هێرۆى برایم ئەحمەد لەنێوان حاكمەكەى ئاسایش و دكتۆرەكەى سەرۆك كۆماردا؟
Thursday, 29/01/2009, 12:00
لەدواین ژمارەى ڕۆژنامەى ئاوێنەدا (ژمارە 157) هەواڵێكى زۆر سەیر سەرنجی ڕاكێشام ئەویش مەسەلەى ئەو حاكمەى پێشووى ئاسایشى گشتى سلێمانیە كەكارى سێكسى لەگەڵ دووئافرەتى لەشفرۆشدا كردوە باسكردنى ئەم كارەساتانە شتێكى تازەنین لەلایەن دەسەڵاتدارانى مافیایى پارتى و یەكێتیەوە ئەمە كارەساتێكى جەرگبڕترى خستمەوە بیر كە كوردستانپۆست كاتى خۆى بە بەڵگەوە خستیەڕوو ئەویش مەسەلەى دوورینەوەى پەردەى كچێنیەكان بوو لە نەخۆشخانەى شۆڕش لە سەردەستى دكتۆرەكەى سەرۆك كۆمار دكتۆر محەمەد خۆشناو. سەیرئەكەى هەموو سزاى ئەو حاكمە ئەوەیە گواستراوەتەوە بۆ ناحیەیەك لەسنوورى سلێمانى و دكتۆرەكەش دوایى ئەو هەموو كارەسات و دزى و گەندەڵى و سەقەتكردنى سیستەمى تەندروستى بنەماڵەى تاڵەبانى و هێرۆى برایم پێیان ووتووە بڕۆ بەناوى خوێندن و مانگانەش دەفتەرێك دۆلارت بۆ سەرف ئەكەین و كە هاتیەوەش نەخۆشخانەى ئەهلى حزبى دابمەزرێنە. ئەمەیە حوكمى قەزا و دادگا و قەرەقۆش و فەنتەڵۆس؟
ماوەیەك پێش ئێستاش دادگاى سلێمانى بڕیارى زیندانى هەتاهەتایى سەپاند بەسەر پۆلیسێكى داماودا كە گوایە بازرگانى بەمادەى بێ هۆشكەرەوە كردووە من لەخاتوو هێرۆى بلیۆن دێر ئەپرسم ... پۆلیسى داماو چیە بازرگانى بەمادەى بێ هۆشكەرەوە بكات ئەگەر بەرپرسە باڵاكانى حزب و حكومەت نەیان هێنابێت پۆلیسێك حەدى چیە بازرگانى بەتلیاكەوە بكات، ئەگەر دەیان بەرپرسى باڵاى سەرووى خۆى پێى نەكەن و شەریكى نەبووبن لەگەڵى؟ باشە دادە هێرۆ ئەى بۆ دادگا ئەو بەرپرسەى یەكێتى زیندانى ناكەن و بیگرن كە دوو ساڵە كیلۆیەك تلیاكى لایە و تەسلیمى ناكات كە هەموو ڕۆژنامەكانى ناوخۆش باسیان لێوەكرد. باسكردنى ئەم دوو هەواڵە زۆر بەراورد و نووسینى تێر و تەسەل هەڵئەگرێ، گرنگ ئەوەیە ئەمە دووبارە پێمان ئەڵێ ئا ئەمەیە دادپەروەریى و یەكسانى دەسەڵاتى كوردى و بەتایبەتیش دەسەڵاتى سلێمانى سنورى حزبە سۆشیال دیموكراتەكە ؟ ئا ئەمەیە دادگا و یاسا و مافى مرۆڤ و قسە و مانشێتە پڕ و پوچە بێ ناوەڕۆكەكانى دەسەڵاتى كوردى و ڕاگەیاندنە ڕووزەردەكانى یەكێتى؟ . هێرۆى برایم ئەحمەد و كافیە سلێمان و سۆزانى خاڵەشەهاب و كوێستانەكەى سەرۆكى فراكسیۆنى سەوزى پەرلەمان و هەموو شێرە ژنەكانى ترى دەسەڵاتى مافیایى یەكێتى سەرى زمان و بنى زمانیان مافى ژن و منداڵ و ئافرەت و قسەى زلى هیچ لەباردانەبووە، ئەگەر ڕاست ئەكەن و حزب ڕووڕەشى نەكردوون بۆ نووسینێكتان لەم بارەوە نەنووسى؟ بۆ هەڵوێستێكان نەبوو لە ئاست ئەم دكتۆرە و ئەم حاكمە و سەدان كارەساتى ترى جەرگبڕتر و شكاندنى نامووس و شەڕەف و ئەتككردنى سەدان كچ و ژنى كورد ؟ خۆ كوێر نەبوون دیوتانە ئائەمانە چەندە تاوانبار و قورمساغ بوون بۆنەتان ووت حزب ، تاڵەبانى، مەكتەبى سیاسى، چۆن ئەبێت هەموو سزاى حزب و حكومەت بۆ ئەمانە و هاوشێوەكانى وەك ئەمانە گواستنەوە و خوێندن و سەرفكردنى دەفتەر دۆلار بێت ؟ كوێرایتان دایێ ئەمە لەكاتێكدایە بەسەدان گەنجى خاوەن بڕوانامە بەرزى دبلۆم و بكالۆریۆس شەو ڕۆژیان سەرشەقامەكانە نەوەك هەر نایان نێرن بۆ دەرەوە و زەمالەى خوێندنیان بۆ دابین ناكەن بەڵكو هەر داشیان نامەزرێنن تاشوێنى ئەو ناپاك و دز و جەردانە بەمانە پڕبكرێتەوە و ئەم نوخبە نوێیە گۆڕان بكەن و ڕێگەنەدەن چیتر ئەم وڵاتە ببێتە گەندەڵستانى فیرعەونەكانى حزب و حكومەت .
من لێرەوە ڕوو ئەكەمە هێرۆى كچى برایم ئەحمەد كە ئەمڕۆ دەست ڕۆیشتوو و فەرمانڕەواى یەكەمى ئەم سنورە گەندەڵەى لەمەڕ لاى خۆمانە ئەڵێم .
لەگەڵ هاوسەرەكەت واز لە جیاكردنەوەى حزب لەحكومەت بهێنن سێكس و ڕابواردنى بەرپرسانى حزب لەئاستە باڵاكانى حكومەت جیابكەنەوە ، بالەمەزیاتر ئابڕووى یاسا و حكومەت نەچێت لەباوەشى حزب و لەقەلاچۆلان شوێنى تایبەتیان بۆ دروست بكەن .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست