هەشتا و چوار ساڵ به‌سه‌ر نامه‌که‌ی شێخ مه‌حمودی نه‌مردا
Sunday, 08/03/2015, 12:00
هەشتاو چوار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر شێخی نه‌مر نامه‌یه‌ک بۆ عسبه‌ت ئه‌لئومم ده‌نوسێت که نه‌ته‌وه‌یه‌گرتوه‌کانی ئێستایه.
تکایە ئەم بابەتە ساڵی ٢٠٠٧ لە ئاوێنەدا بڵاوبۆتەوە
خوێنه‌ری ئازیز!
ئێمه ڕووبه‌ڕووی کێشه‌یه‌ک بووینه‌ته‌وه که‌مه‌حاڵه وائاسان خۆمانی لێبدزینه‌وه یان فه‌رامۆشیکه‌ین، ئێمه که له‌سه‌ر لێواری مه‌رگدا ده‌ژین چاومان له ڕەشەکوژی خۆمان نوقاندوه که‌ئه‌مه زیاتر بێ هێزو بێ بڕوایکردوین به‌خودی خۆمان. له‌ژێر ئاڵا شڕو دڕاوه‌که‌ێ دیموکراسی‌دا له‌و باکوره‌دا گه‌وره‌ترین گاڵته به‌هه‌ست‌ونه‌ستی مرۆڤی کورد ده‌کرێت به به‌رچاوانی کامێرای ئه‌م سه‌ده نه‌گلیسه‌وه ڕەشەکوژی جه‌سته‌ی کورد ده‌کرێت له‌ڕۆژئاوای‌دا له‌رۆژهه‌ڵات‌دا ته‌وره‌کانی دوژمن له‌جه‌سته‌ی لاوه‌کانمان‌دا سوورده‌کرێت. ئیمرۆکه کوردبوون ترسناکترین کاره‌ساته که‌ڕوبه‌ڕومان بۆته‌وه، کوردبوون نزیکه به مه‌رگ یان مه‌رگ یه‌کسانه به‌جه‌سه‌ته‌ی کورد. ئێمه له‌م گلوبالیزی ژیانه‌دا که‌میلله‌تان هه‌وڵئه‌ده‌ن بچنه ژێر چه‌تری خۆشییه‌کانی ژیانه‌وه ئێمه‌ی کورد مه‌رگ ڕووبه‌رومان بۆته‌وه.
خوێنهریئازیز!
ئه‌وه کوشتنی جه‌سته‌ی تۆیه له باکورو رۆژهه‌ڵات‌و ڕۆژئاوادا ده‌کرێت ئه‌وه عه‌قڵێتی سه‌ده‌کانی جه‌هله له‌و باشوره‌دا ده‌یه‌وێت نه‌ک هزرت بگۆرێت به‌ڵکو له هه‌وڵدانیشدایه که شێوه‌ت بگۆرێت. هاتنی ئه‌و هه‌موو عاره‌به بۆ باشوور له ژێر هه‌ر پاساوێکدا بێت خۆی له خۆیدا گه‌وره‌ترین پلانی له پاڵدایه. دووژمن به‌هه‌ر شێوه‌یەک بێت هه‌وڵئه‌دات داگیرتکا، ئیتر به‌رهه‌ر به زۆر‌و هێز داگیرتکا یان به‌هێمنی‌و له‌ژێر ناوی دیموکراسی و یان برایەتیدا بێت گرنگ ئەوەیە کۆیلەتکا ئیتر بە هەر شێوەیەک بێت ئسلامی بێت، حیلمانی بێت، مۆدێرین بێت یان بە ناوی دیموکراسی و برایەتییەوە.
خوێنهریئازیز!
لێره‌دا سه‌رنجتان ڕاده‌کێشم بۆ‌ئه‌و نامه‌یه‌ی شیخ مه‌حمودی نه‌مر که 77 ساڵ پێش ئیستا نوسراوه. به‌بۆچوونی من که‌وانزیکه‌ی سه‌ده‌یه‌ک ده‌بێت که‌س نه‌یتوانیوه به‌و شێوه‌یه زۆر ئازایانه‌و زۆر زیره‌کانه نامه‌یه‌کی وابنووسێت. ئێمه ده‌توانین له‌سه‌ر ئه‌م نامه‌یه زۆر ووتووێژ بکه‌ین ئه‌م نامه‌یه یه‌کێکه له‌نامه پڕ به‌پێزو جوانه‌کانی ئه‌و سه‌رکرده‌یه که‌هه‌موو ژیان‌و سه‌روه‌ت‌و ماڵێ له‌پێناوی نیشتیمانه‌که‌یدا به‌خشی، شیخ سه‌رکرده‌یه‌کی جوان، به‌ڵام مه‌خابن حیزبه‌کانی ئێمه‌و خۆمان ئه‌م پیاوه‌مان فه‌رامۆش کردوه شۆرشه‌که‌یشمان به‌هیچ دانا. شێخ ئه‌وسه‌رکرده جوانه‌ی که‌ووتی ده‌مەوێت له‌عاره‌بی عێراقی‌و تورکی موسڵمان جوداببمه‌وه. که‌چی ئیمرۆکه به‌چاوانی هه‌موو کامێرای دنیایه‌وه به‌زه‌ماوه‌ند به‌هه‌ڵبژاردن ئێمه‌یان به‌ره‌و سنوقه‌کانی ده‌نگدابرد.
ڕێفراندۆم ئه‌و به‌رده گه‌وره‌یه بوو که‌کێشایان به‌سه‌ر جه‌سته‌ی کورد نه‌ک بزمارێک به‌تاپوتی کوردا داکوترا به‌ڵکو زینده به‌چاڵیان کرد. ..ڕێفراندۆم ئه‌و فێڵه‌بوو له تاکی کوردکرا به‌ناوی ده‌نگدان بۆ سه‌ربه‌خۆیی، ئه‌و خه‌ڵکه‌یان به‌ره‌و سندوقه‌کانی عێراق نارد. شێخ مه‌حمود ئه‌و سه‌رکرده‌یه‌ی که‌پێیانده‌وت نه‌خوێنده‌وار. که‌چی خۆیان به‌و هه‌موو هۆشیارو زانایانه‌ی خۆیانه‌وه فڕکان فڕکان فریایی قاچه شکاوو گۆجه‌که‌ی عێراق که‌وتن. له‌وه‌ته‌ی ئه‌م پارتانە هەن هەمیشە قاچه گۆج‌و شکاوه‌که‌ی عێراق بوون.
ئێستاکە بەسواری ئەم گوێدرێژە شەلەوە جاڕی عێراقی دیموکراسی‌و بەیەکەوە ژیان ئەدەین، بە سواری ئەم کەرەوە کەرکوکمان ناوناوە عێراقێکی بچووک و شاری برایەتی و بەیەکەوە ژیان. جاران بە پشتی شێرێکەوە دەماننەراند و دەمان ووت کەرکووک دڵی کوردستانە.
ئازیزان ئه‌م نامه‌یه له‌به‌رگی سێیه‌می بیره‌وه‌رێکانی [ئه‌حمه‌د خواجه] چیم دی لاپه‌ره‌ی 88 نوسراوه بڵاوکراوه‌ته‌وه هه‌ڵبه‌ته منیش تاتوانیبێتم وه‌کو خۆی کۆپیم کردوه نوسیمه‌ته‌وه چونکه زمانی ئه‌لفوبێ چاپی کورد وابووه ئه‌و سه‌رده‌مانەدا، جا هیوادارم هه‌مو تاکێکی کورد ئه‌م نامه‌یه بخوێنێته‌وه به‌ڕاوردی له‌گه‌ڵ ئیمرۆدا بکات. له‌گه‌ڵ رێزوسوپاسم بۆ هه‌موو کوردێکی.
بە بۆچوونی من ئەگەر کورد لەسەر ئەم نامەیە لەسەر ئەم پرۆسەی بوون بە دەوڵەت دڕێژەی بە خەبات بدایە ئێستاکە کورد خاوەنی کیانی خۆی بوو، ئێستاکە کورد وڵاتێکی هەبوو لە تەبایی وپڕ لە رێزی یەکتری گرتن نەک ببوونایە بە دووژمنی یەکتری. خەڵکی ئەم جوگرافیاییە تینووی خوێنی یەکترین و هەمیشە لە چاوەروانی تۆڵەدا لەیەکتری هەر بۆیە ئاسوودەی مەحاڵە لە هۆشیاندا ئارامم ببێتەوە.
نامه‌که‌ی شێخی نه‌مر
بۆ سه‌رۆکی مجلسی اعوام
سعادتماب.
به‌شه‌ره‌فی ده‌زانم که هاوارو شکاتی میلله‌تێک ئه‌هێنمه خزمت ئێوه که حیمایه‌و وه‌سایه‌و له ژێر ده‌ستی ئێوه‌دایه چونکه وه‌سایه‌و حیمایه واته ئاگاداری کردنه‌وه. که ئه‌م میلله‌ته‌یش که میلله‌تی کورده‌و به‌شه‌ره‌فێکی به‌رزه‌وه منیش له‌و میلله‌ته‌م که‌له به‌شێکی کوردستان. کوردستانی خوارودا ئه‌ژین، به‌عێراقه‌وه به‌ستراوه بیخه‌مه به‌رچاوتان که ئه‌م خاکه له لایه‌نی هێزو له‌شکری سوێند خۆڕه‌کانه‌وه یان ده‌وڵه‌ته یه‌کگرتووکانه‌وه هه‌رگیز داگیر نه‌کراوه وه نه‌گیراوه. ئه‌مه‌یش رووداو لێقه‌ومانێکه که له‌ناو[ میزوپوتامیا ، بین للنهرین] دا روویداوه.
له‌ساڵی 1918دا کورد به‌عزم و ئیراده‌ی خۆیان ده‌ستیان دایه چه‌ک، هێزو له‌شکرو سوپای تورکیان ناچارکرد که کوردستان به‌جێ بهێڵێت. کوردیش خۆ به‌خۆ بانگی ئازادیان بۆ خۆیاندا. وه به‌ناوی حوکمه‌تی کوردستان کوردستانی جنوبییه‌وه حوکمه‌تیان دامه‌زراند. ئیداره‌و مقدراتی خۆیان گرته ناو ده‌ستی خۆیان له‌م کاته‌دا عراقی عه‌ره‌بی له‌ناو فه‌وزادا ئه‌تلایه‌وه. وه هێشتا له‌شکری یه‌کگرتوان هه‌ر له جه‌نگدا بوون داخه‌که‌م ئێمه‌ی کورد میلله‌ت و خاکمان له دواییدا به‌سترا به عێراقه‌وه که [ ئه‌وروپاییه‌کان ده‌یانوت ئێمه بۆ پارێزگاری حق‌و عداله‌ت په‌لاماری چه‌کمان داوه‌و له‌رووی راستی لاناده‌ین‌و به‌رامبه‌ر به‌ناراستی هه‌رگیز ناگه‌رێنه دواوه وه به‌رامبه‌ر به‌دادو مافی میلله‌تان پاش گه‌ز نابینه‌وه که بهختو شانسی میلله‌تێکی تریان به‌ناحه‌قه‌وه به‌ستووه به‌ده‌ست خۆیانه‌وه. وه ئه‌و میلله‌تانه‌ی که له پێشدا حکومه‌تیان هه‌بووه ، وه‌یان له‌گه‌ڵ گه‌لێکی تردا جیاوازیان هه‌بێت] ئیتر ئێمه قه‌ت فه‌رامۆشیان ناکه‌ین وه له‌بیرمان ناچێت. له‌سه‌ر شه‌ره‌ف‌و به‌ڵێنی ئێوه که به کوردستانی جنوبی که خود موختاریه‌کی گه‌وره‌تان به‌خشی بوو به ئێمه وه‌عدتان دابوو. له‌سه‌ر ئه‌م په‌یمانه بێ دادی‌و هه‌راسان کردنمان سووک کرابوو. به‌ڵام هه‌ر چه‌ند ساڵه‌کان یه‌ک له‌سه‌ر یه‌ک دێن‌و تێده‌په‌رن.. له‌و ڕۆژه‌وه تائیمرۆ وه‌نه‌بێ وه‌عدو به‌ڵێنتان.. جێ به‌جێ کرابێت ، به پێچه‌وانه‌وه ئاواتی ئێمه‌و فه‌رمانی ئێوه ، گیانمان ، ژنانمان ، منداڵانمان هه‌موو ڕۆژێک به ئاگرباران ده‌کرێن. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌یانه‌وێت له مافی خۆمان لانه‌ین‌و کورد نه‌بین. فه‌رمانی کوشتنمان دراوه وه‌له دژمان جه‌نگی خوێنینمان ده‌ربار ده‌کرێت:
حکومه‌تی مه‌لیکی عێراق بێ ترس‌و له‌رز ناوشاری سلێمانی گوله‌باران ده‌کات که پایته‌ختی کوردستانی جنوبیه. وه ئه‌و کوردانه بومباران ده‌کات که له ێنتیخاباتدا به‌شدار نه‌بوون. وه نه‌یانوویستوه چونکه ئه‌م حوکمه‌ته به‌د ئامانجه ویستویه‌تی که په‌یمانو معاهده‌یه‌ک ببه‌ستێت، تاکوو هه‌موو مافه‌کانی کوردی پێ له‌ناوببات مترالیوزانه که هه‌مووی به‌سه‌ر شه‌ره‌ف‌و هه‌یبه‌ت‌و کرامه‌تی ئێوه‌یان کۆمه‌ڵی ێوام پێ لیئه‌درێت.
چونکه کورد له‌ژێر حیمایه‌و وه‌سایه‌ی ئێوه‌دایه‌و وه وائه‌زانن یعنی ئێوه پارێزگار‌و په‌نادار‌و وه‌فاهداریانن. ئه‌گه‌ر هێزو له‌شکری حکومه‌تی ملکی عراقی له‌شکرو سوپا‌و فرۆکه‌کانی به‌ریتانیا پشتیوانیان نه‌کات که به‌ناوی کۆمه‌لی باشه‌ره‌فی ئێوه‌وه چاودێری‌و به‌رێوه‌بردنی ئه‌م وڵاتانه دراوه‌ته ژێر ده‌ستی ئینگلیز نه‌بوایه دووپاته کردنی مێژوو. وه چوونه سه‌ر بغداد و گرتنی له‌لایه‌ن کورده‌وه، هه‌رباسو ده‌نگێکی چه‌ند ڕۆژێک ئه‌بێت
.ئێمه هه‌موو کاتێک نیشتیمان‌و یانه‌مان پاراستوه و هه‌روه‌ها به‌رامبه‌ر به دوژمن‌و دفاع‌و پارێزگاری ئه‌که‌ین، له کاتێکدا که ئێمه نه‌مانویستوه به‌رامبه‌ر به حکومه‌تی به‌ریتانیا بچینه جه‌نگه‌وه. چونکه به‌ناوی کومه‌لی پیرۆزی ئێوه‌وه ئه‌بزوێته‌وه. ئیستا‌و تائێستا به‌ناوی ئێوه‌وه داوای حق‌و ماف ئه‌که‌ین. به‌م ره‌نگه داخوازی‌و داد‌و عدالت ترجیح ئه‌که‌ین. به‌ڵام نامانه‌وێت نیشتیمانمان ببه‌سترێت به حکومه‌تی ملکی عراقه‌وه. چونکه ئه‌یانه‌وێت به‌زۆرو خورتی ئه‌م به‌ستنه‌وه‌یه‌مان پێپه‌سه‌ند بکه‌ن وه پێمان بسه‌لمێنن له کاتێکدا ئاسایش‌و ئه‌مان، سلح‌و ێستقرار به‌لای کومه‌ل‌و هه‌یتی باشرفی ئێوه‌وه کران‌به‌هاو، به‌نرخه جاهه‌ر له‌توانای ئێوه‌دایه له‌ناو ئه‌م پارچه جیهانه‌دا، ئاسایش‌و ئاشتی جێگییر بکرێت.
به‌ڵام:ـ
هه‌تاوه‌کو بهختو مقدراتی وه‌ته‌نی کورد ئه‌درێته ده‌ست نه‌وه‌کانی خۆی، تاکوو حکومه‌تێکی کورد به‌ریوه‌بردنو کار‌و فه‌رمانی خۆی نه‌خاته ژێر ده‌ستی خۆی، وه‌تاکو خۆی خاوه‌نی حکمی ئه‌و پارچه کورده نه‌بێت، هیوای سلح‌و سلام. ئاسایش‌و ئاشتی کردن خه‌یالێکی خاوه. کورد خاوه‌نی مێژوویه‌کی هه‌زاران ساڵه‌یه، تاریخ ێسباتی ئه‌کات که کورد هه‌موو کاتێک هه‌ستی موجودیه‌تی خۆیان، مێژوویان، نیشتیمانیان پاراستووه. له‌ده‌ستگا‌و موئساتی قه‌ومی‌و گه‌لایه‌تیان خۆیان بێ‌ئاگا نه‌بووه، ئاگاداریان کردوه. له‌به‌ر ئه‌وه وا قرارو بریار دراوه تادوا هه‌ناسه بۆ پاراستنی نیشتیمان و محافزه‌ی خۆیان دیفاع بکه‌ن به چه‌ک به ده‌ستی بمرن. وه ملکه‌چی حکومه‌تی مه‌لیکی عراق نه‌که‌ن وه نه‌ده‌خاله‌ت و نه نه‌فس تسلیم ناکه‌ن.
ئێمه، کورده‌کان، له‌گه‌ڵ هه‌موو قه‌ومو گه‌لێکدا ئه‌مانه‌وێت دۆست‌و برابین وه بێ قیین‌و کینه بژین وه نامانه‌وێت میدانی ئه‌و بدرێت که[ حق‌و ماف ـ تقدیر مسیر]مان بخرێته ژێر ده‌ستێکی تره‌وه.. ئاشکراو روونه که چاره‌نووس[ تقدیر مسیر] دراوه‌ته ده‌ست چه‌ند گه‌لێکی دواکه‌وتووی بدائی گه‌لانی ئه‌فریقا، که‌وابوو نابێت بۆ میلله‌تی کورد ره‌دوو ره‌فز بکرێت. که قه‌ومی کورد خاوه‌ن مێژووه وه‌ناسراوه وه‌له‌ناو گه‌لان‌و ێقوامدا موقیعێکی بڵندی هه‌یه. وه‌کو به‌راستو مخلس ئازا‌و قاره‌مان‌و چالاک‌و زیره‌ک‌و پشتیوانی حکومه‌تی بریتانیاوه رێگایه‌کی تری گرتووه. هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی به‌رهه‌لستی مقاوه‌مه‌ی ئێمه بکات‌و سه‌ربکه‌وێت بیری خوێنرێژی وه‌رگرتووه وه‌له‌گه‌ڵ ئێمه‌ی کوردا که‌وتۆته جه‌نگه‌وه. له‌کاتێکدا کورده بێ چه‌كه‌کان هیچ نیازێکی هه‌لمه‌ت‌و ورژوم بردنیان نه‌بوو بۆ سه‌ر هیچ که‌سێک، ته‌نیا له‌رووی ئاشکرا کردنی بیروباوه‌ری [سیاسی]و ئامانجی خۆیان.، به هه‌زاران کوردیان به ئاگری مه‌ترالیزو بومبای فرۆکه دروێنه کرد‌و کوژران. به‌ڵام پاش ئه‌م کاره‌ساته که ئیمرۆ کورد ده‌ستی داوه‌ته چه‌کو سلاع گوناو و تاوانی ئه‌م تقسیره ئه‌که‌وێته ئه‌ستۆی ئه‌وانه‌ی که له پێشدا هه‌ڵمه‌تی چه‌کداریان بردۆته‌سه‌ر کورده‌کان وه ناعدالتی و خوێن ریژیان ده‌رباره ئه‌که‌نو گوناو ناکه‌وێته سه‌ر کورد و له‌سه‌ر ئه‌وانه.
خوێن، ئاگر هیچ شتێک ناتوانێ مێژوو بگۆرێت، بسرێته‌وه. به ملیۆنه‌ها کورد‌و ره‌گه‌زی سلاح دین، کریم خانی زه‌ند بگۆرێت‌و بیانکات به عره‌ب یان تیره‌یه‌کی تر. میلله‌ته‌که‌م ئه‌ڵێت ئێمه شۆرش ناگێرێن‌و وه‌بۆ خوێنیش تین‌و نیین وه نامانه‌وێت فیتنه بێینه‌وه‌و لایه‌نگری جیازازیش ناکه‌ین.
به‌ڵێ،. ئێمه به ناچاری چه‌کمان هه‌ڵگرتووه چونکه ئیجباروارغام کراوین وه به‌نابووتی مه‌حکوم کراوین. له به‌رئه‌وه‌ی بێ‌به‌شو بێ‌هیوا کراوین وه ده‌ستیان داوه‌ته چه‌ک: ئێمه داوای ئه‌وه ناکه‌ین که حاکـم‌و زاڵی هیچ میلله‌تێک بین‌و چاومان له خاک‌و وڵاتی هیچ گه‌لێکی تر نییه.
به‌لام رازیش نابین که‌س حکمان به‌سه‌ردا بکات و فه‌رمانمان به‌سه‌ردا رابویری ئێمه ته‌نیا حوکم‌و سه‌رۆکایه‌تی وه فه‌رمانداری خۆمان ئه‌وێت. ئێمه له‌و بیر‌و باوه‌ره‌داین که له‌دوایی ئه‌م جه‌نگه‌دا میلونه‌ها مرۆڤ له پێناوی خۆیاندا گیانیان فیداوقوربان کردبێت، بۆ داوای ئه‌و مافوو حقه که کۆمه‌ڵی به‌شه‌ره‌فی ئێوه بۆ ئێمه، کوردی داناوه‌و ره‌وای بینیوه وه په‌سه‌ندی له‌یه‌که‌م رۆژه‌وه دراوه‌و ته‌سدیق کراوه.
بمبه‌خشن، به تاکیدو ته‌سدیق باورتان رائه‌کێشم که ئه‌م حاڵه‌ته وه‌سفی شۆرش‌و راپه‌رینه..،. هه‌مووی له رووی به‌دکاری و بیروباوه‌رو خراپی و ئامانجی ناله‌باری به‌رێوه‌به‌ران.. پیاوو کاربه‌ده‌ستانی عراقه‌وه رووی داوه وه ئه‌وان شۆرش‌و چه‌ک به‌کارهێنانیان تولیدو دروستکردوه تاهه‌موو ماف‌و حقوقمان به‌ته‌وای جێ‌به‌جێ نه‌کرێت به‌ئیحترامه‌وه ته‌سدیقی حه‌قمان نه‌کرێت، قه‌ت ده‌ست هه‌ڵناگرین. جا داوا‌و داخوازیمان ئه‌وه‌یه که باور به‌سه‌ربه‌خۆیی و ئیستیقلالمان بکرێت. وه نیشتیمانمان ئازادبکرێت، وه ئه‌م حه‌قه‌مان له‌ژێر په‌ناو ئینتیدابی هیئه‌ی به‌شه‌ره‌فی ئه‌قوامدا راست‌و راست ـ ئیعتراف و ته‌سدیق بکرێت به‌ناوی ئیستیقلالی حکومه‌تی کوردستانی جنوبی ـوه. وه هیچ په‌یوه‌نی وپه‌یوه‌ستێکمان له‌گه‌ڵ حکومه‌تی مه‌لیکی عراقدا نه‌مێنێت ـ
چونکه ئه‌مانه [ئینگلته‌ره ـ عراق] له‌ناو خۆیاندا به په‌یمانو معاهده‌یه‌کی تازه کۆتای‌یان به ـ ئینتیدابی به‌ریتانیا هێناوه. له‌به‌ر ئه‌وه حل‌و فسلی دعواو قه‌زیه‌ی ئێمه که عرز‌و تکلیف کرا، موافقی منتیق‌و زروه‌ته. وه‌کردنیشی پێویسته. کومه‌ڵی به‌شه‌ره‌فی ئێوه به موجبی ئه‌مزو ته‌بیعه‌ت وه لزومی ئیقتیساد و حاجات و قایع.. پێویسته ئێوه‌یش بگه‌رێنه‌وه سه‌رقه‌راره‌که‌تان که‌له سالی 1925 دا دراوه وه معترفا ته‌سدیق کراوه.
.سعاد تماب. هیوادارین که ێحترامات‌و تعزیماتی بێ‌پایانمان قبول‌و ته‌سدیق بفەرمون
بەناوی دانیشتوانی کوردستانی جنوبییەوە
شێخ مه‌حمود ٢١/مارت / ١٩٣١
تێبینی: ئەم بابەتە ساڵی ٢٠٠٧ نوسراوە و بڵاو بۆتەوە لە ئاوێنەدا
ئەگەر ئەم نامەیە بەراوردی لەگەڵ ئەمرۆدا بکەین ئەوا هەشتاو چوار ساڵ بەسەر ئەم نامەیەدا تێپەریوە،
تاکو ئێستاکەیش هیچ کەس لە دوای شێخ نەیوێراوە بە شێوەیەکی فەرمی داوای دەوڵەتی کوردیکەن، بگرە هەر هەموو سەرکردەکانی ئەمرۆی باشور ئێستاکەیش لە زەلکاوی عێراقدا خەون بەوە دەبینین کەنگێ وەکو جاران لە بارەکانی ئەبوونەواسدا پێکێک بخۆنەوە!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست