کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کانتۆنی شه‌نگال و ئۆردوگای زۆرەملێ عێراق

Saturday, 24/01/2015, 12:00


عێراق لە ئۆردوگایەکی زۆرەملێ دەچێت
کە بەزۆر خەلكەکەی لە چەندین پێکهاتە ڕاپێچکرا بێت بۆی!
----------------
شه‌نگاڵ ئه‌و کاره‌ساته‌ دڵڕه‌قه‌ بوو به‌ به‌رچاوانی کامێرای بنه‌ماڵه‌‌و ئه‌م سه‌ده ‌نه‌گریسه‌وه‌ ڕوویدا، شه‌نگاڵ خاڵی بێده‌نگی تاکی کورد‌و خاڵی بێده‌سه‌ڵاتی هێزه‌ درۆزنه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی کوردە له‌و باشووره‌دا، تێنه‌گیشتن له‌م دۆزه‌غه‌ ده‌مانخاته‌ گه‌مژه‌‌ترین خاڵی ناوه‌ندی تێنەگەیشتنەوە یان خاڵی هه‌ر ترسناکترین ناپاکی ده‌سه‌ڵاتی کورده‌ له‌و باشووره‌دا، له‌ حه‌ڤده‌ی شوباتدا ڕۆشنبیره‌کان فڕکان فڕکان خۆیان ده‌کرد به‌ بازاری نوێژی هه‌ینی به‌رده‌رکی سه‌رادا و نوێژیان ده‌کردو ده‌یانقیراند و هاواریان ده‌کرد الله‌و اکبر که‌چی موسوڵمانێکم نه‌بینی هاوارکات بڵێت بژی ئازادی‌و دیموکراسی که‌ به‌ خوێنی مێردمنداڵه‌کانی ئه‌م گه‌لله‌ ڕه‌نگکراوه‌. شه‌نگال خالی خاڵیکردنه‌وه‌ی هزری ڕۆشنبیری کورد بوو ، که‌ ئه‌م ڕۆشنبیره‌ سه‌ده‌یه‌ک ده‌قیژنێت‌و هاورده‌کات له‌ سه‌ر بنه‌ماکانی ڕابردوو نه‌ک داهاتوو! ئێمە خەڵتانی ڕابردووی خۆمان بووین‌و لە ڕابردوودا زیندەگیدەکەین و دەستمان بە کڵاوی رابردووی خۆمانەوە گرتووەو داهاتوویشمان دیارنییە.

سه‌رۆک مێژوویه‌کمان بۆ ده‌نووسێته‌وه‌ له‌ ڕابردوو پڕه‌ له‌ سه‌روه‌رێکانی بنه‌ماڵه‌، چونکە ئەو لە بنەماڵەوە دەڕوانێتە ئەم نیشتیمانە. په‌که‌که‌ مێژوویه‌کمان بۆ ده‌نووسێته‌وه‌ له‌ داهاتوو پڕه‌ له‌ کانتۆنی هه‌رێمه‌کان و ده‌مان به‌ستێته‌وه‌ به‌ هزرو و ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌نده‌وه‌ که‌ کوردستانی گه‌وره‌یه‌. عه‌بدولا ئۆجه‌لان توانی له‌ زیندانه‌کانی فاشیسته‌کانه‌وه‌ پلانی داهاتوو کوردستان دارێژێت به‌ ڕه‌نگکردن‌و دروستکردنی کانتۆنه‌کان، سه‌رۆک له‌ کۆشکێکی بێ وێنه‌و ئاڵتونیدا توانی پلانی خه‌ونی کورد جارێکی تر به‌ ئه‌نفال کردنبدات، سه‌رۆک پێش شه‌نگال که‌لله‌ی پڕبوو له‌ خه‌یاڵی سفره‌ پڵاو به‌ڵام دوای شه‌نگال هیچی پێنه‌بوو بوو بۆ ووتن، چونکه‌ ئه‌و هه‌ر له‌ ئه‌زه‌لدا هه‌رگیز هیچ پێنه‌بوو بۆ داهاتوو به‌ڵکو ئه‌و له‌ ڕابردووی بنه‌ماڵه‌دا خه‌ڵتانی سه‌روه‌رێکانی خۆی بووه‌.

پڕ چه‌ککردنی نه‌ته‌وه‌کانی عێراقی به‌زۆر پێکه‌وه‌ گرێدراو ئه‌و‌ عێراقه‌ی که‌ به‌خوێنی هه‌ریه‌که‌مان تنیووه‌ و هه‌رگیز تونێتی به‌ خوێنی ئێمه‌ ناشکیت ده‌مانخاته‌ دنیاکه‌ له‌ خه‌یاڵ‌و ئه‌ندێشه‌وه‌. پڕ چه‌کردنی هه‌موو قه‌وموو قیله‌ی ئه‌م عێڕاقه‌ درۆزنه‌ یان باشتر وایه‌ بڵێم ئه‌م ئۆردوگایه‌ زۆره‌ ملێیه‌ چیمان پێده‌ڵیت: شیعه‌کان ده‌مێکه‌ خۆیان پڕ چه‌ککردووه‌، سونه‌کان به‌ دڕندانه‌ترین شیوه‌ خۆیان پڕ چه‌ککردووه‌، کورد وا خه‌ریکه‌ زیاتر پڕ چه‌کترده‌کرێت ، تورکمانه‌کان پیاوه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئه‌ردۆغان واخه‌ریکه‌ خۆیان پڕچه‌ک ده‌که‌ن به‌ فه‌رمی ئه‌وه‌ده‌مێنێته‌وه‌ ئاسورێکان‌و یه‌زیدێکان‌و ئاشورێکانی پێموایه‌ ئه‌م سێ پێکهاته‌یه‌ ئێستاکه‌ له‌ ئه‌وروپاوه‌ خه‌ریکی هه‌ریمێکی جیاوازن بۆیان چونکه‌ ئه‌م سێ پێکهاته‌یه‌ زیاتر له‌هه‌موویان له‌به‌ر دره‌نده‌ترین شمشێری ئیسلامدان بۆ نه‌مانیان هه‌ربۆیه‌ هه‌وڵێک هه‌یه‌ بۆ دروست بوونی هه‌رێمێک بۆیان.

سه‌رۆک پێی خۆشبێت یان پێی ناخۆشبێت هه‌ر ده‌بێت هه‌رێمێک بۆ ئه‌م سێ پێکهاته‌یه‌ دروستبکرێت، هه‌روه‌ک چۆن ئێمه‌ی کوردی نه‌زان زوو شتمان له‌بیرده‌چێته‌وه‌ ئاوایش سه‌رۆک له‌کاتی هاوار هاوارکردنی به‌ پرۆسه‌کردنی هه‌رێمه‌کانی عێراقه‌و له‌ کاتی سه‌رده‌می پۆلبلیمه‌ردا به‌ واژووی جه‌لال تاڵه‌بانی ئاوا هاواریکردو دژی وه‌ستایه‌وه‌ چونکه‌ تاکو ئه‌وکاته‌و ئێستاکه‌یش یه‌کێتی هه‌رچییه‌ک بکات پارتی دژی ده‌بێت‌و ئه‌نجامه‌که‌یشی ئه‌وه‌یه‌ که‌ خودی پارتیش له‌ کۆتایدا به‌ دزییه‌وه‌ دێته‌وه‌ سه‌ر‌ رێگاکه، هه‌موو ڕێگاکان ده‌چنه‌وه‌ سه‌ر شکستی یان ناپاکی ئه‌وه‌ خۆتان ده‌توانن لێکدانه‌وه‌ی له‌ سه‌ر بکه‌ن ‌ئه‌نجامه‌که‌یشی لای خۆتانه. بە دروستبوونی هەرێمی شەنگال بەدوویدا دروستکرنی هەرێمی تورکمانەکانی ئەردۆغان دیت ئەوساکە پارتی هەوڵی جیاکردنەوەی هەولێر بە سلێمانی دەدات. ئەوا بیستو سێ ساڵە کانتۆنی سەوزو کانتۆنی زەرد دروست بووە سەدان سوێندو شەرفیان خوارد کە یەکبگرن بەڵام ئەواتا دەیبنین کە هەریەکەیان سوپایەک‌و یەکی سێ هەزار فیدای بەرزانیان هەیە بۆ پاراستنی دەسەڵات نەک خاکو ئاوو خەڵک، ئەی ئەمە کانتۆنی دابەشکردنی دەسەڵات نییە! ئەی ئێستاکە بۆ شەنگال حەرامە!

شه‌نگاڵ نه‌به‌شێکه‌ له‌ هه‌ریـم و نه‌هه‌رێمیش خه‌می ده‌خوات و نه‌خمیشی بووه‌ ئێستاکه‌ که‌ شه‌نگاڵ بۆته‌ کابوسی پارتی و تاوانی ئه‌م هه‌موو خه‌ڵکه‌ له‌ئه‌ستۆی ده‌سه‌ڵاتی پارتیدایه‌ مه‌حاڵه‌ جارێکی تر تاکه‌ که‌سێکیان ده‌نگبدات به‌ پارتی واته‌ هاوکێشه‌که‌ ئێستاکه‌ زۆر ڕوونو ئاشكرایه‌، پرسیار ئه‌وه‌یه‌ بۆ پارتی دژی به‌ کانتۆنی شه‌نگاله‌؟ ئایا خه‌می خه‌ڵکه‌که‌یه‌تی یان خه‌می ده‌سه‌ڵاتی به‌ر ته‌سکی بنه‌ماڵه‌یه‌؟ بێگومان پارتی ئێستاکه‌ پڕ به‌ دڵ حه‌زده‌کات شه‌نگال ببێت به‌ هه‌رێمی جیاواز چونکه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیه‌تی به‌مه‌رجیک له‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیدا بێت نه‌ک عه‌قڵێتی ئاپۆچیدا، هه‌ر بۆیه‌ ئه‌م سینارۆییه‌ی پارتی هه‌روا بێ هۆ نییه‌ به‌ڵکو ده‌بێت ئیتر ئێمه‌ تێبگه‌ین که‌ نەئی پارتی واته‌ به‌ڵێیه‌ نه‌ک نه‌خێر هه‌روه‌ها به‌ پیچه‌وانه‌که‌یه‌وه‌. پڕ چه‌کردنی عێراق به‌هه‌موو هۆزو تیره‌و نه‌ته‌وه‌کانییه‌وه‌ پێمانده‌ڵێت: ئه‌م ده‌سه‌ڵاتی کوردی باشوره‌ هیچ خوێنه‌وه‌یه‌کی نییه‌ بۆ ژیانی خه‌ڵکه‌که‌ی و داهاتووی ته‌نهاله‌ خه‌می بنه‌ماڵه‌و هۆزو گیرفانێتی و هیچی تر، پێموایه‌ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ ده‌مانگه‌یه‌نێته‌ نێوه‌ند کوشتارگه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه‌وه‌ ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م ئه‌قڵیته‌ به‌رده‌وام بێت. ده‌سه‌ڵاتێک دوای کاولکردنو ئه‌نفالکردنی شه‌نگال هات بازرگانێک، پیاوێکی بزنسمانی کرد به‌ لێپرساوی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ ئیتر ده‌بێت ئێمه‌ چاوه‌روانی چی له‌م ده‌سه‌ڵاته‌ بکه‌ین، پیاوی بازرگان هه‌ر خه‌ریکی کرینوفرۆشتنه‌ باخاکو ئاوو هه‌موو ئۆرگانه‌کانی جه‌سته‌ی ئه‌م نیشتیمانه‌، پیاوی بازرگان له‌ نێوان خاک‌ و سه‌روه‌ری‌و پاره‌دا یه‌کێکیان هه‌ڵده‌بژرێت که‌ پاره‌یه‌ ، پاره‌یش به‌ڵایه‌ بێوه‌فایه‌ دوه‌ڵه‌مه‌ند، هەر هونەرمەندە هونەر مەند و ڕەنگ، لە گوێر زیاد لە دەیان ئاسایش کوژران بە قسەی فەرمی خۆیان زیاد لە بیستوچوار ئاسایش شەهید کران، ئێمە کەسێکمان ئەو پرسیارە لای دروست نەبوو بڵێت: ئاسایش ئیشی چیبوو بەو ناوچانە؟ بۆ ئەو ئاسایشە سۆرانیانە کە هەموویان خەڵکی هەولێر بوون شەهید کران؟ ئایا پێشمەرگە ئەوەندە کەمبووە تاکو ئسایش شوێنەکانیان پڕکاتەوە؟ لەوەتەی من بیرم دهێت بە هەموو مێژووی پارتی چ لە شەری براکوژی یەکێتی‌و پارتیدا چ لە شەڕەکانی تردا هەر سۆرانییە نەگبەتەکە دەکوژرێت، بیرتان دێت ئێوە بڵێن بەرزانییەک کوژرا؟ نازانم ئەم سۆرانییە گەمژانەی نێو پارتی تاکەی تێناگەن؟ نەگبەت بە درێژایی مێژووی پارتی هەر سۆرانییە شەڕدەکاتو دەیاندا بەکوشت، هەرسۆرانییە هیچ نرخێکی لای پارتی نییە، هەر سۆرانیشە بەهەموو دپلۆم خوێندو فەلسەفەیەوە دوای ئەم پارتە بێ سەوادە کەوتووە، ئەو بەردەی نەزان فرێدایە ئەم گۆمی داعشەوە بەسەدان زانا دەرنایەت، ئەوە پارتی بوو باشور خەڵتانی شمشێرەکانی داعشکرد، هەر میللەتێک خوێندنەوەی نەبێت بۆ ڕابردوو و نەتوانێت لە سەر بنەماکانی زانست ڕابردوو ڕاڤە بکات ئەوا دەبێت هەمیشە لەسەر گەردانییدا ژیان بەرێتەسەر، ئێمە میللەتێکین ڕابردوومان خوێنی لێدەچورێت و داهاتوویشمان پڕە لە درۆی زل زل و پڕە لە پیاوی بزنسمان بە خوێنی کورد. پەرلەمانێک لە خەمی کرینی ئۆتۆمبیدا بێت بۆ ئەندامەکانی دەبێت چاوەروانی چی لێبکرێت؟ پەلەمان لە جیاتی خەمی کرینەوەی ئابرووی کچانی کوردی یەزیدی بێت دەچێت مانگێک لە ڕۆژە سەختەکانی بە کڕینی‌و نەکرینی ئۆتۆمبیلەوە خەریک دەکات یان ئەوەیە پەرلەمانیش دەیەوێت گاڵتە بە هۆش‌و بیری ئەو خەڵکەوە بکات خەڵک بە شتە ناماقوڵەکانەوە خەریککات وەک لە خەمی نیشتیماندا بێت، ئێمە پەیمانی چوار ساڵ بێدەنگیمان داوە عیبە پیاو دەبێت لەسەر قسەی خۆی بێت‌و خاوەنی قسەو گفتی خۆی بێت، ئەمەیش ......!



عێراق له‌ ئۆردوگایه‌کی زۆره‌ملێده‌چێت که‌ کورد هه‌میشه‌ سیکۆتینی ئه‌م پێکهاتەیە بووه‌و ڕۆلی گەورەی تێدا بینیوە، خاڵی هاوبەش یەکلاکەرەوەی دەسەڵاتی جمهورێکانە کە لە ساڵی ١٩٢٢ ناویاننا {عێراق} . کورد هه‌میشه‌ قاچه‌ گۆج‌و ئیفیلجه‌که‌ی عێراق بووه‌. بیستو سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ئه‌گه‌ر کورد جاری سه‌ربه‌خۆیی خۆیبدایه‌ ئێساتاکه‌ ڕۆژمان به‌م ڕۆژه‌ نه‌ده‌گه‌یشت، کورد هه‌میشه‌ له‌و جوگرافیایه‌دا شه‌ڕی پێکاهاته‌کانی تری کردووه‌ به‌واتایه‌ک هه‌میشه‌ شه‌ڕی یان بۆ عره‌ب کردووه‌ یان تورک یان بۆ فارس ئه‌گه‌ر ڕۆژێک له‌ ڕۆژانێش شه‌ڕی بۆخۆی بکرادایه‌ ئه‌وا شه‌ڕی براکوژی کردووه‌، کورد هه‌میشه‌ کارتیكی سوتاوه‌ هه‌ربۆیه‌ وڵاتان هیچ پێناسه‌یه‌کیان نییه‌ بۆ کورد وه‌ک نه‌ته‌وه‌ به‌ڵام له‌ کێشه‌ی ئه‌وه‌دا که‌ کورد خۆی له‌ 30 ملیۆن زیاتر خه‌ڵک تێپه‌راندووه‌ ئه‌ویش به‌واتایه‌ی که‌ کاره‌ساتی مرۆی نه‌خوڵقێد هیچ جارێک کاریان به‌ کورد نه‌بوو وه‌ک وڵات به‌ڵکو هه‌میشه‌ کورد به‌ درێژای مێژوو کارتی بلاکجاکی شه‌ڕ بووه‌. بیستو سێساڵ مه‌وبه‌ر کورد ئه‌گه‌ر خۆی یه‌کلابکردایه‌ ئێستاکه‌ شه‌نگال رووینه‌ئه‌دات ئه‌گەر روویشبدایه‌ هه‌ر به‌قه‌د شه‌نگال خه‌ڵکمان لێنەده‌کوژراو ئێتساکه‌ خاوه‌ن ده‌وڵه‌تی خۆمان بووین نه‌ک شه‌ری ئیسلام که‌ین. ئێستاکه‌ ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌ هه‌یه‌ وه‌ک له‌ ده‌سه‌ڵاتی خه‌ڵک، له‌ سلێمانی کانتۆنی سه‌وز ده‌سه‌ڵاتی هه‌یەو له‌هه‌ولێر کانتۆنی زه‌رد ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه‌. من پیم باشه‌ کانتۆنی گه‌رمیانیش دامه‌زرێد چونکه‌ ناوچه‌ی گه‌رمیان زیاد له‌ هه‌موو خه‌ڵکی ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ بوونه‌ته‌ قوربانی و که‌سیش باسیان ناکات و لایه‌کیان لێناکاته‌وه‌، هه‌ر بۆیه‌ ده‌سه‌ڵات ده‌یه‌وێت گه‌رمیان بخاته‌ سه‌رکه‌رکوک که‌ نازانم چ پیلانێکی له‌ ژێر سه‌ردایه‌ بۆ گه‌رمیان چونکه‌ ئه‌م ده‌سه‌ڵاتو په‌رله‌مانه‌ی هه‌مانه‌ ده‌زگای سیخوری وڵاتنی دراوسێ ده‌یبات به‌رێوه‌ نه‌ک خودی کانتۆنی خه‌ڵک، باشتروایه‌ ئیتر کاتی ئه‌وه‌ هاتوو ده‌سه‌ڵات بدرێت به‌ ده‌ست خه‌ڵک، ئه‌ی ئێمه‌ هه‌موومان له‌ پێناوی خه‌ڵکدا ناژینو نامرین ئه‌ی بۆچی ئێساته‌ک قه‌بز بووین بە کانتۆنی شه‌نگال!

داعش لە هیچەوە بووە خاوەنی بۆرییە نەوتەکانی موسڵ، تکریت و شەنگال هێندەی نەمابوو کەرکوکیش داگیرکات، موسڵ سێهەمین شاری گەورەی عێراقە زیاتر لە چوار ملیۆن مرۆڤی عەرەبی سونەی دڕندە لەو ناوچانەدا دەژی، ئەگەر لەسەدا پێنیجی خەڵکی ئەو جوگرافیایەش لەگەڵ داعشدا بن بەزۆر بێت یان بەخۆشی ئەوا ئەوە دەگەیەنێت کەداعش توانی لەهیچەوە ببێتە خاوەنی ٢٠٠٠٠٠ هەزار جەنگاوەری ئیسلامی دڕندەی سونە. کوردیش کەخاوەنی خاکو نیشتیمانی خۆییەتی خەریکی مەزادکردنی خاکوئاوو خەڵکەکەیەتی لە مادەی ١٤٠ دا، ئەمەیش کورد!

٢٠١٥/٠١/٢٠
نامۆ سامان

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە