‌ی بوون به‌ ده‌وڵه‌تی بداتێ که‌چی کورد بیه‌وێت نه‌یه‌وێت بۆته‌ گه‌وره‌ترین شه‌ڕکه‌ر له‌ ناوچه‌که‌دا، من خۆم بیرم نایه‌ت ڕۆژێک ساڵێک له‌و نیشتیمانه‌ بی تاپۆ و بێ خاوه‌نه‌دا هه‌ناسه‌یه‌ک پشووی دابێت‌و ژیانی ساده‌ی خۆی گوزه‌رابێت هه‌میشه‌ له‌ کۆچ‌و سه‌رگه‌ردانێو شه‌ڕکردندا بووه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی بزانیت شه‌ڕ له‌ پێناوی چیدا؟ فارسه‌کان ئازا بوون هه‌ربۆیه‌ ئێستاکه‌ خاوه‌نی ده‌وڵه‌ت‌و شارساتنی‌و مێژووی خۆیانن، عه‌ره‌ب توانی له‌و توندوتیژییه‌ی که‌هه‌یتی بیستوودوو ده‌وڵه‌ت دروستبکات، تورک به‌هه‌مان شێوه‌، هه‌موو نه‌ته‌وه‌کانی سه‌ر ئه‌م گێتییه‌ هه‌ر وابوون بوونه‌ خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی خۆیان، ته‌نها کورد نه‌بێت چونکه‌ ئه‌م گه‌له‌ شه‌ڕی له‌ پێناوی مانه‌وه‌دا کردووه‌ کردوویه‌تی به‌ پیشه‌ی خۆی نه‌ک بیکات به‌ داهاتووی خۆیی و نیشتیمانیک بۆخۆی دروستبکات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ پڕ چه‌ک کردنی کورد بۆ ئه‌وه‌یه‌ که‌ شه‌ڕکه‌ره‌ نه‌ک ئازایه‌، چونکه‌ ئازاکان خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی خۆیانن ده‌مێکه‌ به‌ ئازایه‌تی خۆیان جاری ده‌وڵه‌تی خۆیانداوه‌ بوونه‌ته‌ خاوه‌نی نیشتیمانی خۆیان، به‌ڵام کورد شه‌ڕکه‌ر بووه‌ هه‌میشه‌یش به‌ جه‌نگاوه‌ری ده‌مێنێته‌وه‌ نابێته‌ خاوه‌نی نیشتیمانی خۆی، شه‌ڕه‌که‌ره‌کان نیشتیمانیان نییه‌ ئه‌وان له‌هه‌ر شوێن‌و جوگرافیایه‌کدا بن جه‌نگاوه‌رن و شه‌ڕی خۆیانده‌که‌ن، به‌ڵام ئازاکان له‌ نیشتیمانی خۆیاند زینده‌گی ده‌که‌ن و که‌سیش ناوێرێت به‌ بێ پسوله‌ پێیه‌ک بنێته‌ خاکی ئه‌وانه‌وه‌، کورد ئه‌گه‌ر ئازا بوایه‌ ده‌مێک بوو ده‌بوو خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی خۆی به‌ڵام مه‌خابن کورد هه‌میشه‌ شه‌ڕکه‌ربووه‌ هه‌ر به‌ جه‌نگاوه‌ری ده‌مێنێته‌وه‌ ، هه‌تاکو کورد له‌سه‌ر ئه‌م هزری جه‌نگاوه‌ری بێت بێگومان هه‌ر بێ نیشتیمان ده‌بێت، به‌ڵام هه‌رکاتێک کورد بیر له‌ داهاتووی خاک‌و سه‌روه‌ری نیشتیمان کرده‌وه‌و شه‌ڕی له‌ پێناوی خاکو نیشتیماندا کرد و ئازایانه‌ بمرێت ئه‌وا ده‌توانێت نیشتیمانێک بۆ خۆی دروستبکات ئه‌گینا ده‌بێت هه‌میشه‌ بڵێن کورد شه‌ڕکه‌رێکی باشه‌ ئه‌ی ئه‌وه‌ نییه ته‌نها کورده‌ شه‌ڕ ده‌کات به‌بێ ئه‌وه‌ی بزانێت بۆچی، که‌ شار پڕ بوو له‌ چه‌کو بارودو ته‌قه‌مه‌نی ئیتر ژیان واتایه‌کی نابیت بۆ داهاتوو ئه‌گه‌ر شه‌ڕکه‌رێکی باش نه‌بیت، ئێستاکه‌ کورد ئه‌و شه‌ڕکه‌ره‌ چاکه‌یه‌ که‌ شه‌ڕ ده‌کات نه‌ک ئه‌و کورده‌ ئازایه‌ که‌ بوێرانه‌ بزانێت چیده‌وێت و بۆچی و له‌ پێناوی چیدا شه‌ڕده‌کات، ئازاکان خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی خۆیانن، شه‌ڕکه‌ره‌کانیش تاکو ئێستاکه‌ له‌ شه‌ڕدان! ئازا ئه‌وانه‌ن که‌ یه‌کتری قبوڵده‌که‌ن و بیروراکان تێکه‌ڵده‌که‌ن ده‌بنه‌ سێبه‌رێک بۆ نیشتیمان‌و نابنه‌ کابوسێک بۆ تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌‌، ئازاکان ئه‌و که‌سانه‌ن نهێنینا لانییه‌ و نیشتیمان ناکه‌ن به‌پانتایه‌ک له‌ ترس‌و تۆقاندن، نیشتیمان ناخه‌نه‌ مه‌زادخانه‌ی زلهێزه‌کانه‌وه‌، شه‌ڕکه‌ره‌کانیش هه‌میشه‌ یه‌کتریان لا قبوڵ نییه‌ له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دان که‌ چۆن یه‌ک یه‌کتری ببه‌زێنن، یه‌ک یه‌کتری سوکوڕسواکه‌ن ئێمه‌ شه‌ڕکه‌رین، ئێمه‌ هه‌میشه‌ ده‌ستمان به‌ خوێنی براکانمان سووربووه‌ له‌ دۆراندنێکه‌وه‌ بۆ سه‌رگه‌ردانییه‌کی تر له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌داین که‌ چۆن ئازایه‌تی خۆمان به‌ یه‌کتری بفرۆشینه‌وه‌. ئێمه‌ ئازاین یان شه‌ڕکه‌رێکی چاکین ئه‌وه‌ خۆتان بیری لێبکه‌نه‌وه‌ و بگه‌نه‌ ئه‌و بڕوایه‌یی که‌ ئێمه‌ شه‌ڕکه‌رین نه‌ک ئازاین، ئازا ئه‌و که‌سانه‌ن که‌یه‌کترییان لاقبوڵه‌ به‌هه‌موو ڕه‌نگه‌کانه‌وه‌ له‌خه‌می ڕۆڵه‌کانی ئه‌م نیشتیمانه‌دان. هه‌ر بۆیه‌ ئێستاکه‌یش نه‌مانزانی که‌ کورد شه‌ڕی تیرۆر ده‌کات یان شه‌ڕی خاک‌و ئاو ده‌کات؟ 

2014/12/11 نامۆ سامان

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە