کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کۆبانی لە ددانە ئاسنینەکانی داعشدا!

Sunday, 15/02/2015, 12:00


ئێمە هەرگیز لەوە نەگەیشتن کە بۆچی؟ بەچ بیانو هۆیەک دراوسێ موسڵمانەکانمان لەو جوگرافیایەدا شمشێرەکانیان هەمیشە بە خوێنی ئێمە سووربووە هەمیشە ئامادەن بۆ کوشتنی ئێمەی کورد! بە درێژایی مێژوو لەو جوگرافیا بچوکەدا ئیسلامی سونەو شیعەی عەرەب، ئیسلامی شیعەی فارس و موسڵمانی تورک دەمانکوژن و چارەنوسی داهاتوو و ژیانی ئێمە هەمیشە لە ژێر ڕەحمەتی شمشێرەکانی ئەواندان! فەتواکانی ئەوان هەمیشە خوێنی ئێمەیان حەڵالکردووە! ئەوان دەتوانن بە فەتوایەک لەناومانبەرن و بەفەتوایەک نەمانکوژن! ئایا هەرگیز ئەو پرسیارەتان کردووە لەخۆتان کە فەتواکانی مەرگی ئێمە زیاترە لە مانەوەمان! مانەوەیشمان بەواتای ئەوەنایەت کە ژیانێکی باش شایستەمان بێت بەڵکو زیاتر چەوساوەو خاک داگیراوبووین وەک لەوەی ئازادبین! دووژمنان لەو جوگرافیایەدا کە نەیانتوانیوە بەو شێوەی کە خۆیان دەیاندەوێت بمانکوژن، بێدەنگمانکەن یان تەسلیم بە ئایدۆلۆجی ئەوان بین هاتوون بە بیانوی ئەوەی کە ئیسلام نین پەلاماری ئێمەیانداوە و خوێنی ئێمەی کوردیان حەڵالکردووە. بەگریمان ئیسلام لەو جوگرافیایەدا بەهەموو چمکەکانییەوە هەمیشە ئامادەی تێدا بووە بۆ کوشت و لە ناوبردی ئێمە بە بیانووی کە ئێمە ئیسلام نین بە واتایەک ئێمە وەک ئەوان دڕندەو بە خوێنی مرۆڤ تینونین! من تێناگەم ئەوە ئیسلامە لەناومان دەبات یان ئەوە دووژمنانی کوردە،؟ وەک عەرەب، فارس و تورک! ئەی باشە فەلسەفەی ئیسلام لەکوێدایە لەکاتێکدا نەتوانێت ئەم مرۆڤانە عاقڵکات و هۆشمەندیانکات کە دەستیان نەچێتە خوین‌و گۆشتی ئێمەی کورد! ئەگەر دینێک نەتوانێت خەڵکی خۆی عاقڵکات چۆن دەتوانێت من تێگەنێت کە خۆشمبوێت! ئەوەندەی ئیسلام تینوی خوێنە! ڤامپایەرەکان ئەوەندە پەرۆشه نین بۆ خوێن! ئەگەر پەرۆشیشبن ڤامپایەرەکان دێن بەشێوەیەکی یاسایی لە نەخۆشخانەکان خوێن پەیدادەکەن! بەڵام ئەم هۆش‌و کەللە عرەبییە ئیسلامییە تەمبەڵە هەرگیز خۆی خەریک ناکات دەیەوێت بە ئاسانترین ڕێگا بگاتە ئامانجەکەی هەروەکو چۆن نەوت بۆتە خێرو بەرەکەت بۆ عەرەب بە ئاسانترین شێوە دەریدهێنو بە پارەیەکی زۆر دەیفرۆشێتەوە ئاوایش دەیەوێت ژیانی بە سانای بێتە بەردەست! ئەگەر نەوت لەو جوگرافییەدا نەدەبوو ئێستاکە ئیسلام لەگەڵ عەرەب هەژارترین، خێڵکەی و دەشتەکی ئەو جوگرافیایە بوو! ئێمە هەرگیز ئەو پرسیارەمان لەخۆمان نەکرد کە بۆ فتووحاتی هێرشەکانی موسڵمانەکان لە هەزارو چوارسەدا بۆ ئەفەریکا وەستاو ئیتر نەیاندەویست ئەو ناوچانە بگرن و بە ئیسلامیکەن! هۆکەی ئەوە بوو کە تا ئیسلام بەرەو خوار دەبۆوە دەیبنی ئەفەریکایەکی هەژارو و خەڵکێکی برسی‌و بۆر لەو ناوچانەدا هەن دەبووە ئەرکێ زۆر بەسەر ئیسلامدا دەبوایە بژێوی ژیانیان مسۆگەربکات هەربۆیە داگیرکردنی ئەفەریکا ئەوەندە سەخت نەبوو بەڵام هێرشەکەیان وەستانوو ئەمجارە روویان کرد بەرەو ئیسپانیا کە هاتنە ئسیپانیا بینی خەڵکێکی جیاوازترو جوانتر و سرووشتێکی جوانترو دڵفرێن وەختبوو شێت بن چونکە ئیسلام بە درێژای داگیرکردنی ناوچەکانی ئەفریکا ئەوەندە خەڵکی جوان‌و سروشتی جەوانی نەبینیبووە بە خۆیەوە، ئەگەر ئینگلیزەکان و شەڕی خاچپەرستەکان نەبوایە ئەوا دەبوایە نیوەی ئەوروپا لە ژێر ڕەحمەتی شمشێرەکانی ئیسلامدا بوونایە! بەڵام ئێمە کوردین، کوردبونیشمان دۆزەکەی زیاتر سەخترکردووە، عارەب کاتیك لێمانخۆش دەبێت ئەگەر ببین بە عەرەب‌و ناسنامەمان بگۆرین بۆ عەرەب، فارس بەهەمان شێوە دەبێت ناسنامەمان بگۆرین بۆ شیعەی فارسی ، تورکیا ئەگەر بوویشین بەتورک‌و ناسنامەمان گۆری بۆ تورکی هەر پێماندەڵێن تورکی شاخی! واتە شارستانیشمان لێقەدەغە دەکەن‌و نایەڵین وەک سروشت قۆناغەکانی کۆمەڵگاو شارستانییەت ببرین! ئیسلام لەهەموویاندا دەیەوێت بمانکات بەئیسلام! کە بوویشین بە ئیسلام دەبێت ببن بە سەربازی ئیسلام! سەربازی ئیسلام واتە جیهاد واتە کوشتن واتە ئەنفال هەتادوایی! بوون بە ئیسلامی ئێمە ڕۆژێک دێت بە ناوی جیهادەوە شەڕی ئیسرایلیش بە ئێمەی کورد دەکەن! بەهەمان شێوە بوون عێراقیشمان هەر هەمان شەڕمان پێدەکەن ئەگەر ڕۆژێک عەرەب کەوتە جەنگی ئیسرایلەوە! هەرەکو سەدام حسێن کە چۆن کوردی ڕاپێچکرد بۆ جەنگی ئێران/ عێراق! بەواتاییەک ئەوان هەموو دەرگاکانیان لێداخستووین تەنها دەرگای مردن نەبێت، هەربۆیە ئەو جوگرافیایە هەرگیز ئاسودە نابێت! لەبەر ئەوەی کوردستان لەرووی یاساکانی نێونەتەییەوە دەوڵەتێکی سەربەخۆ نییە هەموویان خۆیان بە خاوەنی ئەو جوگرافیایە دەزانن! داعش کە بەرمیلێک نەت لەبازارەکاندا دەفرۆشیت بە یانزە یان بیست دۆلار دەزانێت کە نەوتی خۆیی نییە ئەگەر بە یەک تاقە دۆلاریش بیفرۆشێت هەر قانزاج دەکات چونکە هیی خۆیی نییە! کورد بەهەمان شێوە چونکە کە خاوەنی ئەم جوگرافیایە نییە هەموویان ددانەکانیان تیژکردۆتەوە و لیکی چڵێسو برسێتی و چاوچنۆکی بەدەمیاندا دێتە خوارەوە! هەربۆیە کاتێک ئێران دەیەوێت شتێک بکات و نەوت بەرێت ئاوایش تورکیا دێتە پێشەوە نەوت دەبات کاتێک ئێران بە تورکیا دەڵێت بۆ نەوت دەبەیت خۆی هی تۆ نییە! بەهەمان شێوە تورکیاش وەڵامی ئێران دەداتەوە بە ئێران دەڵێت: خۆی هی تۆیش نییە! واتە لەم جوگرافیایەی کە کوردی تێدایە هی کەس نییە هەرکەسێک دێت‌و بە ئارەزووی خۆی دەستێوەرداندەکات چونکە کورد خاوەنی هیچ نییە بێجگە لە شەڕ! شەڕیش کەس کوری خۆی بۆ خەڵکی نادات بەکوشت لەکاتێکدا کەتنیون بەخوێنی ئەم مرۆڤە! من پێشتر نووسیم کە دووژمنانی کورد تورک، عارەب لەگەڵ فارس ناتوانن بەو شێوە دڕندانە بتکوژن هاتن داعشیانکرد بەکژ کورددا بۆ لەناوبردو لەبیرچوونەوەی ناسنامەی کوردی! تۆ دەبێت لەوە بگەیت کە بۆ کوردە داعشەکان هەر هەموویان ناوێکی عارەبییان بۆخۆیان هەڵبژاردووە! بوون بە ئیسلام‌و داعشیەت دەبێت ئۆتۆماتیکی ناوەکەیشت بگۆریت واتە دەبێت ناسنامەکەت بکەیت بەعەرەبی ئیسلامی! دەمێک بەناوی یەزیدییەوە دەتکوژن! دەمێک بەناوی کاکەییەوە دەتکوژن هەتا دوای هەر دەتکوژن ئەمانە هاتوون کورد بکوژن و چاوترسێنیکەن تا بەپێێ ئەو بەڕەیە ڕاکێشت کە ئەمانە بۆیان چنیوەو لە قاڵبیانداوە. بوون بە داعش، بوون بە ئیسلام هەمان پرۆگرامی سەدەکانی ڕابردووە لە بەرگێکیتردا لە ڕەنگێکی تردا لە سەردەمێکیترد! ئەوەتان بیر نەچێتەوە کە بوون بە داعش دەبێت لەهەمان کاتدا ناوەکەت‌و ناسنامەکەت بگۆریت بۆ ناسنامەی عەرەبی ئیسلامی!

هەر کاتێکیش شەری تورک و کورد سەری هەڵدا داعشەکان پێش سەربازە موسڵمانەکانی تورک دەکەون بۆ کورد کوشتن. کۆبانی لەوە دەچێت درابێتە بەر ددانە ئاسنینەکانی ماشێنی هاڕین ئەو شارە ئاوا هاڕاوە، جەنگ خانۆکان وێراندەکات بەڵام هەرگیز بەو شێوەیە نایهاڕیت، ئەمانە وەحشیترین کائینی سەردەمن کە بەو شێوەیە شارێکیان هاڕی وەک لە ئاش درابێت کۆبانی وایە، داعش لە دوای خۆی نەک توشی هەزارەها نەخوشی دەروونیت دەکات بەڵکو شارەکانیشت بەپێوە دەهاڕێت، هەرچی سۆزو خۆشەویستیە لە ناخی مرۆڤەکاندا دەیسرێتەوە، تکایە ئاڵا سوتاندو‌و سەربرینی مرۆڤ لاقەکردنی کچان پیشەو سروشتی عەرەبە تێکەڵ بە ئێمەی مەکەن! تکایا ئاگاتن لە کلیپە ڤیدۆکانتان بێت! ، بیر لەدوارۆژی منداڵانی کورد بکەنەوە با سەرگەردانو دەروون نەخۆش نەکەون.! دڵنیابن ئێستاکە بەوشێوە دڕندانەیە بمانکوژن! وەک فلاشباک بهێنە بەرچاوانی خۆتان دەبێت هەزارو چوار سەد ساڵ لەمەوبەر ئەمانە چۆن کوردستانیان هاڕی بێت ئەمانە هەروابوون ئەوساکەیش کچانی کوردیان بردووە بۆ میسرو لەوێ لە خۆیان مارەکردووە و کردویانن بە کەنیزەو نۆکەری خۆیان، ئەگەر ئەمە هەندێک کەس بڕوانەکات ئەوا ئەمڕۆکە بەچاوی خۆتان بینیتان کە کورەزاکانی ئیسلام چیان بەکورد کرد. لە فەلسەفی کوشتنی ئیسلامدا دوو شت هەیە یان دەبێت ببیت بە ئیسلام ئەگەر نەبیت هەر لەوێدا سەرت لە جەستەت دەکەنەوە، یان کە بوویشت بە ئیسلام دەبێت شمشێر هەڵگریت‌و بچیتە بۆ جیهاد واتە هەر کوشت، لەهەر دوو بارەکەدا تۆ دەبێت سەرت بپەرێت جابەخۆشی بێت یان بەزۆر بێت کوشتن کۆتای هەموو شتەکانە! لەوێ مردن پێش ژیان کەوتووە زیرەکی نییە ئەگەر لەوساتانەدا تۆ بیر لە ژیان بکەیتەوە! داعش تائەوکاتەی لە جەنگدایە بەچەکی مۆدێرین دەتکوژێ‌و خانۆکانیشتنا بەپێوە دەهارێت بەڵام کاتێک بەدیلی دەتانگرێ دیسانەوە دەگەرێتەوە بۆ شمشێرەکانی ئیسلامو سەرتان لە لاشە دەکاتەوەو ڕۆحتان لە لاشە جودادەکاتەوە ئاو بەو شێوەیە دڕندەییە دەتانکوژێت‌و ئەوان ئەو شیوازە وەک قوربانییەک بۆ دینەکەیان جێبەجێدەکەن. دەکەن.


لێرەوە هاتن
شمشێرەکان لێرەوە هاتن
تەور بەدەستەکان لێرەوە هاتن
هەرچی جەلادو پیاو کوژبوو
لێرەوە تێپەرین
لێرەوە وەک گێژەڵووکە لوول دەبوون
دەچوون بە ئاسماندا
وەک گورگی برسی بیابانەکان دەیان لوراند
عەرعەر لێرە بوو بەخۆیی‌و
ئایەتەکانی ئەنفالەوە فەتوای دەدا
بریاری لاق کردنو کوشتنی کچانی کوردیان دەرکرد.
تەتەرەکانی و پیاوە چڵکنەکانی بیابان لێرەوە هاتن
عەرەبەکانی سەدەی جەهل
ئیمامەکان، ئەسحابەکان
مێزەر بەسەرکان هەموویان لێرەوە پەرینەوە
تورکە موسڵمانەکان لێرەوە ڕەتبوون
ئەوان هەموویان لە نێوەند گەرووی لمەوە هاتن
لەگەڵ خۆیاندا تۆزی بیابان‌و
پڕ بەگەروویان تینۆتیان هێنابوو
هاڵاوی ئارەق و گەرمی
دڵی هەموویانی داغکردبوو
دڵیان پڕ بوو لە بۆشایی ڕۆژەکان
ویستیان لێرە ڕەشماڵی خێڵەکی هەڵدەن
ویستیان لە لم باڵەخانەیەک دروستکەن بۆ حەوانەوە
بەڵام هەرچیانکرد، هەرچییەکیان پێکرا
نەیانتوانی تەنها تاقە دیوارێک لە لم دروستکەن
ناچار لم و خوێن و لاشەی ئێمەیان بەیەکەوە
تێکەڵ بە مزگەوتەکان کرد
ئەوان لە لە لاشە ئێمە مزگەوتاین دروستکرد
بە خوێنی ئێمە دەستنوێژیان دەگرت
تینوتێیان بە خوێنی ئێمە شکاند
ئەوان زۆر ماندوو دیاربوون
لێرەوە ڕەتبوون
خالیدو وەلید قەعقاق بوون
کورو کورازابوون
من بە چاوەکانی خۆم بینیم
ئەبولەب و ئەبو جەهل
عومەرو بەکرو علی‌و قاعقاع هەرچوار بەیەکەوە
پێشێ قافڵەکەی ئەبوو سۆفیان کەوتووبوون
ماڵانیان تاڵان دەکرد
کۆڵانەکانیان لە پشتی حوشترە زلەکانیاندا بارکردبوو
ملی ئێمەیان دەپەراند
کچیان بە کەنیزە دەگرتو
لە بازارەکانی جەهل‌و عوکازدا
بە چەند دیناریک دەیان فرۆشتنەوە
چەند سەیر بوو
عارەبە موسڵمان‌و ناموسڵمانەکان
هەموو بەیەک دەنگی فەتاوای کوشتنی ئێمەیان دەرکرد
سەیر بوو ئەنا حەقیش لێرەبوو!
ئەویش بەردەکانی کۆدەکردەوەو
دەیگرتەوە ئێمە
لەوە دەچوو خوا!
شەیتانی لە ئێمەدا خوڵقکردبێت!
هەرچییەکمان بینی بەردی تێدەگرتین
ئێمە خوێنمان لێدەچۆراو
ئەوانیش بە سروودی ئانا حەقەوە
سەریان دەپەراندین
من بە ڕەنگی بۆرو
ڕیشی چڵکنیانەوە ناسیمنەوە
کوتوموت دەووت ئەوانن
لەوە دەچوو لە دۆزەغەوە گەرابوونێتەوە
وەک ئەوەی شتێکیان لە بیر چووبێت
بەدەستیکیان سەریان دەپەراندو
بە دەستەکەی تریان دەستنوێژیان دەگرت
زۆر شپرزە دیار بوون
بە دەم اڵلەو ئەکبەرەوە
سەریان دەپەڕاند
ساڵ دووهەزارو حەوت سەدی کوردی بوو
من ئایفۆنەکەم بە دەستەوە بوو
ئسێمێسی ماچم دەنارد بۆ یار
ئەوان بەدەم اڵلەو ئەکبەرەوە سەریان دەپەراند
زۆر ماندوو دیاربوون
دەبوایە لە شوێنێک لابدەن بۆ حەوانەوە
کە سلێمانیان جێهشت
ساڵ هەزارو چوارسەدی هیجری بوو
ئێمە بۆیان دەگریان
چاوەکانمان پڕبوون لە دووری ئەوان
ماڵمان پڕبوون لە لاشەی براکان
ئێمە بۆ ئەوان نزامان دەکرد، دەستمان بۆ ئاسمان بەرزدەکردەوە
کە شمشێرەکان بپارێزێت
لەخۆشەویستی شمشێر بەدەستەکان
سلێمانیمان ناونا خاکی گوڵ عومەر !
ئیتر لەو ڕۆژەوە بە ئیسلامە شمشێر بە دەستەکان
دەڵێن: برا عەرەبەکانمان!
کە گەیشتنە کۆبانی بەئاگاهاتم
ئایفۆنەکەم بەدەستەوەبوو
هێشتاکە ئسێمێسی یارم پێنەگەیشتبووە
ئەوت ڕەشەبان هەڵدەکەن
تەزبیحەکانیان کەللەی سەری ئێمە بوو بۆ رکات گرتن
ساڵ دوو هەزاروو پانزەی زاینی بوو
هێرشێ کولە و سیسرکو قاڵۆنچەکان
گەرایان بڵاودەکردەوە
ئەوت هیچیان نەخوارد هەموو شتێکیان دەخوارد
هەموو شتێکیان دەهارێ
ئەوان دەمیان دەوت ددانی ئاسنینی تێدایە بۆ هارین
پەلاماری كچە جوانکانی ئێمەیاندا
ئێمە وتمان ئەوانە ئیسلام نین
کچەکانیان لە بازرەکاندا هەراجکردین
ئێمە وتمان ئەوانە عەرەب نین
مناڵی ئێمەیان دەفراند
خۆیان دەتەقاندەوە
گورچیلەو ئۆرگانەکانی ئێمەیان دەردەهێناو
دەیان فرۆشتەوە
ئێمە وتمان ئەوانە ئیسلام نین
ئەوانە هیچیان عەرەب نین
جا ئێمە چیمان نەووت
هەرووتمان ئەوان ئیسلام نین
هەر ووتمان ئەوانە عەرەب نین
تاکات هاتە سەرماڵی ئێمە
کاتێ بە ئاگاهاتین ئیتر دڕەنگ کەوتین
زۆر دڕەنگ کەوتین
خۆڕی ئێمە لە ئیسلامدا لە ئاوابوو

نامۆ سامان 2015


پێمانووتن:
ئەم دەنگانە لە سەدەکانی بەردو جەهلەوە هاتوون بڕوانەکەن
ئەم کەروێشکانە حوشتری بیابان‌و
سەدەی ڕزینی خاکن بڕوانەکەن
ئەم شمشێرانە شمشیری سەربڕینی هەناسەکان‌و
شمشێری خوێن‌و
شـمشێری جەهل‌و نیفاقن بڕوانەکەن
پێمانووتن:
ئەم مێشانە زەردەواڵەن زەردەوالە بڕوانەکەن
ئەم ئەنفالە کۆتایی نایەت تاخۆمان
لە عێراقی بەدو فەساد جودانەکەینەوە
ئەم کۆستە کۆتەڵی مەرگی ئێمەیە ئەی پیاو!
ئەم نیشتیمانە کوردستانە ئەی پیاو!

2005ساڵی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە